نمایش پست تنها
  #2  
قدیمی 03-29-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



( 2 )

ده‌رباره‌ی‌ چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ خێزاندا
18- فى اخر وصية للرسول (صلى الله عليه وسلم ) قبل وفاته قال : ( الله الله فى النساء ، فإنهن عوان فى أيديكم ، أخذتموهم بأمانة الله ) ( أخرجه النسائى فى

واته‌: له‌دوا وه‌سیه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) پێش وه‌فاتی‌ فه‌رموی‌ : بۆخاتری‌ خوا اگاداری‌ ئافره‌تان بن ، ئه‌وان له‌ژێر چاودێریتان و به‌ئه‌مانه‌تی‌ خوا له‌ده‌ستی‌ ئێوه‌دان )

19- وقال ايضا ( خيركم خيركم لأهله وأنا خيركم لأهلي )
( رواه ابن ماجة )
واته‌ : هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی‌ ( چاكترینتان باشترینتانن بۆ خێزانی‌ ، منیش باشترینتانم بۆ خێزانم )
ده‌رباره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ زایه‌ندی‌
20- قال : (صلى الله عليه وسلم ) : (إذا باتت ألمرأة مهاجرة فراش زوجها لعنها الملائكة حتى ترجع )
(رواه البخاري ومسلم )
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ ( ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك به‌بێزاریی‌ جێ‌ ی‌ هاوسه‌ری‌ جێهێڵێت و به‌دوور له‌و ڕۆژ بكاته‌وه‌ ، فریشته‌كان نه‌فره‌تی‌ لێده‌كه‌ن و تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ )
ده‌رباره‌ی‌ دركاندن و بردنه‌ ده‌ری‌ نهێنی‌ ماڵ و په‌یوه‌ندی‌ ژن وپیاو
21- قال رسول الله (صلى عليه وسلم ) ( إن من شر الناس عندالله منزلة يوم القيامة الرجل يفضى إلى إمرأتة وتفيضي إليه ثم ينشر أحدهما سر صاحبه )
(رواه مسلم وأبوداو وغيرهما )
واته‌ : پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ ( خاپترین كه‌س له‌قیامه‌تدا له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار پیاوێكه‌ ده‌چێته‌ لای‌ خێزانی‌ ، یان ژنێكه‌ ده‌چێته‌ لای‌ مێرده‌كه‌ی‌ و پاشان یه‌كێكیان نهێنی‌ ئه‌وی‌ تریان ده‌دركێنێ‌ )
ده‌رباره‌ی‌ وه‌سف نه‌كردنی‌ دیمه‌نی‌ ئافره‌تان بۆپیاو
22- قال : (صلى الله عليه وسلم ) (لاتباشر المرأة المرأة فتنفعها لزوجها كأنه ينضر إليها )
(رواه البخاري )
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ بائافره‌تێك به‌ ئافره‌تێكی‌ تر نه‌گات و ئه‌ندامه‌كانی‌ ببینێ‌ و پاشان وه‌سفی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ بۆ مێرده‌كه‌ی‌ بكات ، وه‌ك ئه‌وه‌ وابێت كه‌خۆی‌ سه‌یری‌ بكات .
