
04-05-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژینی گالیله
ژینی گالیله ( 2 )
ئێستا هه‌موو به دوای چتی نوێن و پێیان خۆشه که گریمانێکی نوێ دنیا راشه‌کێنێ. له‌وه‌ته‌ی دنیا هه‌یه وه‌هایان زانیوه که ئه‌ستێره‌کان له‌سه‌ر چه‌رخێکی بلوورین سوارن و به‌وه‌وه چه‌سپاون تاکوو نه‌که‌ونه خواره‌وه. ئه‌مڕۆ ئه‌م ئیزنمان به خۆمان داوه که بهێڵین ئه‌ستێره‌کان سه‌ر به خۆ بسووڕێن و بێ وێستانن له هات و چوودا بن و مینا که‌شتیه‌کانی مه، هه‌میشه له سه‌فه‌ردا بن.
عه‌رز به خۆشییه‌وه به ده‌ور تاوا ده‌سووڕێ و ماسی فرۆشه‌کان ، ساوسه‌وداگه‌ران، شازاده‌کان و کاردیناڵه‌کان و ته‌نانه‌ت پاپیش له‌گه‌ڵیا ده‌سووڕێن.
جیهان له چاو لێک نانێکا چه‌قی خۆی له ده‌س داوه و ئه‌مڕۆ هه‌موو که‌س ده‌تووانێ چه‌قی جیهان بێ و هه‌روه‌ها هیچ که‌س ناتووانێ چوونکا هه‌موو ده‌تووانن و که‌شتیه‌کانی مه ده‌چنه ده‌ریا و ئه‌ستێره‌کانیشمان له ناو ئه‌ردی پان و پۆڕا ده‌سووڕێن. ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت له شه‌ترنجیشا هه‌موو رووخه‌کان هه‌موو خانه‌کان ده‌گه‌ڕن. هۆنه‌ر سه‌باره‌ت به‌م باسه چۆن ده‌دوێ.
ئاندره‌ئا: ئه‌ی کازێوه پێگه‌یشتووه‌کان/ ئه‌ی فێنکه بای قه‌راغه‌کان/ شیره‌که‌تان پخۆن/ ئێستا که‌سانێ بۆ دیتنتان دێن و سه‌ر و دڵتان ده‌گرن.
گالیله: له‌و چتانه‌ی که دوێنێ بۆم باس کردی تێگه‌یشتووی؟
ئاندره‌ئا: چی؟ کووپرنێک ( ناوه‌که‌ی نازانێ) و چه‌رخ و فه‌له‌که‌که‌ی؟
گالیله: ئه‌رێ کۆپێرنیک و چه‌رخ و فه‌له‌که‌که‌ی.
ئاندره‌ئا: نا. چۆن ده‌تانه‌وێ من له‌م باسانه تێبگه‌م. زۆر ده‌گمه‌نه. پێم گرانه. مانگی ئوکتۆبر من تازه ته‌مه‌نم ده‌بێته یازده ساڵ.
گالیله: من ده‌مه‌وێ که تۆ تێبگه‌یت و فێر بیت. من کار ده‌که‌م و له باتی ئه‌وه‌ی که پووڵی شیرفرۆش بده‌م پاڕتووک ده‌کڕم تاکوو تێگه‌یشتن و فێر بوونی ئه‌م چتانه هاسان بێت.
ئاندره‌ئا: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ، ئه‌ز به چاوی خۆ ده‌بینم که به‌یان خۆر له لایه‌که و ئێواره له لایه‌کی دی. ده‌ی که وابێ خۆر ناوێستێ و ده‌گه‌ڕێ.
گالیله: ده‌بینی! چ ده‌بینی؟ تۆ هیچ نابینی. ته‌نێ ده‌ڕوانی. روانین جیا له بینینه.( ته‌شته‌که ده‌نێته ناوه‌راست دیوه‌که) باشه. ئه‌مه خۆره. دانیشه( ئاندره‌ئا له سه‌رکه‌تێ داده‌نیشێ. گالیله له پشتیه‌وه راده‌وه‌ستێ.) خۆر له کوێ‌یه؟ لای راست یا خۆ لای چه‌پ؟
ئاندره‌ئا: چه‌پ.
گالیله: چۆن ده‌چێته لای راست؟
ئاندره‌ئا: به‌و شێوه که ئێوه هه‌ڵیگرن و بینێنه ئه‌و لا.
گالیله: جۆرێکی‌تر نابێ؟ ( ئاندره‌ئا به که‌ته‌که‌وه هه‌ڵده‌گرێ و ده‌یباته ئه‌و به‌ر ته‌شته‌که) ئێستا خۆر له کام لایه؟
ئاندره‌ئا: لای راست.
گالیله: له جێگه‌ی خۆی بزووت؟
ئاندره‌ئا: نا.
گالیله: چی بزووت؟
ئاندره‌ئا: من.
گالیله: ( ده‌نه‌ڕێنێ) هه‌ڵه‌یه گه‌مژه‌ی نه‌زان. که‌ته‌که بزووت.
ئاندره‌ئا: له‌گه‌ڵ منا که له سه‌ری دانیشتووم.
گالیله: هه‌ڵبه‌ت. که‌ته‌که زه‌وییه و تۆیش به سه‌ریه‌وه‌ی.
مادام ئێساڕتی: ( له بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌کانی گالیله هاتووه. ده‌ڕوانێ) ئاغه‌ی گالیله! ئاندره‌ئا چی لێده‌که‌ی؟
گالیله: بینینی فێر ده‌که‌م، مادام ئێساڕتی.
ئێساڕتی: ئه‌ویش به گه‌ڕانن به ده‌ور ژووره‌که‌دا؟
ئاندره‌ئا: ده‌س‌هه‌ڵگره دایه. تۆ تێناگه‌ی.
ئێساڕتی: ده‌ی! ئه‌ی تۆ تێده‌گه‌ی؟ ئاغه‌یه‌کی لاو هاتووه لای ئێوه ده‌رس بخوێنێ. ته‌ڕپۆشه و نووسراوه‌یه‌کیشی پێ بوو( نامه‌یه‌ک ده‌دا به گالیله) ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ئه‌م باسانه ده‌ڕۆن که ئاندره‌ئا به من ده‌ڵێ دوو و دوو ده‌کاته پێنج. هه‌موو ئه‌و چتانه‌ی که پێ‌ی ده‌ڵێ‌ی تێکه‌ڵیان ده‌کات. دوێنێ شه‌و ده‌یویست به هه‌ر نرخێ بێ به من بسه‌لمێنێ که زه‌وی به ده‌ور خۆردا ده‌سووڕێ. ده‌یووت ئاغه‌یه‌ک به نێوی کی‌پڕنێک ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه.
ئاندره‌ئا: ئاغه‌ی گالیله! مه‌گه‌ر کووپێڕنێک ئه‌مه‌ی نه‌سه‌لماندووه؟ خۆتان پی بڵێن با باوه‌ڕ بکات.
ئێساڕتی: چی؟ به راستی تۆ ئه‌م قسه قۆڕانه‌ی فێر ده‌که‌ی؟ بۆچی؟ بۆ ئه‌وه‌ی که بچێته فێرگه و ئه‌م قسانه جاڕ بدات. ئه‌وکاته که‌شیشه‌کان زۆر بۆ من بێنن که ئه‌م منداڵه قسه‌ی پڕ به ده‌می خۆ نی‌یه و کفری گه‌وره گه‌وره ده‌کات. ترێق نابنه‌وه ئاغه‌ی گالیله؟
گالیله: ( به‌رقلیان ده‌خوات) بڕوانن مادام ئێساڕتی من و ئاندره‌ئا پاش هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر و قیژ و واژێکی ئێجگار چت‌هایه‌کمان ده‌ست که‌وتووه و رامان وه‌هایه که ئیتر له‌مه زیاتر بێده‌نگ نه‌بین. ده‌ورێکی تازه و سه‌ده‌یه‌کی نوێ ده‌س پێده‌کات که ژیان له‌ودا به چێژ و تامتره.
ئێساڕتی: ده‌ی هیوادارم که له‌م ده‌وره نوێیه‌دا بتووانین پووڵی شیرفرۆش بده‌ین( نامه‌که پیشان ده‌دات) تکایه بۆ جارێکیش بووه به قسه‌ی من بکه‌ن و وه‌کوو قووتابیانی‌تر وڵامی نه‌ی پێ مه‌ده‌ن و ... من له بیری قه‌رزه‌که‌ی شیر فرۆشام( ده‌ڕواته ده‌ره‌وه)
گالیله: ( پێده‌که‌نێ) لێم‌گه‌ڕێ با شیره‌که‌م بخۆم( به ئاندره‌ئا) دوێنێ چه‌ند چتمان ده‌س که‌وت.
ئاندره‌ئا: هه‌ر بۆ ئه‌وه به دایکمم ووت که ده‌می ماق بمێنێ، ئه‌گینا جۆر ده‌رنایێ. ئێوه به منتان ووت که ءه‌رز هه‌م به ده‌ور خۆرا ده‌گه‌ڕێ هه‌م به ده‌ور خۆ‌یا. ئێوه که‌ته‌که‌تان به لاشانا به ده‌ور خۆ‌یا سووڕان. نه وه‌ها ( به قۆڵی حه‌ره‌که‌تێ بۆ به‌رۆ ده‌کات) ئه‌گینا روونه که من ده‌که‌وتم. بۆ که‌ته‌که‌تان بۆ به‌ره‌وه نه‌سووڕان؟ بۆ ئه‌وه‌ی که روونه که ئه‌گه‌ر عه‌رز وه‌ها بسووڕی من ده‌که‌ومه خواره‌وه. دیتتان ، ئه‌م جاره گیر که‌وتن.
گالیله: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێم سه‌لماندی که...
ئاندره‌ئا: به‌ڵام دوێنێ شه‌و بیرم لێ کرده‌وه و دیتم هه‌گه زه‌ویی به راستی بسووڕایه‌ت، من شه‌و و سه‌ره‌و نخوون ده‌بوومه‌وه، ئه‌میشه که روونه.
گالیله: ( سێفێک له‌سه‌ر مێزه‌که هه‌ڵده‌گرێ) بڕوانه، ئه‌مه زه‌وییه.
ئاندره‌ئا: نا ئاغه‌ی گالیله. به‌م چتانه راڤه‌ی مه‌که. به‌م بیانووانه هه‌میشه پیرۆز ده‌بی.
گالیله: ( سێفه‌که داده‌نێته‌وه) زۆر باشه.
ئاندره‌ئا: هه‌گه که‌سێ چاوبه‌س بێ هه‌میشه به نواندنی نوێنه‌ره‌کان به ئامانج ده‌گات. به‌و له‌ونه‌ی که ئێوه منتان به ده‌ور ژووره‌که‌دا خولانده‌وه، من ناتووانم دایکم به که‌ته‌که‌وه هه‌ڵبگرم. که وایه ئه‌مه نیشانکردێکی چه‌وته. باشه . ئێستا هه‌گه سێف زه‌وی بێ، چ ده‌بێ؟ هیچ نابێت.
گالیله: ( پێده‌که‌نێ) ئه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی که تۆ ناته‌وێ تێبگه‌ی.
ئاندره‌ئا: دیسان هه‌ڵیگره‌رۆ. ئاخر چۆن من شه‌و تا به‌یان سه‌ره‌ونخوونم؟
گالیله: باشه ئه‌مه زه‌وییه و ئه‌میشه تۆی( پڕووشێ له کۆتی دار ده‌که‌نێته‌وه و ده‌یکات به سێوه‌که‌دا) ئێستا زه‌ویی ده‌س ده‌کات به سووڕانن.
ئاندره‌ئا: ئێستا من سه‌روخوار شۆڕه‌وه ده‌بم.
گالیله: چۆن؟ باش بڕوانه . سه‌رت له کوێێیه؟
ئاندره‌ئا: ( سێوه‌که پیشان ده‌دات) ئه‌وه‌تا، خواره‌وه.
گالیله: چی؟ ( سێوه‌که بۆ دواوه ده‌سووڕێنێ) سه‌ری تۆ هه‌میشه له سه‌ر جێگه‌ی خۆی نی‌یه؟ پاکانت هه‌میشه له خواره‌وه نین؟ کاتێ ئه‌مه ده‌سووڕێنم هه‌ر وه‌ها له‌سه‌ر جێ‌دا نیت؟
ئاندره‌ئا: نا. ئه‌ی بۆ نابینم که بسووڕێم؟
گالیله: بۆ ئه‌وه‌ی که تۆیش له‌گه‌ڵ عه‌رزا ده‌سووڕێ‌ی. تۆ و هه‌وای سه‌ر سه‌ری تۆ و هه‌موو چتێ که له‌سه‌ر زه‌وییدایه.
ئاندره‌ئا: ئه‌ی بۆ مرۆڤ وه‌ها ده‌زانێ که خۆر ده‌ڕوات؟
گالیله: ( دیسان سێوه‌که ده‌سووڕێنێ) تۆ زه‌ویی له سه‌ره‌وه چاو لێده‌که‌ی و زه‌ویی هه‌میشه له ژێر پێ‌ی تۆدایه و به رێژه‌ی تۆ نابزوێت و بێ جم و جووڵه. ئێستا بڕوانه سه‌ره‌وه، چراکه له سه‌ر سه‌رته. باشه . ئێستا ئه‌گه‌ر من سێوه‌که بسووڕێنم، چی له‌سه‌ر سه‌رته؟ سه‌ر سه‌رت تماشا بکه. چراکه له کوێ‌یه؟
ئاندره‌ئا: خواره‌وه.
گالیله: دیتت؟
ئاندره‌ئا: ئه‌مه زۆر جووان بوو. دایکم به بیستنی ته‌واو ماق ده‌بێ.( لودویکۆ ماڕسیلی لاوی ده‌وڵه‌مه‌ند دێته ژووره‌وه)
گالیله: مه‌گه ئێره خانه هه‌رکه‌س بیه‌وێ بێته ژووره‌وه؟
لودویکۆ: کات باش مامۆستا. من لودویکۆ ماڕسیلیم.
گالیله: ( نامه‌که ده‌خوێنێته‌وه) له هوله‌نده‌وه هاتوون؟
لودویکۆ: به‌ڵێ. له‌وێ ئێجگار نێوی ئێوه‌مان بیستبوو، مامۆستا!
گالیله: خانه‌واده‌ی ئێوه له کامپانیادا مڵکیان هه‌یه؟
لودویکۆ: دایکم ئاواتی ئه‌وه‌ی بوو که من ده‌ور و به‌ر ببینم و بزانم له دنیادا چ باسه و ...
گالیله: وه له هوله‌ندا بیستتان که له ئیتالیادا باس و خه‌به‌ری من هه‌یه؟
لودویکۆ: چون دایکم هیواداره که من زانست فێر ببم...
گالیله: ده‌رسی تایبه‌تی مانگی ده سککه.
لودویکۆ: به‌سه‌ر چاوان مامۆستا.
گالیله: خۆشت له چی دێ؟
لودویکۆ: له چاره‌وێ.
گالیله: دروست.
لودویکۆ: مامۆستا! من مێشکی خوێندن و فێر بوونم نی‌یه.
گالیله: دروست. هه‌رگا وه‌هایه مانگی پانگزه سککه.
لودویکۆ: با چاوان مامۆستا.
گالیله: من ته‌نێ کازێوه‌کان ده‌تووانم به تۆ ده‌رس بڵێم. به‌ڵام ئه‌ندره‌ئا . ئه‌مه ئیتر به زه‌ره‌ری تۆ سه‌ر ده‌گرێ چون ده‌رفه‌تێک بۆ تۆ نامێنێ. تێگه‌یشتی؟ ئاخر خۆتۆ پووڵت نی‌یه.
ئاندره‌ئا: ئێستا که من ده‌رم. ئیزن ئه‌ده‌ن سێوه‌که هه‌ڵگرم؟
گالیله: هه‌ڵیگره( ئاندره‌ئا ده‌ڕواته ده‌ره‌وه)
لودویکۆ: به‌ڵام ده‌بێ تاقه‌ت و حه‌وسه‌له‌ی چکتان ببێ که بتووانن له‌گه‌ڵ مندا سه‌ر و که‌لله لێده‌ن. به تایبه‌ت که له زانست‌دا مه‌سه‌له‌کان به شێوه‌یه‌کن که له‌گه‌ڵ عه‌قڵا یه‌ک ناگرنه‌وه. بۆ وێنه ئه‌م لووله ناباره چاو لێ بکه‌ن که له ئامێستڕداما ده‌یفرۆشن. ئه‌ز باش ژێره و ژوورم کرد. به‌رگێکی چه‌رمی سه‌وز و دوو هاوێنه، یه‌کێ به‌م شێوه( هاوێنه‌یه‌کی چاڵ به ده‌س نیشان ده‌دات) یه‌کێکیش به‌م شێوه( هاوێنه‌یه‌کی به‌رز به ده‌س نیسان ده‌دات) بیستوومه که یه‌کیان چت که‌وره ده‌کاته‌وه و ئه‌وی‌تریان بچووک. هه‌ر مرۆڤێکی عاقڵ وه‌ها ده‌زانێ که ئه‌م دوو هاوێنه کاری یه‌کتر له ناو ده‌به‌ن. به‌ڵام وه‌ها نی‌یه و له نێو ئه‌م لووله‌وه مرۆڤ هه‌موو چتێ پێنج به‌رابه‌ر ده‌بینێ. زانستی ئێوه‌یش هه‌ر ئه‌مه‌یه ئیتر.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|