
03-20-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاوێنەکانی من ناشکێن
ئەوەندە سەری خۆت مەهێشێنە ئەوەندە بەرد مەگرە ئاوێنەکانی من هێندە خۆت بە روخانی دیوارەکانەوە خەریک مەکە هەموو ئاسنگەرەکانی دونیا و تەنانەت لەودیو ئەم فەلەکەشەوە ئاسنگەر بگێڕیتەوە سەر زەوی ناتوانن نوێڵێک دروست بکەن ئاوێنەکانی من بلەقێنێ شمشێری تۆ رەگی ئەم گیایانەی پێ نابڕێ بە بارتەقای هەموو دونیا گوڵی هیوا چرۆ دەکات تۆ لە ڕێگای کتێبەوە ڕێت کەوتۆتە سەرزەمینە ئیلاهیەکان لە رێگای رۆمانەوە قارەمانەکانت ناسیوە چیرۆکی شیرین و فەرهادت وەک ئەفسانە بیستووە برۆ خۆت بە ئاوێنەکانی منەوە خەریک مەکە بەر لە تۆش زۆر مەخلوقاتی تر رێیان کەوتۆتە ئەم ناوە زۆر تەوری رقی تر بەر ئەم ئاوێنانە کەوتوە هەمیشە کاتێک بوونەوەرەکان هاتونەتە ئێرە خەیاڵی شکاندنی ئەم ئاوێنانە هاتوە بە مێشکیاندا برۆ و دڵنیابە تۆ سەرەتا و کۆتایی ئەم چیرۆکە نی دوای ئەوەی دونیا نوقم دەبێ لە تەنیایی دا دوای ئەوەی زەمین ئافەت لێی دەدات ئەوێنەکانی من زیاتر لە ئێستا هێز بەسەر سروشت دا دابەش دەکەن سەر لە نوێ روناکی دەگێڕنەوە مەخلوقاتی نوێ دێنەوە دونیا ئاوێنەکانی من ناشکێن
م : خه زان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|