ده‌رباره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ خه‌ڵوه‌ت وته‌نیایی‌ ژن وپیاو
23- قال : (صلى الله عليه وسلم ) ( لايخلون رجل بإمرأة إلا مع ذى محرم )
(رواه البخاري )
واته‌ : باپیاوێك و ئافره‌تێك به‌ته‌نیا نه‌بن له‌شوێنێكی‌ چۆڵدا مه‌گه‌ر مه‌حره‌مێكیان له‌گه‌ڵدا بێت )
24- وقال صلى الله عليه وسلم ) أيضا : ( إياكم والدخول على النساء ، فقال رجل من الأنصار : يارسو الله افرأيت الحمو ؟ قال : الحمو الموت )
(رواه البخاري ومسلم )
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ (نه‌كه‌ن سه‌ردانی‌ ئافره‌تان به‌ته‌نیایی‌ بكه‌ن ) پیاوێك له‌ ئه‌نصار وتی‌ : ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا گه‌رماڵه‌ خه‌زورانیش یه‌كتریش بن ، فه‌رموی‌ (ئه‌وه‌ هه‌ر مه‌رگه‌ )
25- وقال : (صلى الله عليه وسلم )أيضا : ((لايخلون رجل بإمرأة إلا كان الشيطان ثالثهما )
( رواه البخاري )
واته‌ : هه‌رگیز پیاو و ئافره‌تێك به‌ته‌نیا نابن ، گه‌ر شه‌یتان سێیه‌مینیان نه‌بێت .
ده‌رباره‌ی‌ مافی‌ پیاو له‌مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی‌ ژندا
26- وقال (صلى الله عليه وسلم ) : ( لايحل للمرأة أن تصوم وزوجها شاهد إلا بإذنه ولا تأذن فى بيته إلا بإذنه )
(متفق عليه)
واته‌ :پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ دروست نی‌ یه‌ بۆئافره‌ت ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی‌ له‌ماڵه‌وه‌ بوو ڕۆژوی‌ سونه‌ت بگرێت ، مه‌گه‌ر مۆڵه‌تی‌ لێ‌ بخوازێت ، هه‌روه‌ها بۆی‌ نی‌ یه‌ میوانداری‌ كه‌سێك بكات بۆماڵه‌وه‌ مه‌گه‌ر ئه‌و مۆڵه‌تی‌ بدات ).
ده‌رباره‌ی‌ چاوپۆشی‌ له‌هه‌ڵه‌ی‌ هاوسه‌ر
27 - قال : (صلى الله عليه وسلم ) (لايفرك مؤمن مؤمنة إن كره منها خلقا رضي منها اخر)
(رواه مسلم)
واته‌ :پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ ( هیچ ئیماندارێكی‌ پیاو بێزاری‌ له‌به‌رامبه‌ر هاوسه‌ری‌ ده‌رنه‌برێت ، چونكه‌ گه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی‌ نواند لای‌ په‌سه‌ند نه‌بوو ، ئه‌وا ره‌فتارێكی‌ تری‌ هه‌یه‌ كه‌په‌سه‌نده‌و لێی‌ ڕازیه‌ )
واته‌ : به‌چاوی‌ ئینصافه‌وه‌ هه‌ڵی‌ سه‌نگێنێت و هه‌م ڕه‌وشته‌كانی‌ له‌پێش چاو بێت )

