03-12-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قوڕگ :
ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ مووێك یان ده‌زوێك له قوڕگی دێته ده‌ره‌وه نه پچڕێت و بن بڕیش نه‌بێت هه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌و که‌سه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت یان شه‌ڕو ناکۆکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌که‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر شالیار واتا وه‌زیر بێت باری زانستی پته‌وتر ئه‌بێت .
برنج :
برنجی کاڵ پاره‌یه‌و به هیلاکی و به خه‌فه‌ت و به زۆر کۆکراوه‌ته‌وه ، برنجی کوڵاویش قازانجه .
ووشه‌ی ئۆف :
ووشه‌یه‌کی ناره‌زایی ده‌ربڕینه ، ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بڵێ ئۆف ئه‌و که‌سه سوودی بۆ باوك و دایکی نابێت ،خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ولا تقل لهما اف ولا تنهرهما }} سوره‌تی الاسرا‌ء / 23 .
شێت بوون :
له خه‌ودا سه‌ربه‌رزی وشکۆمه‌ندی وده‌وڵه‌مه‌ندی و خۆشی و کامه‌رانی یه ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا به‌هۆی ده‌ست لێ وه‌شانه‌وه تێك چێت ئه‌وه پاره به فایز ئه‌داته خه‌ڵکی ، هه‌روه‌ها شێت بوون مانای چوونه به‌هه‌شته یان ده‌سکه‌وتی پاره‌یه‌و زوو خه‌رج ئه‌کرێت ، شێت بوونی منداڵ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی باوکی یه‌تی ، شێت بوونی ئافره‌ت ساڵێکی خۆش و به به‌ره‌که‌ته .
مردن :
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته یان چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه یان رزگار بوونه له زیندان یان گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سێکی دووره ، هه‌روه‌ها مردن له خه‌ودا ئه‌گه‌ر گریانی له گه‌ڵ دا بێت و ناشتنی له گه‌ڵ دا نه‌بێت که‌م و کوری و خراپه‌کاریه له ئایین و پله و پایه ی به‌رزی دونیایه ، مردنی بێ گریان و بێ ناشتن و بێ ته‌رم ڕووخانی خانوه یان چاو کوێر بوونه یان ته‌مه‌ن درێژی یه ،هه‌روه‌ها مردن له خه‌ودا سه‌فه‌ره یان ده‌ست کورتی یه یان ژن هێنانه چوونکه مردو وه‌ك زاوا ده‌شۆردرێ و بۆنی خۆش ده‌کرێت ، ئه‌وه‌ی بمرێ وته‌رمه‌که‌ی له‌سه‌ر شان هه ڵگیرێ و به‌ڵام نه‌خرێته ژێر خاکه‌وه ئه‌و که‌سه به‌سه‌ر دوژمنانی زاڵ ئه‌بێت مردن و زیندو بونه‌وه له خه‌ودا ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه یان تۆبه کردنه ، مردوێك له خه‌ودا بڵێ من نه مردووم ئه‌و مردوه پله‌و پایه‌ی شه‌هیدی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر مردوو نه‌خۆش بێت خوی به‌رپرسیاره له کرده‌وه‌کانی ، مردوه‌کان له گۆڕه‌کانیان ده‌رچن نان و خواردنی خه‌ڵکی بخۆن گرانی ئه‌بێت ، مردو له خه‌ودا هه‌ر چی بڵێ ڕاسته ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیایه کاروباری باشه ،ئه‌توانین بڵێین مردن په‌شیمان بوونه‌وه‌یه له گوناهێکی گه‌وره ، ئه‌وه‌ی ببینێ له خه‌ودا مردوه‌و جل وبه‌رگی له‌به‌ر نی یه هه‌ژارو ده‌ست کورت ئه‌بێت ،مردو له‌سه‌ر فه‌رش و مافور بێت کاروباری دونیای باشه ، مردنی کوڕ له خه‌ودا ڕزگار بوونه له دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ مردو ناشترا ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر له زیندان دا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌وه ژن دێنێ کچیش بێت شوو ئه‌کات ، نه‌خۆش له خه‌ودا ببینێ ژنی هێناوه ئه‌وه ئه‌مرێ ،مردن بۆ ئه‌و که‌سانه باشه که ئه‌ترسن یان دڵ ته‌نگن ، مردنی برا مانای مردنی دوژمنه ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ چه‌ن مردوێێکی له گه‌ڵه ئه‌وه چه‌ند که‌سێکی دوو ڕووی له گه‌ڵه ،هاوڕێیه‌تی کردنی مردو سه‌فه‌رێکی دوور‌و درێژه ،ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له‌سه‌ر ته‌ختی مردو شۆرین ببینێ له خه‌فه‌ت و قه‌رز رزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مردو له‌خه‌ودا زیندو ببێته‌وه باسی ئه‌و مردوه ئه‌کرێت ، دڵ ته‌نگی و دڵ خۆشی و ڕووخۆشی مردو باری ئه‌و دونیایه‌ی تری ده‌رده‌بڕێ ،مردو ده‌م و چاوی ڕه‌ش بێت ئه‌و مردوه به کافری مردوه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك مردوێك زیندو بکاته‌وه ئه‌وه گاورێك یان جوله‌که‌یه‌ك ئه‌کاته موسڵمان ،مردو چیت بداتێ باشه‌ه چیشت لێ وه‌ر گرێ خه‌راپه ، ماچ کردنی مردوێکی ناسراو ده‌ست که‌وتی پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك مردوێك ماچ کات ئه‌مرێ ،مردو له زیندو بدات مانای ئه‌وه‌یه زیندوه‌که له دونیادا کرده‌وه‌ی خه‌راپ و ناپه‌سه‌ندی زۆره ، یه‌کێك ببینێ مردو لێ ی ئه‌دا سه‌فه‌ر ئه‌کات و به خۆشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، نوستنی مردو هه‌سانه‌وه‌یه‌تی له‌و دونیایه ، نوستنی زیندو له‌گه‌ڵ مردو ته‌مه‌ن درێژیه بۆ زیندوه‌که ، ده‌رچونی مردو له‌گۆڕه‌کانیان مانای به‌ڕه‌ڵڵا کردنی زیندانیه‌کانه ،مردنی باوك و دایك له‌خه‌ودا ده‌ست کورتی و هه‌ژاری یه ، مردنی کت وپڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی هه‌ژاره ، نوێژ کردن له‌سه‌ر مردو کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناهه‌قه ،خنکانی مردو له‌ناو ده‌ریا مانای خنکانیه‌تی له ناو گوناهه‌کانی دا .
