
03-25-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
حه‌یران
حه‌یران
وتووێژ ده‌گه‌ڵ عه‌لی خزری
هێدی: ڕه‌سووڵ نادری ده وتووێژێكی دا ده‌ڵێ: "حه‌یران هی ده‌شتی هه‌ولێر نییه، به‌ڵكوو له موكریان ڕا سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌ویش له لایه‌ن ژنانه‌وه گوتراوه و هی پیاوان نییه. حه‌یران شتێكی ژنانه‌یه.(1)". پێموایه ئه‌و وتانه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵده‌گرن و ناكرێ خێرا به سه‌ریاندا تێپه‌ڕین. وه‌ک شاره‌زایه‌كی ئه‌و بواره حه‌ز ده‌كه‌م بۆچوونی خۆتم له سه‌ر وته‌كانی ڕه‌سووڵ نادری بۆ ده‌رببڕی. ئه‌و وتانه هیچ بنه‌مایه‌كی پته‌ویان هه‌یه؟
عه‌لی خزری: ئه‌وه كه حه‌یران تایبه‌ت به ده‌شتی هه‌ولێر یان ناوچه‌ی موكریان بێ، وه‌ک وه‌ی وایه بڵێین كاره‌ساته‌كان هه‌ر له‌و دوو ناوچه‌یه ده‌قه‌ومێن. من لام وایه حه‌یران وه‌ک كارهساتێک ده‌كرێ له هه‌موو شوێنێک بقه‌ومێ، به‌ڵام هه‌وا و شێوه‌ی چڕین به ناوچه و هێندیک تایبه‌تمه‌ندیی ناوچه‌وه، ئاڵ و گۆڕێكی وای به‌سه‌ر دادێ كه له شوێنێک پێی بگوترێ لاوک، له جێیه‌ک پێی بڵێن حه‌یران، له هه‌رێمێک به هۆره ناوبانگی ده‌ربكا و له لایه‌ک به مووری ناو به‌رن. ئه‌وانه هه‌موویان له ناوه‌رۆک دا یه‌كن به‌ڵام له مۆسیقا دا هێندێک جیاوازییان هه‌یه كه ئه‌وه‌ش شتێكی سروشتییه، چونكه ئه‌و جیاوازییه له زاراوه، جل و به‌رگ و هێندێک داب و نه‌ریتی ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت دین و ئایینیش دا له ناوچه جۆربه‌جۆره‌كاندا وه‌به‌رچاو دێ. ئه‌گه‌ر بڕوانیینه خه‌ریته و نه‌خشه‌ی گشتیی كوردستان ده‌بینین له ناو ئه‌و به‌شه له كوردستان كه به زاراوه‌ی كرمانجی ده‌دوێن لاوک و لاوژهمان هه‌یه، له ناوه‌ندی كوردستان حه‌یران، له خوارووی كوردستان هۆره و موور. له‌ناو بادینییان دا هۆره نابینی، هه‌روه‌ک له‌ناو جافاندا لاوک و لاوژه ڕمێنی نییه و حه‌یران ناناسن، له‌ناوچه‌ی موكریان له موور ناگه‌ن. هێندێک تایبه‌تمه‌ندیی تریش هه‌ن، وه‌ک: بۆچ له‌و ناوه دا، بۆ وێنه له‌ناوچه‌ی سوله‌یمانی كه له ناوه‌ندی كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه، حه‌یران ئه‌و ڕمێنه‌ی نییه، یان له مه‌ڵبه‌ندی ئه‌رده‌ڵان ئه‌و بابه‌ته تا ڕاده‌یه‌ک كه‌م ڕه‌نگه، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هێندێک هۆی سیاسی و تایبه‌تمه‌ندیی ناوچه‌یی كه ڕه‌نگه له گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وای ئه‌و وتووێژه یه‌ک نه‌گرنه‌وه و پێویستیان به لێدوانێكی تر