
03-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆشەویستی
خۆشەویستی 
خۆشه‌ویستی ده‌ریایه‌كه له گشت شهپۆلهكانیدا هاوارێكی پڕ ده‌نگ ئه‌هێنێته بون ،، ده‌ستپێكێكه له یه‌كه‌م هه‌نگاودا چه‌ندان ڕێگای سپی بۆ ئاسوده‌یی ئه‌خوڵقێنێت ،، شارێكه جیا له‌گشت شاره‌كانی دی به‌رده‌وام موحیبه‌تی زیاتر ئه‌نه‌خشێنێت له‌گشت كوچه و شه‌قامه‌كانی ،، له هه‌ر وهرزیكدا نۆته‌یه‌ك ئهنوسیو به گشت ئالهتهكان لێی ئه‌دات ،، ئاسمانێكه هه‌میشه‌و هه‌رده‌م ساماڵه و دووره له لێڵی .
ههرتوێرێك سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی پێویسته به توێرێك سه‌باره‌ت به خودی گشت مرۆڤه‌كان ده‌ستپێبكات ،، خوشه‌ویستی له‌گه‌ڵ گشت ژیانی مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام بونی هه‌یه وه به‌رده‌وام وێنای جوان ئه‌نه‌خشێنن له سپێتی نیشتمانێكی دی ،،لههر كوێ له‌هه‌رجێگه‌یه‌ك ئه‌ڕوانی ته‌نها خۆشه‌ویستییه بۆته خور و ڕوناكی زیاد و زیاتر ڕۆژانه و ده‌قه به ده‌قه و سات به‌سات ئه‌به‌خشێت ،، ئه‌و لێڵییانهی كه ده‌مێكه نابینان خۆشه‌ویستی دێت و كانییه‌ك لهڕونییا پێ ئه‌به‌خشێت.
ههریهكهما ئه‌زانین كه خۆشه‌ویستی جۆری هه‌یه وه شێوازی تهعامولكردنیان جیاوه‌زه به‌ڵام هه‌مووشیان ئه‌گه‌نه‌وه هه‌مان ڕوناكی په‌خشكراو كه خۆشه‌ویستی یه ،،، ئێستا باس له هه‌ندێك له جۆره‌كانی خۆشه‌ویستی ئه‌كه‌م به‌كورتی .
*خۆشه‌ویستی دایكانه :
ئه‌مه خۆشه‌ویستی یكه ده‌ستپێكی نوێبونه‌وه‌و گه‌وره‌بون و په‌روه‌رده‌كردنی و دابین كردنی پێداویستییه‌كانی منداڵه ،،دایك به‌رده‌وام خۆشه‌ویستی خۆی به پاڵپشتی و پاراستن و گه‌شه‌كردنی منداڵه‌كه‌ی ئه‌سه‌لمێنی وه دایك بۆ هه‌میشه بۆ دووری منداڵه‌كه‌ی ئه‌ڕوانێت كه‌ئه‌مه موحیبهتێكی زۆر بو منداڵه‌كه له‌ژیانیدا ئه‌ڕوێنێ ،، بونی هه‌ریه‌ك له كوڕ و كچ بۆ دایك وه‌ك یه‌كه بۆ موحیبهتێكی ڕاست و پڕ ئاسوده‌یی ، نه‌ك جیاوازی كردن له‌نێوانیاندا و هه‌م ئازار بۆ خۆی دروستكا و به‌تایبه‌ت منداڵه‌كه‌ش كه بریندارییه‌كه منداڵه‌كه به ئازاره‌وه گهورهئهكا و دوای هه‌ست به بونی منداڵی ناكات زوو گه‌وره‌یی ئه‌ژی له‌گه‌ڵی ،، لێره‌دا ئه‌مه‌ده‌ڵێم : خالق كاتێك فه‌رموویه‌تی به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایكایه ،، ئه‌بێت دایكیش هه‌ستابێت بهبهجێهێنانی ئهوئهركانهی كه خالق لێی داوهاكردووه نه‌ك تهنهاژیانێكی هیچ بۆ منداڵی بێت و بشیه‌وێت به‌هه‌شت بۆ ئه‌وبێت ،،دایك ئه‌جری گرانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام بونیشی بۆ هه‌ریه‌كه‌مان نوێبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی به‌رده‌وامیمانه ،، بۆیه زۆربه‌ی ڕا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه خۆشه‌ویستی دایك گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستی یهلهدای خالق …
( دایكان له بونتان ئاسوده‌یی له شارێك بژیه‌نن بۆ منداڵتان
ئه‌وه ته‌نها ئێوه‌ن سه‌ره‌تاو كۆتای و جوانیی هه‌مووشتێكی مناڵهكهتی )
خۆشه‌ویستی خالق :
خۆشه‌ویستی یه‌كه له میهر و گشت جوانییهكهن ،، به‌رده‌وام وتنێك نی یه بۆ بونمان كه بۆته ئاسوده‌یی ههریهكمان ئه‌گه‌ر ڕاستی له ناخماندا په‌روه‌رده‌كرابێت و خودی خۆمان گشت جوانییه‌كانمان تێدا نه‌خشاندبێت ،،ئه‌م خۆشه‌ویستییه جیایه له گشت خۆشه‌ویستی یه‌كانی تر له‌لای گشت مرۆڤه‌كان ،، وه گه‌وره‌تره چون له‌هه‌ر بچوكی ده‌نگێكمان خالق ملیونه‌ها ده‌نگی گه‌وره‌یی داوهپێمان ،، ئێمه چه‌ند لێی نزیك بینه‌وه ئه‌و زیاد له‌ئێمه لێمان نزیك ئه‌بێته‌وه وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمانه‌و جێ‌مان ناهیلێت ،، خالق خۆشه‌ویستی بۆ ئێمه له‌وكاته‌وه هه‌یه كه یه‌كه‌م شتی بۆ خۆشگوزه‌رانی ئێمه خوڵقاند وه تا گه‌وره‌ترین شتی كه گه‌ر به‌رده‌وام سوجدهبین بۆی هێشتا نه‌گه‌شتوینه‌ته دهستپێكێكیش له سه‌ره‌تایه‌ك ،، بۆیه ده‌ڵێین خالق هه‌میشه لهڵمان به ته‌نها ساتێكیش ته‌نیامان مه‌كه چون به ته‌نیایمان له دووری تۆ له نێو دهریایهكداین كه خنكاوین ،، له‌نێو بیابانێكداین بێ دڵۆپه ئاوێك بۆ توینێتی شكاندنمان ،، له‌نێو باخێكداین گه‌رده‌لولی دڕك گشت گیانمانی كردووه به‌خوێن ،، له‌نێو ده‌ستێكی داخراوین خاڵین له گشت جوانییه پڕین له بێ ڕونی …
(له‌هه‌ر كاتی له ههركوێیت هه‌رچی ئه‌كه‌یت ته‌نها خالق له‌بیر مه‌كه
چون ته‌نها ئه‌وه له گشت كه‌س زیاتر ئه‌زیزه بۆت و لێت نزیكه )
خۆشه‌ویستی هاوڕێیانه :
ئه‌مه‌ش خۆشه‌ویستییه‌كه وه‌ك پیویست مامه‌ڵه‌ی جیاوازی خۆی هه‌یه ،، له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا چه‌ندان هه‌نگاو دهسپێكن بۆ گه‌وره‌كردن و ه‌رده‌وامی پێدانی ،، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا بۆ یه‌كتر ناسین له‌به‌ر خالق خۆشه‌ویستییان دروست ئه‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی پێ ئه‌ده‌ن ،،له‌گشت خۆشی و ناخۆشییه‌كانی یه‌كدا وه‌ك هاوبه‌شی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیه‌تی و جێی ناهێڵێت ،، له‌گشت ئاره‌زووه‌كانی یه‌كدا