
04-05-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژینی گالیله ( 4 )
ژینی گالیله ( 4 )
دوو
گالیله پێک هێنراوێکی نوێ پێشکه‌ش به جه‌مهووری وێنیز ده‌کات.
پێویست ناکات که هه‌موو کارێکی پیاوێکی زانا و گه‌وره پسپۆڕانه و سه‌رنج راکێش و مه‌زن بێت. گالیله‌یش پیاوێک بوو زگ په‌روه‌ر. گوێڕاگرن و هه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆنیه‌تی تێلێسکۆپتان بۆ ده‌رکه‌وت برۆکانتان لێک گرێ مه‌ده‌ن و روو تاڵ و ترش مه‌که‌ن.
مرۆڤه‌کان: گالیله- ساگرێدۆ-کاربه‌ده‌ست- ئه‌ندامانی شۆرای سه‌رۆکایه‌تی. ویرجینیا- لودویکۆ. میری وێنیز
دیمه‌ن: تالاری گه‌وره‌ی وێنیز که به سه‌ر زه‌ریادا ده‌ڕوانێ. ئه‌ندامانی شۆرای سه‌رۆکایه‌تی و میری وێنیز دانیشتوون. ساگرێدۆی هاڤه‌ڵی گالیله له لایه‌کی شانۆ راوه‌ستاوه. ویرجینیا گالیله‌ی پانگزه ساڵه باڵنجێکی پێ‌یه و لووله‌ی دوور بینێ به درێژایی نیو گه‌ز له سه‌ر باڵنجه‌که‌یه. گالیله له سه‌ر سه‌کۆیێ راوه‌ستاوه. له پشت سه‌ر گالیله‌وه پایه‌ی تایبه‌تی دووربین دانراوه. فێدێرزۆنی‌ی هاوێنه دروست‌که‌ر خه‌ریکی رێک و پێک کردنیه‌تی.
کات: پاش‌نیوه‌ڕۆ.
گالیله: میرم! به‌ڕێزان! ئه‌ز مامۆستای بیرکاری له زانستگه‌ی پادوای ئێوه‌دا، و هه‌ر وه‌ها به نێوی سه‌رۆکی زه‌ڕادخانه‌ی بێ وێنه‌ی ئێوه، هه‌موو کاتێ به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمم زانیوه که هه‌موو تووانام له رێگه‌ی فێر کردنا به کار ببه‌م. هه‌ر وه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ، به پێک هێنانی چتی باش و به‌هره‌دار، به‌هره‌ی ئێجگار بۆ جه‌مهووری وێنیز ده‌س بخه‌م. جێ‌ی شانازی منه که ئه‌مڕۆ ده‌زگایه‌کی به ته‌واو مانا نوێ به خزمه‌تتان پێشکه‌ش بکه‌م. دووربین یان تێلێسکۆپی من که له زه‌ڕادخانه‌ی به ناوبانگی ئێوه و له سه‌ر بناخه‌ی پته‌وی زانست و قه‌یرنان له یاسای رێک و پێکی شه‌رعی مه‌سێحیه‌ت پێکهاتووه، به دروستی‌ی به‌ره‌ی حه‌فده ساڵ لێکۆڵینه‌وه‌ی بێ پشووی ئه‌م خزمه‌تکاره‌ی خۆتانه( گالیله له سه‌ر سه‌کۆ دێته خوار و له لای ساگرێدۆوه راده‌وستێ. چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن. گالیله کڕنۆش ده‌بات و سپاسی خۆی ده‌ر ده‌بڕێ.)
گالیله: ( نزم به ساگرێدۆ) ده‌رفه‌تی ئازیز چۆن بێ بایه‌خ ده‌فه‌وتێ. ئه‌م کارانه هۆی سه‌ر ئێشانه.
ساگرێدۆ: ( نزم) به‌ڵکوو بتووانی قه‌رزی قه‌ساو بده‌یته‌وه‌ی دۆستی ئازیز.
گالیله: به‌ڵێ. به‌لانی که‌مه‌وه پووڵی ده‌س ئه‌وان ده‌که‌وێ( دیسان کڕنۆش ده‌بات)
کاربه‌ده‌ست: ( ده‌ڕواته سه‌ر سه‌کۆکه) میرم! به‌ڕێزان! دیسان لاپه‌ڕه‌یه‌کی‌تر له لاپه‌ڕه زێڕینه‌کانی په‌ڕتووکی مه‌زنی هونه‌ر به ده‌ست وێنیزیه‌کان نووسرا و ره‌ش کرایه‌وه.( چه‌پڵه‌ی هێمن) ئێستا بلیمه‌تێ که ناوبانگی له دنیادا زڕاوه، ده‌زگایه‌ک به ئێوه و ته‌نێ به ئێوه‌ی به‌ڕێز پێشکه‌ش ده‌کات که نرخی ساو سه‌ودایی ، ئێجگاره و ده‌تووانن به خوازتی دڵی خۆتان و به‌و له‌ونه‌ی که بتانه‌وێ دروستی بکه‌ن و بینێرنه بازار( چه‌پڵه‌ی تووندتر) جگه له‌وه‌یش ئێمه به یارمه‌تی ئه‌م ده‌زگایه ده‌تووانین کاتی شه‌ڕ، له چۆنایه‌تی که‌شتیه‌کانی دوژمن تێبگه‌ین و دوو سه‌عات پێش له‌وه‌ی ئه‌وان مه ببینن، ئێمه ئه‌وان به‌دی بکه‌ین.( چه‌پڵه‌ی تووندتر) ئێستایش میرم! به‌ڕێزان! مامۆستا گالیله تکای ئه‌وه‌ی لێتانه که ئه‌م پێکهێنراوه له ده‌س کیژه جووانه‌که‌ی وه‌ربگرن.( مامۆستا، ویرجینیا ده‌ڕواته پێش، سه‌ری به نیشانه‌ی رێز دانان داده‌نه‌وێنێ. دووربینه‌که ده‌دات به کاربه‌ده‌ست و کاربه‌ده‌ست ده‌یدا به فێدێزرۆنی. فێدێزرۆنی دووربینه‌که له‌سه‌ر پایه‌که‌ی رێک ده‌کات. میر و ئه‌ندامان ده‌چنه سه‌ر سه‌کۆکه و له دووربینه‌که‌وه ده‌ڕوانن)
گالیله: ( ئێجگار نزم) ناتووانم بڕیار بده‌م که تا کۆتایی ئه‌م کایه قۆڕه به‌رگه بگرم. ئه‌مانه وه‌ها ده‌زانن که دیسان ئه‌سپاب بازییه‌کی به‌نرخیان ده‌س که‌وتووه. به‌ڵام ئه‌م دوور نوێنه ئێجگار نرخی له‌مانه زیاتره. دوێنێ‌شه‌و بارته‌قای مانگم پێ پێوا.
ساگرێدۆ: چیت دیت؟
گالیله: دیتم که مانگ رووناکیه‌که‌ی هی خۆی نی‌یه.
ساگرێدۆ: چیت ووت؟
یه‌کێ له ئه‌ندامان: ئاغه‌ی گالیله، قه‌ڵای سانتاڕۆزیتا ده‌بینم. له‌وێدا ، له ناو به‌له‌مێکدا دوو که‌س خه‌ریکی نان خواردنن. ماسی ده‌برژێنن. ده‌می مرۆڤ پڕ ده‌بێ له ئاو.
گالیله: ده‌یبیسی؟ ئه‌ستێره‌ناسین هه‌زاران ساڵه که ساوایه. بۆ؟ بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌ستێره‌ناسه‌کان دوور نوێنیان نه‌بووه.
یه‌کێ له ئه‌ندامان: ئاغه‌ی گالیله.
ساگرێدۆ: له‌گه‌ڵ تۆیانه.
یه‌کێ له ئه‌ندامان: ده‌بێ به ژنه‌کانم بڵێم ئیتر له‌سه‌ر بانیجه خۆیان نه‌شۆن.
گالیله: ده‌زانی کاکه‌شان له چی پێکهاتووه؟
ساگرێدۆ: نا.
گالیله: به‌ڵام من ده‌زانم.
یه‌کێ له ئه‌ندامان: مامۆستا. چتێکی وه‌ها به حه‌واوه ده‌سککه ده‌کات.
( گالیله به نیسانه‌ی رێز سه‌ر داده‌نه‌وێنێ. لودویکۆ دێته ژوور.)
ویرجینیا: ( لودویکۆ ده‌بات بۆ لای بابی) بابه! لودویکۆ ئه‌یه‌وێ پیرۆزباییت پێ بڵێ.
لودویکۆ: ( ناڕه‌حه‌ت و په‌شێو) ته‌بریک عه‌رز ده‌که‌م، مامۆستا!
گالیله: من رێک و پێکترم کرد.
لودویکۆ: ئه‌ڵبه‌ت مامۆستا! من باش تێده‌گه‌م. له هوله‌ندا به‌رگه‌که‌ی سه‌وز بوو، ئێوه به‌رگی سوورتان بۆ هه‌ڵبژاردووه.
گالیله: ( روو ده‌کاته ساگرێدۆ) ته‌نانه‌ت وابزانم که بتووانم به‌م دوورنوێنه گریمانێکی تایبه‌ت بسه‌لمێنم.
ساگرێدۆ: ئاگات له خۆت بێ.
کاربه‌ده‌ست: گالیله! له‌وه ده‌چێ پانگسه‌د سککه‌که‌ت حه‌ڵاڵ کردبێ.
گالیله: ( بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌و بدات) ئه‌ڵبه‌ت من خۆشم له قسه‌ی زڕ نایه‌ت.( میر که پیاوێکی قه‌ڵه‌وه‌یه له گالیله نزییک ده‌بێته‌وه و به له‌ونێکی ناله‌بار ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بدوێ)
کاربه‌ده‌ست: مامۆستا! میرم.( میر ده‌ستی گالیله ده‌گووشێ)
گالیله: به‌ڵێ! پانگسه‌د سککه، لێم رازین میرم؟!
میر: به داخه‌وه هه‌موو کاتێ ده‌بێ بیانووێک بۆ نوێنه‌ران داتاشین تاکوو بتووانین نان و ئاوێ به زانیاران و بلیمه‌تان بگه‌یه‌نین.
کاربه‌ده‌ست: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ، هه‌گه وه‌ها نه‌بێ ئیدی هانده‌رێک نابێ.
میر: ( به پێکه‌نینه‌وه) ئێمه پێویستیمان به بیانووه( میر و کاربه‌ده‌ست گالیله ده‌به‌ن بۆ لای ئه‌ندامان و ئه‌وان ده‌وریان ده‌گرن، ویرجینیا لودویکۆ به ئه‌سپایی ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه)
ویرجینیا: باش تووانیم؟
لودویکۆ: به رای من ئێجگار باش بوو.
ویرجینیا: ئه‌ی چ ده‌ڵێ‌ی؟
لودویکۆ: هیچ، هیچ ، به‌ڵکوو به‌رگی سه‌وزیش هه‌ر وه‌ها لێ‌ی بکاڵایه‌ته‌وه.
ویرجینیا: وه‌ها تێده‌گه‌م که هه‌موو له بابم دڵشاد و رازین.
لودویکۆ: منیش وه‌ها تێده‌گه‌م که به‌ره به‌ره زانست فێر بم.
سێ
10 ژانوویه‌ی 1610. گالیله به یارمه‌تی دوورنوێن، چتهایه‌کی له ئاسمان وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ که سه‌لمێنه‌ری گریمانی کۆپێڕنیکن. دۆستی گالیله، ئاکامی سامناکی لێکۆڵینه‌وه‌کان و لێکۆڵێنه‌ره‌کان ده‌خاته وه بیر گالیله. به‌ڵام ئه‌و به بڕوای خۆ له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و زانستی مرۆڤدا ده‌دوێ.
له ده‌ی ژانوویه‌ی 1960دا ، گالیله ئۆ گالیله‌ئی دیتی که ئاسمانێک له کارا نی‌یه.
مرۆڤه‌کان: ساگرێدۆ. گالیله. ئێساڕتی. کاربه‌ده‌ست. ویرجینیا.
دیمه‌ن: ژووره‌که‌ی گالیله له پادوادا. گالیله و ساگرێدۆ خۆیان پێچاوه‌ته دوو باڵتای ئه‌ستوور و له پشت دوورنوێنه‌که‌دا دانیشتوون.
کات: شه‌وه.
ساگرێدۆ: ( له دوورنوێنه‌که‌وه ده‌ڕوانێ و به ئه‌سپایی ده‌ڵێ) په‌راوێزی مانگی یه‌ک شه‌وه ته‌واو ناڕێک و بڕه بڕه‌یه. له ناوچه‌ی تاریکیدا، نزییک به په‌راوێزی روون، خاڵ خاڵی بڵێسه‌دار به‌دی ده‌کرێت. یه‌ک به دوای یه‌کا گه‌شه ده‌ستێنن، هه‌ر کام له‌م خاڵانه نووریان لێ ده‌بارێت و تیشکیان لێ بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌تا، له‌وێدا خاڵه بڵێسه‌داره‌کان له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی رووناکا تێکه‌ڵ ده‌بن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|