
03-29-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گاندی؛ رابه‌ری نیشتمانی گه‌لانی هیندیستان...
گاندی؛ رابه‌ری نیشتمانی گه‌لانی هیندیستان و یه‌کێک له که‌سایه‌تییه گرنگه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م
نوسینی: عومه‌ر محه‌مه‌د
مهاتما گاندی رابه‌ری نیشتمانی و ئائینی گه‌لانی هیندیستانه و یه‌کێک له که‌سایه‌تییه گرنگه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه. زۆر گرنگه بۆ ئێمه‌ی کورد خه‌رمانی کار و خه‌باتی ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه بزانین. بنه‌ماڵه‌ی گاندی له ناو چینی بازرگانه‌کانی هیند هه‌ڵکه‌وتووه. ئه‌و چینه‌ی پێیان ده‌ڵێن (بانیا). پێشتر ئه‌وانه پیشه‌ی به‌قاڵیان کردووه، سێ جاریش له‌سه‌ر یه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم بوون. بۆ نمونه هه‌رێمی (کاپیاوار). له‌وانه ئۆتا گاندی که له‌به‌ر زۆری پیلانگێڕی سیاسی ده‌چێته هه‌رێمێکی تر، ئۆتا گاندی له ژنی یه‌که‌می چوار منداڵی بووه که ئه‌و ده‌مرێت دوباره ژن ده‌هێنێته‌وه. له‌ویش دوو منداڵی ده‌بێت کوڕی پێنجه‌می به‌ناوی کارانشاند گاندی ده‌بێت که به ناوی کابا گاندی ناسراوه. ئه‌ویش باوکی گاندی خۆی ده‌بێت. ئه‌و ئه‌ندامی دادگا بووه له پاش ماوه‌یه‌ک ده‌بێته سه‌رۆک وه‌زیران له (راجکوت). پاش خانه‌نشینبوونی هه‌ر له راجکوت ده‌مرێت.
کابا گاندی واته باوکی گاندی چوار ژنی له‌سه‌ر یه‌ک هێناوه. له دوو ژنی یه‌که‌می ته‌نیا دوو کچی هه‌بووه. له ژنی چواره‌می که ده‌بێته دایکی گاندی، کیژێک و سێ کوڕی هه‌بووه. مهاتما گاندی کوڕی بچوکی ده‌بێت. گاندی له باسی باوکی‌دا ده‌ڵێت باوکم له عه‌شیره‌ته‌که‌مان، پیاوێکی خۆشه‌ویست بوو. که‌سێکی ئازا و راستگۆ قسه‌له‌ڕوو بوو، به‌ڵام زۆر توڕه بوو. ئه‌و پیاوێکی به‌زه‌وق بوو. له ته‌مه‌نی (40) ساڵیدا ژنی چواره‌می هێناوه. گاندی له دووه‌م رۆژی مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی (1869) زایینی‌دا له شاری (بورناند) له دایک بووه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا چۆته به‌ر خوێندن. له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا گاندی شرمن و که‌مدوو بووه. حه‌زی به تێکه‌ڵاوی نه‌کردووه. ته‌نیا کتێب و وانه‌کانی هاوڕێی بوون. دابونه‌ریتێکی زۆر دواکه‌وتووانه سه‌راپای کۆمه‌ڵگای هیندی په‌رێشان کردووه. ئه‌ویش زووبهشودانی کچان و ژنهێنانی کوڕان بوو له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا. گاندی له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا دور له خواستی خۆی له لایه‌ن باوکییه‌وه ده‌ستگیرانی بۆ دیاری کراوه. (کاستوربا) که هاوته‌مه‌نی خۆی بووه، له ته‌مه‌نی (13) ساڵیدا ژنی بۆ ده‌گوێزنه‌وه. ئه‌مه‌ش خویه‌کی ناشیرینی کۆمه‌ڵگای هیندوسییه. له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا گاندی به‌هۆی برادهرێکیهوه توشی خواردنی گوشت و خواردنه‌وه‌ی مه‌شروب ده‌بێت که ئه‌مه‌ش دوو شتی قه‌ده‌غه‌کراوی ئائینی هیندۆسین. تا ساڵێک له‌سه‌ر ئه‌م کارانه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام دواتر واز ده‌هێنێت و به ته‌واوی ده‌بێته که‌سێکی رۆکی. له ته‌مه‌نی (17) ساڵی گاندی هیندیستان به‌جێی ده‌هێڵێت و بۆ خوێندن ده‌چێته وڵاتی ئینگلیستان.
له‌و وڵاته دابێکی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌یڕه‌و ده‌کرا سه‌باره‌ت به خوێندکاره هیندییه‌کان. هه‌ر خوێندکارێک ده‌ستپێردرا به ماڵێکی ئینگلیز به مه‌به‌ستی پێکه‌وه‌ژیان و فێربوون زمان و گونجاندن له‌گه‌ڵ شێوازی ئه‌وروپی. گاندی ده‌رباره‌ی سه‌رده‌می لاوی خۆی ده‌ڵێت: "منیش وه‌ک هه‌موو لاوه هیندییه‌کان درۆ ده‌کرد و حه‌زم نه‌ده‌کرد بڵێم ژنم هێناوه. به مه‌به‌ستی نزیکبونه‌وه‌ی له کچه ئینگلیزه‌کان و دروستکردنی په‌یوه‌ندی دۆستداری و دڵداری. به‌ڵام دوای ساڵێک گاندی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و درۆیه ده‌بێت. لای خانهخویهکهی خێزانداری خۆی ده‌درکێنێت. دوای گه‌یشتن گاندی به هیندیستان وه‌ک که‌سێکی رۆکی سیستمی خواردنی خۆی رێک ده‌خات و له‌وێشدا چێشتخانه‌ی رۆکی ده‌دۆزێته‌وه. دوای ته‌واوکردنی خوێندن ده‌گه‌ڕێته‌وه هیندیستان، به‌ڵام سه‌باره‌ت به شرمنی و کهمدویی که دوو خسڵه‌تی خراپن، له پیشه‌ی پارێزه‌ریدا گاندی له ژیانی پارێزه‌ریدا که‌سێکی سه‌رکه‌وتوو نابێت. چه‌ندین دۆسیه ده‌دۆڕێنێت تا ههلهکی بۆ هه‌ڵده‌که‌وێت بۆ لابه‌لاکردنی کێشه‌ی دارایی کۆمپانیایه‌کی هیندی. ده‌چێته باشوری ئه‌فریقا، چونی گاندی بۆ ئه‌و وڵاته هه‌لێکی زێڕینی خوڵقاند بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌ستێره‌ی ناوبانگی ئه‌و پیاوه. گاندی توانی ئه‌و کێشه دارایی به قازانجی کۆمپانیاکه بباته‌وه. گه‌لێک روداوی ناخۆش به‌سه‌ر ئه‌و پیاوه هاتووه. له‌وانه جارێکیان سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ڕ ده‌بێت نه‌ریتێکی ره‌گه‌زپه‌رستانه له باشوری ئه‌فریقا هه‌بوو. سپی پێسته‌کان له فارگۆنه‌کانی یه‌که‌م سوار ده‌بوون. به‌ڵام ره‌شپێسته‌کان له فارگۆنی سێهه‌م سوار ده‌بوون. گاندی بلیتی فارگۆنی یه‌که‌م ده‌بڕێت و سوار ده‌بێت. به‌ڵام پۆلیس دێن سه‌ره‌ڕای سوکایه‌تیکردن، ده‌ریده‌که‌ن بۆ فارگۆنه‌کانی سێهه‌م که تایبه‌ت بوو به ره‌شپێسته‌کان. ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بێت بۆ گاندی که تێکه‌ڵاوی جیهانی نادادپه‌روه‌ری ببێت.
گاندی بۆ یه‌که‌م جار چه‌ندین که‌یسی گرنگی کرێکاره هیندییه‌کانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ. له‌و دۆسیانه‌دا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. له‌وێوه دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی هیندی دروست ده‌کات. له‌و وڵاته بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئائینی و کۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌کات به ناوی "ساتیا جراها". واته پاککردنه‌وه‌ی نه‌فس. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش بیرۆکه‌که‌ی له ئائینی هیندۆسی سه‌رچاوه ده‌گرێت. به‌رگریکردنی گاندی له کرێکاره هیندییه‌کانی باشوری ئه‌فریقا و بردنه‌وه‌ی چه‌ندین که‌یسی گرنگ به قازانجی ئه‌وان بووه سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتن و ناوداربوونی. ئه‌و پاره‌یه‌ی له بردنه‌وه‌ی کێشه‌کان وه‌ریده‌گرت جارێکی تر ده‌یخسته‌وه خزمه‌تی ره‌وه‌ندی هیندی له‌و وڵاته. گاندی چه‌ندین جار له نێوان هیندیستان و باشوری ئه‌فریقادا گه‌شتی کردووه. رێکخستنی ره‌وه‌ندی هیندی له ناو بزوتنه‌وه‌ی ساتیا جراها بووه هه‌وێنی گرێدانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وه‌نده به وڵاتی هیندیستانهوه. ساتیا جراها بزوتنه‌وه‌یه‌کی چاکسازی و ناتوندوتیژی بوو که تێدا هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی هیندیستان له‌وانه جوجراتی، تامیلی سندی، پونجاپی و چه‌ندین پێکهاته‌ی جیاوازی رێک ده‌خست. هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئاینه جیاوازه‌کاندا رێک ده‌خست و له نێوان هیندۆسی و ئیسلام و کریستیان و بارسییه‌کان ـ که په‌یڕه‌وکه‌رانی ئائینی زه‌رده‌شتی بوون ـ برایه‌تی پێش ده‌خست. له سه‌ر دنیادا بۆ یه‌کێک له په‌رستگاکانی ئائینی هیندۆسی نازناوی (مهاتما)ی ده‌درێتێ که ئه‌و پله‌یه‌کی ئائینی هیندۆسه‌کانه. بۆیه سه‌ره‌ڕای که‌سایه‌تییه نیشتمانییه‌که‌ی که‌سایه‌تییه‌کی پیرۆز بوو. سه‌ره‌ڕای رابه‌ریکردنی بزوتنه‌وه‌ی ساتیا جراها ئه‌ندامێکی کارای پارتی کۆنگره‌ی نیشتمانی هیندیستان بووه. له‌ناو ئه‌و پارته‌دا رۆڵی ده‌بێت له نزیککردنه‌وه‌ی بیر و باوه‌ڕه ئائینییه جیاوازه‌کان. به تایبه‌ت ئائینی هیندۆسی و ئیسلام. به جۆرێک له ناو موسڵمانه‌کانی هیندیستاندا که‌سێکی به‌ڕێز و خاوه‌ن بڕیار بووه. چینێک هه‌بوو له ناو ئائینی هیندۆسی که پێیان ده‌وترا "نه‌فره‌تلێکراوه‌کان" (ئهلمهنبوزون) که ته‌نیا کاریان خزمه‌تکردن و پاککردنه‌وه‌ی ئاوده‌سته‌کان بوو. نرخ و به‌های بۆ ئه‌و چینه گێڕایه‌وه. له ناو بزوتنه‌وه‌ی ساتیا جراهادا رێکی خستن. دوو روداو زۆر گرنگه له ژیانی گاندیدا باسی بکرێت. یه‌ک؛ کاروانی خوێ (مسیره الملح)، ئینگلیزه‌کان به ته‌واوی هیندیستانیان تاڵان کرد. خوێیان له هیند ده‌رده‌هێنا و ده‌یانبرد پاکیان ده‌کرده‌وه و له کیسه‌یان ده‌کرد و به هیندییه‌کانیان ده‌فرۆشت. گاندی له روداوی کاروانی خوێدا هه‌زاران هیندی دوای خۆی ده‌خات و ده‌یانباته رۆخی ده‌ریا و فێریان ده‌کات "چۆن گۆله‌کان دروست بکه‌ن". پاش ماوه‌یه‌ک گۆله‌کانی وشک ده‌بوونه‌وه و خوێ سپی په‌یدا ده‌بوون. فێری کردن که له‌مه‌ودوا خوێ له ئینگلیز نهکرَن.
دووه‌م؛ رستن و چنین، ئینگلیزه‌کان هیندییه‌کانیان کردبووه جوتیاری خۆیان له کێڵگه‌کانی پهمودا کاریان پێ ده‌کردن. دوای پێگه‌یشتنی کۆ ده‌کرایه‌وه و ده‌برایه ئینگلیستان. پاشان ده‌کرایه قوماش و جارێکی تر به هیندییه‌کان ده‌فرۆشرایه‌وه. گاندی هات، پیشه‌ی رستن و چنینی زیندوو کرده‌وه. به شوێن ئه‌و پیره‌ژن و پیره‌مێردانه‌دا عه‌وداڵ بوو که شاره‌زای پیشه‌که بوون. له رێگای ئه‌وانه‌وه ده‌سته ده‌سته لاوانی فێری ئه‌م پیشه‌یه ده‌کرد. ژیانه‌وه‌ی پیشه‌ی ته‌ونکاری و رستن و چنین سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ بایکۆتکردنی قوماشی ئینگلیزی که سه‌رمایه‌داره ئینگلیزییه‌کانی توشی قه‌یرانی دارایی و مایه‌پوچی کرد. له روی ئابورییه‌وه ئینگلیستانی به چۆکدا هێنا. به جۆرێک له ساڵی (1947) زائینی توانی هیندیستان له ژێر ده‌ستی ئینگلیز ده‌ربهێنێت و سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت. گاندی که‌سێکی وه‌ها بووه هه‌موو ژیان و کار و خه‌باتی له پێناو رزگاری هیندیستاندا ته‌رخان کردووه. هاوکات لای هه‌موو گه‌لانی جیهانه‌وه به چاوی رێزه‌وه سه‌یر ده‌کرێت. که‌سێکی مێژووی کرده‌و رابه‌رێکی سه‌ده‌ی بیسته‌مه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|