ژینی گالیله
ژینی گالیله
نوسه‌ر : بێڕتۆڵد بڕێشت
وه‌رگێڕ : خالید خاکی
مێژوویانیچۆنایهتی رابواردنیژیانی گه‌ل
نهرازهیزانایهتیولێهات یقارهمان
پێشکهشبهوئازیزانهیکهب هنرخیگۆڕانیخۆ
لهسهرشانۆ
مانایبهرزییژیندهکهنه هۆ
بۆدژوێستانیرووبار
زوڵموترسودرۆ
"خالید"
مرۆڤه‌کان
گالیله ئۆ گالیلهای Galileo Galilei
ئاندرهئائێساڕتی Andrea Sarti
مادامئێساڕتی،دایکیئاندر هئا،خزمهتکاریگالیله Madame sartie
لودویکۆماڕسیلیلاویدهوڵهم هندیهوڵهندی ludovico Marsile
پڕیۆلی کاربه‌ده‌ستی هه‌ره‌به‌رزی زانستگه له پادوا Priuli
ساگرێدۆ هاڤه‌ڵی گالیله Sagredo
ویرجینیاکچیگالیله Virginia
فێدێرزۆنیهاوێنهتراشو هاوکاری گالیله Federgoni
میری وێنیز Le Dogo de Venise
شازاده‌ی مێدیسیمیری فلۆڕانس Come de Medicis
خزمه‌تکاری بارگا
زانای ئاینیی
پیتۆڵ
بیرکار
کهیبانووێکی بارگا ( پسیر)
کهیبانووێکی بارگا (لاو)
ئه‌ندامانی شۆرای سه‌رۆکایه‌تی
دوو راهێبه
دوو سه‌رباز
پیرێژنێک
ئوسقۆفی قه‌ڵه‌و
دوو بلیمه‌ت
دوو ئه‌ستێره‌ناس
سێ که‌شیش
که‌شیشێکی له‌ڕ
کاردینالێکی پیر
کریستۆفێڕکلاویوس،ئه‌ستێره‌ناس Christophore Clavius
فۆلگانزیۆ که‌شیشی لاو Fulganji
کاردینالی نوێنه‌ری بیر پشکینن
کاردینالباربرینیپاشاندهب ێبهپاپ Cardinal Barberini
کاردینالبێلاڕمین Belarmin
دوونوسهریبیر پشکینن
دوو ژنی لاو
فیلیپۆموکیوس،بلیمه‌ت Filippo Mucius
گافۆن،سه‌رۆکی زانستگه‌ی فلۆڕانس Gaffone
وێژه‌ری گه‌ڕاڵ
ژنی وێژه‌ر
وانی Vanni
مه‌ئموور
به‌ڕێوه‌به‌رێکی پایه به‌رز
پیاوێکی نه‌ناسراو
وهرزێڕێ
که‌شیشێ
سنوورداران
نووسه‌ری سنوورداران
پیاوه‌کان
ژنه‌کان
منداڵه‌کان
یه‌ک
گالیلهئۆ گالیله‌ئی مامۆستای بیرکاری له پادوادا ده‌یه‌وێ گریمانی نوێی کۆپێرنیک سه‌باره‌ت به جیهان بسه‌لمێنێ.
له ساڵی هه‌زار و شه‌شسه‌د و نۆدا ، له پادوای وێنیزا له ماڵێکی بچکۆڵانه، مه‌شغه‌ڵی زانست بڵێسه‌ی ساند و گه‌شه‌ی کرد.
گالیلهئۆ گالیله‌ئی ده‌یسه‌لمێنێ که خۆر خۆگره و زه‌وی ده‌سووڕێ.
مرۆڤه‌کان: گالیله، ئاندره‌ئا، مادام ئێساڕتی، لودویکۆ، کاربه‌ده‌ست.
دیمه‌ن: دیوێکی بچکۆڵانه ( دیوی گالیله و ژووری خوێندنه‌وه و نووسینی گالیله له پادوا)
کات: کازیوه
( کوڕێک به نێوی ئاندره‌ئا، کوڕی خزمه‌تکاره‌که‌ی گالیله، لیوانێ شیر و په‌نجه‌یه‌ک نان ده‌هێنێ)
گالیله: ( دڵشاد خه‌ریکی شۆردنی کراسه‌که‌یه‌تی) شیره‌که بنێ سه‌ر مێزه‌که، به‌ڵام ده‌س له هیچ په‌ڕتووکێ مه‌ده.
ئاندره‌ئا: ئاغه‌ی گالیله! دایکم ده‌یووت: ده‌بێ پوڵی شیرفرۆش بده‌ین ئه‌گینا زۆر زوو هێڵێ به ده‌ور ماڵه‌که‌مانا دێنێ.
گالیله: ده‌بێ بووترێ: دێڕێ ده‌کێشێ.
ئاندره‌ئا: هه‌رچۆن به دڵتانه. ئه‌گه‌ر پووڵ نه‌ده‌ین به ده‌ور ماڵه‌که‌مانا دێڕێ ده‌کێشێ.
گالیله: ئێستا که ئاغه‌ی کامبیۆن ده‌ور گێڕه و یه‌ک راست به‌ره‌و لای مه دێت، به رای تۆ له به‌ین دوو نوخته‌دا چ هێڵێ هه‌ڵده‌بژێرێ؟
ئاندره‌ئا: ( به پێکه‌نینه‌وه) نزیکترین رێگه، هێڵی راست.
گالیله: باشه. چتێکم بۆ داناوی. بڕوانه ئه‌م نیگاره‌ی ئاسمان. ( ئاندره‌ئا له پشت نیگاری ئاسماندا نیگارێکی گه‌وره له گریمانی بتێلمیووسی ده‌ر دێنێ)
ئاندره‌ئا: ئه‌مه چییه؟
گالیله: ئۆسترلابه. ئه‌مه ده‌زگایه‌که که به رای پێشینیان نیشان ده‌دات که چۆن ئه‌ستێره‌کان به ده‌ور زه‌ویدا ده‌سووڕێن.
ئاندره‌ئا: جا چۆن؟
گالیله: باش سه‌رنجی بده. زووبه بۆ من راڤه بکه.
ئاندره‌ئا: ناوه‌راست به‌ردێکی بچکۆڵه‌یه.
گالیله: که زه‌وییه.
ئاندره‌ئا: ده‌وران ده‌وری چه‌ن کاسهیهکن له سه‌ر یه‌ک.
گالیله: چه‌ن دانه؟
ئاندره‌ئا: هه‌شت دانه.
گالیله: ئه‌مانه چه‌رخی بلورینن.
ئاندره‌ئا: چه‌ن گوڵۆڵهیهکی بچکۆڵه‌یان ناوه به سه‌ر کاسهکانهوه.
گالیله: که ئه‌ستێره‌ن.
ئاندره‌ئا: هه‌ندێ شریت که ووشه هایهکیان له‌سه‌ر نووسراوه.
گالیله: چ ووشههایهک؟
ئاندره‌ئا: نێوی ئه‌ستێره‌کان.
گالیله: بۆ وێنه؟
ئاندره‌ئا: گوڵۆڵه‌ی خواره‌وه مانگه. یانی وه‌ها نووسراوه و سهریشیهوه خۆره.
گالیله: باشه. ئێستا خۆر بسووڕێنه.
ئاندره‌ئا: ( کاسه‌کان ده‌سووڕێنێ) وه‌ی چه‌ن جووانه. به‌ڵام ئێمه چۆن له‌م ناوه‌دا گیرمان کردووه؟
گالیله: ( خه‌ریکه ده‌ستی ووشک ده‌کاته‌وه) به‌ڵێ. منیش هه‌وه‌ڵ جار که ئه‌م ده‌زگایه‌م دیت، ئه‌مه‌م له خۆ پرسی. هه‌ندێ که‌س ئه‌م پرسیاره‌یان بۆ پێش دێت. ئه‌م گشته دیواره و ئه‌م گشته کاسه، بێده‌نگ و بێ بزووتن! ماوه‌ی دوو هه‌زار ساڵ مرۆڤ رای وه‌ها بوو که خۆر و هه‌موو ئه‌ستێره‌کان به ده‌وریا ده‌سووڕن. پاپ، کاردیناڵه‌کان ، شازاده‌کان، بلیمهتهکهن، رێکخه‌ره‌کان، به‌ڕێوه‌به‌ران، ساد و سه‌ودا گه‌ران، ماسی فرۆشه‌کان و منداڵه قووتابیه‌کان وه‌هایان بییر ده‌کرده‌وه که به بێ بزووتن له نێو ئه‌م قاپه بلوورینهدا ده‌ژین. به‌ڵام، ئاندره‌ئا! ئه‌مڕۆ ئێمه ئه‌مانه‌وێ له‌م قه‌فه‌زه بلوورینه بیینه ده‌ره‌وه. ئه‌ویش زۆر به په‌له. ئه‌و ده‌مانه تێپه‌ڕی و ئێستا سه‌ده‌یه‌کی نوێ دێته گۆڕه‌وه. مرۆڤ له سه‌ده‌یه‌کی پێشتره‌وه چاوهنوارری و ته‌مایه‌ری ئه‌م سه‌ده‌ی کردووه. شاره‌کان ته‌سکن و بازنه‌ی بیریش ته‌نگ. کۆنه‌په‌رستی مافه‌ته. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تا ئێستا وه‌ها بووه، ئه‌مه نابێته به‌ڵگه که هه‌ر وه‌هایش بمێنێ. چونکا هه‌موو چتێ، هه‌میشه له تێپه‌ڕ بوون و گۆڕینایه، گیانه‌که‌م. به بیر و رای من ئه‌م چۆنیه‌تییه به ده‌سپێکردنی زه‌ریا گه‌ڕی و که‌شتی گه‌ریه‌وه هاته کایه‌وه. تا ئه‌و جێگه‌ی مرۆڤ له بییریهتی که‌شتیه‌کان هه‌میشه له درێژایی قه‌راغه‌دا ده‌هاتن و ده‌چوون، به‌ڵام ناکاو قهراغهیان به‌جێ هێشت و به تاو زه‌ریاکانیان پێوا. له که‌رته‌ی ئێمه‌وه ده‌نگ به‌رزه‌وه بوو که کهرهتههایهکیتریش هه‌ن و له‌و کاته‌وه که که‌شتیه‌کانی ئێمه ده‌چن بۆ ئه‌وێ، هه‌موو تێگه‌یشتوون که زه‌ریا که ئه‌و هه‌مووه لێی ده‌ترسان، ته‌نێ گۆلێکی بچکۆله‌یه و به‌س و به‌ره به‌ره خه‌ڵک ویستیان که له هه‌موو چتێ تێبگه‌ن و بزانن بۆ کاتێ به‌ردێ حه‌وا ده‌خه‌ن هه‌وه‌ڵ ده‌ڕواته سه‌ره‌وه و پاشان ده‌که‌وێته خوار. وه‌های لێهاتووه که پیره سه‌د ساڵه‌کان ده‌یانه‌وێ لاوه‌کان باسی چته تازه‌کانیان بۆ بگێڕنه‌وه. به‌ڵێ زۆر چت ده‌رکه‌وتووه به‌ڵام هێشتا نه‌هێنیه‌کان زۆرترن و به‌م له‌ونه، بۆ به‌ره‌ی نوێ ، کار ئێجگاره زۆره و ئه‌رکێکی مه‌زن ها به‌سه‌ر شانیانه‌وه.
کاتێ که لاو بووم له سینادا کۆشکهایهکم دیت و پێکهێنهرانێکم ناسی که بۆ ئه‌م باره و بار کردنی زناره گه‌وره‌کان شێوازی کۆنیان گۆڕی و ویستیان گوریسه‌کان به شێوه‌یه‌کی نوێ به‌کار ببه‌ن و ئه‌م کاره پاش چه‌ن چرکه‌یه‌ک ووت و وێژ سه‌رگرت. ئه‌مه‌م که دیت، زانیم ته‌مه‌نی ده‌وره‌ی کۆن تێپه‌ڕیوه و ده‌وره‌یه‌کی نوێ ده‌ستی پێکردووه. له داهاتووێکی ئێجگار نزییکا مرۆڤ زه‌وی، یانی ئه‌و ئه‌ستێره‌ی که تیادا ده‌ژی، ده‌ناسێت. باس و نووسراوه‌ی په‌ڕتووکه کۆنه‌کان ئیتر به‌ش ناکه‌ن و ناتووانن مرۆڤ تێر و ته‌سه‌ل بکه‌ن. بنچینه‌ی رێبازگه‌ی هه‌زاران ساڵه شه‌ق ده‌بات و ئیتر جێی متمانه نییه و نابێ و بێ باوه‌ڕی و گومان جێگری ده‌بێ. ئیتر دنیا ده‌ڵێن: ئه‌م قسانه هی ناو په‌ڕتووکه و ده‌بێ خۆمان له نزییکه‌وه بیبینین.
چی جێی متمانه و دڵنیایی بوو ئێستا جێی شک و گومانه.
کاتێ با هات و داوێنی شازاده‌کانی لا دا و لاقیان ده‌رکه‌وت، خه‌ڵک دیتیان که لاقیان وه‌ک لاقی هه‌موو مرۆڤێکیتره و ده‌رکه‌وت که له ئاسمانیشا هیچ نییه و ئه‌م باسه هۆی گاڵته و پێکه‌نینی هه‌مووانه.
به‌ڵام له زه‌ویدا، ئاو کارگا نوێکانی خستووه ته‌ڕێ و له کێڵگه و کارگاکاندا هه‌زاران قۆڵ پێکه‌وه هه‌ڵکراوه و به پێی یاسایه‌کی نوێ که‌وتنه‌ته بزووتن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن. وه‌ها دیاره چه‌ن ماوه‌یه‌کی دی له بازاڕیشا سه‌باره‌ت به ئه‌ستێره ناسی بدوێن و ئه‌م باسه ببێته باسی هه‌موو لا و منداڵی ماسی فرۆشه‌کان بچنه فێرگه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 04-05-2012 در ساعت 12:20 PM
|