موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2190  
قدیمی 03-20-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض سه‌فه‌ر


سه‌فه‌ر

هه‌ستێك بۆ دۆزینه‌وی‌ حه‌قیقه‌ت
له‌ ناو پێده‌شته‌كانی‌ ره‌سته‌دا
ناچارم ده‌كات
دیسان كۆڵه‌ پشتی ئه‌ندێشه‌م
بۆ سه‌فه‌رێكی‌ نوێ بپێچمه‌وه‌ ....
ره‌نگه‌ له‌م سه‌فه‌ره‌مدا
گه‌لێك په‌یكی‌ پڕ له‌ شه‌ڕاب
پڕ له‌ موزیك ......
پڕ له‌ ئه‌فسانه‌ رێم پێ‌ بگرن
بۆیه‌ سه‌ره‌پای‌ گیانم بووه‌ به‌ گومان
ده‌ترسم ....
ترسم هه‌یه‌ .....
ده‌ترسم له‌م سه‌فه‌ره‌شدا حه‌قیقه‌ت نه‌دۆزمه‌وه‌
گومانم هه‌یه‌ ، گومان !!!!
گومانم هه‌یه‌ له‌م سه‌فه‌ره‌شدا
وێڵی‌ پێ‌ده‌شته‌كانی‌ وشه‌ نه‌بم و
چاویلكه‌ی‌ خه‌یاڵ نه‌چێته‌ چاومه‌وه‌
وێڕای‌ ئه‌م هه‌موو گومان و ترسه‌ش
ناچارم سه‌فه‌ر بكه‌م
ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ دواجار بێت
ئه‌ركێكی‌ وه‌هام پێ‌ بسپێردرێت
له‌وانه‌شه‌
سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ زنجیره‌ سه‌فه‌ره‌گه‌لێك له‌ داهاتوودا .
له‌م بیابانه‌ نه‌گبه‌تیه‌دا
هه‌ر من مابووم خه‌یاڵ داوێنی‌ نه‌گرتبووم
به‌ته‌نیا ... هه‌ر من مابووم ...!!!
له‌م سه‌فه‌ره‌مدا
پێنوس ده‌كه‌م به‌ شاهید
بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوای من
هه‌موو حه‌قیقه‌ته‌كه‌ له‌ دێڕێكی‌ سه‌رخۆشدا بنوسێته‌وه‌.
گومان خه‌ریكه‌ ده‌مخوات ...!!!
ترس خه‌رێكه‌ ئێسكه‌كانم ده‌شكێنێت ...!!!

م : خه زان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید