تكاده‌كه‌م مه‌مخوێنه‌وه ....
خوێندنه‌وه‌ی تۆ جگه له ژان هیچی ترم پێ نابه‌خشێ.
لێره‌وه، له‌م سه‌رزه‌مینه خه‌یاڵیه‌وه
په‌یامێك بۆ ئه‌به‌ده‌یه‌ت .....
ده‌نگێك بۆ كۆتایی هاتن به چیرۆكه بێ بنه‌ماكان
من و ئه‌و له كۆتایی ریزبه‌ندێكی بێ بنه‌ماوه
ناناسرێینه‌وه ، نابیسترێین ....
خۆ ئێمه به‌ر له هاتنی ئه‌م گێژه‌ڵوكه‌یه‌ش
به‌ر له ده‌ست پێ كردنی شه‌ریش
ته‌نانه‌ت به‌ر له پیرۆز بوونی ده‌سه‌لاَتیش
ده‌قمان كرد به پێوه‌ری سروشت
ده‌نگمان كرد به بڵێسه‌ی ئاگرو
كه‌س نه‌بوو بمانخوێنێته‌وه
تۆی بیسته‌ر .... تۆ ....
تۆیه‌ك كه سروشتی ژیان به نامۆ بوون پێناسه ده‌كه‌ی
تۆیه‌ك كه بڕوات به چاره‌نووس نییه
تۆیه‌ك كه هه‌زاران جار به‌سه‌ر سینگمدا هه‌نگاو ده‌نێی و
بێ ئه‌وه‌ی بمناسی، نامخوێنیته‌وه
بێ ئه‌وه‌ی سه‌یرم بكه‌ی
فڕێم ده‌ده‌یه زبڵدانه‌وه
ئه‌وی كه كۆتایی به خه‌م ده‌هێنێ ، منم من
من سه‌ره‌تای ژیانێكی ترم
هه‌موو ئه‌م خواردنانه تام ده‌كه‌م
كه گومانی ژه‌هراوی بوونیان لێ ده‌كرێت
تۆیه‌ك هیچ كات له‌سه‌رخۆشی من نه‌گه‌یشتویت
باوه‌ڕت به ماچی ئێوارانی زه‌وی و خۆر نه‌بووه
بڕوا ناكه‌م ئه‌م دوو دێڕه‌ش كارت لێ بكه‌ن
تۆ له گه‌مژه بوونی من تێ ناگه‌ی
له هۆكاری نووسینی ئه‌م دێره بێ بنه‌مایانه ناگه‌ی
تكاده‌كه‌م مه‌مخوێنه‌وه ....
خوێندنه‌وه‌ی تۆ جگه له ژان هیچی ترم پێ نابه‌خشێ.
م : خه زان