
04-10-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه شێعری "شوێن پێی با"
خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه شێعری "شوێن پێی با" که‌ریم خزری
ئه‌گه‌ر زوبان له ده‌قێکی نائه‌ده‌بی‌دا کارکردێکی مانایی هه‌یه و ته‌نیا بۆ راگوێزتنی مانا و وه‌کوو ئامرازێک بۆ سازکردنی په‌یوه‌ندی له‌م به‌ستێنه‌دا ده‌سکه‌وتی هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رکه‌وتوتر دێته ئه‌ژمار ،رێک به‌پێچه‌وانه زوبان له شێعردا(وه ک هونه‌رێکی که‌لامی )وه‌ک شتێکی (شیئی)هونه‌ری چاوی لێ ده‌کرێ و ده‌توانیین به‌م وته‌یه‌ی تزوتان تۆدۆرۆف ئه‌م باسه بپێچینه‌وه کاتێک که ده‌ڵێت، ئه‌ده‌بیات له به‌ربڵاوترین مانای خۆی‌دا ،به‌رهه‌م‌هاتوویه‌کی زوبانیه هه‌ڵبه‌ت با ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین که په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ر زوبانێک ،مرۆڤه‌کانی سه‌ر به ئه‌و زوبانه دروستی ده‌که‌ن و شێعریش وه‌کوو هونه‌رێکی که‌لامی ناتوانێت زوبانی به بێ خاوه‌نی ئه‌و ئامرازه بئافرێنێت (یدالله رویایی) واته شێعر ناتوانێت ئه‌و مانایانه‌ی که‌مرۆڤ به زوبانی داوه لێی بستێنێت. به‌شی سه‌ره‌کی کاری شاعیر و چالاکییه‌کانی ئه‌و ده‌گه‌رێته‌وه سه‌رئه‌وه‌ی که چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زوبان ده‌کات و نوێی ده‌کاته‌وه .
کۆمه‌ڵه شێعری "شوێن پێی با" وه‌کوو هه‌وه‌ڵین چالاکی فه‌رهاد ساڵحی‌فه‌ر چاوی لێ ده‌کرێ و له رێز تاقیکارییه‌کانی سه‌ره‌تایی شاعیر دێته ئه‌ژمار. لێره‌دا جێگای ئه‌وه نیه که من له‌سه‌ر ئه‌م ده‌قانه به تێروته‌سه‌لی بدوێم و خه‌ریکی روون کردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م ده‌قانه بم هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره که ئاخۆ شێعری فه‌رهاد له‌کوێی پانتا و جوگرافیای شێعری هاو‌چه‌رخی کوردی هه‌ڵکه‌وتووه و خه‌ریکی به‌تاقی کردنه‌وه‌ی کام ئه‌زمونی شێعرییه و چ ئاسۆیکی بۆ ده‌ست‌نیشان ده‌کرێ،به خوێنه‌ری چالاکی ئه‌م ده‌قانه ده‌سپێرم به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانم که له روبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیاره ئاماژه به‌خاڵێک بکه‌ین .
با ئێمه لێره‌دا پانتای شێعری کوردی وه‌کوو هه‌رێمی پاراستنی دارستانی میراوای سه‌رده‌شت چاو لێ نه‌که‌ین و بۆ وێنه بڵێێن نووکی په‌یکانی پێش‌و‌ه‌چوون و له‌بره‌ودانی شێعری کوردی ،هه‌نووکه،له پردانانه و له‌هه‌مان کات‌دا شێعری فه‌رهاد (وه‌کووبه‌شێک له‌وهه‌رێمه )له‌به‌شی ئاڵوه‌تان دا هه‌ڵکه‌وتوه و مه‌ودایه‌کی چه‌ند کیلۆمه‌تری له پردانان هه‌یه ،به‌ڵکوو پێم وایه له‌و هه‌رێمه‌ی پاراستن‌دا ئێمه تایبه‌تمه‌ندی وه‌ها ده‌بینین یان ره‌نگه داری وا شه‌قڵ بگرێ (ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی ئاڵوه‌تان وه‌کوو کلیماکس چاولێ بکه‌ین) که به‌راستی سه‌رنج‌راکێشه و شیاوی ئاوڕلێ‌دانه‌وه‌یه. هه‌رچه‌ند بارودۆخه‌که له پردانان به‌خسڵه‌تی ئه‌وه که وه‌کوو ئی کۆتۆن به‌دایم گه‌شه و به‌ره‌و پێشکه‌وت ده‌بیندری ،سه‌رنج راکێش‌تر خۆده‌نوێنێت. به‌شێک له‌ته‌قه‌للاو تێکۆشانی نوسه‌رو ره‌خنه‌گری به‌توانای گه‌له‌که‌مان ،رهبه‌ری مه‌حموودزاده ،بۆدۆزینه‌وه‌ی لایه‌نه شاراوه‌کان و سوچ و که‌له‌به‌ره‌کانی نه‌دیتراوی شێعری سواره ئیلخانی‌زاده ره‌نگه له‌و هه‌وڵانه بێته ئه‌ژمار.که‌واته ده‌توانین بڵێین که روانگه‌ی کۆن و نوێ هه‌ر له‌بناغه را بۆ شێعر هه‌ڵه‌یه و ئه‌گه‌ر کوو شێعر به‌م روانگه‌یه‌وه چاو لێ بکه‌ین به‌رده‌وام له بازنه‌یکی بێهوده‌ی سه‌لماندن و ره‌ت کردنه‌وه‌دا ده‌سوورێین.ئه‌م باسه له‌سه‌ر جوانی وناحه‌زی یان باشی و خه‌راپی شێعریش‌دا وه راست ده‌گه‌رێ و دوکتور زیائی موه‌حید کوته‌نی ،شێعر هونه‌ره و ده ماناکردنی هونه‌ردا هه‌میشه جوانی گونجاوه که واته شێعری خراپ هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ جوانی ناحه‌ز که به‌راشکاوی ده‌سته‌واژه‌یه‌کی دژبه‌یه‌که.
بوم ئیعتباره ده‌توانیین بڵێین که به تێپه‌ربوونی زه‌مان شێعر ره‌نگه له بره‌و بکه‌وێ و تۆزی فه‌رامۆشی لێ بنیشێ به‌ڵام وه‌کوو عه‌نتیکه‌یکی بایخ‌دار ،هیچ کات کۆن نابێت و هه‌ر ساتێ بمانهه‌وێ سه‌رێک له‌و عه‌نتیکه خانه‌یه‌ی شێعره‌سات بده‌ین هه‌ر له‌سووچی نوێ بوون دا ده‌یبینین.
پێم خۆشه ئه‌م باسه‌ی کۆن و نوێی شێعری بکه‌مه هه‌وێنی پرسیارێکی ئه‌ساسی که‌به راستی ئه‌ورۆ به‌شێک له‌خه‌ساره‌کانی شێعری نوێی کوردی له‌هه‌ناوی ئه‌م پرسیاره‌ا حه‌شار دراون.
شاعیر‌و ره‌خنه‌گری فارس ،ره‌زا به‌راهه‌نی، ده کتێبی "بۆچی من ئیتر شاعیری نیمایی نیم" دا ده‌ڵێ ئێمه چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی قه‌یرانی شێعری ئه‌ورۆکه ده پیوه‌ندی ده‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی شێعری نیما دا ده‌زانین و هه‌ر ئه‌و جوره‌ی که چاره‌سه‌ری به‌شی بنچینه‌یی تری ئه‌و قه‌یرانه‌ش ده‌پیوه‌ندی ده‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی شێعری شاملودا ده‌زانین ،له‌ئاکام‌دا دوای گه‌شتێک ده ناو شێعر و بیر و بۆچوونی ئه‌م دوو شاعیره ناوداره‌دا و خستنه رووی به‌شێک له‌و قه‌یرانانه‌دا به‌و سه‌رئه‌نجامه ده‌گات که ئه‌و ئیتر شاعریی نیمایی نییه.
به‌راستی ئێمه، شاعیرانی کورد بۆ جێ به‌جێ کردن و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی شێعری بۆ کامه سه‌رچاوه ده‌بێ بروانین و ده‌بێ سێره له کام کانگا و سه‌رچاوه‌یه‌ک بگرین و کام گرێ و گۆڵێک بئه‌نگێوین.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م باسه جودایه له‌وباسه که ئاماژه به قه‌یرانی سروشتی شێعری ده‌که‌ن نکۆڵی له‌وه ناکرێ که ئه‌مرۆکه فارسه‌کان هه‌رێم و ساباتی شێعری نوێیان به سێ قۆناغی شێعری نیمایی،غه‌یره نیمایی،وشێعری په‌سانیمایی ده‌سنیشان ده‌که‌ن. ئه‌و هه‌رێمه له‌شێعری نوێی کوردی دا چۆن وێنا ده‌کرێ. ئایا ئێمه بۆمان هه‌یه که بڵێین شاعیری ئیلخانی‌زاده‌یی یان گۆرانی یا......نین و له سه ر به‌شێک له گرێ پوچکه و قه‌یرانه‌کانی شێعری کوردی دابه‌زین و ورد لێی بکۆڵینه‌وه .شاعیرانی نوێخوازی ئێمه که‌متر به تێروته‌سه‌لی له‌سه‌رشێعری خۆیان دواون، نیما باس له‌شێعری خۆی ده‌کا ،فروغ،شاملو،باباچاهی،رۆ‌ئیایی،ب ه‌راهه‌نی،....هه‌ریه‌که‌ی به جۆرێک له شێعری خۆی ده‌دوێ و ئیمزا‌و مۆری خۆی به شێعره‌که‌یه‌وه ده‌نێ .
