
02-28-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا ئه‌ده‌ب
مامۆستا ئه‌ده‌ب
ئه‌ده‌بی شاعیر ناوی ته‌واوی عه‌بدوڵڵا كوڕی ئه‌حمه‌د به‌گی برایم به‌گی رۆسته‌م بهگیسهیفهدینه. ساڵی 1859 له گوندی ئه‌رمه‌نی بڵاغی شاری بۆكان له‌دایك بووه. له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خوێنده‌وار، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه خراوه‌ته به‌ر خوێندن ومامۆستای تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كراوه بۆ خوێندن و فێری خوێندنه‌وه و نوسین و فارسی و عه‌ره‌بی بووه.
ئه‌ده‌بی شاعیر له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا باوكی ده‌ینێرێت بۆ شاری تاران بۆ خوێندن، له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا توشی نه‌خۆشی له‌رزۆكی ده‌بێت و بۆ چاره‌سه‌ر ده‌چێته وڵاتی روسیا پاش چاكبونهوهیهكی كاتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ساڵی 1910 دێنه ناوچه‌ی شاره‌زور و ماوه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه موكریان و نه‌خۆشیه‌كه‌ی سه‌ری لێ هه‌ڵده‌داته‌وه و ته‌واو ئیفلیج ده‌بێت.
ئه‌م شاعیره شاره‌زایی باشی هه‌بووه له كاری پزیشكی و وێنه‌گری و مۆسیقا ی بهباشیزانیوه. شیعره‌كانی ئه‌ده‌ب ته‌نها غه‌رامییه. هیچ خه‌یاڵ و ئاره‌زویه‌كی تری نه‌بووه جگه له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا هه‌موو كات پێكه‌وه‌بن و گفتوگۆبكه‌ن.
دیوانی شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره ساڵی 1936 له شاری ره‌واندز له چاپخانه‌ی زاری كرمانجی بۆ جاری یه‌كه‌م له‌چاپ دراوه. دیوانه شیعریه‌كه‌ی ساڵی 1939 بۆ جاری دووه‌م له شاری به‌غدا و بۆ جاری سێیه‌م ساڵی 1966 له هه‌ولێر له چاپ دراوه، د. مارف خه‌زنه‌دار چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر شیعره‌كانی ئه‌ده‌ب كردوه و ساڵی 1970 بڵاویكردۆته‌وه.
ئه‌ده‌بی شاعیر له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا و له ساڵی 1912 به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردوه و له گۆرستانی گوندی باخچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی بۆكان به‌خاك سپێردراوه.
سه ر چاوه: ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|