
03-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆڵه‌ی بووک و خه‌سوو ماڵ جیاکردنه‌وه
بۆڵه‌ی بووک و خه‌سوو ماڵ جیاکردنه‌وه
بۆڵه‌ی خه‌سوو تۆرانی كچ«، ئه‌و هاوكێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه كه له‌زۆرێك له‌خێزانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا دووباره ده‌بێته‌وه، هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌و دیارده‌یه به‌ره‌و نهممان چووه‌و هه‌ندێكی تریش سورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان بوك‌و خه‌سوو به‌فۆرمی جیاوه، به‌ڵام زۆرێك هاوران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماڵ جیاكردنه‌وه‌ی بوك‌و خه‌سوو له‌و كێشانه به‌دوریان ده‌كات.
كه‌مال كه‌ریم (٤٠ ساڵ)، پێیوایه په‌یوه‌ندی نێوان بوك‌و خه‌سوو په‌یوه‌ندییه‌كی ناكۆكی به‌رده‌وام بووه، ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌وه دوای نه‌وه گواستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی كاته‌كان ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
كه‌مال ده‌ڵێت «كێشه‌ی نێوان بوك‌و خه‌سو به‌شی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بواری ئابوری كه‌می شوێنی نیشته‌جێبوون به‌ڵام له‌ئێستادا به‌باش بونی باری ئابوری‌و تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه ئه‌و كێشانه به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌چن«.
په‌یوه‌ندی سلبی نێوان بوك‌و خه‌سوو له سه‌رده‌می رابردوودا ده‌كرا به نمونه‌ی هه‌موو جۆره كێشه‌یه‌كی تری درێژ خایهنو ناكۆتا له‌نێوان دوو كه‌سدا، به‌ڵام به گۆڕانی كۆمه‌ڵگه ئه‌و دیارده‌یه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌ره‌و نه‌مان دهچێتو په‌یوه‌ندی بوك‌و خهسوهكان هه‌ندێك جار له په‌یوه‌ندی نێوان دایك و كچ باشتر ده‌بینرێن.
به‌ڵام شیلان محه‌مه‌د (٢٦ ساڵ)، پێیوایه تا ئێستا ئه‌و كێشانه بوونی هه‌یه‌و ده‌ڵێت «كاتێك كه كوڕ‌و كچێك ده‌چنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه ده‌بێت بیر له‌شوێنی نیشته‌جێبوون بكه‌نه‌وه، چونكه نه‌بونی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دووچاری چه‌ندین كێشه ده‌بنه‌وه«.
شیلان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئه‌و جۆره په‌یوندییانه نه‌مێنن‌و به‌تێگه‌یشتنێكی نوێ‌و سه‌رده‌میانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
سه‌بری كه‌مال (٧٠ ساڵ) كه هاوسه‌رده‌می بره‌وی كێشه‌ی نێوان بوك‌و خه‌سو بووه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌ساڵانی رابردوودا كێشه زۆر له‌نێوان بوك‌و خه‌سوودا رویداوه كه زیاتر به‌هۆی نه‌گونجانیان بووه له‌یه‌ك ماڵدا‌و زۆرجار له‌سه‌ر كاروباری ناوماڵ كێشه رویداوه.
ئه‌و وتی «ئێستا به‌هۆی دورییان لهیهكو ئه‌م كێشانه به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه دهچنو بوك هه‌میشه حه‌ز به‌وه ده‌كات كه ماڵی جیای هه‌بێت له‌ترسی دروست بونی كێشه له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌سوی«.
بونی بوك له‌سه‌ر ماڵی خه‌زوران، هۆكارێكی سه‌ره‌كی كێشه‌ی نێوان بوك‌و خه‌سووه كه هه‌ردوولا په‌روه‌رده‌ی دوو ژینگه‌ی جیانو جیاوازیش له‌ته‌مه‌نیاندا هه‌یه‌و رۆژانه به‌ریه‌ك كه‌وتن له نێوانیاندا رووده‌دات.
