
03-09-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مژیین :
یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ یه‌کێك ئه‌ی مژێ ئه‌وه پاره‌ی لێ وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر سینگی بمژێ پاره له‌ژنه‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر لوتی بمژێ پاره له گیرفانی ده‌رئه‌کات یان رانی بمژێ پاره له عه‌شره‌ته‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێ .
صابون :
له خه‌ودا پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له خه‌ودا به سابون جل و به‌رگی بشوات چاك ئه‌بێته‌وه ، ئه‌وه‌ی سابون له خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، ئه‌گه‌ر دڵ ته‌نگ بێت له دڵ ته‌نگیه‌که‌ی ده‌رده‌چێ و دڵ خۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ،سابون چڵك لا ئه‌بات و چڵکیش غه‌م و خه‌فه‌ته .
کلیل :
کلیل له خه‌ودا رزق و یارمه‌تی و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای زانسته ، یان منداڵه یان سیخۆر (جاسوس) ،خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه‌رموێ {{نصر من الله و فتح قریب }} سوره‌تی الصف /13 ، واتا به یارمه‌تی خوا سه‌رکه‌وتن و کردنه‌وه نزیکه ،ئه‌و که‌سه‌ی کلیلێکی بێ دانی به‌ده‌سته‌وه بێت زوڵم له منداڵی هه‌تیو یان بێ باوك و دایك ئه‌کات ،کلیلی به‌هه‌شت ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه له بواری ئابوری وزانست دا ، هه‌روه‌ها کلیل قه‌بول بوونی دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه لای خوای گه‌وره ، له‌وانه‌شه کلیل چوونه حه‌ج بێت ،کلیلی ئاسن پیاوێکی به هێزو توانایه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بێ کلیل ده‌رگایه‌ك یان قفلێك بکاته‌وه به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌یدا زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر به کلیل بیکاته‌وه ئه‌وه‌ی له دڵیه‌تی و ئه‌یه‌وێ به یارمه‌تی خوای گه‌وره بۆی به‌دی دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌توانێ ده‌رگایه‌ك بکاته‌وه ئیش و کاره‌که‌ی ئاڵۆزتر‌و زه‌حمه‌ت تر ئه‌بێت ، هه‌ندێ جاریش کلیل ته‌رمه و کونی قفڵه‌که یان ده‌رگاکه‌ش گۆڕه .
ئاشت بوونه‌وه :
له خه‌ودا دوژمنایه‌تی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له‌گه‌ڵ دوژمنه‌که‌ی ئاشت بێته‌وه ئه‌وه زیاتر دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ دا ده‌کات ، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری کردنی یه‌کێکه که له رێ لای داوه و داوای لێ ئه‌کرێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێ ی ڕاست .
په‌یمانی شه‌ڕ نه کردن :
هه‌سانه‌وه‌و خۆشی و کامه‌رانی و ئاسایش وچاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆش و ده‌ست که‌وتی رزقی حه‌ڵاڵ و پاره و ئه‌نجام دانی کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌روه‌ها بۆ کوڕی گه‌نج ژن هێنانه و بۆ کچی گه‌نچ شوکردنه .
وێنه گر:
شعر و زانست و ئه‌ندازیاری و دانای یه ، هه‌روه‌ها مه‌ی خواردنه‌وه‌و گوناه و درۆ کردنه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره و چونه ناو کاری مه‌ترسی داره .
شه‌پۆڵ :
توند‌و تیژی و ژان و ئازاره ، خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه‌رموێ {{ واذا غشیهم موج کالظلل دعوا الله مخلصین له ا‌لدین }}سوره‌تی لقمان/32 واتا که ئه‌که‌ونه ناو شه‌پۆڵه‌وه به دڵێکی پاك له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه ، هه‌روه‌ها شه‌پۆڵ مه‌ترسی خنکانی به دواوه‌یه هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره له ئایه‌تێکی تری قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{وحال بینهما الموج فکان من المغرقین }} سوره‌تی هود /43 ،واتا شه‌پۆڵ سه‌رو بنیانی کرد‌و خنکاندیانی ، له‌م دوو ئایه‌ته ده‌رده‌که‌وێ که بینینی شه‌پۆڵ له خه‌ودا باش نی یه .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|