مشك :
مشك له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت خراپه ، یان ئافره‌تێکی نه‌فره‌ت لێ کراوی جوله‌که‌یه ، یان پیاوێکی جوله‌که‌یه یان دزه ، مشکی زۆر رزقه ئه‌وه‌ی له خه‌ودا ببینێ مشکێکی زۆر له ماڵیدایه رزقی فره‌وانترئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مشك له ماڵی ده‌رچێت رزقی که‌م ئه‌بێ ،ئه‌وکه‌سه‌ی ببێته خاوه‌ن مشکێك خزمه‌ت کارێکی ئه‌بێ ،مشکی ڕه‌ش و سپێ مانای شه‌و و ڕۆژه ، مشك ئه‌گه‌ر ڕه‌نگیان وه‌ك یه‌ك بێت ئافره‌تن ،هات و چۆی مشکی ڕه‌ش و سپی ته‌مه‌ن درێژیه سپی ڕۆژه‌و ڕه‌شیش شه‌وه ، هه‌روه‌ها ووتراوه مشك که‌س و کار‌و منداڵی ناو ماڵن ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا مشکێ بکوژێ به‌سه‌ر ئافره‌تێکی خراپه کار زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی به تیر یان به به‌رد له مشکێك بدات ئافره‌تیکێ خراپه کار به نهێنی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ ، بینینی مشکی زۆر له جێیه‌کی لار یان له ناو بیرێك مانای ته‌مه‌ن کورتی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی مشکی زۆر له ماڵی دا ببینێ چه‌ند ئافره‌تێك ئه‌چنه ماڵی و ئه‌و ئافره‌تانه بێ سوودن ، وه‌رگرتنی پێستی مشك پاره‌یه‌کی که‌مه له ئافره‌تێکی خراپه‌کار.
میوه :
له خه‌ودا ژن هێنانه یان شوو کردنه ، وه‌ك خوای گه‌وره له‌قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ ان اصحاب الجنة الیوم فی شغل فاکهون. هم وازواجهم فی ظلال علی الارائك متکئون }} سوره‌تی ی‌س// 55 و 56 ، میوه‌ی ته‌ڕ ڕزقێکی کاتی یه چونکه زوو تێك ئه‌چێت ، میوه‌ی ووشك رزقێکی زۆر و هه‌میشه‌ی یه ، میوه بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بونه و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیش پاره‌ی زیاتره ، ئه‌وکه‌سه‌ی ببینێ میوه فڕێ ئه‌درێته سه‌ری ئه‌و که‌سه به خێر خوازئه‌ناسرێ و به ناو بانگ ئه‌بێت .
خه‌ڵوز :
له خه‌ودا پیاوێکی ترسناکه ، هه‌روه‌ها ووتراوه پاره‌ی حه‌رامه ،یان رزقێکه له سولتانه‌وه‌یه ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ خه‌ڵوز ئاگری گرت ئه‌و که‌سه له‌لایه‌ن سولتان یان کاربه‌ده‌سته‌وه تاقی کراوه‌ته‌وه و زوڵمیشی لێ کراوه و به‌زۆر پاره‌ی لێ سه‌ندراوه ، خه‌ڵوز له زستان پاره‌یه ئه‌و که‌سه‌ی خزمه‌ت کارێکی ڕه‌ش پێستی بدرێتێ ئه‌وه چه‌ند کیسه‌یه‌ك خه‌ڵوزی بۆ دێت ، ئه‌و شته‌ی له ناو ئاگر بسوتێ بینینی باش نی یه .
ته‌ڵه :
پیاوێکی که‌م ئیمان و ده‌ست بڕو فێڵ بازه ، ئه‌و که‌سه‌ی ته‌ڵه بۆ چۆله‌گه‌یه‌ك دانێته‌وه پیاوێکی گه‌وره هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له خه‌ودا بینی ته‌ڵه دائه‌نێته‌وه که باڵنده‌یه‌ك ئه‌گرێ باڵنده‌که یه‌ك سه‌ر ئه‌فڕێ ،ئه‌و ئافره‌ته حه‌ز ئه‌کات له مێرده‌که‌ی منداڵی بێت به‌ڵام منداڵه‌که له ناو سگی نا چه‌سپێ ودروست نابێ .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|