
04-09-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سوره‌تی المائدة - (9)
قورئانی پیرۆز " كوردی "
سوره‌تی المائدة - تعداد آیات 120
(9)
وَلَوْ كَانُوا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالنَّبِيِّ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مَا اتَّخَذُوهُمْ أَوْلِيَاءَ وَلَٰكِنَّ كَثِيرًا مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ( 81 )
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه باوه‌ڕیان به‌خواو به‌م پێغه‌مبه‌ره‌و ئه‌و قورئانه ببوایه که بۆی دابه‌زیوه، ئه‌وه ئه‌وانه‌یان نه‌ده‌کرد به‌خۆشه‌ویست و سه‌رپه‌رشتیاری خۆیان، پشتیان به‌وان نه‌ده‌به‌ست، به‌ڵام زۆربه‌یان تاوانبار‌و لاده‌رو یاخین و (حه‌ق و ڕاستی مه‌به‌ستیان نیه، به‌ڵکو به‌رده‌وام دژایه‌تی ئاینی ئیسلام ده‌که‌ن).
لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا ۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُم مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ ( 82 )
سوێند به‌خوا ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت سه‌ر سه‌خترینی خه‌ڵک له دوژمنایه‌تیدا به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، جوله‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان بۆ خوا داناوه و سوێند بێت ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت نزیکترینیان له سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ئه‌وانه‌ن که ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه نه‌صرانین، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌وان قه‌شه‌ی دیندارن و هه‌ندێکیشیان گۆشه‌گیرو که‌سانی خواپه‌رستن و بێگومان ئه‌وان خۆ به‌گه‌وره دانانێن.
وَإِذَا سَمِعُوا مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَىٰ أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا مِنَ الْحَقِّ ۖ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ ( 83 )
(ئه‌وانه‌یان که به‌شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن) هه‌ر کاتێک گوێیان له قورئان ده‌بوو که بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زیووه، ده‌بینیت چاوه‌کانیان ئه‌سرینی خۆشی هه‌ڵده‌ڕێژێت، به‌هۆی ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که ده‌یانناسی، له‌کاتێکدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) ده تۆش له ڕیزی (په‌یڕه‌وان) و شایه‌ته‌کاندا تۆمارمان بکه.
وَمَا لَنَا لَا نُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَمَا جَاءَنَا مِنَ الْحَقِّ وَنَطْمَعُ أَن يُدْخِلَنَا رَبُّنَا مَعَ الْقَوْمِ الصَّالِحِينَ
( 84 )
چی ڕێمان لێده‌گرێت باوه‌ڕ نه‌هێنین به خوا‌و به‌وه‌ی بۆمان هاتووه له حه‌ق و ڕاستی، هیواداریشین که په‌روه‌ردگارمان بمانخاته نێو ڕیزی چاکان و گونجاوان بۆ خواپه‌رستی.
فَأَثَابَهُمُ اللَّهُ بِمَا قَالُوا جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَاءُ الْمُحْسِنِينَ ( 85 )
جا به‌هۆی ئه‌وگوفتاره به‌جێیه‌یان پاداشتی دانه‌وه، به‌وه‌ی باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌شه پاداشتی چاکه‌کاران.
وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ( 86 )
ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان نه‌هێناوه و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به درۆزانی، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُحَرِّمُوا طَيِّبَاتِ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ( 87 )
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌و نازو نیعمه‌ته چاکانه‌ی که خوا بۆی حه‌ڵاڵ کردوون له خۆتانی حه‌رام مه‌که‌ن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ده‌ستدرێژیی مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌ست درێژکارانی خۆشناوێت.
وَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي أَنتُم بِهِ مُؤْمِنُونَ ( 88 )
له‌و ڕزق و ڕۆزییه حه‌ڵاڵ و پاکانه بخۆن که خوا پێی به‌خشیوون، له‌و خوایه بترسن که ئێوه هه‌میشه باوه‌ڕی دامه‌زراوتان پێیه‌تی (خۆتان له ڕزق و ڕۆزیی حه‌رام بپارێزن).
لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الْأَيْمَانَ ۖ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ۚ ذَٰلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ۚ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ( 89 )
خوا لێتان ناگرێت کاتێک به‌ساده‌یی سوێند به‌ده‌متاندا دێت و (له‌سه‌ری ڕاهاتوون) به‌ڵکو له‌و سوێندانه‌تان ده‌پرسێته‌وه که بیر‌و هۆشتان لای هه‌بووه و بۆ مه‌به‌ستێک وتووتانه، جا که‌فاره‌تی ئه‌و جۆره سوێندانه: نان و خۆراک دانه به ده که‌سی هه‌ژار به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی که بۆ خاو و خێزانتان سه‌رفی ده‌که‌ن، یاخود پۆشته کردنه‌وه‌یان یاخود ئازاد کردنی به‌نده‌یه‌ک (ئه‌گه‌ر بووی) ئه‌وه‌ی (توانای ئه‌و شتانه‌ی نه‌بوو) با سێ ڕۆژ به‌رۆژوو بێت، ئه‌وه که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتانه کاتێک سوێند ده‌خۆن و نایبه‌نه سه‌ر، جا تاده‌توانن سوێنده‌کانتان بپارێزن و مه‌یانشکێنن، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
( 90 )
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دڵنیابن که عه‌ره‌ق و قومارو گۆشتی ماڵاتی سه‌ربڕاو بۆ غه‌یری خوا له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵک به‌پیرۆزی داناوه نه‌ک ئیسلام، بورج حه‌رام و حه‌ڵاڵ زانین به‌هۆی هه‌ڵدانی زاره‌وه ئه‌مانه هه‌رپیسن و له‌کاروکرده‌وه‌ی شه‌یتانن، که‌واته ئێوه‌ش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی و به‌خته‌وه‌ریی به‌ده‌ست بهێنن (له هه‌ردوو جیهاندا).
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|