ده‌رباره‌ی‌ ئه‌ركی‌ چاودێری‌ ماڵ و منداڵ له‌سه‌ر ژن
28- قال: (صلى الله عليه وسلم ) ( المرأة راعية على أهل بيت بعلها وهى مسؤلة عنهم )
(رواه البخاري )
واته‌ : ئافره‌ت چاودێره‌ به‌سه‌ر ماڵ ومنداڵی‌ هاوسه‌ریه‌وه‌ ، هه‌رئه‌ویش به‌رپرسه‌ لێیان .
ده‌رباه‌ری‌ هاوكاری‌ كردنی‌ ئافره‌ت بۆپیاو
29- قال (صلى الله عليه وسلم (إنما النساء شقائق الرجال )
(رواه أبوداود )
واته‌ :پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ (به‌راستی‌ ئافره‌تان برا ( واته‌ پاڵپشت و هاریكاری‌ ) پیاوانن
ده‌رباره‌ی‌ هاوكاریكردنی‌ ژن له‌ماڵدا
30- عن الأسود قال: ( سألت عائشة ما كان النبى يصنع فى بيتة ؟ قالت : كان يكون فى مهنة أهله (فى خدمتهم ) فإذا حضرت الصلاة خرج إلى الصلاة )
(رواه البخاري)
واته‌ :له‌ئه‌سوه‌ده‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌وتویه‌تی‌ : له‌حه‌زره‌تی‌ عائیشه‌ پرسیارم كرد :پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) له‌ماڵدا چی‌ ده‌كات ، ئه‌ویش فه‌رموی‌ : له‌ماڵه‌وه‌ خزمه‌ت ده‌كات و به‌ده‌م خێزانیه‌وه‌یه‌ ، واته‌( یارمه‌تی‌ ده‌دات له‌ئیش وكاری‌ ماڵدا ) كه‌كاتی‌ نوێژیش هات ئه‌ڕوات بۆ مزگه‌وت .
ده‌رباره‌ی‌ پارێزگاریكردنی‌ له‌تایبه‌تمه‌ندی‌ ژن وپیاو
31 قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم ) : (لعن رسول الله المتشبهين من الرجال بالنساء والمتشبهات من النساء بالرجال )
( رواه البخاري)
واته‌ :پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ (پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) نه‌فره‌تی‌ له‌و پیاوانه‌ كردووه‌ كه‌خۆیان به‌ژن ده‌چوێنن هه‌روه‌ها نه‌فره‌تی‌ له‌و ژنانه‌ كردووه‌ كه‌خۆیان به‌پیاو ده‌چوێنن .
ده‌رباره‌ی‌ سیله‌ی‌ ره‌حم
32- تقول أسماء بنت أبى بكر : قدمت علي أمى وهي مشركة فاستفتيت رسول الله ،قلت : قدمت علي أمى وهي راغبة (أي ترغب زيارتي) أفأصل أمي ؟ قال : نعم ،صلي أمك .
(متفق عليه)
واته‌ : ئه‌سمای‌ كچی‌ ئه‌بوبه‌كر ( خوای‌ لێ‌ ڕازی‌ بێت ) ده‌ڵێت (دایكم هاته‌ لام و ئه‌وكاته‌ باوه‌ڕی‌ نه‌هێنابوو ، پرسیارم له‌پێغه‌مبه‌ری‌ خوا كرد و، وتی‌ دایكم هاتووه‌ بۆلام و ئه‌یه‌وێت سه‌ردانم بكات ، ئایا سه‌ردانی‌ بكه‌م ،فه‌رموی‌ ، به‌ڵێ‌ سیله‌ی‌ ره‌حم له‌گه‌ڵ دایكتدا به‌جێبهێنه‌.
ده‌رباره‌ی‌ مافی‌ دایك وباوك
33- قال (صلى الله عليه وسلم ) : ( ألا أنبئكم بأكبر الكبائر ؟ ثلاثا قلنا بلى يارسول الله ، قال : الأشراك بالله وعقوق الوالدين )
(متفق عليه)
واته‌ : ئایا پێتان بڵێم گه‌وره‌ترین تاوانی‌ گه‌وره‌ كامه‌یه‌ ؟ سێ‌ جار ئه‌مه‌ی‌ فه‌رموو ، وتمان به‌ڵێ‌ ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ، فه‌رموی‌ ( هاوه‌ڵ بۆخوا بڕیاردان ، ئازای‌ دڵی‌ دایك وباوك )
ده‌رباره‌ی‌ مافی‌ دراوسێ‌
34- قال يانساء المسلمات لاتحقرن جارة لجارتها ولو قرين بشاة )
(متفق عليه)
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ (ئه‌ی‌ بڕواداره‌كان با هیچ دراوسێ‌ یه‌ك ژنه‌ دراوسێكه‌ی‌ بێ ڕِێز سه‌یر نه‌كات و شتی‌ یه‌كتر به‌كه‌م نه‌زانن.
له‌بواری‌ تاییه‌تكردنی‌ ڕۆژێك بۆ ئافره‌تان
35- جاءت امرأة إلى رسول الله (صلى الله عليه وسلم ) فقالت : يا رسول الله أذهب الرجال بحديثك فاجعل لنا من نفسك يوما نـأتى إليك منه تعلمنا مما علمك الله فقال : (أجتمعن فى يوم كذا وكذا ، فاجتمعن فعلنهن رسول الله صلى الله عليه وسلم مما علمه الله )
(رواه الخاري والمسلم )
واته‌ : ئافره‌تێك هات بۆلای‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) وتی‌ : ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا هه‌موو ووتاره‌كانت بۆپیاوانه‌ به‌ڵكو ڕۆژێكیش بۆ ئێمه‌ی‌ دانێیت بێینه‌ خزمه‌تت ، تا له‌وه‌ی‌ په‌روه‌ردگار فێری‌ كردویت فێری‌ ئێمه‌شی‌ بكه‌یت ، پێغه‌مبه‌ریش (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رموی‌ : فلاَنه‌ ڕۆژو فیساره‌ ڕۆژ كۆببنه‌وه‌ ، جا كۆبونه‌وه‌ و پێغه‌مبه‌ریش له‌وه‌ی‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار فێری‌ كردبوو ، فێری‌ كردن ) .


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید