
03-10-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خواردنه‌وه‌ی قاوه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی لێناكه‌وێته‌وه
خواردنه‌وه‌ی قاوه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی لێناكه‌وێته‌وه
هه‌رچه‌نده پێشتر له ناوه‌نده زانستیه‌كاندا باس له‌وه ده‌كرا كه خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌بێته‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی نوێ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌درۆخسته‌وه و جه‌ختیكرده‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نییه له‌نێوان خواردنه‌وه‌ی قاوه و توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه.
ئانا فلوجل، سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه له په‌یمانگای ئه‌ڵمانی بۆ خۆراكی مرۆیی له (بۆستدام ریبریك)، له‌و باره‌یه‌وه ڕوونیده‌كاته‌وه كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر نه‌ریته‌كانی خواردنه‌وه‌ی قاوه و باری ته‌ندروستی زیاتر له 42 هه‌زار ئه‌ڵمانی كۆكردۆته‌وه و كه‌س له‌و خۆبه‌خشانه پێشتر نه‌خۆشی درێژخایه‌نی نه‌بووه، لێكۆڵه‌ران بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ چاودێری باری ته‌ندروستی به‌شداربووه‌كانیان كردووه و له‌ئاكامدا ده‌ركه‌وتووه هیچ مه‌ترسییه‌كی زیاتر له‌سه‌ر تووشبوونی به‌شداربووه‌كان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماغ و شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه ده‌مارییه‌كان و شه‌كره تۆمارنه‌كراوه.
زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی قاوه ده‌خۆنه‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی قاوه ناخۆنه‌وه، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 23 كه‌متر تووشی جۆری دووه‌م له نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|