
04-10-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گیسکی به‌له‌مس
گیسکی به‌له‌مس
سه‌ید خدر میرسه‌یدی
له هه‌وه‌ڵ رۆژی زستانه‌وه یانی له هه‌وه‌ڵ رۆژی مانگی به‌فرانباره‌وه تا ده‌هه‌مین رۆژی مانگی رێبه‌ندان به چله‌ی گه‌وره داده‌نێن و ده‌ڵێن ته‌مه‌نی کوڕی گه‌وره‌ی زستان چل رۆژه. له ده‌ی مانگی رێبه‌ندانه‌وه تا ئاخری مانگ نێو ده‌نێن چله‌ی چکۆڵه؛ واته کوڕی چکۆله‌ی زستان که ته‌مه‌نی بیست ڕۆژه. ئه‌وجار نۆبه‌ی سێ رۆژانه‌ی خاتوو زه‌مهه‌ریر دێ، که سه‌رمای پیرێژنیشی پێ ده‌ڵێن. ده‌ڵێن خاتووزه‌مهه‌ریر خوشکی چله‌ی گه‌وره و چله‌ی چووکه‌یه، بۆ ته‌واو بوونی ته‌مه‌نی براکانی ده‌گری و فرمێسک به به‌فر و باران ده‌ڕێژێ، ده‌یکاته تۆفان و شڵێوه و کڕێوه. دوای خاتووزه‌مهه‌ریر نۆره‌ی (سێ شه‌شی هه‌یاسه) که 18 رۆژه، له 22 ی مانگی ره‌شه‌مه‌وه [؟] شه‌ش رۆژ به‌فر ده‌بارێ و شه‌ش رۆژی دیکه بای سه‌خت و سارد دێ. شه‌ش رۆژی دیکه هه‌وای خۆش ده‌کا و ده‌بێته تاو و ساو. گیسکی به‌له‌مس ڕۆژی 25 ی مانگی ڕه‌شه‌مه که سه‌رله‌به‌یانی هه‌واوبان خۆش بووه له کۆزێ به‌ریان داوه تا بچێته له‌وه‌ڕ. گیسک که ڕووی کردۆته که‌ژوکێو هه‌ر جیفڕکی له خۆ داون و هه‌ڵبه‌ز هه‌ڵبه‌زی کردووه له پڕ هه‌وا ناخۆشی کردووه و هه‌ڵی کردۆته ته‌م و مژ و با و بۆران، سه‌رما زۆری بۆ گیسکی به‌له‌مس هێناوه و وشک هه‌ڵاتووه و مردووه. جا ئه‌و ڕۆژه له ناو کورده‌واری‌دا به گیسکی به‌له‌مس یا گیسکی گرۆ ماوه‌ته‌وه. باسی گیسکی به‌له‌مس ئێستا باسێکی فۆلکلۆرییه. باڵنده‌مران ـ یش ناوه بۆ رۆژێکی فۆلکلۆری؛ 85 ڕۆژ له زستان رابردووه و مه‌ل و باڵنده ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆل به‌ره‌و هێلانه‌کانی ساڵانی پێشوویان بۆ سه‌ر چڵان و به‌ر هه‌یوان و بن گوێ‌سوانان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. له رۆژانی 26و 27 و 28 ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌دا سه‌رما و سه‌خڵه‌ت و کزه‌کزی با ده‌ستی پێ کردووه و به‌فر هه‌موو ده‌شت و کێوی داپۆشیوه. جا له‌و کاته‌دا مه‌ل و باڵنده سه‌ریان لێ شێواوه و له برسان و له سه‌رمان قڕیان تێ که‌وتووه. واته قڕانیان داوه. جا ئه‌و سی رۆژه له مێژووی کورده‌واری دا به مه‌له‌مران نێوبانگی [ده‌ر]کردووه. ده رۆژی شکاکیش نێوبانگێکی تایبه‌تی هه‌یه ده‌ڵێن: خێڵی شکاک له هه‌وه‌ڵ ڕۆژی به‌هار پێش هه‌موو خێڵه کۆچه‌ره‌کانی ئێران ڕوویان کردۆته هه‌وار و له رۆژی ده‌هه‌می خاکه‌لێوه‌دا له پڕ دنیا بۆته ته‌م و مژ و کڕێوه. به‌فر به جۆرێک باریوه که سه‌ری له خاووخێزان و مه‌ڕوماڵات شێواندووه. به‌شێک له‌و خێڵه قڕی هاتووه. له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌و ده رۆژه به ناوی ماف و هه‌ژمار و ده ڕۆژانه‌ی شکاک ناوبانگی ده‌رکردووه، وه‌ک شایانی باسه له‌و وه‌خته‌وه خه‌ڵک فریوی تاووساو ناخۆن و گوند به‌جێ ناهێڵن، تا ده رۆژ له به‌هار نه‌چێ بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که بچنه به‌هاره هه‌وار. له هه‌ندێ شوێن له کوردستان زستان به سه‌د رۆژ داده‌نێن، واته 10 ڕۆژی مانگی خاکه‌لێوه‌ش که نه‌ورۆزه هه‌ر به زستان ده‌ژمێردرێ. جا هه‌ر ڕۆژێکیش له‌و سه‌د ڕۆژه به نێوی یه‌کێکه‌وه ته‌نانه‌ت به نێوی گه‌وره‌ی ماڵێ نێو ده‌به‌ن، ده‌یکه‌ن به به‌ختی خاو و خێزانی، جا ئه‌گه‌ر له رۆژی دیاری‌کراودا هه‌واوبان خۆش بێ و چ کاره‌ساتێک بۆ بنه‌ماڵه‌ی نێوبراو نه‌یه‌ته پێش هیوادار ده‌بن و لایان وا ده‌بێ که بۆ خاو و خێزانی ناوبراو و هه‌موو که‌س ساڵێکی ته‌ڕه‌سال و خۆش و باش ده‌بێ و هه‌موویان له ده‌رد و به‌ڵا و کزی و هه‌ژاری به دوور ده‌بن. له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی که‌مه ئه‌و سه‌د رۆژه به نێوی یه‌ک یه‌کی بنه‌ماڵه‌کان نێو ده‌نێن. ته‌نانه‌ت به نێوی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی که خۆشیان ده‌وێن وه‌ک ئه‌سپ، گاجووت و مه‌ڕ. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین به هه‌وه‌ڵ مانگی زستان ده‌ڵێن به‌فرانبار،هه‌وه‌ڵ‌زستان، چله‌ی گه‌وره و چله‌ی پێشین و به‌فره‌مبار و به‌فره‌وان و به‌فران ـ یشی پێ ده‌ڵێن. رێبه‌ندان نێوه‌ڕاست مانگی زستان چله چکۆڵه، چله پاشین و به‌ندانیشی پێ ده‌ڵێن. به ئاخر مانگی زستانیش ده‌ڵێن: ڕه‌شه‌مه و ڕه‌شه‌مێ و که‌وبه‌دیار و پۆلاون و هه‌ڵکڕێن و ره‌شان و ڕه‌شانگ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|