
03-24-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عەرشی خودا...
عەرشی خودا...
باوەڕتان بێت لە خوێندنگاش بە شەرمەوە دادەنیشم لە سەر کورسی
لەو ڕۆژەوەی لە دژی خەڵکی کۆیلە و برسی
کورسیان کرد بەبڕیاردەر ، بە لوتکەی هێز ، بە هێمای شەڕ
بەجێیی پیاوی گرگن ، گەندەڵ
لەم ڕۆژانە مامۆستای مێژو لێییپرسیم
ئەرێ ڕۆڵە بۆ ئارامت لێ بڕاوە. . بۆچی نازانیت دانیشیت؟
گەر بەو جێگایە سەغڵەتیت دەتوانیت بە پێوە بۆستیت
وتم سەد جار پێم خۆشترە، سەر بەرەو خوار هەڵم واسی!.
بە مەرجێک ناچارم نەکەیت کە دانیشم لە سەر کورسی
وتی من لە تۆ تێناگەم بۆ بەم تەختەیە وا قەڵسی؟!.
وتم ئاخە لەوڵاتی من ، ئەم تەختەیە. . جێیی پیاوی دز و جەردەیە
مامۆستا گیان بۆیە هیچ کات خۆشیم بە بینی نایا چونکە کورسی،
لە لای ئێمە عەرشی خوایە،!. کورسی بەڵایە. . ب ە ڵ ا یە.
باکۆ جەلال
ئەمریکا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|