
03-09-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دروستبوونی باران
دروستبوونی باران
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (اللَّهُ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَاباً فَيَبْسُطُهُ فِي السَّمَاءِ كَيْفَ يَشَاءُ وَيَجْعَلُهُ كِسَفاً فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلالِهِ فَإِذَا أَصَابَ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ) (الروم:48)
چۆنێتی دروست بوونی باران به‌لای زۆر كه‌سه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی ڕوون نهبۆوهوه و به‌لای زانایانی زۆر له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوتریش سه‌یر بووه، تاكو دروست كردنی ڕادار هه‌موو قۆناغه‌كانی دروست بوونی باران نهدۆزرابویهوهو نه‌ده‌زانرا.
وه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه باران به سێ قۆناغ تێده‌په‌ڕیت تا دروست ده‌بێت:
له قۆناغی یه‌كه‌م:
مادده سه‌ره‌تاییه‌كانی باران سه‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ با به‌ره‌و سه‌روو، پاش ئه‌وه هه‌ور دروست ده‌بێت و له‌پاشاندا دڵۆپه باران ده‌رده‌كه‌وێت و دێته‌وه خواره‌وه و ده‌ست ده‌كات به بارین.
قورئانی پیرۆز ئه‌م قۆناغانه‌ی دروست بوونی باران زۆر به‌جوانی باس ده‌كات و خوای گه‌وره ده‌ڵێت: ( الله الذي يرسل الرياح فتثير سحاباً فيبسطه في السما‌ء ..
لێره با بێینه سه‌ر ئه‌و سێ قۆناغه‌ی له‌م ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی:
قۆناغی یه‌كه‌م: "الله الذي يرسل الرياح".
ئه‌و دڵۆپه هه‌وایانه‌ی كه ناژمێردرێت و له ده‌ریاكاندا به‌هۆی شه‌پۆله‌وه دڵۆپه بچوكی ئاو له‌شێوه‌ی هه‌ڵم به‌ره‌و ئاسمان فڕێ ده‌دات. پاش ئه‌وه له‌لایه‌ن (بـا)وه ئه‌م وردیله پڕ له جۆره‌ها خوێ هه‌ڵده‌گرێت و به‌رزی ده‌كاته‌وه به‌ره‌و ئاسمان، پاش ئه‌وه به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م وردیلانه له‌شێوه‌ی ته‌م دڵۆپه هه‌ور له ئاسمان دروست ده‌بێت به كۆكردنه‌وه‌ی خۆی به چوارده‌وری هه‌ڵمی ئه‌و ئاوه‌ی له ده‌ریاكانه‌وه به‌رز بۆته‌وه له‌شێوه‌ی دڵۆپه‌ی زۆر بچوك.
قۆناغی دووه‌م :
(فتثير سحاباً فيبسطه في السما‌ء كيف يشا‌ء و يجعله كسفاً).
هه‌ور له هه‌ڵمی ئاوه‌وه دروست ده‌بێت كه پڕ و چڕ ده‌بێت به‌چوارده‌وری وردیله‌ی خوێ یا ته‌پوتۆز له‌ناو هه‌وادا، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵۆپه‌كانی باران له‌ناو ئه‌م هه‌وره‌دا زۆر بچوكن تیره‌ی یه‌ك دڵۆپه نزیكه‌ی (0،01 تا 0،02) ملیمه‌تره واته زۆر بچوك و سوكه هێشتا ئه‌و قورساییه‌ی نیه بكه‌وێته خواره‌وه له‌شیوه‌ی باران، بۆیه هه‌وره‌كه له‌ناو هه‌وادا ئه‌مێنێته‌وه‌و له ئاسماندا بڵاوه‌ی پێ ده‌كات، به‌م شێوه‌یه هه‌ور ئاسمان داده‌گرێت و زۆر جاریش (با) هه‌وره‌كه ده‌گوێزێته‌وه بۆ شوێنیكی تر.
قۆناغی سێیه‌م:
( فترى الودق يخرج من خلاله ) .
ئه‌و وردیله ئاوانه‌ی كه چوارده‌وری ورده ته‌پوتۆز و ورده خوێیه‌كه‌ی داوه ورده ورده كۆ ده‌بنه‌وه‌و چڕ و پڕتر ده‌بن تاكو دڵۆپه بارانی لێ دروست ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه ئه‌و دڵۆپه بارانانه‌ی له هه‌وا قورست تر ده‌بن هه‌وره‌كه به‌جێ دێڵن و به‌ره‌و زه‌وی دێنه خواره‌وه له‌شێوه‌ی باران.