شنۆعومهر (٢٤ ساڵ)، ساڵێكه چووه‌ته پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌و یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی كه به‌هۆی بوونی له‌سه‌ر ماڵی خه‌سوی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌سویدا هه‌یه، ده‌ڵێت «له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌سووم ده‌ژیم زۆر كێشه ڕوو ده‌داو ده‌بوایه من كاری ئه‌و ماڵه به‌ته‌نها بكه‌م زۆرجار خه‌سووم قسه‌ی پێ ده‌وتم پاشان داوام له مێرده‌كه‌م كرد كه خانویه‌ك به‌كرێ بگرێت‌و لێیان جیابینه‌وه«.
شنۆ، وتی «ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشانه به‌رده‌وام بێت ناكۆكی به‌رده‌وام دروست ده‌كات زۆرێك لهخهسوهكان واده‌زانن كاتێك كوڕه‌كانیان ژن ده‌هێنێت كوڕه‌كه‌ی لێ سه‌ندراوه«.
به‌ڵام، سۆران كه‌ریم (٣٣ساڵ)، پێیوایه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بوك‌و خه‌سو گۆڕاوه، ده‌ڵێت «په‌یوه‌ندی ئێستای بووك‌و خه‌سوو زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ پێشتردا چونكه پێشتر ئه‌و ناكۆكییانه به‌هۆی ئه‌وه بووه كچێك تاماوه‌یه‌كی زۆر له‌ژیانی ده‌بوایه له‌ماڵی خه‌سوی بوایه‌و به‌تێكه‌ڵاوی به‌رده‌وامیان ئه‌م ناكۆكیه‌ی دروست ده‌كرد«.
به‌بڕوای ناوبراو، ئێستا كۆمه‌ڵگه رۆشنبیرهو كاتێك كچێك پێش ئه‌وه‌ی بچێته پرۆسه‌ی هاوسگیرییهوه داوای ماڵی جیا دهكاتو دوریی له‌نێوان بووك‌و خه‌سوو هه‌یه‌و ئه‌و ناكۆكییانه‌ی پێشتر هه‌بوون ئێستا زۆر كه‌می كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه، سامان سیوه‌یلی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری (راویژكاری خێزانی)، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه كێشه‌ی نێوان بووك‌و خه‌سوو كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رونییه‌و نه‌وه دوای نه‌وه گواستراوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك كچ پێش چوونه ژیانی هاوسهرگییریهوه خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌و كێشه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بوك‌و خه‌سوو به‌هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیان‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌زانێت، له‌به‌رانبه‌ریشدا بهرێگرتنی كوڕیش له‌لایه‌ن بوكهكهوه به‌سه‌ردانیكردنی دایكی، خه‌سوو بووك به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیان‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌زانێت.
سیوه‌یلی، بۆ هاوڵاتی وتی «به‌شێك لهخهسووهكان سنووری خۆیان نازانن به‌وه‌ی كه وه‌ك پێش ژیانی هاوسه‌رییان سه‌یری كوڕه‌كه‌ی ده‌كات ده‌یه‌وێت هه‌موو بهخششو سۆزی هاوكاری ته‌نیا بۆ دایكی بێت‌و هیچ نه‌به‌خشێت به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی، كێشه‌كان لێره‌وه دروست ده‌بێت كاتێك هه‌ردووكیان دژی یه‌كبن«.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری (راویژكاری خێزانی)، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، ده‌بێت هه‌ریه‌ك لهبوكو خه‌سوو هه‌ست بكه‌ن كه ئه‌م كوڕه خاڵێكی هاوبه‌شه لهنێونیانداو نابێت هیچیان مافی یه‌كتری زهوتبكهنو ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌رونی خراپیش له‌سه‌ر پیاو دروست ده‌كات به‌جۆرێك پیاو ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی نێوان دایكی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی دروست بكات.
هه‌روه‌ها وتی «ئه‌و كێشانه‌یه به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ناچن، به‌ڵكو به‌ره‌و كاڵبونه‌وه ده‌چن، چونكه دوری نێوان بوك‌و خه‌سوو كه ئێستا ماڵی جیا داوا ده‌كات وایكردوو بهرهوكاڵبونه بچێت، ئه‌گه‌ر ئێستاش بووك بچێته‌وه ماڵی خه‌سوو ئه‌وا هه‌مان كێشه دروست ده‌بێت«.
تێبینی: جگه له‌سامان سیوه‌یلی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری (راویژكاری خێزانی)، سه‌رجه‌م ناوه‌كانی ناو ئه‌م راپۆرته خوازراون.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|