بێ. ده‌توانین بڵێین حه‌یران و لاوک و هۆره و موور و... له چوارچێوه دا یه‌كن. كارهساتێک قه‌وماوه، ڕوداوێک ڕووی داوه، داد و هاوارێكه له ده‌ست زوڵمی زاڵم، جه‌فای یار و مه‌رگی دڵدار و دووریی له نیشتمان، یان تاسه و ئاره‌زوویه‌كه، تاسه‌بار و دهستكورتێک، وه‌ک كوڵ و كۆ ههڵیدهڕێژێ. ناتوانین بڵێین ئه‌و شتانه هه‌ر له ده‌شتی هه‌ولێر به‌دی ده‌كرێن یان ته‌نیا له ناوچه‌ی موكریان پێكدێن. ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێ كه حه‌یران هی سه‌رده‌مێكه كه ئه‌و ناوچه له‌یه‌ک ههڵپهرتراوانه یه‌ک بوون، یان ئه‌و سنووره ناو ده‌وڵه‌تانه‌یان له نێواندا نه‌بووه و گه‌وره‌یی و چووكی و گرینگیی كاره‌سات، سنووری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیاری كردووه. حه‌یران و لاوک و هۆره و مووری هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش دروشم و نیشانه‌ی ناوچه‌ی خۆی پێوه‌یه و سه‌یریش نییه حه‌یرانێک یان شوێنه‌وارێكی ئه‌ده‌بی زاره‌كی ناوچه‌یه‌ک، به هۆی جوانی و پوختی داڕژتن و سه‌رنجڕاكێش بوونی ناوه‌رۆكه‌وه له ناوچه‌كانی تریش هه‌ر به شه‌قڵ و مۆری شوێنی خوڵقانی، بگوترێنه‌وه. ئه‌و شه‌قڵ و مۆره‌ش نابێته به‌ڵگه‌یه‌كی جێی متمانه بۆ ئه‌وه‌ی كه بڵێن هه‌رچی حه‌یران یان لاوک و... یه تایبه‌ت به فڵان ناوچه و مه‌ڵبه‌نده. به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌كه، ئه‌وه كه كاک ڕه‌سووی نادری كوتوویهتی حه‌یران هه‌ر له لایه‌ن ژنانه‌وه گوتراوه و له‌و سه‌یرتر حه‌یران كوتن كاری پیاوان نه‌بووه، وه‌ک نه‌قڵه خۆشه‌كانی ئه‌و به‌ڕێزه، ده‌بێ زۆرتر جه‌فه‌نگ بێ هه‌تا بۆچوونێكی ته‌واو ئه‌قڵ په‌سند. ڕه‌نگه بووبن، یان ئێستاش هه‌بن ژنانێک حه‌یران بڵێن كه دڵنیام له چوار پارچه‌ی كوردستان ڕاده‌یان ناگاته ده كه‌س، به‌ڵام كه‌س هه‌تا ئێستا نه شتی وای كوتووه، نه شتی وای بیستووه، كاک ڕه‌سوو به پشتیوانیی كام سه‌رچاوه و كام نموونه و بنه‌ما ئه‌و قسه‌یه ده‌كا؟ با وڵامی ئه‌و جهفهنگهی كاک ڕه‌سوو به جه‌فه‌نگێک بده‌مه‌وه. ده‌ڵین دوو كه‌س پێكه‌وه دانیشتبوون ترێیان ده‌خوارد، یه‌كیان ڕوانی ئه‌ویتر زاری زۆر زله و هێشووه‌كان هه‌ر به ساغی هه‌ڵده‌گرێ و هه‌ڵیدێنێ و زاری بۆ دادهپچكڕێ و به خڕی ڕۆی ده‌هێڵێته خوارێ و وه‌ک ڕێوی هه‌ر چێوكهكانی ده‌داته‌وه ده‌ر. تووڕه ده‌بێ و ده‌ڵێ كوا ترێ خواردن وا ده‌بێ؟ ده‌نكه ده‌نكه بیخۆ! كابرا له كاتێكدا هێشوویه‌كی گه‌وره‌تری هه‌ڵده‌گرت و خه‌ریک بوو زاری بۆ دادهپچڕی، وڵام ده‌داته‌وه: ئه‌وه‌ی ئه‌توو ده‌ڵێی هه‌رمێیه هه‌رمێ!
