موضوع: قسه ی خوش...
نمایش پست تنها
  #97  
قدیمی 03-20-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ـ نەفەرێك بزمارێكی سەراوبن لەسەر دیوار دانابوو و دەیهەویست بەقوونەكەی لە دیواری دابكوتێ، بەڵام هەرچی هەوڵی دا بۆی جێ بەجێ نەبوو. لەوەدابوو كە هاوڕێكەی هات و وتی: ئەوە شێت بووی؟ ئەو بزمارە خۆ نووكەكەی لەولایە و هی ئەم دیوارە نییە و هی دیوارەكەی ئەوبەرییە، كەرە
!

ـ یەكێك لە موسافیرەكانی شەمەندەفەرێك چوو بۆ ئاودەستی شەمەندەفەرەكە. لەگەڵ ئەوەی دەگای ئاودەستەكەی كردەوە وێنەی خۆی لەناو ئاوێنەكەدا بینی. خێرا دەگاكەی پێوەداوە و وتی: خاڵە ببوورە! ماوەیەك چاوەڕوان بوو بەڵام كەس لە ئاودەستەكە نەهاتە دەرێ، هەربۆیە چووە لای بەڕێوەبەری شەمەندەفەر و وتی: بەڕێوەبەری بەڕێز نەفەرێك یەك ساعەتە چۆتە ناو ئاودەستەكەوە و نایەتە دەرێ !
بەڕێوەبەریش بە تووڕەییەوە بەرەو ئاودەستەكە چوو، هەركە دەرگای كردەوە وێنەی خۆی لە ناو ئاوێنەكەدا بینی، خێرا دەگاكەی پێوەداوە و بە موسافیرەكەی وت: گێلە! ئەوەی لە ناو ئاودەستە بەڕێوەبەری شەمەندەفەرە، كەرە
!

ـ میزەڵدان فرۆشێك دوای ماوەیەك سەگ و شوانی دێتەوە و بە عالەم و ئادەم قەرزدار دەبێ، ئاخر میزڵدانەكانی بە شەرتی چەقۆ دەفرۆشت .

ـ نەفەرێك دەیهەویست ماسییەك بخكێنێ، زوو زوو سەری ماسییەكەی دەخستە بن ئاو و دەری دەهێنایەوە
.

ـ دزێك سەیارەی نەفەرێك دەدزێ، یەكێك وتی: تاوانی خۆت بوو كە ئاگاداری سەیارەكەت نەبووی، ئەوی تر وتی: تاوانی كرێچییەكەتان بووە كە دەگای حەوشەی دانەخستووە، ئیتر هەركەسەو ئەوی تری تاوانبار كرد. لەپڕ خاوەن سەیارەكە وتی: دیارە هەموومان تاوانبارین و دزەكەش هیچ تاوانێكی نییە !!!

ـ نەفەرێك كە لێرە و لەوێ دەیوت من خودام، گیرا و خرایە زیندانەوە، كێشك چیی زیندان لێی پرسی: باشە تۆ ناڵێی من خودام؟ ئەی باشە بۆ لە زیندان دای؟ كابراش وتی: بۆ كاكە نەتبیستووە دەڵێن خودا لە هەموو شوێنێكە؟
!

ـ
بە نەفەرێك دەڵێن: ئەگەر ئاو نەبوایە چی رووی ئەدا؟ ئەویش دەڵێ: فێری مەلە نەدبووین و دوایە دەخنكاین.

ـ نەخۆشێك دەڵێ: دوكتوورگیان كوڕە وەفریام كەوە، هەموو شەوێك دێوێكی سێ چاو دێتە خەومەوە وەختە دڵم بتۆقێ! دوكتوور دەڵێ: زۆر باشە بەڵام دەبێ سەت هەزار دینارم بدەیتێ! نەخۆشەكە دەڵێ: ئێ؟! بەڕاست دوكتوورگیان؟! دەی باشە لێی گەڕێ بۆخۆم لەگەڵ دێوەكە پێك دێم
!

ـ نەفەرێك گوێ بۆ
CDیەكی بەتاڵ رادەگرێ و دەست دەكا بە گریان ، دەڵێن: باشە بۆ دەگری؟ دەڵێ ئاخر خەمی گۆرانی بێژەكەیمە، فەقیرە لاڵ بووە!

ـ
نەفەرێك دەكەوێتە چاڵێكەوە و یەك بەخۆی هاوار دەكات: یارمەتیم بكەن، لەرێگای خوا یارمەتیم بكەن! نەفەرێكیش كە بەوێدا تێپەڕ دەبێ دەچێتە سەر چاڵەكە و ملی شۆڕ دەكاتەوە و دەڵێ: باشە كوڕی باش، ئاخر ئەوێ جێی سواڵ كردنە؟!

ـ نەفەری یەكەم: ئەگەر جوان سەرنج بدەی چاوەكانم قسەت لەگەڵ دەكەن! نەفەری دووهەم: باشە بەڵام ئەوەندە چاو مەترووكێنە با دەنگت جوان بێ
!

ـ
نەفەرێك دەڵێ: زمانی ئینگلیزی و كوردی زۆر لەیەك دەچن! پێی دەڵێن : باشە چۆن؟ دەڵێ: ئینگلیزییەكان بە یەك دەڵێن وان، كوردیش بە دوو دەڵێ دوان، یانی دوو دانە وان!

ـ نەفەری یەكەم: ئەگەر فشە فش ناكەی و بەڕاست لە چین بووی، ناوی یەكێك لە كۆڵانەكانی چینم پێ بڵێ
!
نەفەری دووهەم بڕێك بیر دەكاتەوە و دەڵێ: كۆڵانی برۆسڵی
!

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید