
04-10-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شیوه حاجیله
شیوه حاجیله
ره‌سووڵ وه‌یسی
زۆر داب و ڕه‌سم له کورده‌واری‌دا باوه که به‌رداشی زه‌مان له نێوی بردوون و ئێستا ئاسه‌واریشیان نه‌ماوه. هێندێکیش به‌ره به‌ره، به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن و دێ له بیر بچنه‌وه. وه‌ک "شیوه حاجیله" که به‌ره‌وپیری گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیله‌یه و له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستان باوه. پیره‌پیاو و سه‌رسپی وڵات بیره‌وه‌رییان له سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ڕه‌سمه هه‌یه و من لێره‌دا به پێی توانست بۆ روون بوونه‌وه‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕێز و به‌رگری له له‌نێوچوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌سمه باسی لێ‌ده‌که‌م. حاجیله ناوی جۆراوجۆری هه‌یه وه‌ک له‌گله‌ک، له‌ق له‌ق، حاجیله و ... حاجیله باڵنده‌یه‌کی به به‌ژن و باڵا و له سه‌ر لینگه، به‌ژنی ره‌نگه بگاته 120 سانتیمیتر. دوو لاق و دندووکی درێژ و سوورن. تووکی له‌شی سپی یه و سه‌رپه‌ڕه‌ی جووته باڵ و سه‌ر کلکی ڕه‌شه. زۆریش هێدی و بێ ئازاره. له به‌ستێنی چۆم و نێو زنه و باتڵاخ، مار و کللۆ و بۆق و کرم و ... ده‌گرێ و ده‌یخوا و له سه‌ر ده‌وه‌ڵان و سه‌ربانی بڵیند و سه‌ر دارتێل و شتی وا هێلانه ده‌کا. نێره و مێیه بۆ هێلانه ساز کردن یارمه‌تی یه‌کدی ده‌ده‌ن. حاجیله به‌هاران جووت ده‌بێ و ساڵێ چوار هێلکه ده‌کا و نێره و مێیه به نۆره له سه‌ر هێلکه ده‌که‌ون تا ده‌بن به جووچکه. وه‌ختێک جووچکه له هێلکه هاته ده‌ر حاجیله یه‌کیان فڕێ ده‌دا.هێندێک ده‌ڵێن ئه‌وه جووچکه‌یه‌ک ده‌کاته سه‌ده‌قه و به‌ڵاگێڕی ئه‌وانی دیکه. حاجیله له جێی گه‌رم ده‌ژی و گه‌رمێن و کوێستان ده‌کا. به‌هاران دێته کوێستان و پاییزان به‌ره‌و گه‌رمێن تێهه‌ڵده‌بێته‌وه. به بڕوای من ده‌بێ دوو هێلانه‌ی هه‌بێ و یه‌ک له گه‌رمێن و یه‌ک له کوێستان. چون وه‌ختێک دێته‌وه کوێستان هێلانه‌که‌ی پێ ده‌زانێ و یه‌ک‌ڕاست ده‌چێته‌وه سه‌ری، که‌وابوو له گه‌رمێنیش هه‌ر وایه. حاجیله ئه‌گه‌ر بۆخۆشی نه‌یه‌ته‌وه جووچکه‌که‌ی دێته‌وه سه‌ر هێلانه‌که‌ی. زۆر جار دیتراوه له سه‌ر هێلانه له نێوان دایک و جووچکه شه‌ڕ ساز بووه. له نیوه‌ی دووهه‌می مانگی ڕه‌شه‌مه هه‌ر که شه‌ماڵ له به‌فر وه‌خۆ که‌وت، واته بای وه‌عده هات و په‌ڵه‌ی گه‌رماگرتووی به‌فر له قه‌د و لاپاڵی چڕ و کێوه‌کان چۆرچۆڕه‌یان که‌وته بن و ڕه‌وه‌زه به‌رد سه‌ریان له بن که‌وی وه‌ده‌ر خست، حاجیله ده‌گه‌ڕێته‌وه و دڵی خاوه‌ن مه‌ڕ و ماڵات ده‌گه‌شێته‌وه و ده‌ڵێن له دیاری شوان نزیک بووینه‌وه. هێندێک پێیان وایه حاجیله له کات و زه‌مانی دیاری‌کراودا ده‌گه‌ڕێته‌وه. یانی 20 ی مانگی ڕه‌شه‌مه دێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێش وه‌ختی خۆی بگه‌ڕێته‌وه ده‌ڵێن حاجیله چلووبڕی کردووه. خه‌ڵک باوه‌ڕیشیان به‌وه هه‌یه که هاتنه‌وه‌ی حاجیله یانی زستانی به سه‌خڵه‌ت ڕووبه‌ندی له سه‌ر پێده‌شت و کێوه‌کانی سرووشت لاداوه و هه‌موو جێگایه‌ک خه‌ریکه بخه‌مڵێن. حاجیله که هاته‌وه دندووکی له سه‌ر پشتی داده‌نێ و ده‌ست به ته‌قه ته‌ق ده‌کا و سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ لای خۆی راده‌کێشێ. له‌و کاته‌دا منداڵی کورد له کووچه و کۆڵانان وه زاق‌وزووق ده‌که‌ون و به‌م چه‌شنه پێشوازی له هاتنه‌وه‌ی حاجیله ده‌که‌ن:
حاجیله به‌خێرێ
له ده‌شتی هه‌ولێرێ
کوڕی پووره مێرێ
کاڵۆکان ده‌پێ که
مێوانان به‌ڕێ که
مێوانان کێ و کینه
عایشه و فه‌ره‌نتینه
به گواره و ده‌رزینه
سنجاقی خۆم زێڕینه
ده خاڵانم گێڕینه:
خاڵی ده قوم قومۆکێ
چاوی ده نێرگزۆکێ:
نێرگزۆکم کوتاوه
ده موسڵێم به‌رداوه
مووسڵ به‌ردێکی خشته
کوچ کوچۆکه‌ی له پشته
کوچ کوچه نانی ده‌وێ
ئاغاژن پیاوی ده‌وێ
به‌ره به‌ره که که‌نگر و مه‌ندۆک، پنگه و گوڵه گه‌زیزه پێکه‌وک و ئه‌سپنگ و قازیاخه سه‌ریان له هه‌رد وه‌ده‌ر خست، کوڕوکاڵ هه‌ر له به‌ره‌به‌یانییه‌وه خۆ ساز ده‌که‌ن و به بۆنه‌ی به‌هار و هاتنه‌وه‌ی حاجیله خوارده‌مه‌نی پێویست له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵده‌گرن و بۆ شیوه‌حاجیله و خڕکردنه‌وه‌ی گیای تازه به‌ره‌و ده‌شت و کێوه‌کان هه‌ڵده‌کشێن و چێشتی جۆراوجۆر لێده‌نێن. پاش ئه‌وه‌ی چێشته‌که‌یان خوارد، ئه‌وه‌ی له به‌ریان ماوه بۆ حاجیله له سه‌ر به‌ردێک یا شوێنێکی دیاری کراوی رۆ ده‌که‌ن. پاشان ده‌ست له ده‌ستی یه‌ک ده‌نێن و ره‌شبه‌ڵه‌ک ده‌گێڕن و به گۆرانی کوتن و به‌زم و شایی کاتێکی خۆش راده‌بوێرن. ئێواره یه‌ک یه‌ک و دوو دوو به نێو په‌رێزان داده‌گه‌ڕێن و بۆ نۆبه‌رانه ئه‌سپینگ و قازیاخه و مه‌ندۆک و ... کۆ ده‌که‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یهێننه‌وه ماڵ و چێشتی تازه‌ی پێ لێده‌نێن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|