02-27-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مانگ :: له خه‌ودا پادشایه‌کی داد په‌روه‌ره یان زانایه‌کی گه‌وره‌یه یان پیاوێکی درۆزنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی مانگ له ژوورێك دا ببینێ زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ،
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له خه‌ودا ببینێ مانگ که‌وته ناو ماڵه‌که‌ی و پارچه‌یه‌کی لێ کرده‌وه‌و به په‌ڕۆ پێچایه‌وه ئه‌و ئافره‌ته کوڕێکی ئه‌بێت و کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ
، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێکی بێ ئیمان یان کافر له خه‌ودا باوه‌ش بکات به مانگ ئه‌و ئافره‌ته موسڵمان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ له‌سه‌ر زه‌وی یه دایکی
ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕووی خۆی له ناو مانگ دا ببینێ ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیان بێت کوڕیان ئه‌بێت ، له خه‌ودا مانگ ببێته ڕۆژ مانای
ده‌ست که‌وتی پاره‌و رزقه له باوك و هاوسه‌ره‌وه دێت ، هه‌روه‌ها مانگ له خه‌ودا به مانای باوك و دایك وخوشك و کوڕ‌و کچ و بازرگانی وئیش و کار
دێت ، وتراوه له‌وانه‌یه پاپۆڕیش بێت چونکه ده‌ریاوان به پێ ی جم‌و جۆڵی مانگ ده‌ڕوات ، نه‌خۆش له خه‌ودا مانگ ببینێ ئه‌مرێ ، هه‌ور به‌رده‌می
مانگ بگرێت نه‌خۆشی یه یان له ده‌ست چونی پاره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ مانگ بدوێ پایه به‌رزو شکۆمه‌ند ئه‌بێت،ئافره‌تی دووگیان له خه‌ودا
مانگ له ئامێز بگرێت کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ مانگ لێ ی دووره‌و نایگاتێ بۆ ماوه‌یکی زۆر کوڕی نابێت، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ مانگ یان بۆ ڕۆژ
سوجده به‌رێت تاوانێکی گه‌وره ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ و ڕۆژ سوجده‌ی بۆ ئه‌به‌ن ئه‌و که‌سه باوك و دایکی لی ی ڕازین ، مانگ ببێته دوو
به‌ش یان پادشا یان وه‌زیره‌که‌ی ئه‌مرێ،له وانه‌یه بینینی مانگ له خه‌ودا سوێند خواردن بێت وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدائهفهرموێ :
{{ کلا والقمر }} سوڕه‌تی مدثر ئایه‌تی 32 ، هه‌روه‌ها بینینی مانگ له خه‌ودا باشه بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی چاویان هه‌یه ، چاویان چاك ئه‌بێته‌وه .
ڕۆشنایی :: له خه‌ودا هیدایه‌ته ، ئه‌گه‌ر کافر و بێ ئیمان له خه‌ودا ببینێ له تاریکی یه‌وه چوه ڕوناکی خوای گه‌وره ئیسلام و ئیمانی پێ ئه‌به‌خشێ
، ڕوناکی له پاش تاریکی مانای ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه له پاش هه‌ژاری هه‌روه‌ها تۆبه کردنه له پاش یاخی بوون ، به مانای قوڕئان و زانست و چاکه‌ش دێت.
خوا حافیزی :: له خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه ، به مانای ته‌ڵاق و سه‌فه‌ر و قازانج و مردنی ئه‌و که‌سه دێت که له ئایین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه ، له‌وانه‌شه
خواحافیزی له خه‌ودا چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی بێت ، ههروههائهتوانینبڵێین خواحافیزی به مانای خۆشه‌ویستی و گریان و جیابوونه‌وه‌ش دێت .
هه‌نار :: له خه‌ودا ڕزقێکی ئاسانه و بێ ماندوو بوون به‌دی دێت و پاره‌یه‌کی زۆره و به مانای ئافره‌ت و کوڕیش دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆش بێت و
له خه‌ودا تۆکڵی هه‌نار بخوات چاك ئه‌بێته‌وه ، هه‌نار بۆ پادشا و ده‌سه‌ڵات دار شاره ، شکاندنی هه‌نار مانای داگیرکردنی شاره ، تۆکڵه‌که‌شی په‌رژینی شاره
، ده‌نکه‌کانیشی پیاوانی شاره‌که‌ن ، ده‌نکی سپی پاره‌ی بچوکه وه‌ك درهه‌م ده‌نکی سووریش پاره‌ی گه‌وره‌و زۆره وه‌ك دینار، ئه‌گه‌ر هه‌نار له خه‌ودا به‌مانای
ئافره‌ت بێت ئه‌و ئافره‌ته زۆر جوان ئه‌بێت ، هه‌ناری ساغ و نه‌شکاو کچه‌و جارێ شووی نه‌کردوه ، هه‌ناری تورش پاره‌ی حه‌رامه یان غه‌م و خه‌فه‌ته .
له‌دایك بوون :: ئه‌گه‌ر پادشا له خه‌ودا ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕێکی بوو به‌مه‌رجێك هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیان نه‌بێت پادشا سامان و موڵك و پاره‌ی زۆری
ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئافره‌تی دووگیان له خه‌ودا ببینێ کوڕی بوه به پێچه‌وانه‌وه کچی ئه‌بێت ، له خه‌ودا له‌دایك بوونی کوڕ غه‌م و خهفهتهله دایك بوونی کچیش
خۆشی و کامه‌رانی و ڕزگار بوونه له گیر‌و گرفت ، نه‌خۆش له خه‌ودا ببینێ له‌دایك بوو ئه‌مرێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دوو گیان بوو کوڕیان ئه‌بێت ،
ئه‌گه‌ر پیاو له‌خه‌ودا ببینێ کوڕێکی بوو نه‌خۆش ئه‌که‌وێت یان غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ ، ئافره‌تی دووگیان له‌خه‌ودا پشیله‌ی ببێت منداڵهکهیگهوره بێت دز
ده‌رده‌چیت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ منداڵی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێتههژار ئه‌بێت . . . .
مێش هه‌نگوین ::له خه‌ودا مرۆڤیکی کاسبکار و به به‌ره‌که‌ته و مه‌ترسیشی هه‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌نگوین ده‌رکات پاره‌ی حه‌ڵاڵی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر
هه‌موو هه‌نگوینه‌که‌ی برد‌و به‌شی مێش هه‌نگوینه‌کانی به جێ نه‌هێشت ئه‌و که‌سه زوڵم له خه‌ڵکی ئه‌کات ، مێش هه‌نگوین بۆ سه‌رباز مانای دوژمنه ، ئه‌و
که‌سه‌ی میش هه‌نگوین بکوژێ به‌سه‌ر دوژمن دا زاڵ ئه‌بێت ، کوشتنی مێش هه‌نگوین بۆ جوتیار باش نی یه ، چونکه سه‌رچاوه‌ی ڕزقی یه‌تی ، هه‌روه‌ها
مێش هه‌نگوین به مانای باج و زاناش دێت ، مێش هه‌نگوین له خه‌ودا به مانای سوپای موسڵمانان دێت ، کوله‌ش به مانای سوپای کافران دێت . . . . .
شه‌م شه‌مه کوێره :: له‌خه‌ودا به مانای کویر بوون و تاریکی دێت له‌وانه‌شه منداڵی زینا بێت چونکه شه‌م شه‌مه کوێره‌ش وه‌ك ئاده‌میزاد له خۆڵ بووه‌و
شیر ده‌ره،له وانه‌یه بینینی شه‌م شه‌مه کوێره خۆ پارازتن بێت له دزی و هه‌واڵی ناخۆش ، بینینی شه‌م شه‌مه کوێره رزق و به‌ره‌که‌ت که‌م ئه‌کاته‌وه .
مه‌سینه :: تۆبه‌ی یاخی بوانه ، مه‌سینه‌ی زۆر کرده‌وه‌ی چاکه به‌ره‌و ڕێگه‌ی به‌هه‌شت ئه‌ت بات ، هه‌روه‌ها به مانای له‌دایك بوونی کوڕ و خۆشی دێت.
ڕووخان :: ڕووخانی خان‌و له خه‌ودا مانای مردنی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه ، مردنی خاوه‌ن خان‌و له‌خه‌ودا مانای ڕووخانی خانوه‌که‌یه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا
ببینێ خانوێك یان بینایه‌کی کۆن ئه‌ڕوخێنێ توشی شه‌ڕو ئاژاوه‌و غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت ، یان له خه‌ودا ببینێ خانوه‌که یان به‌شێکی خانوه‌که ڕوخایه سه‌ری
له‌و خانوه‌دا یه‌کێك ئه‌مرێ یان خاوه‌ن خانوه‌که کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت ، ئافره‌ت له خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ته‌پخ بوه سهریمیردهکهی ئه‌مرێ .
پیسی ی :: له خه‌ودا پیسی ی له‌سه‌رگیان یان له‌سه‌ر جل وبه‌رگ یان له‌سه‌ر پرچ ببیندرێ غه‌م و خه‌فه‌ته ، جل وبه‌رگی پیس تاوان و گوناهه ، ئه‌و
که‌سه‌ی جل و به‌رگی بشوات و پاکی کاته‌وه تۆبه ئه‌کات ، پاك کردنه‌وه‌ی گوێچکه مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشه ،مردو جل وبه‌رگی پیس بێت باش نی یه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|