
04-05-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژینی گالیله ( 3 )
گالیله: مرۆڤ چ چتێ پێنج به‌رابه‌ر گه‌وره‌تر ده‌بینێ؟
لودویکۆ: زه‌نگی کلیسه‌کان، کۆتره‌کان، هه‌ر چتێ که دوور بێ.
گالیله: خۆتان زه‌نگی کلیسه‌تان گه‌وره‌تر دیت؟
لودویکۆ: به‌ڵێ مامۆستا.
گالیله: لووله‌که دوو هاوێنه‌ی بوو؟ ( له‌سه‌ر کاغه‌زا ده‌یکێشێ) وه‌ها بوو؟ ( لودویکۆ به سه‌ر ده‌ڵێ وه‌ها بوو) ده‌مێکه‌یه داهاتووه؟
لودویکۆ: وه‌ها بزانم چه‌ند رۆژ پێش له‌وه‌ی له هوله‌ند بێمه ده‌ره‌وه. به‌ڵام تازه هاتبووه بازاڕه‌وه.
گالیله: ( زبان خۆش) بۆ ده‌تانه‌وێ فیزیک بخوێنن؟ بۆ ناتانه‌وێ په‌روه‌رده کردنی چاره‌وێ بخوێنن؟ ( مادام ئێساڕتی دێته ژووره‌وه به‌ڵام گالیله نایبینێ)
لودویکۆ: دایکم پێ‌ی وایه که تۆزێ زانست پێویسته. ده‌زانن که له‌م دنیادا و له‌م رۆژگاره‌دا هه‌موو زانست ده‌که‌نه مه‌زه‌ی شه‌راب.
گالیله: هه‌ر وه‌ها ده‌کرێ زبانه له بیرچووه‌کان یا خۆ زانستی ئاینیی هه‌ڵبژێرن. هاسانتره. ( مادام ئێساڕتی ده‌بینێ، به په‌له) باشه. دوا نیوه‌ڕۆ‌ی سێ‌شه‌ممه بێن( لودویکۆ ده‌ڕوات) بۆ وه‌ها پیاما ده‌ڕوانی؟ خۆ گلم دایه‌وه.
ئێساڕتی: چون چاوتان به من که‌وت، کاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت له زانستگه‌دا له ده‌ره‌وه ته‌مایه‌رتانن.
گالیله: بڵێن بێته ژوور. ئه‌مه گرینگه. به‌ڵکو پانگسه‌د سککه‌که دروست بووبێ. ئه‌و کاته ئیتر قووتابیم بۆ‌چی‌یه؟!( مادام ئێساڕتی کاربه‌ده‌ست ده‌هێنێته ژووره‌وه. گالیله به په‌له چه‌ن ژمارده‌یه‌ک له‌سه‌ر لێنووس ده‌نووسێ) کات باش سککه‌یه‌کم پێ بده به قه‌رز( کاربه‌ده‌ست سککه‌یه‌ک ده‌دات به گالیله. گالیله‌یش ده‌یدات به مادام) ئاندره‌ئا بنێره بۆ لای چاوێلکه‌ساز و بڵێ دوو هاوێنه بکڕێت. ئه‌میشه ئه‌ندازه‌کانی ( مادام کاغه‌زه‌که وه‌رده‌گرێت و ده‌ڕواته ده‌ره‌وه)
کاربه‌ده‌ست: به خزمه‌ت گه‌یشتم که سه‌باره‌ت به داخوازی ئێوه یانی زیاد کردنی مزتان به هه‌زار سککه بدوێم. به‌داخه‌وه که نه‌م‌تووانی زانستگه رازی بکه‌م. خۆتان باش ده‌زانن که ده‌رسی بییرکاری که‌م که‌س به لای زانستگه‌دا ده‌کێشێ. له بییرکاری، به کورتی: نان و ئاو ناڕوێت. نه ئه‌وه‌ی که جه‌مهووری قه‌یری بییرکاری نه‌زانێ، نا به‌ڵام بییرکاری نه به راده‌ی پیتۆڵی پێویسته و نه به راده‌ی زانستی ئایینی به‌هره داره. ئه‌ڵبه‌ت بۆ بلیمه‌تان تام و له‌زه‌تێکی بێ‌کۆتایی و تایبه‌تی هه‌یه و ...
گالیله: ( به‌سه‌ر کاغه‌زه‌کانیدا دانووخاوه) ئاغه‌ی به‌ڕێز! من ناتووانم به پانسه‌د سککه بژیم و سه‌ر و بنی ژیانم بهێنمه یه‌ک.
کاربه‌ده‌ست: بڕوانن ئاغه‌ی گالیله! ئێوه حه‌وته‌ی دوو جار، هه‌ر جارێ دوو کاژێڕ ده‌رس ده‌ده‌ن. ناوبانگی به‌رز و بێ وێنه‌تان تا بته‌وێ قووتابیانێک بۆ دێنێ که ده‌تووانن پووڵ بده‌ن. مه‌گه ئێوه قووتابی تایبه‌تیتان نی‌یه؟
گالیله: کاکی خۆم! ئێجگار زیاتر له ئه‌ندازه‌م هه‌یه. هه‌میشه فێر ده‌که‌م و فێر ده‌که‌م، ئه‌ی که‌ی فێر ببم؟ به‌داخه‌وه و زۆر به داخه‌وه که من به وێنه‌ی مامۆستایانی ئایینی عه‌قڵی گشتی نیم. ئه‌ز نه‌زانم. ئه‌ز هیچ نازانم. ده‌ی که وه‌هایه ده‌بێ کون و درزی زانستم بگرم و بیچنمه‌وه، که‌ی ده‌تووانم وه‌ها بکه‌م؟ که‌ی به ساخ کردنه‌وه بگه‌م؟ ئاغه‌ی ئازیز! زانستی من تینووی زانستی زیاتر و نوێتره. سه‌باره‌ت به گرینگ‌ترین مه‌سه‌له‌کان هێشتا چتێ زیاتر له گریمان نی‌یه له‌به‌ر ده‌ست‌دا و هه‌گه مه ئه‌م گریمانانه نه‌سه‌لمێنین، ئه‌ی کێ بیانسه‌لمێنێ؟ هه‌گه من بۆ ئه‌وه‌ی له برسیه‌تیدا نه‌مرم. مه‌جبوورم به مێشک هه‌موو زبان نه‌زانێکا رۆکه‌م که دوو دێڕی هاوسه‌نگ و به‌رانبه‌ر له کۆتاییدا به یه‌ک ده‌گه‌ن، ئه‌ی چۆن هه‌نگاوێ به‌ره‌و پێش هه‌ڵبگرم؟
کاربه‌ده‌ست: له بیرتان نه‌چێ که هه‌رچه‌ن جه‌مهووری به ئه‌ندازه‌ی هه‌ندێ له شازاده‌کان مز نادات، به‌ڵام له باتیدا ئازادی پرس و جۆ و ساخ کردنه‌وه پشتگری ده‌کات. له پادوادا ئێمه ته‌نانه‌ت بوونی پڕۆتستانه‌کان به نێوی گوێڕاگر قه‌بووڵ ده‌که‌ین و ره‌ده‌ی دوکتورایان پێده‌ده‌ین. هه‌رچه‌ند که سه‌لما، دووپاته‌ی ده‌که‌مه‌وه ئاغه‌ی گالیله! سه‌لما که ئاغه‌ی کڕمۆنینی قسه‌ی دژ به ئایینی کردووه به‌ڵام نه ته‌نیا نه‌ماندا ده‌س ده‌زگای بیرپشکنین به‌ڵکوو مزیشمان زیاد کرد. لێره‌وه تا هوله‌مد هه‌موو ده‌زانن که وێنیز جه‌مهورییه‌که که قسه‌ی بیرپشکنین ، بۆی ئایه‌ته و هه‌موو ده‌بێ به گوێره‌ی بکه‌ن. بۆ ئێوه که ئه‌ستێره‌ناسن و ... یانی زانستتان زۆر له مێژه‌وه‌یه که ریز له کلیسه ناگرێ، ئه‌م مه‌سه‌له ئه‌بێ ئێجگار گرینگ بێ.
گالیله: ئێوه هه‌ر لێره‌وه جیۆردانۆ بڕۆنۆتان نارد بۆ رۆم. بۆ؟ بۆ ئه‌وه‌ی که گریمانی کوپێرنیکی لا به دروست بوو...
کاربه‌ده‌ست: نا. نه به‌م هۆیه که گریمانی کوپێرنیکی لا به دروست بوو – که ئه‌بێ بیشڵێم که هه‌ڵه‌یه- به‌ڵکوو به‌و هۆیه که ...
به راستیش وه‌ها باشه که سه‌باره‌ت به پیاوێ که له ناو ئاگرا برژا نه‌دوێین. چونکو له‌گه‌ڵ ئازاریشدا دروست نی‌یه که ناوی که‌سێ که کلیسه له‌حنه‌تی لێ کردووه، له کووچه و کۆڵاندا بێته سه‌ر زبان. ته‌نانه‌ت لێره‌یش دروست نی‌یه ناوی ببه‌ین- باش نی‌یه.
گالیله: کاکی من! فه‌رموون بزانم، پشتیوانی ئێوه له ئازادی بیر و بڕوا ، ساد و سه‌ودایه‌کی باشه؟! نه؟ ئێوه مامۆستایان به دێوه زمه‌ی بیر پشکنین له شوێنه‌کانی دی ده‌ترسێنن و لێره به مزێکی که‌مه‌وه رایان ده‌گرن. یانی ئێوه هه‌ندێ له مزی مامۆستایان به بیانووی پشتگریتان له‌وان به‌رانبه‌ر به بیر پشکنین بۆ خۆ هه‌ڵده‌گرن.
کاربه‌ده‌ست: بێ ئینسافیه. ئه‌مه بێ ئینسافیه! ئه‌گه‌ر بێ سه‌واد و زانستی بیر پشکنین بتووانێ به‌رگری له گه‌شه و پشکووتنی بیرتان بکات، ماوه و ده‌رفه‌تی خوێندن و ساخ کردنه‌وه‌تان بۆ چی‌یه؟ هیچ شازاده‌یه‌ک به بێ که‌شیش نی‌یه. هه‌روه‌ها که هیچ گوڵێک بێ دڕوو نی‌یه.
گالیله: ئازادی بیر کردنه‌وه به بێ ماوه و ده‌رفه‌تی ئازاد بۆ بیر کردنه‌وه به کاری چی دێت؟ چ به‌سه‌ر بیر کردنه‌وه و ساخ کردنه‌وه‌دا دێت؟ به‌ڵکوو رۆژێ ئه‌م ده‌سکه‌وتانه سه‌باره‌ت به یاسای که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌جسام ( به‌سته‌یه‌کی نووسراوه ده‌دات به کاربه‌ده‌ست) به کاربه‌ده‌ستانی زانستگه نیشان بده‌ی و پرسیاریان لێ بکه‌ی ئاخۆ ئه‌مانه به چه‌ند سککه‌یه‌کی زیاتر نایه‌ژین؟
کاربه‌ده‌ست: نرخی ئه‌م ده‌ست که‌وتانه ئێجگار زیاتره.
گالیله: ئێجگار زیاتر که‌چی عه‌رز که‌م. ته‌نیا پانگسه‌د سککه زیاتر.
کاربه‌ده‌ست: هه‌رچتێ به ئه‌ندازه‌ی پووڵێ که په‌یدای ده‌کات نرخی هه‌یه. هه‌گه پووڵتان ده‌وێ ده‌بێ کارێکی‌تر بکه‌ن. بۆ زانستێ که ده‌یفرۆشن ناتووانن نرخێکی زیاتر له‌وه‌ی که ئه‌م زانسته بۆ خاوه‌نی په‌یدای ده‌کات داوا بکه‌ن. بۆ وێنه بڕواننه پیتۆڵی که ئاغه‌ی کۆلۆمبا له فلوڕانسدا ده‌یفرۆشێ. ئه‌م پیتۆڵیه به لانیکه‌مه‌وه ساڵی ده هه‌زار سککه خێری بۆ ئه‌میری فلۆڕانس تێدایه. پای لێ ده‌نێم که یاسای ئێوه سه‌باره‌ت به که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌جسام ئێجگار ده‌نگی داوه‌ته‌وه. له پاریس و پڕاگاریزتان لێده‌نێن و به شانازییه‌وه ناوتان ده‌به‌ن. به‌ڵام که‌س به‌م بۆنه‌یه‌وه پووڵێک به زانستگه‌ی پادوا نادات. مامۆستا، به‌دبه‌ختی ئێوه پسپۆڕی ئێوه‌یه.
گالیله: تێده‌گه‌م، ئازادی ساد و سه‌ودا. ئازادی لێکۆڵینه‌وه. یاخۆ ئازادی ساد و سه‌ودای لێکۆڵینه‌وه. به‌ڵێ!
کاربه‌ده‌ست: چ شێوه درکاندنێ. ئاغه‌ی گالیله! من تێبینییه‌کانی ئێوه باش تێناگه‌م. به بڕوای من چۆنیه‌تی ساد و سه‌ودای جه‌مهووریمان جێ‌ی گاڵته نی‌یه و من به ناوی کاربه‌ده‌ستێکی زانستگه هیچ کاتێ ناتووانم له‌گه‌ڵ ئه‌م شێوه تێبینیه ناله‌باره‌دا هاوبڕوا ببم. باش بڕواننه ده‌ور و به‌رمان و چۆنایه‌تی سه‌ده‌مان له‌به‌ر چاو بگرن و بیر له‌وه‌یش بکه‌نه‌وه که له زۆر جێ‌دا زانست له ژێر قه‌مچی دیلیه‌تیا خۆی گرمۆڵه کردووه! له زۆر جێ‌دا به‌رگی چه‌رمی په‌ڕتووکه‌کانیان دڕاندووه و به چه‌رمه‌که‌یان قامچییان درووست کردووه. له زۆر جێ‌دا نابێ بزانی به‌رد چۆن ده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵکوو ده‌بێ هاو بڕوای ئه‌ره‌ستوو بیت. له زۆر جێ‌دا چاو ته‌نێ له بۆ خوێندنه‌وه پێویسته. ئه‌ڵبه‌ت له جێیه‌کدا که ته‌نێ یاسای ئه‌ژنۆ کووتین شیاوی رێز بێت، ئیتر یاسای که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌جسام به‌کاری چی دێت؟ له باتیدا بڕوانن که جه‌مهووری مه چه‌ن به گه‌رمی پشتگری بییری ئێوه ده‌کات. ئێوه لێره ده‌تووانن درێژه به کاره‌کانتان بده‌ن و هیچ که‌س به سه‌ر سه‌رتانه‌وه رانه‌وه‌ستاوه.
لێره هه‌موو به شانازییه‌وه له « فیزیکی باشتر» ده‌دوون و پێشکه‌وتنی فیزیکیش ئه‌ڵبه‌ته به‌و هۆیه‌وه‌یه که هه‌موو ده‌یانه‌وێ ده‌زگای قاڵێ چنینێکی باشتریان ببێ. پێکه‌وتوترین هاوشاریه‌کانمان دێن بۆ دیتنی تۆ و ئه‌وانه‌ی که ماوه‌یان به نرخه و ئیزن ده‌ده‌ن تۆ ده‌س‌که‌وته‌کانی خۆتیان پێ پیشانده‌ی. مامۆستا! ساد و سه‌ودا بێ بایه‌خ نی‌یه و لێره هه‌موو که‌س پێ‌ی خۆشه تۆ کار بکه‌یت و به‌رگریت لێ ناکه‌ن. مامۆستا! دان به مه‌دا بنێ که لێره که‌س به‌رگریت لێ ناکات.
گالیله: ( ناهومێد) به‌ڵێ.
کاربه‌ده‌ست: به‌ڵام سه‌باره‌ت به باری که‌ره‌سه‌یی مه‌سه‌له‌که. باشه . دیسان چتێ به جووانی خشته به ناو بانگه‌کانتان درووست بکه‌ن که به یارمه‌تی ئه‌وان( به قامکه‌کانی ده‌ژمێرێت) به بێ شاره‌زایی له بیرکاری‌دا ، ژماردن و دێڕ کێشان سه‌ر ده‌گرێت و ده‌کرێ قازانجی ئاوێته‌ی سه‌رمایه بژمێرێیت. ده‌کرێ نه‌خشه‌ی خانووێک به چکۆله‌ترین و یا خۆ گه‌وره‌ترین پێوه‌ر بکێشرێت. هه‌ر وه‌ها قورسایی گولله‌یه‌کی تۆپ دابین بکرێت.
گالیله: بێ بایه‌خه.
کاربه‌ده‌ست: چۆن؟ چتێ پیاوه هه‌ره ماقووڵه‌کانی نوقمی خوازت و ویست کردووه و پووڵی نه‌ختی پێک هێناوه به بڕوای ئێوه بێ بایه‌خه؟ بیستوومه که ته‌نانه‌ت ژێنڕاڵ ئێستفانۆگرێی به یارمه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه، ده‌تووانێ ریشه‌ی ژماره‌کان تێ بگات و بفامێ.
گالیله: به راستی که جێ‌ی سه‌ر سووڕمانه پڕیۆلی! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ، ئێوه منتان هاندا. له‌وانه‌یه بتووانم چتێ‌تر وه‌ک ئه‌وه‌تان بۆ درووست بکه‌م.( کاغه‌زێک و نه‌خشه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرێت)
کاربه‌ده‌ست: به راستی؟ ئێجگار باشه . مامۆستا ! رێ‌ی چاره‌سه‌ر کردن ئه‌مه‌یه و ئێمه ده‌زانین که ئێوه پیاوێکی هه‌ڵکه‌وتوون. ئه‌ڵبه‌ت ببوورن ، هه‌ڵکه‌وتوو ناڕازی.
گالیله: ناڕازی؟ به‌ڵی من ناڕازیم و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه پێم وایه ئه‌گه‌ر رێزاڵێ مێشکتان ببووایه‌ت ده‌بوا پووڵێکی باشترتان به من بدایه‌ت. چون من له خۆم ناڕازیم و ئێوه‌یش من ناچار ده‌که‌ن که له ئێوه‌یش ناڕازی بم. وێنیزیه به‌ڕێزه‌کان! من پێم ناخۆش بی‌یه هه‌گه له ده‌ستم بێت له کارگاکان و تۆپ داڕژاننتانا یارمه‌تیتان بده‌م، به‌ڵام ئه‌و کاته ده‌رفه‌تێکم نابێت تا وه‌کو لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی خۆم درێژه بده‌م. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که بۆ مانم پێویسته و بۆ ژیانم جێ‌ی نیازه. ئێستا چل و شه‌ش ساڵ ته‌مه‌نمه و هێشتا نه‌متووانیوه کارێ بکه‌م که خۆم رازی بکات.
کاربه‌ده‌ست: له‌مه زیاتر سه‌رتان نایه‌شێنم.
گالیله: سپاست ده‌که‌م. لای تۆ خۆش.
کاربه‌ده‌ست: ماڵ ئاوا( ده‌ڕوات. گالیله به ته‌نێ ده‌مێنێته‌وه و ده‌س ده‌کات به کار. ئاندره‌ئا به پڕتاو خۆ ده‌کات به ژوورا)
گالیله: ( کار ده‌کات) بۆ سێوه‌که‌ت نه‌خوارد؟
ئاندره‌ئا: ده‌مه‌وێ هه‌ر وه‌ها نیشانی دایکمی بده‌م و پێ‌ی بسه‌لمێنم که زه‌ویی ده‌سووڕێ.
گالیله: گوێگره ئاندره‌ئا! له‌گه‌ڵ هیچکه‌سا سه‌باره‌ت به بیر و رامان مه‌دوو.
ئاندره‌ئا: بۆچ؟
گالیله: کاربه‌ده‌سته‌کان قاغه‌یان کردووه.
ئاندره‌ئا: جا بۆچ؟ مه‌گه بیر و رای ئێمه راسته‌قینه‌یه‌کی سوروشتی نی‌یه؟
گالیله: به‌ڵام قاغه‌یان کردووه. سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له گرینگ ئه‌وه‌یه که ئێمه فیزیک‌زانه‌کان ئێستا که زۆر چت ده‌زانین که ناتووانین به باشی بیانسه‌لمێنین. ته‌نانه‌ت گریمانی کۆپێڕنیکی مه‌زن هێشتا نه‌سه‌لماوه و ته‌نیا گرتمانێکه. هاوێنه‌کان بده به من.
ئاندره‌ئا: پووڵه‌که‌ت به‌شی نه‌کرد. کۆته‌که‌ی خۆیشم بارمته دانا.
گالیله: زستان به بێ کۆت چ ده‌که‌ی؟ ( بێده‌نگی. گالیله هاوێنه‌کان به له‌ونێ که له‌سه‌ر کاغه‌ز کێشاویه‌تی داده‌نێ)
ئاندره‌ئا: گرتمان چی‌یه؟
گالیله: گرتمان یانی چتێ که پێیان وه‌هابێ درووسته، به‌ڵام بۆ سه‌لماندنی به‌ڵگه‌یه‌کیان نه‌بێت. ئه‌مه‌ی که ژنێ مه‌مکی ناوه‌ته ده‌م منداڵێ و شیری پێده‌دا و پاره‌یه‌کی لێ ناستێنێ، هه‌تا له نزییکه‌وه نه‌یبینین و نه‌سه‌لمێ وه‌ک گرتمانێک ده‌چێ. ئه‌ڵبه‌ت ئێمه چاومان زۆر که‌م بینایه.
ئه‌و پییره کۆنانه‌ی که هه‌زاران ساڵ خه‌ڵک بڕوایان پێ‌ی بووه، به‌ره‌و روخانن ده‌ڕۆن. ئێجگار زۆرن ئه‌و یاسایانه‌ی که خوازتێکی گرینگ‌یان تیادا نه‌گونجاوه. که‌چی ئه‌م گریمانه نوێ‌یه به‌لانی که‌مه‌وه چه‌ند یاسایه‌کی هه‌یه که چاره‌سه‌رکه‌ری هه‌ندێ زۆر له ناله‌باری و ده‌گمه‌نیه‌کانه.
ئاندره‌ئا: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێوه ئه‌م مه‌سه‌له‌تان بۆ من سه‌لماند.
گالیله: ته‌نیا سه‌لماندم که دنیا ده‌تووانێ وه‌ها بێت. تێده‌گه‌ی؟ گریمانێکی پڕ له گه‌شه‌یه و هیچ چتێ نایفه‌وتێنێ.
ئاندره‌ئا: ئاغه‌ی گالیله! من دڵم پێوه‌یه ببم به فیزیک‌زان.
گالیله: منیش دڵم پێوه‌یه چونکو له کاری ئێمه‌دا ئێجگار چتی ئاڵۆزاو هه‌یه و ده‌بێ هه‌موویشی بکرێنه‌وه( ده‌چێته پێش ده‌لاقه‌که و به هاوێنه‌کان تماشای ده‌ره‌وه ده‌کات. ئه‌وه‌ی ده‌یبینێ تۆزێ سه‌رنجی راده‌کێشێ)ئاندره‌ئا. وه‌ره سه‌یر بکه.
ئاندره‌ئا: هه‌موو چتێ نزیک بووه‌ته‌وه. زه‌نگی کلیسه نزییکه‌وه بووه. ته‌نانه‌ت ووشه‌کانی سه‌ر دییواره‌کان ده‌خوێنمه‌وه. ئه‌وه‌تا. ئه‌و دێڕه نووسراوه: سپاس بۆ خوای مه‌زن که ...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|