گه‌وریی به‌عه‌قڵه به ساڵ نییه
ئاغای گوندی رێی به گاوانی گوندی ده‌که‌وێ.
بار به‌لاباران قه‌ت ناگاته هه‌واران.
ئیشی به‌پینه‌و په‌ڕۆ هه‌ر ده‌گاته نیوه‌ڕۆ.
جوێن مه‌ده به‌باوکی سه‌گم ، جوێن نه‌ده‌م به باوکی به‌گت.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ناو سواران دیاربیت وراغت تێر جۆکه.
ئاردی بده ئاردبێژێ ، باهه‌ندێکیش بڕێژێ.
ئه‌و که‌سه ژیره ، پیری له بیره.
قسه زۆر بکڕه ، که‌م بفرۆشه.
دوژمنی دانا ، نه‌ک دۆستی نه‌زان.
تاخۆت دۆست نه‌بی ، که‌س نابێ به‌دۆست.
چه‌پڵه لێ نادرێ به‌ته‌نها یه‌ک ده‌ست.
ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوانه ، له‌به‌ر دڵانه.
دل پیرنابێ ، چاوتێرنابێ .
دوعا بۆ ئه‌و سفره‌یه بکه ، که‌نانی لێ ئه‌خۆیی .
ئه‌گه‌ر بووی به میر ، خوانه‌که‌ی له بیر.
ئه‌ڵێن ته‌نگانه خۆشی له‌دوایه.
باوه‌ڕم وایه فه‌رمووده‌ی خوایه .
ئه‌وه‌ی به‌بڵندان بڕوانی ، به‌نه‌ویاندا ده‌که‌وێ .
ئارو به بڕکییه‌وه جوانه .
رونی رژاو ده‌کاته خێڕی باوکی ...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|