ئایا ده‌کرێ ئێمه له و هه‌رێمه ئاڵۆز و پێچه‌ڵاوپێچه‌ی شێعری کوردی داله دی-ان-ای تایبه‌ت به فه‌رهادساڵحی‌فه‌ر‌دا بگه‌رێین.
هه‌ڵبه‌ت ده‌کرێ ته‌واوی ئه‌م وتانه به‌جۆرێکی تر و به چاویلکه‌یه‌کی تره‌وه ،ببیندرێن و خوێندنه‌وه‌یه‌کی تریان سه‌باره‌ت به م ره‌وته هه‌بێت به‌ڵام لێره باسه‌که به ناته‌واوی ده‌به‌ستینه‌وه .
کۆمه‌ڵه شێعری شوێن پێی با پڕن له وێنه ی جوان و زیندوو له‌و ده‌قانه‌ی شاعیر هه‌وڵی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به کێشه و که‌ڵکه‌له‌یی کی کۆمه‌ڵایه‌تی و....هه‌یه و زوبانێکی ئینتیفاعی(سوود و قازانج پێ گه‌یاندن)زه‌ق ده‌بێته‌وه شێعر زۆرتر به‌ره‌و شێعرێکی بابه‌تی (موضوعی)شۆر ده‌بێته‌وه و به‌هه‌مان نیسبه‌ت که له‌م دۆخه دوور ده‌بێته‌وه زوبانێکی ئه‌دبی تر و قایم تری به خۆوه گرتوه،هه‌ڵبه‌ت له ئینساف به دوره ئه‌گه‌ر بڵیین که ئه‌وده‌قانه‌ی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ستی و بوونی مرۆڤ له‌هه‌ناوی شێعره‌وه ده‌خرێنه به‌ر باس و شرۆڤه.
شێعر ده‌رووبه‌رێکی راگه‌یاندنی ته‌نیایی هه‌واڵ و راپۆرت و.....ماوه‌ته‌وه،به‌ڵکو له‌په‌نای ئه‌م باروودۆخه‌ش دا هه‌وڵه‌کانی جوانی‌ناسانه و ئه‌ده‌بیه‌ت ده گه‌ردایه ،هه‌رچه‌ند ئه‌م دیوانه هه‌وه‌ڵین چالاکی شاعیره به‌ڵام فه‌رهاد پێویسته هه‌وڵێکی بێ‌وچان بۆ رزگاری له من سالاری و بازدان له روایه‌تی هێڵی زانای گشتی بدات و خۆ ته‌یار بکات بۆ گومان له هه‌موو هه‌وڵه‌کانی شێعری کوردی و هێزێکی نوێ تر وه‌به‌ر روحی ده‌قه‌کانی بدات و میعماریه‌کی نوێ تر و بزۆز و خزۆکتر بۆ ده‌قه‌کانی دابرێژێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌م وته‌یه‌م لێ به‌راست بگرن که‌هه‌نووکه له کوردوستان دا به‌شێک له مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی له ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئه‌ده‌بی تۆمار ده‌کرێ ده‌بێ بڵێم که فه‌رهادیش ،له‌رێز تاقمێک له‌و گه‌نجه ئه‌دبدۆستانه‌ی شاری سه‌رده‌شت،تا راده‌یه‌کی زۆر به‌رهه‌م و ده‌ستاوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رده‌شته وئه‌وه‌ش بڵێین که له‌م گه‌وره‌رێیانه ی فه‌رامۆش‌کراو و ون بوودا ،زه‌ویه‌کی سه‌خت و ئاسمانێکی دووری له پێشه.
له‌کۆتایی دا ،ئه‌وانه‌ی وه‌ک من فه‌رهاد له نزیکه‌وه ده‌ناسن له‌گه‌ڵم هاوڕان که فه‌رهاد بۆخۆی شێعرێکی ناته‌واوه و ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌مه فه‌رهاد نیه که شێعر ده‌ئافرێنێ،به‌ڵکو ئه‌مه‌شێعره که‌فه‌رهاد ده‌ئافرێنێ هه‌ڵه‌م نه‌گووتوه.
نموونه‌ی شێعره‌کانی فه‌رهاد ساڵحی فه‌ر:
(با) حه‌ریفی په‌رده‌که‌م نابێت
له توێی که‌راسێکی گوڵ گوڵی دا سه‌فه‌رمان کرد
کوڵاویی هه‌ورێکی ده‌م براومان چۆسه‌ر
که‌وا ئێستا باران،
یاری به چه‌تره‌که‌مان ده‌کات!