وه‌كو ده‌بینین هه‌ر یه‌ك له قۆناغه‌كانی دروست بوونی باران زۆر به‌جوانی و له‌دوای یه‌كه هاتوون له قورئاندا، به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر، هه‌روه‌كو چۆن جۆره‌ها دیارده‌ی سروشتی هه‌یه خوای گه‌وره‌ش شیكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاست و دروستی بۆ كردوین بۆ ئه‌م دیارده سروشتیه‌ش كه بارانه، ئه‌م قۆناغانه‌ش به‌هۆی قورئانی پیرۆزه‌وه بۆ خه‌ڵكی ئاشكرا كراوه به چه‌نده‌ها سه‌ده له‌پێش دۆزینه‌وه‌ی.
خوای گه‌وره له ئایه‌تێكی تردا ئه‌م زانیارییانه‌مان بۆ باس ده‌كات له‌سه‌ر دروست بوونی باران:
( ألم تر أن الله يزجي سحاباً ثم يؤلف بينه ثم يجعله ركاماًُ فترى الودق يخرج من خلاله و ينزل من السما‌ء من جبال ..
ئه‌و زانایانه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ور و باران ده‌كه‌ن گه‌شتونه‌ته چه‌ند ئه‌نجامێكی كوت‌وپڕ سه‌باره‌ت به دروست بوونی ئه‌و هه‌ورانه‌ی بارانی لێوه ده‌بارێت چونكه هه‌موو هه‌ورێك باران نابارێنێت.
كه‌واته هه‌وره بارانه به‌پێی شێوه‌و یاسایه‌كی تایبه‌ت و چه‌ند قۆناغێكی دیاریكراو دروست ده‌بێت. بۆنمونه دروست بونی جۆریك له باران كه له قورئاندا به (الركام) ناو ده‌برێت به‌پێی ئه‌م قۆناغانه دروست ده‌بێت:
قۆناغی یه‌كه‌م:
قۆناغی پاڵنان واته هه‌وره‌كان (كه بریتین له ته‌م و وردیله‌ی ئاوی زۆر بچوك) به‌رز ده‌كرێنه‌وه یان پاڵ ده‌نرێن له‌ڕێگه‌ی (بـا)وه.
قۆناغی دووهه‌م:
قۆناغی كۆبوونه‌وه، هه‌موو هه‌وره‌كان (وردیله ئاوه‌كان كه له‌شێوه‌ی ته‌من) كه با پاڵیان پێوه ده‌نێرێت هه‌موو له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆ ده‌بنه‌وه تاكو ههوریكی گه‌وره‌تر دروست بكه‌ن.
قۆناغی سێیه‌م:
قۆناغی خڕبونه‌وه له‌سه‌ر یه‌كتر، هه‌وره بچوكه‌كان كاتێك تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بن و یه‌ك ده‌گرن ئه‌وا ڕه‌وتێكی هه‌وای سه‌ركه‌وتوو له‌ناو هه‌وره گه‌وره‌كه زیاتر ده‌بێت، ڕه‌وته هه‌واییه‌كه نزیك سه‌نته‌ری هه‌وره‌كه به‌هێزتره وه‌ك له لاته‌نیشته‌كانی، ئه‌م ڕه‌وته هه‌واییانه واده‌كه‌ن له شێوه‌و لاشه‌ی هه‌وره‌كه كه به‌شێوه‌یه‌كی عامودی (له‌سه‌ره‌وه به‌ره‌و خوار) دروست ببێت، هه‌ربۆیه هه‌وره‌كه به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌م شێوه‌ی دروستبونی هه‌وره واته شێوه‌ی عامودی ده‌بێته هۆی فراوان بووون و ڕاكشانی به‌ره‌و ناوچه‌ی تر كه ساردتره، هه‌ربۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌نكه ته‌رزه یان باران دروست ده‌بێت، كاتێكیش ده‌نكه تهرزهكان گه‌وره‌تر ده‌بن و قورس تر ده‌بن ئه‌و هه‌وایه چیتر ناتوانێت هه‌ڵیبگرێت له‌گه‌ڵ خۆیدا و به‌ره‌و زه‌وی دێته خواره‌وه.
ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین زانایانی كه‌ش وهه‌وا وورده‌كاری چۆنیه‌تی دروست بوونی هه‌ور و كار و ڕۆڵیان نه‌ده‌زانی مه‌گه‌ر له‌ڕێی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو نه‌بێت وه‌كو فڕۆكه‌و كه‌شتی ئاسمانی و كۆمپیوته‌ر و نمونه‌كانی.. له‌كاتێكدا خوای گه‌وره ئه‌م زانیارییانه‌ی پێ به‌خشیوین پێش (1400) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌مه‌ش خاڵێكی تر ده‌گه‌یه‌نێت كه قورئانی پیرۆز ده‌ستكردی مرۆڤ نیه و هی خوای گه‌وره‌یه، ئه‌گینا كه‌سێكی وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه وسلم) نه‌خوێنده‌وار بووه‌و ئه‌م زانیارییانه‌ی كه له سه‌ده‌ی بیسته‌م ئاشكرا به‌ووه له‌كوێ زانیوه.
پاك و بیگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره.
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌كه:
كتێبی (معجزة القرآ‌ن) دانه‌ر: هارون يحيى
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|