دونیایه‌كی دی له بون ئه‌هێننه بون ،، به‌رده‌وام پاكێتی هستپێكی بچوكترین كاریانه تا گه‌وره‌ترین ،، له گشت وتنهكانیاندا ڕاستی گشت جوانییه‌كانیان گهورهترئهكات ،، وه‌فایان بۆیه‌ك له كردنی كاره‌كانیاندایه بۆ یه‌ك به‌ڵام نه‌ك به قسه بهڵكوبهكردار ،، له‌ئامانجه‌كانی یه‌كدا بونی ئه‌وی دیان ئهبنرێت چون تێكه‌ڵبوون بونی هه‌یه وه دڵخۆشن به بونیان بۆ پێكه‌وه‌یی ،، گه‌ر كاتێ بۆچونێكی خراپ بێته بون له گشت خراپییه‌كان باشییه‌ك ئه‌هێننه بون ،، به‌رده‌وام زانیاری بۆیه‌كدی بهخشئهكهن بێ ئه‌وه‌ی له ئاستی یه‌كدا نۆعێ له‌ڕق و ناخۆشی هه‌بێ ،، له خه‌نده‌كانی یه‌كدا گه‌شبینی بۆ به‌رده‌وامییان ئه‌بینرێت ،، له فرمێسكهكانیشیاندا په‌یوه‌ست بونی زیاتر …
( هاوڕێیه‌تیت له به‌ر خالق بێنه وجود تا كۆتاتان بونی نه‌بی
ده‌ستی هاوڕێكه‌ت بگره، له‌گه‌ڵی به له هه‌مووكات بێ ئازار )
خۆشه‌ویستی نێوان كوڕ و كچ :
له‌هه‌ر ده‌ستپێكێكی ناسیندا بینینێك له نزیكی ئه‌بیته یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ هه‌نگاونانیان پێكه‌وه ،، خۆشه‌ویستی یه‌كه ئه‌میش جیاواره له جۆره‌كانی تر ، چون ئه‌نجامی پێكه‌وه‌یی یه‌و ژیانێكی نوێی ته‌مه‌نی هه‌ردووكیانه ،، به‌رده‌وام هه‌ڵئه‌ده‌ن بۆ له‌یه‌ك گه‌یشتنیان له‌یه‌ك تا هه‌ڵه‌یه ڕونه‌دات ،، ڕاستگۆیی له‌قسه‌كانیاندا و له كردارهكانیاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌و ئه‌بینرێت ،، خۆشه‌ویستی یه‌كه له گشت ڕهشبینییهكان گه‌شبینی بێ سنور ئه‌خولقێنن ،، له‌هه‌ر چاوداخستنێكیاندا ئاسوده‌ییه‌ك له خه‌یاڵی یه‌كدی دا ئه‌نه‌خشێنن ،، له گشت فڕینهكاندا فڕینێك به بێ باڵ ئه‌كه‌نه سه‌فه‌ری دووری و هه‌تاهه‌تاییان پێكه‌وه ،، ده‌ست له‌نێو ده‌سته‌كانی یه‌ك موحیبه‌تیان له ژێر سایه‌ی خالقدا ئه‌كه‌نه باخیك پڕ له ڕیحانه و گوڵی نه‌بینراوی ته‌مه‌نیان ،، له هه‌ر گرفتێكدا توڕه‌یی ئه‌خه‌نه نێو شاریك له نهبونوو بۆیه‌كدی باشییهكیان ئههیننه پیشه‌وه‌و ئه‌یكه‌نه چاره‌سه‌ر،، له‌هه‌ركات له‌هه‌ر كوێ بن له ههرشاربن هه‌رچی بكه‌ن یه‌كیان بیره‌و له نیو ناخی یه‌كدا ئاسوده‌ن ،، له گشت هه‌سته‌كانی یه‌كدا ئه‌ژین چ كات ئه‌وه‌ی ئه‌و له خه‌یاڵیه‌تی ئه‌میش لهخهیاڵیهتی ،،موحیبهتێكه پڕه له ڕاسته‌قینه‌ی پیكه‌وه‌یی …
( ده‌ستی یه‌ك بگرن له‌نزیك ده‌ریایه‌ك ده‌ستپێكی پیكهوهیتان بنه‌خشێنن
ئه‌وه‌ی له بونتانا ئاسوده‌تان ئه‌كات گه‌شبینیان و تێگه‌یشتن و مامهڵهتانه )
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|