
03-29-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌ردی گورچیله ...
به‌ردی گورچیله ...
د. عیزه‌دین خالید
به‌ردی گورچیله:
بریتیه له کۆبوونه‌وه‌ی خوێی زیاده و پڕۆتین و زیاده‌ی هه‌ندێک ماده‌ی تر که ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌ردی گورچیله، به‌ڵام تا ئێستا نه‌سه‌لمێنراوه که کۆبوونه‌وه‌ی ره‌مڵی گورچیله ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌رد.
نیشانه‌کانی:
نیشانه‌کانی بریتین له ئازاری گورچیله و پشت و بوونی خوێن له‌کاتی جوڵانی به‌رده‌که به‌تایبه‌ت که‌سێک به‌ڕۆژوو بێت ئاو که‌م بخوات زیاتر نیشانه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت.
هۆکاره‌کانی:
دروستبوونی به‌ردی گورچیله چه‌ند هۆکارێکی هه‌یه له‌وانه:
یه‌که‌م/ هۆکاری بۆماوه‌یی زۆرترین کاریگه‌ری هه‌یه که زۆرجار باوانیان ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه.
دووه‌م/ جۆری خواردن کاریگه‌ری هه‌یه به‌تایبه‌ت گۆشتی ئاژه‌ڵ و گۆشتی مریشک و پڕۆتینات جۆری ئه‌و ئاوه‌ی ده‌خورێت وه هه‌ر خواردنێکیتر که زیاد له پێویست به‌کاربێت.
سێیه‌م/ که‌ش و هه‌واش به راده‌یه‌ک کاریگه‌ری ده‌بێت به‌تایبه‌ت گه‌رما و خۆڵبارین.
زۆرجار باس ده‌کرێت شیر و ته‌ماته و په‌تاته و هه‌ندێک خۆراکیتر به‌رد دروست ده‌کات، به‌ڵام هه‌ندێکجار له‌کاتی نه‌خواردنی ئه‌مانه‌شدا به‌رد دروست ده‌بێت بۆیه له‌کاتی دیاریکردنی جۆری به‌رده‌که و رێژه و جۆری خوێکه ده‌توانین پارێز دابنێین.
خۆپاراستن:
بڕی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌خورێت زیاد بکرێت به‌تایبه‌ت له شه‌ودا، چونکه له شه‌ودا خوێیه‌کان ده‌نیشێن له گورچیله‌دا و ته‌رکیزی ترشی ئه‌مینی زیاد ده‌کات و به‌رد دروست ده‌کات، بۆیه پێویسته پێش خه‌وتن دوو بتڵ زیاتر ئاو بخورێت له شه‌ویشدا ئاوی تر بخورێت و گۆشتی ئاژه‌ڵ که‌متر بخورێت به راده‌یه‌ک له هه‌فته‌یه‌کدا دووجار زیاتر نه‌بێت بڕی خوێ بۆ چێشت ئاسایه، به‌ڵام باشتره بۆ زه‌ڵاته و شتی‌تر زیاد نه‌کرێت و خواردنی ئاوی لیمۆ و پرته‌قاڵ و سندی زۆر پێویسته به‌تایبه‌ت دوای نان خواردن بۆ دروستنه‌بوونی به‌ردی گورچیله.
چاره‌سه‌ر:
به رێژه‌ی له (70%) به ده‌رمان لاده‌برێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رده‌که بچوکبێت یان شکاندنی به له‌یزه‌ر و وردکردنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له (15) ملم زیاتر بوو ئه‌وا به نازور و به به‌کارهێنانی ئامێرێک که به‌رده‌که ده‌شکێنرێت ده‌رده‌هێنێت و چاره‌سه‌ر ده‌کرێت وه ئه‌گه‌ر به‌م رێگه‌یانه چاره‌سه‌ر نه‌کرا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌کرێت.
ئێستا زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان له شاری سلێمانی به نازوور چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت و ئامێری پێشکه‌وتوومان هه‌یه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|