
04-05-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژینی گالیله ( 5 )
ژینی گالیله ( 5 )
گالیله: بیر و رات سه‌باره‌ت به‌م خاڵه نریفه پژێنانه چییه؟
ساگرێدۆ: پێم وابێ ته‌نێ خه‌یاڵ و گومانن.
گالیله: نه. راسته‌قینه‌ن. ئه‌مانه کێون.
ساگرێدۆ: ئه‌ویش له نێو ئه‌ستێره‌دا؟
گالیله: کێون و ئێجگاریش به‌رزن و هه‌تاو گوڵی ئالتوون ده‌دا له پرچی لووتکه‌یان. به‌ڵام داوێنیان هێشتا تارییکه. بڕوانه که رووناکایی له لووتکه‌کانه‌وه داده‌گه‌ڕێ و له ناو شیوهکانا بڵاو ده‌بێته‌وه.
ساگرێدۆ: به‌ڵام ئه‌مه، ئه‌ستێره‌ناسی دوو هه‌زار ساڵه ده‌فه‌وتێنێ.
گالیله: وه‌هایه. ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یبینی جگه له من و تۆ هیچ مرۆڤێکی دی نه‌یدیوه.
ساگرێدۆ: به‌ڵام خۆ مانگ ، زه‌وی نییه هه‌تا شیوودۆڵ و چاڵ و به‌رزی تێدا بێت. هه‌روه‌ک چۆن زه‌ویش ئه‌ستێره نییه.
گالیله: مانگ ده‌تووانێت وه‌ک زه‌وی بێت و ده‌شکرێ زه‌وی ئه‌ستێره بێت. یه‌کێ له هه‌زاران ته‌نی ده‌ره‌کی کاکه‌شان و ده‌نکێ له خه‌رمان. جارێکی دیش بڕوانه. ئاخۆ کوتی تارییکی مانگ به ته‌واوی تارییکه؟
ساگرێدۆ: نا. ئێستا باش ورد بوومه‌وه و تریفه‌یه‌کی بێ تین ده‌بینم.
گالیله: ده‌ی ئه‌م تریفه هی کوێیه؟
ساگرێدۆ: ه...م...؟
گالیله: هی زه‌وییه.
ساگرێدۆ: بێ مانایه. چۆن زه‌وی؟ ئه‌م ته‌نه سارده به‌م کێو و گۆله‌وه ده‌تووانێ رووناکی بڵاو بکاته‌وه؟
گالیله: هه‌ر وه‌ها که مانگ تریفه ده‌پژێنێ. چونکو هه‌ر دووکیان تیشکی خۆر وه‌ر ده‌گرن. له بۆ ئه‌وه‌یشه که هه‌ر دوویان دهدرهوشن . ئێمه بۆ مانگ مینا مانگین بۆ خۆمان. مانگیش جارێ ئێمه به یه‌ک شه‌وه، جارێ به شه‌وی چوارده و هه‌ندێ جاریش هه‌ر نامانبینێ.
ساگرێدۆ: وه‌ها بێ مانگ و زه‌وی نابێ ته‌وفیریان ببێ.
گالیله: له‌وه ناچێ.
ساگرێدۆ: پێ بزانم ده ساڵ له‌مه‌و پێش بوو که پیاوێ له رۆما سووتێنرا. ناوی جیۆردانۆ بڕۆنۆ بوو و ئه‌ویش بیر و رای وه‌ها بوو. وه‌ها نییه؟
گالیله: وه‌هایه و ئێستا ئێمه به چاوی خۆ ده‌بینین که زه‌وی و مانگ ته‌وفیرێکی ئه‌وتۆیان نییه. ئه‌مڕۆ 10ی ژانوویه‌ی 1610 ، مرۆڤ له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریه‌کانیدا ده‌نووسێ: ئاسمان فه‌وتا.
ساگرێدۆ: چه‌ند ترسناکه.
گالیله: چتێ ترم ده‌ست که‌وتووه که له‌مه پڕ مه‌ترسیتره( مادام ئێساڕتی دێته ژووره‌وه)
مادام ئێساڕتی: کاربه‌ده‌ستی زانستگه هاتووه بۆ لات.
کاربه‌ده‌ست: ( به په‌له خۆی به ژووره‌که‌دا ده‌کات) ببورن که ئێستا هاتووم. ده‌مه‌وێ ته‌نیا بین. ته‌نیا هه‌ردووکمان زۆر چاتره.
گالیله: پڕیۆلی ئازیز، هه‌ر چییه من بیبیسم ساگرێدۆیش ده‌تووانێ بیبیسێت.
کاربه‌ده‌ست: به‌ڵام هاتوو پێتان خۆس نه‌بیت که ئه‌م ئاغه تێبگات. به‌داخه‌وه چتێکه که له‌گه‌ڵ عه‌قڵا یه‌ک ناگرنه‌وه.
گالیله: ساگرێدۆ لای من داهاتووه که زۆر چت ببینێ که له‌گه‌ڵ عه‌قڵا یه‌ک ناگرنه‌وه.
کاربه‌ده‌ست: ده‌ترسێم، ده‌ترسێم( ئیساره‌ت به دوورنوێنه‌که ده‌کات) ئه‌مه‌یش هه‌ر له‌و ده‌زگایه؟ ده‌تووانی به دڵنیایی فڕێی ده‌ی. به خۆڕاییش گرانه.
ساگرێدۆ: ( په‌شۆکاو دێت و ده‌چێت) چ ده‌ڵێی؟
کاربه‌ده‌ست: ده‌زانن که ئه‌م دوورنوێنه که ئێوه به ناوی به‌ره‌ی حه‌فده ساڵ لێکۆڵینه‌وه ناسانتان چه‌ند زۆره؟ ده‌تووانی له هه‌ر کۆڵانێکی ئیتالیا، دانه‌یێ له‌مانه ، ئه‌ویش ئێجگار هه‌رزان بکڕی. دروست کراوی هوله‌نده. ئێستا که ئێمه قسه ده‌که‌ین که‌شتیه‌کی هوله‌ندی خه‌ریکی داگرتنی پانگسه‌د دانه له‌م دوورنوێنانهیه.
گالیله: به‌راستی؟
کاربه‌ده‌ست: من تێناگه‌م چۆن ئێوه وه‌ها له‌سه‌رخۆن؟
ساگرێدۆ: ئاخر ئیوه بۆ وه‌ها په‌شۆکاون؟ بهێڵن با پێتان بڵێم که مامۆستا هه‌ر به‌م دوورنوێنه چتهایهکی له کاکه‌شان ده‌ست خستووه که هه‌موو چتێ له ره‌گ و ریشه‌وه ده‌گۆڕێ.
گالیله: ( به پێکه‌نینه‌وه) پڕیۆلی! ده‌تووانن خۆتان له دوورنوێنه‌که‌وه چاوی لێ بکه‌ن.
کاربه‌ده‌ست: دهبهێڵن با پێتان بڵیم بۆ من هه‌ر ئه‌م ده‌سکه‌وته به‌سه که بزانم ئه‌ز که‌سێکم که به هه‌زار درۆ و ده‌له‌سه تووانیم مزی ئاغه‌ی گالیله دوو به‌رانبه‌ر بکه‌م. هه‌موو نوێنه‌ران به ته‌ما بوون که چتێکیان ده‌س بکه‌وێ که جگه لێره له هیچ کوێیه‌کی دی نه‌تووانن دروستی بکه‌ن. هه‌گه تا ئێستا ئه‌م باسه لای ئه‌وان نهدرکابێ که کڵاو چوواته سه‌ریان ، ئه‌گینا ئه‌م لووله و له‌م درێژتر و زلتریش تاقه سککه‌یه‌ک ناهێنێ ، ئه‌وه سه‌یره( گالیله به ده‌نگی به‌رز پێده‌که‌نێ)
ساگرێدۆ: ئاغه‌ی پڕیۆلی ئازیز! دروسته که من ناتووانم سه‌باره‌ت به نرخی ئه‌م ده‌زگا له ساو سه‌ودادا بدوێم، به‌ڵام له پیتۆڵیدا ئه‌وه‌نده به نرخه که ...
کاربه‌ده‌ست: پیتۆڵی؟ ئاغه‌ی گالیله بیرکاره، ئه‌و کاری به پیتۆڵی چییه؟ بڕوانن ئاگهی گالیله! ئێوه له‌مه‌و پێش ترومپای باشتان دروست کرد و ئێستایش هه‌موو له ده‌س تروومپاکانتان رازین. ده‌ی من ناڵێم ، خۆتان بڵێن، چۆن ته‌مایه‌ری کاری وه‌ها بم؟
گالیله: راوه‌سته پڕیۆلی! وه‌ها به په‌له بۆ کوێ؟ رێگای زه‌ریاکان ئێستایش درێژ و پڕ له مه‌ترسین. ئێستا من به یارمه‌تی ئه‌م دوورنوێنه ده‌تووانم ئه‌و ئه‌ستێرانه ببینم که هات و چۆیان رێک و پێکه و ... به یارمه‌تی نه‌خشه‌ی نوێ ده‌تووانین میلیۆنه‌ها سککه له کاری هات و چۆی زهریاییدا پاشه‌که‌وت بخه‌ین.
کاربه‌ده‌ست: ده‌ست هه‌ڵگره. له‌م ووتانه‌م ئێجگار بیستووه، به پاداشی ئه‌و گشته ره‌نجه‌ی من، من‌و کرده به دار ده‌ستی ئه‌و خه‌ڵکه . له‌مه به دوا خه‌ڵک چ ده‌ڵێن؟ کاربه‌ده‌ستێکی هه‌ره پایه به‌رزی زانستگه به دوورنوێنی کڵاوی سه‌رچوو. ئێوه مافی خۆتانه پێبکه‌نن، چون به پانگسه‌د سککه‌ی خۆتان گه‌یشتن، به‌ڵام ئه‌ز، به ناوی پیاوێکی به شه‌ره‌ف پێتان ده‌ڵێم که ئێجگار رقم لێتانه!( به توڕه‌ییه‌وه ده‌ڕواته ده‌ره‌وه و درگاکه ئێجگار توون پێوه ده‌دات)
گالیله: کاتێ رقی لێمه زیاتر خۆشم ده‌وێ. بیستت؟ کاتێ نه‌کرێ باش پاره چنگ خات و ساد و سه‌ودای گه‌رم رێ خات رقی هه‌ڵده‌ستێ.
ساگرێدۆ: تۆ چتێکت سه‌باره‌ت به دوورنوێنه هوله‌ندییه‌کان ده‌زانی؟
گالیله: که‌م و کورتێکم بیستبوو. به‌ڵام دوورنوێنهکهی من هه‌زار به‌وان دێنێ. کاتی به سه‌ر مرۆڤه‌وه راده‌وه‌ستن چۆن مرۆڤ ده‌تووانێ کار بکات؟ جگه له‌وه‌یش ، ویرجینیا جیازی ده‌وێ. مێشکیشی باش کار ناکات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا من ده‌مه‌وێ په‌ڕتووک بکڕم، ئه‌ویش نه ته‌نیا په‌ڕتووکی فیزیک. ئێجگاریس نه‌وسنم. کاتێ چێشتێکی چه‌ور و گه‌رم ده‌خۆم بیری نوێ له مێشکما هاژه‌ی دێت. چ رۆژگارێ، ته‌نانه‌ت به قه‌د گاریهچیهکانیش مزم پێ ناده‌ن، پووڵی مشتێ زووخاڵ بۆ دوو وانه‌ی بیرکاری. تازه پانگسه‌د سککه‌م له چنگ ده‌رهێناون، به‌ڵام ، هێشتا قه‌رزارم . هێشتا قه‌رزی بیست ساڵ لهمهوپێش له سه‌رمه. ئه‌گه‌ر پێنج ساڵ ده‌رفه‌تم ببووایه‌ت و به پێی خوازتی خۆم له چت ورد ببوومایه‌ته‌وه هه‌موو چتێکم ده‌سه‌لماند ئێستا ئیزن بده چتێترت پێ نیشان بده‌م.
ساگرێدۆ: ( به ترسه‌وه له دوورنوێنه‌که نزییک ده‌بێته‌وه) گالیله! پێم وابێ ئێجگار ده‌ترسم.
گالیله: ئێستا ده‌مه‌وێ په‌ڵه هه‌ورێکی روون و چه‌رمووی کاکهشانت پێ نیشان بده‌م . بڵێ بزانم، له چی پێکهاتووه؟
ساگرێدۆ: ئه‌ستێره‌یه. بێ کۆتایی...
گالیله: ته‌نێ له لایه‌ک زیات له پانگسه‌د ئه‌ستێره‌ی خۆگر و نه‌گۆڕ کۆ بوونه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌مانه هه‌ر کام بۆ خۆیان جیهانێکن. بێ تاوان چوو به ده‌ست بیر پشکنینه‌وه. ئه‌و مرۆڤه زانایه ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ی نه‌دیتبوو به‌ڵام چاوه‌نواڕی ده‌کردن.
منبع :
شانۆ 13
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|