
03-16-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تۆپەکەی!
تۆپەکەی!
دێتەوە
بەسەر گەمەی (J) دا
تەتەڵە میرانە سەوز باوەکەم
بەخۆ خشکاندن
دوانیوەڕوانێکی
سەر کلکی
رۆژێکی کورت!
ئەو ھەموو کاتء شوێنەی
نێوان خۆیء خۆی.. منء من..
لە مشتە چکۆلەکانیا گرمۆڵە دەکا..
لەسەر سک دێتەوە..
بەژێر دەرگادا دێتە ژوورەوە...
دەبینآ
بامآء
باینجانء
کولەکەکانی ھاوڕێی
پاسکیلەکەیان بردۆتە کۆڵان
باری ئەسپێکیان لێ ناوە!
بەسەر دیواری حەوشەدا ھاتوونەتە ئەمدیو بردوومیان!
دڵم نەھاتووە بڵێم:
وای پشتم،
سووک تەپ بەنە سەرم!
دێتەوە
کەوە مل بۆرەکەم
ھەڵقون ھەڵقون..
پەتی درێژی حەرف لە قاچی ئاڵاوە..
دەبینآ
سکۆتەرەکەی براوەتە کۆڵان
بە دەرزەن
پووش چەقێنراوەتە کلکی!
دڵم نەھاتووە بڵێم:
ئەی ھاوار.. پووشبە قنگەیەکی داماوم من!
بەرگەی ئەو ھەموو پوش پیا چەقاندنء
خشان خشانء
کلک پێوەکردنە ناگرم!
دێتەوە
دەبینآ
نەعلەکانی
لەپێی دەنکە برنجێکی سپیکەلەدایە!
دڵم نەھاتووە بڵێم:
بۆ پێی تۆ نابم سەلکە سەگ!
بۆ پێی تۆ زۆر شلم!
دێتەوە
قۆخە تووکنەکەم
دەبینآ
تۆپەکەی براوەتە دەر
ھەناسەی لەبەر بڕاوە!
دڵم نەھاتووە بڵێم:
مناڵینە، سووک!
سییەکانم کەم ھەوان بەرگە ناگرم!
دەبینآ
دەستیان گەیشتۆتە
عەینەکی پشت برۆی پەنجەرەی ماڵەکەی
ھەر بە تەوێڵیەوە شکاندویانە!
دڵم نەھاتووە بڵێم:
وای چاوم ھاڕەی کرد!
دەبینآ
خانووەکەی
سەرمووقولاتێکی گەوجانەی داوە ھەڵنەساوەتەوە!
نەیانتوانیووە راستم بکەنەوە لەسەر شان دامنێن!
سەلکەتورەکان
مەتارەی ئاوی ئەویان ناوە بە سەرەوە
ھەڵیانقوڕاندووە!
نەم وتووە:
مەکەن قوڕمساغینە
چۆڕە بڕتان کردم تیام نەما!
دێتەوە
دەبینآ
منی شکاومء چاکناکرێمەوە!
ئەو کە زۆر حەزی لە جوکەی نوکتەیە
چیرۆکی شکانی
منی کوڕی
منی سکۆتەرو
پاسکیلء
PSPو
دایکء باوکیم
لەسەر دەرگای سەلاجەکە
بۆ کردۆتە لەوحەیەکی سەگسار
تەماشای دەکا، پێکەنینی نایآ!
دەبآ پێبکەنآ، لەبەر من!
بۆ ئەوەی تەریق نەبمەوەو نەڵێم:
بە نوکتەکەم پێنەکەنی!
خودایە وابآ!
ئەو کاتەی خلەخل
بەسەر کەمەی (J) دا
دێتەوە،
دەبینآ
تۆپەکەی وەھا تەقیووە نەدورێتەوە،
پیاوبآ نەگریآ!
خودایە وابآ!
تۆ بە تۆپەکەی خۆت
پاسێکت دابێتآ سەرقاڵت کردبآ
تا تۆپە تەقیووەکەی خۆی
بەچاڵ سپێردراوە!
خودایە..
دوای تۆپەکەی خۆی
سەد دانە ساڵی ڕێک
لەسەر دوو لاقی ساغ
یاری بە تۆپەکەی تۆ بکات..
فەرەیدون پێنجوێنی
پایزی ٢٠١١/ سلێمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|