فانوس مشکی ( چرا ره‌شه‌که )
فانوس مشکی ( چرا ره‌شه‌که )
( وێڕای پیرۆزبایی شه‌وی یه‌ڵدا ، ده‌مهه‌وێ ئاماژه به‌وه بکه‌م که ئه‌م شێعره له شێعره‌کانی"مریم حیدرزاده"یه که بۆ کوردیم وهڕگێراوهتهوه هیوادارم به دڵتان بێت ) چرا ره‌شه‌که
له دنیایه‌ک که دڵه‌کان هه‌ریه‌که‌ی له جێیه‌ک به‌ند کراون خۆزگه بیر له‌وانه بکه‌ینه‌وه که به‌خه‌می ژیان تێر کراون ئه‌وانه‌ی له رۆژگاری ئاخ دان ، تینووی چۆڕێک بیرن خۆزگه به که‌میان نه‌زانین ئه‌وجۆره خه‌ڵکانه زۆرن نه‌هێڵین که دڵۆپه فرمێسکێ بوه‌رێ له چاوانیان ئه‌وان چران و کووژاوه ، ئه‌رێ رهشهچراکان بێ ده‌نگۆڕی و دووڕه‌نگی ، به‌ڵکوو دنیایان شارێکه به‌جێی ئه‌و بهردهرهقانه ، له سینگیاندا دڵێکه روخساریان به ڵکوو وه‌ک خه‌ڵکی تر دیار نه‌بێ به‌ڵام شۆقی ئه‌وین له شاره‌که‌مان بڵاو ده‌بێ خه‌می چاوه‌کانیان سه‌یره ، له‌ناو بیرهکانا ده‌مێنێته‌وه ئیمه خهبرمان نییه ، له‌و شته‌ی ده‌یزانێ و ده‌یشارێته‌وه له‌و رۆژگاره پڕ ده‌رده‌دا ، زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌کان به‌ته‌نێ دنیایه‌کن زۆربه‌شیان له کۆری دنیا ته‌نیا و ئاڵۆز و به‌تاقی ته‌نن ئاگایهکمان لێبن ، له‌ژێر سێبه‌ری ساغیدا عه‌تری به‌خته‌وه‌ری بڕشێنین له نێو کۆری ئاڵۆزاندا به بیانووی گه‌ردون نه‌هێڵین له بیرمان وهچن با زیندوویان راگرین ، وه‌ک ئه‌وینی خاوێنی فه‌رهادی کۆکن چیرۆکی چرارهشهکه ، قسه‌ی دوێنێ و سبه‌ینێیه چیرۆکی ئێستا نییه ، له ئێستا تا ئاخیری دنیایه ناڵێم به‌و شێعره گوڵ ده‌رکات خۆشه‌ویستیمان ده‌بێ جێگایێک بگرن ، هه‌مووکات له ده‌رفه‌ته‌کانمان ئه‌م شێعره ئاماژێک به دڵه‌کانی هه‌ستاو و نوستوویه که بیریان بکه‌ینه‌وه هه‌موو بۆ دیتن به‌و هیوایه ده‌بێ خه‌می ته‌نیایی له چاوڵێکردنیان وه‌خوێنین خوا زۆر دڵسۆزه ، گه‌ر ئێمه عه‌بدی ئه‌وین
نادر خضریان " ئاژوان "
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|