
03-13-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لکاندن
لکاندن
به‌ختم ڕه‌نگی ڕه‌ژی گرتووه
له‌سه‌ر دیاری کولمم
لافاو شه‌پۆل ده‌کا و
ئاسمانی خه‌یاڵاتم ته‌م و مژه
پلستگروکان وه‌رزی کۆچیان دابین نه‌کراوه و
چوار وه‌رزی ساڵ هه‌ر کۆچ
نێوان دڵه‌کان مه‌ودا زۆره و
سنوور پێش به ده‌ست تێکگرتن ده‌گرێ
کوا؟! هاوڕێی من کوا؟
هه‌تا بێتوو به‌یه‌که‌وه
مه‌ودا و سنوور بشکێنین
دڕووی ناو گوڵه‌کان
هه‌ڵکه‌نین و بژار بکه‌ین
که‌ی دێته دی خه‌ونم
که‌ی دێ له‌م جیهانه
مژۆڵی ئاوات بگات به ئاسۆ
که‌ی دێ ئه‌مڕۆژه که
چاوه‌روانی کۆتایی بێت
بۆ دیتنی گزینگ
ئه‌ی داهێنه‌ری ژیان
له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ
ڕوو له ڕووگه
داواکاریه‌کم هه‌یه لێت
هه‌روه‌ک چیرۆکی ئیبراهیم
ئه‌م هینه کوتکراوه‌ی ئێمه‌ش
پێکه‌وه بلکێنه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|