
03-16-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عەشقێک لەڕەنگی ئاو
عەشقێک لەڕەنگی ئاو
محەمەد کەساس
(محەمەد نەجمەدین فەرج)
چەند جوان بوو
غەمزەی چاو، کەنیگات تێگرتم
چەند جوان بوو لەرەی لێو کە وتت مەرحەبا
ئیدی من سەراپام نغرۆ بوو
لەئاوی حەیات و
تانوپۆم بەڕەنگی ئاو پۆشی
(مەرحەبا)ت لە دەنگی ئاو دەچوو
ڕەوان بوو، جۆرێک بوو لەپەرجوو
ئیدی من بە ھەموو بوونمەوە
ھاتمە بەر ڕێژنەی
شەپۆلەکانی قــاقــات
چی شیعری خەماوی و نوستووم بوو
ھەموویان پێکەوە ھاتنە تەماشات ...
(مەرحەبا)ت لەھاژەی
دەم تاڤگەی
ڕووباری شیعرێکی دیل دەچوو...
لەخوڕەی ئاوی گوێ
چەمێکی کەیل دەچوو... !!
زوو زانیم ڕەنگی تۆ لەڕەنگی ئاو دەچێ
باڵاشت لەباڵای ئاو دەچێ
من ویستم بە (سوور)ی بتبینم
لەشاڕێی ژیاندا خۆت لادا ...
لەڕەنگی (ڕەش)یشم ھەڵکێشایت
لەم سەری تا ئەوسەر
عومری خۆت بە بادا ...
حەزم کرد لە (سەوزت ) ھەڵکێشم
تاڵ تاڵی ئەگریجەت ھاتنە دەنگ ...
کە ویستم سەراپات لە (زەرد)ەی
ئێوارەیەکی خۆرنشین بچێت
ئاسمانت لێکردمە شەوەزەنگ ...
کەواتە تۆ ئاوی و ناویشت ھەر ئاوە ...
ئایندەم .. قەدەرم
بەھاژە و خوڕەی تۆ بەستراوە ...
دەی وەرە
ئەی ئاوی ئەوین وڕەوانی ئایندەم ...
با تاوێ، شیعرێکی باڵداری عاشقت
بۆبدەم لەپەرچەم ...
دەی وەرە، بە لێزمەو ڕەھێڵە
درەختی غەریبی و
گوڵجاڕی وشک بووی تەمەنم
پاراوکە ...
بێدەنگی بشکێنە و نھێنی ئەم عەشقەی
نێوانی من و تۆی
لەناودا بەیان کە ...
دەی وەرەو
ئەستێرەی چاوەڕوانیم داگرەو
خۆری ئەوینت لەئاسمانی دڵما دانێ
با بێدەنگیم وردو خاش بێ
چرای ڕۆحت لەنێو کوختی تەنیایما
داگیرسێنە ...
ئیقاعێکی ئەفسوناوی
بۆ کپ بوونی ژیان بێنە ...
دەی وەرە، با چاوەڕوانی نەمکوژێ
لەگەڵ دارتێلەکانی شەقام دا
ڕۆژگار بەشەو و
شەوگاریش بە ڕۆژ دەسپێرین ...
چرکە .. چرکە
زەمەنی قەدەر دەژمێرین ... !
دەی وەرە، پێکەوە دەچینە حزوری
ھەموو گوڵە عاشقەکانی دونیا
دڵنیام بۆنی ھیچ کامیان لە بۆنی
تێکەڵ بوونی چرکە ڕۆحیەکانی
من وتۆ ناچێ
شەوانە ئەو دەمەی
سەمایەکی (زۆربا )یانەی
لێوانلێو لەعەشق
ڕۆحمان تێکەڵ یەکتر دەکات
تۆ بڵێی ماڵێک ھەبێ
ئەم تەنیاییەمان لەکۆڵنێ ...؟
تاکو پێکەوە، گۆرانیەکانی فڕین
تەواو کەین.. تۆ بڵێی...؟؟
دەی وەرە پێکەوە
بچینە میحرانی
کۆڵانەکانی نیوەی شەو...
لەیەکدی بئاڵێین، گوێ نەدەین
بەتانەی ئەم وئەو ...
پێکەوە ھەورازی گەواڵە ھەورەکان ببڕین و
ڕووەو ترۆپکی چارەنووس بچینە سوجدەوە و
نوێژە عەشق دابەستین ...
ھەتاکو بەنووری ئەوینێک
دەسووتێین، زۆر بەتین ...
دەی وەرە ئەزیزم..
دەی وەرە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|