ئه‌وه‌ی كاک ڕه‌سوو ده‌یڵێ باللۆره‌یه، حێ بووكێیه، هه‌ی ته‌خته ته‌خته‌یه، هه‌وای مه‌شكه‌ژاندن، مانگالاواندنهوهیه، لایه‌لایه‌ی مناڵ و شینی مردوو و... یه، نه‌ک حه‌یران. له ڕابردوو دا، كه كاک ڕه‌سوو باسی ده‌كا، هه‌ر كه‌یخودا و پیاوی به‌ته‌مه‌ن حه‌یرانیان ده‌كوت. حاجی سمایلی كاكهلاو پاش چوونه حه‌جیش حه‌یرانی ده‌كوت و له‌و كه‌ش و هه‌وای سی چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش كه‌س لێی به ئیراد نه‌ده‌گرت، له كاتێكدا هیچ پیاوێک به‌دی ناكه‌ی باللۆره یان هه‌وای مانگالاواندنهوهی، كه تایبه‌ت به ژنانه، كوتبێته‌وه، یان وه‌ک شتێكی پیاوانه بیڵێته‌وه. ته‌مه‌نی كاک ڕه‌سوو ئه‌و ئیزنه ده‌دا وه‌بیری بێته‌وه ئه‌و كاتی كه گه‌نج بوو له هه‌موو كۆڕی دیوه‌خان و مه‌جلیساندا ئه‌وه پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كان بوون وه‌ک كارێكی پیاوانه‌ی وێچوو حه‌یرانیان ده‌كوت و ورده‌قام و گۆرانی‌یان به بابه‌تی گه‌نج و لاو و دمڕووتان ده‌زانی. كاک ڕه‌سوو هه‌ر له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا ده‌ڵێ له فڵان ئاوایی تووشی پیرێژنێک بووم كه وا دیار بوو قه‌دیم حه‌زی له بابم كردبوو! لێم تووڕه بوو كه بۆچ بوومه‌ته شایه‌ر و قامان ده‌ڵێم و ئه‌و كاره له بنه‌ماڵه‌ی من ناوه‌شێته‌وه. ڕه‌نگه كه‌س وه‌ک كاک ڕه‌سوو نه‌توانێ هه‌ر له ناوچه و ئاوایی و كوێرهدێیهكانی لانی كه‌م مه‌ڵبه‌ندی موكریان، ناوی ده‌یان حه‌یرانبێژی به ناوبانگ دیاری بكا، به‌ڵام داخوا ده‌توانێ ناوی چوار ژنی حه‌یرانبێژ به‌رێ كه جگه له خۆی كه‌سی تر بیانناسێ؟ له كوردستانی گه‌رمێن كه زیاتر له به‌شی كوێستان، كاریان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه كردووه، بۆچ هه‌تا ئه‌وڕۆ كه‌س شتێكی وه‌های به مێشک دا نه‌هاتووه و كاک ڕه‌سوو له‌سه‌ر كام بنه‌ما وه‌ها شتێک ده‌ڵێ؟ ڕه‌نگه ئه‌وه كه له حه‌یران دا ده‌ڵێن: "ئه‌وه كیژ ده‌ڵێ..." كاک ڕه‌سووی هێنابێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه حه‌یران بابه‌تێكی ژنانه بێ. منیش لام وایه حه‌یران خۆش بوو ژن كوتبای، به‌ڵام ژنی كورد هه‌رچه‌ند له‌چاو ژنانی نه‌ته‌وه هاوسێیه‌كان سه‌ربه‌ستیی زیاتر بووه، به‌ڵام هیچكات ئه‌و سه‌ربه‌ستییه نه‌گه‌یوه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه كه له مۆسیقا دا چالاكیی هه‌بێ. ئه‌گه‌ر كوڵ و كۆیه‌كی له ده‌رووندا بووبێ، به بیانووی لاواندنه‌وه‌ی مناڵ، ئه‌گه‌ر ویستوویه‌تی ڕه‌خنه بگرێ و ڕق و كین بڕێژێ به بالۆره و ئه‌گه‌ر ویستوویه‌تی به ڕیتم ده‌روونی له گرفته‌كانی ڕوحیی پاک بكاته‌وه، به ئاهه‌نگی مه‌شكه‌ژاندن سوكنایی هاتووه‌تێ. ژنی كورد زگ‌ماک هۆنه‌ر بووه. ئه‌وه‌ی ئه‌و له لایه‌لایه و بالۆره و مه‌شكه‌ژاندن و شینگێڕیی مردوو و... دا وه‌ک هۆنراوه خوڵقاندوویه‌تی، له باری ناوه‌رۆک و جوانیناسییه‌وه بێ وێنه‌یه و پیاوی كورد، له كاری مۆسیقا دا، ئه‌و سوژه و دیالێكتانه‌ی له ژن وه‌رگرتووه و ئه‌وه كه له حه‌یراندا له زمان كیژه‌وه ده‌گوترێ، ئه‌مانه‌تدارییه‌كه له لایه‌ن پیاوه‌وه. ئه‌گینا ژن، ئه‌ویش ڕاسته‌وخۆ، كه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بووه كه توانایییهكانی خۆی له مۆسیقا دا، ئه‌ویش له سه‌رده‌مێكدا كه ته‌نانه‌ت بۆ پیاویش گۆرانی گوتن به كارێكی سووک داندراوه، بهێنێته مه‌یدانه‌وه؟
هێدی: تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی له سه‌ر "به‌یت" نووسراوه، له سه‌ر "حه‌یران" نه‌نووسراوه. چۆنه "به‌یت" زیاتر له "حه‌یران" ئاوڕی وێدراوهتهوه؟
عه‌لی خزری: هۆیه‌كه‌ی جیاوازییه‌كه كه به‌یت و حه‌یران هه‌یانه. له كار له به‌یت دا، لێكۆڵه‌ر و توێژه‌ر هێندێک سه‌ره هه‌ودای به ده‌سته‌وه كه بزانێ له كام شوێنه‌وه ده‌ست پێ بكا و كاری چییه و ده‌بێ چ بكا، به‌ڵام له حه‌یران دا ئه‌و سه‌ره ههودایانه زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌بیندرێنه‌وه و ئه‌گه‌ریش دیترانه‌وه هێند كورتن زوو ده‌گه‌نه گرێپووچكه. زانیارییه‌كان كوت كوت و پرتک پرتكن و له خستنه‌وه سه‌ر یه‌كدا، ئاڵۆزی و سه‌رشێواوی به‌دی ده‌هێنن. به‌یت به‌سه‌رهاتێكه، ڕووداوێكه، به چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو، هێندێک كاراكتێری ناسراوی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌ش و هه‌وای كولتووری و ناوی كه‌سایه‌تی و شوێن و ناوچه و هه‌رێم، له‌به‌ر ڕوناكی ئه‌و به‌ڵگانه و به یارمه‌تی ئه‌و زانیارییانه دۆزینه‌وه‌ی كات و زه‌مان و سه‌رده‌م ئاسانه، به‌ڵام له حه‌یران دا ئه‌و توانایییه نییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌به‌سته، مه‌یدانی كاری توێژینه‌وه له‌سه‌ر به‌یت گه‌لێک هه‌راوتر له حه‌یرانه، سه‌باره‌ت به هێندێک فاكت و بابه‌تی ئه‌ده‌بی یان كۆمه‌ڵناسی ده‌كرێ بچییه سوێی حه‌یران، له كاتێكدا هه‌ر لكێک له ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و... ده‌توانێ به‌شی خۆی له به‌یت دا به ئاسانی بدۆزێته‌وه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه مه‌یل بۆ كار له‌سه‌ر به‌یت زۆرتره هه‌تا حه‌یران. دووهه‌م بۆی هه‌یه حه‌یران تاریف نه‌كرابێ و زۆر كه‌س نه‌زانێ حه‌یران چییه و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه نه‌زانێ ده‌بێ له چی بگه‌ڕێ؟ باشه ئه‌گه‌ر حه‌یران به‌یت یان به‌شێک له به‌یت نه‌بێ، ورده‌قام و گۆرانی نه‌بێ، ئه‌دی ده‌بێ چ بێ؟ به‌داخه‌وه ئه‌و به‌ڵایه داوێنی ئایشێ گوڵ و سوارۆ و گوڵێ جوان و گه‌لۆ و ئازیزه و پاییزه و... یشی گرتووه و هه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌گوترێ ئه‌وانه(؟) باس له دڵداری و دین و ئایین و جوانیی سروشت ده‌كه‌ن و بڕایه‌وه، له كاتێكدا ئه‌وه پرسیارێكی گرینگه؛ ئه‌و مه‌به‌ستانه ئه‌گه‌ر قالبی داستانیان هه‌با، به شێوه‌ی به‌یت یان ورده‌قام، زۆر ئاخربهخێرتر ده‌بوون هه‌تا ئه‌و ده‌عبایانه‌ی كه كه‌س نازانێ له چ تۆ‌و و تۆم و تۆرهمهیهكن و به‌ری چ دارێكن. به‌داخه‌وه سه‌رچاوه‌كانیش نه‌ک ته‌نیا ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژ وشکتر ده‌بن و له كه‌می ده‌ده‌ن، به‌ڵكه ته‌نانه‌ت ڕاسته‌قینه‌كانی ئێستا و سی چل ساڵه‌ی ڕابردوش هه‌ر له گۆتره ئاڵۆز ده‌كرێن( وه‌ک بۆچوونی كاک ڕه‌سووی نادری).
هه‌ر له دنیای پێشكه‌وتووی ئه‌وڕۆشدا كاتێک كارهساتێک ده‌قه‌ومێ، چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیی شوێن و پانتایی و به‌ربڵاویی ده‌نگدانه‌وه و ڕاده‌ی شوێنگری ئه‌و كاره‌ساته دیاری ده‌كه‌ن. له كاتێكدا به پێی مافی مرۆڤ و ده‌نگۆیه‌كی كه هه‌یه ئاده‌میزاده‌كان به هه‌ر ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگ و دین و ئایین و زمانێک، یاسایه‌كی هاوبه‌ش به چاوێک ته‌ماشایان ده‌كا، هه‌ر ڕۆژ هه‌زاران ڕووداو ده‌قه‌ومێ، هه‌زاران ئینسان به هه‌زاران هۆی به حه‌ق و ناحه‌ق ده‌كوژرێن و له ناو ده‌چن؛ له هیچ شوێنێک كه‌س باسیان ناكا، به‌ڵام كاره‌ساتێكی زۆر چووک، یان بریندار بوون یان نه‌خۆشیی كه‌سێكی به‌ناوبانگ، دنیا بۆی له ده‌هۆڵ ده‌دا و ده‌بێته بنێشته‌خۆشكه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌ویزیۆن و هه‌واڵنێرییه‌كانی سه‌راسه‌ری دونیا. كاتێک شتێک ده‌قه‌ومێ و بڕیاره ببێته هه‌واڵ پێویسته چه‌ند پرسیار وڵامی ڕوون و ئاشكرایان هه‌بێ، یان بۆی دروست بكرێ. چی؟ كه‌ی؟ بۆ؟ له‌كوێ؟ به هۆی چ كه‌س یان كه‌سانێكه‌وه؟ بۆ پارازتنی چ سوود و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک؟ سوود و زیانی كورت خایه‌ن و درێژخایه‌نی ئه‌و كاره چییه؟ به سوودی كام لایه‌ن و به زیانی كام لایه‌ن ته‌واو ده‌بێ؟ چ هێزێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌رژه‌وه‌ندیی له‌م كاره‌ساته دا پارێزراوه یان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه؟ و... زۆر شتی تریش كه پێوه‌ندییان به‌م باسه‌وه نییه. كه ده‌ڕوانینه به‌یته‌كان، له چوارچێوه‌ی بنه‌مای به‌سه‌رهات یان لانی كه‌م له بهگڕاندی ڕووداو و نیسێی كاره‌ساتدا، هێز و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، زۆر به زه‌قی ده‌بینی هێز و ده‌سه‌ڵاتێک كه له سه‌رده‌می به‌دیهاتنی ئه‌و كاره‌ساته دا، ده‌سه‌ڵاتێكی ئاسایی نه‌بووه، ده‌سه‌ڵاتێكی خوایی بووه، ده‌سه‌ڵاتدار په‌رژینێكی مێتافیزیكی له ده‌وره بووه، پاڵپشتی خوڵقانی ئه‌م په‌نده كۆنه‌ی كوردی كه ده‌ڵێ: ده‌ستێک كه نه‌توانی بیبڕی ده‌بێ ماچی بكه‌ی! هه‌زاران هه‌زار ته‌جروبه و ئه‌زموونی تاڵ و دڵته‌زێنه كه بۆ ئاده‌میزادی ئه‌وڕۆیی ته‌نانه‌ت له خه‌یاڵیشدا ناگونجێ. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌نده سێبه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک قورس و دیار بووه كه كایه‌كان بوونه كێ‌و و ڕووداوه ئاسایی و چووكه‌كان بوون به ئه‌فسانه و حیماسه. مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه له نرخ و بایخی به‌یته‌كان كه‌م بكه‌مه‌وه، نا، به‌ڵام دڵنیام زۆرجار ئه‌و ئازایه‌تی و قارهمانهتییانه به دنه و هیزی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان شاخ و باڵیان دراوه‌تێ، عه‌لی به‌رده‌شانی له دیوه‌خانی ئاوڕه‌حمان پاشای بابان بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌و و دوویه‌ک بدا كه ئه‌و كات وه‌ک نوێژی عابد فه‌ڕزی دینی بووه، باشترین داهاتی بووه و به‌شێک بووه له ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدار نازی كێشاوه. ئاشكرایه ئه‌و نازكێشانه سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بدۆستیی پاشا نه‌بووه به‌ڵكه بۆ زلكردنه‌وه‌ی كاره چووكه‌كان و شاكارنواندنی كاره ئاسایییه‌كان بووه. به‌یته‌كان به باش و خه‌راپ و ڕووی جوان و دزێویانهوه به‌شێكی زۆر گرینگن له مێژووی ڕابردوومان، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه ئێمه له جهستهپشكنیی ئه‌و بابه‌تانه دا ڕاسته‌قینه‌كان هه‌رچه‌ند تاڵیش بن نه‌بینین. له‌و جهستهپشكنینه دا زۆر ده‌سه‌ڵاتدارمان وه‌به‌رچاو ده‌كه‌ون كه ڕێزیان بۆ خه‌ڵک داناوه و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكیش بوون.
به بڕوای من به‌یت و بابه‌ته‌كانی تری وه‌ک حه‌یران و لاوک و لاوژه و... (وه‌ک مانا و ناوه‌رۆكێكی شاراوه) هه‌موو هه‌ر یه‌كن و هه‌موو هه‌ر به‌یتن! به‌ڵام هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی پێ كرا له دوو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵكه‌وتوون. به‌یت ده‌سه‌ڵاتی له پشت بووه، بژار كراوه، چاوه‌دێری كراوه، خزمه‌ت كراوه، به باشترین شێوه به هۆی وه‌ستای لێزان و شاره‌زا ڕازاوه‌ته‌وه، به‌ڵام حه‌یران و هێندێک بابه‌تی تر به‌رهه‌می بێده‌سه‌ڵات بوون؛ ناوه‌رۆک ڕه‌مزاوییه، زمان زمانی ئاماژه و ئیشاڕه‌یه، كچهتیوحهیران ده‌كرێ نازناوی گراوێی چڕگهر و بیسه‌ری هه‌مووی ئه‌و بابه‌تانه بێ، هه‌ر بۆیه‌ش كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه كارێكی گرانه و ئه‌گه‌ریش ماون به هۆی سۆز و كوڵ و كۆ ڕژتنێكی له دڵه‌وه بووه كه خوڵقێنهرانیان كردوویانه‌ته هه‌وێنی كاره‌كه‌یان. خوڵقێنه‌ری به‌یت سه‌دان دۆسییه و به‌ڵگه و تاوی ئه‌سپی به‌لاشی خه‌یاڵی له‌به‌ر ده‌ست دا بووه و چونكه پشتیشی به ده‌سه‌ڵات گه‌رم بووه هیچ شه‌رمێكی له كه‌س و هیچ ترسێكی له مه‌لا و شێخ نه‌بووه، به‌ڵام خه‌ڵكی ئاسایی له خوڵقاندنی ئه‌ده‌بی زاره‌كی خۆشیاندا سه‌دان كۆسپ و هێڵ و سنووریان به‌رهه‌ڵست بووه. له پشت هه‌ركام له‌و شوێنه‌وارانه، وه‌ک به‌یت، ڕووداو و كاره‌ساتێكی خۆش یان ناخۆش ئه‌بیندرێ. ئایشێ گوڵ به یارهخۆشهویستهكهی خۆی هه‌ڵده‌ڵێ كه كوژراوه و له‌سه‌ر به‌ردی تاتهشۆرێ درێژ كراوه، سوارۆ له مه‌یدانی شه‌ڕ كه‌وتووه و له گۆمیلكهگۆمیلكهی خوێندا ده‌گه‌وزێ و كه‌س نییه قومێكی ئاو به گه‌روو دابكا و... له پشت ته‌واوی ئه‌و سۆز و كوڵ و ناڵه و لاواندنهوانه دا، سێبه‌ری به‌سه‌رهاتی دڵته‌زێن یان ئه‌وینی پاک و خاوێن خۆی حاشار داوه كه دۆزینه‌وه‌یان گه‌لێک زه‌حمه‌ته.
منبع : نامهای اصیل کردی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|