تۆ ره‌زێکی خۆر نشین مه‌ستی کردی
منیش ژانێکی درێژ ،
له سه‌ر لێوی په‌پوله پایزه‌یه‌ک
با هێنامی
چ گاڵته‌یه‌کی مناڵانه‌یه
چ وڕێنه‌یه‌کی شێتانه یه
من هه‌مو سۆزی په‌نجه‌کانم،
له هه‌ڵمی شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌م ده‌کێشم
تۆش له گه‌ڵ لاپه‌ره سپیه‌کانت ئه‌دوێت
من له‌پی ده‌ستت ئه‌خوێنمه‌وه
تۆ به ته‌نیا سه‌فه‌ر ئه‌که‌یت
له‌گه‌ڵ جانتاکه‌ت،
بێ من،بێ په‌نجه‌ره‌که‌م ،بێ لاپه‌ره سپیه‌کانت
با حه‌ریفی په‌رده‌که‌م نابێت
ره‌نگه په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌که‌م به ئه‌نقه‌ست کێشابی و
چاوه‌ریێ میوانێکی نه‌هاتوو نه‌بووبم
یان خود دوایین ساتی ئێواره خورپه‌ی دڵمی زیاد کردبێ و
به ده‌م مژ لێدانی جگه‌ره‌که‌م
وه‌همێکی نادیار چاوه‌کانمی قورس کردبێ
یان به عه‌کسه‌وه!
له پشت سه‌مای شێتانه‌ی په‌رده‌که
خۆم حه‌شار ده‌م و
خۆم بو گرێ کوێره‌یه‌که‌وه ببستم
له سه‌غڵه‌تی رابردوویکی .....
چیی بڵێم ؟ داد
له‌ئه‌ژماری ئه‌و هه‌موو چرکه گه‌ریدانه
که‌سێک به ناوی بچووک با‌نگم ئه‌کات
له درزی دیواره‌کانه‌وه دێت
هه‌موو قوژبنی دیوه که‌م ،
به دوای من دا ده‌گه‌رێت
که‌سێک دلی وه‌کوو چه‌ترێکی شکاو
دق الباب ده‌کات
له مالێکی تۆز لێ که‌وتوو
.............
هه‌نووکه
ئێواره له‌واگۆنێکی لادراو له قه‌تارێکی یاغی ده‌چێت
منیش له کاغه‌زێکی چه‌ند قه‌د
که دێره‌کانی له جانتای پۆست چیه‌ک دا
ره‌نگیان ده‌روات
ره‌نگه سه‌رم له ژێر کوڵاوێکی مه‌خمه‌لی دا
ئاڵۆزی ئه نۆته ژه‌نگ گرتوانه بێت
له فه‌رامۆشی دا پاڵ که‌وتوون
داد........
له خاوه‌ن دووکانی چه‌تر فرۆشێک،
به‌ختی به ئاسمان وه نووساوه
دواتر
زۆرتر سه‌غڵه‌تی چووار دیواریه‌که‌مم
په‌نجه‌ره‌که‌ی،
چووار وه‌رزی ساڵ بێ په‌رده کراوه‌یه
به هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ،
هااااااااا ده‌که‌مه شووشه‌که‌م
دێرێک ده‌نووسمه‌وه
بلێی؟
پۆست چیه‌ک ، دق البابی ماڵه‌که‌م بکات؟!
(چه ند ریشتر زیاتر)
دڵم بۆو توتیانه ته نگه
به ر له فێربوونی قافیه کان
با زرگانێک ،به ژنه چاوو برسیه کانی هیندی فرۆشتن
دڵم بۆ حه بیبه ته نگه
دوور له ره زێک نێژدراوه
هه موو شه وێک
خه ون به غه زه له کانی نالی وه ده بێنی
که له تامه زرۆیی کۆنه شه رابێک دا
غه رق بوون
ئه مه زینده خه ونی پیاوێکه
بێزار بووه ،له تامی چێشته سارد بوه کانی ژیان
په پووله پاییزه یه ک
بوو به ئه کته ری شانۆ
رۆڵی خۆی له ئاڵۆزی ره نگه کان
بیر چووه
گریانی هات
بۆ ئه و قه له مانه ی
نانیان ته نانه ت له برۆکی خواش ئه دزی
دڵم بۆ دڵم ته نگه
بارانیشی سپارده ئه و دێره نه گبه تانه ی
خه یاڵ،قافیه و سۆز
به سۆغره ده گرن
نه ت زانی چه ند هه تیون چاووم
نه ت زانی چه ند زه رده سه وز
ئێمژ ئیقباڵمان له گوی گایه ک دا نووستوه
زه وی له سه ر پشتیه تی
بروا ناکه م
زه وی خر بێت وه کوو پرته قالێک
بوومه له رزه یه ک چه ند ریشتر
زیاترم ده وێت
دڵی زه وی هه ڵ ته کێنێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|