
04-19-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پیتی(ا)
ابن فورك:
پێشه‌وای موته‌كه‌لیم ئه‌بو به‌كر موحه‌ممه‌د كوڕی حه‌سه‌ن كوڕی فه‌وره‌كی ئه‌سبه‌هانی، ده‌وترێ: كه مردووه، وه ده‌شوترێ: مه‌حمودی كوڕی سیكتیكین كوشتویه‌تی
ابن قدامة:
عبدالله كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی قودامه كوڕی مقدامی مه‌قدسی پاشان دیمه‌شقی صالحی -موفق ا‌لدین ئه‌بو موحه‌ممه‌د- له شه‌عبانی ساڵی (541)ك له جه‌ماعیل له فه‌له‌ستین له دایك بووه، وه له ساڵی (620) وه‌فاتی كردووه.
ابن كثير:
ئیسماعیلی كوڕی عه‌مری كوڕی كه‌ثیری قه‌یسی دیمه‌شقیه-عماد ا‌لدین ابو الفداء- به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (٧٠١) كۆچی له دایك بووه‌و له ساڵی (٧٧٤) مردووه.
ابن منده:
محمدی كوڕی ئیسحاق كوڕی محمد كوڕی یحی كوڕی مه‌نده‌هی ئه‌صبه‌هانی عوبه‌یدی، پێشه‌وای حافظ ، له ساڵی (395)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن مسعود:
عبدالله كوڕی مه‌سعود كوڕی غافل كوڕی حه‌بیب مه‌ككه‌یی كۆچكه‌ره، هاوه‌ڵێكی به‌ڕێز بووه، له سه‌ره‌تاكانی پێشینه‌كان بووه له ئیسلامدا، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (32) كۆچی له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه
ابن أبي مليكة:
عبدالله كوڕی عبیدالله كوڕی كوڕی ئه‌بی مه‌لیكه‌ی ته‌یمی قازی، ئیبن زوبیر قه‌زاوه‌تی طائف‌ی خسته ئه‌ستۆ، له ساڵی (117)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن أبي العز:
عه‌لی كوڕی عه‌لی كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی صالح ئه‌بو لحه‌سه‌نی ئه‌زره‌عی دیمه‌شقی حه‌نه‌فی، ناسراو به ابن أبي العز، له‌ساڵی (731)ك له دایك بووه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌ساڵی (792)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن أبي شيبة:
عبدالله كوڕی موحه‌ممه‌د كوری ئه‌بی شه‌یبه‌ی عه‌به‌سی، گه‌وره‌یان ئه‌بو به‌كری كوفی بووه، له ساڵی (159)ك له دایك بووه‌و له (235) وه‌فاتی كردووه، موسنه‌دی هه‌یه‌و خاوه‌نی دانراویشه له فه‌رمووده‌و ئاسارو ئیمان و باوه‌ڕدا.
ابن أبي عاصم:
محمد كوڕی عه‌مر كوڕی نه‌بیل ئه‌بی عاصمی شه‌یبانی، فازی ئه‌صفه‌هان بووه، به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵٍی (278)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن الفارض:
ئه‌بو حه‌فص عه‌مری كوڕی ئه‌بی ا‌لحسین، له بنچینه‌دا خه‌ڵكی حه‌مایه، له میسر له‌دایك بووه، له‌ساڵی (632)ك مردووه.
ابن القیم:
محمد كوڕی ئه‌بی به‌كر كوڕی ئه‌یوب كوڕی سه‌عدی زه‌رعی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لیه-شمس ا‌لدین ابو عبدالله- فه‌قیهو شاره‌زا، ئوصولی، موجته‌هید، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (751) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ابن الجوزي:
عبدالرحمن كوڕی عه‌لی كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی عه‌لی، قوڕه‌یشی به‌كری به‌غدادی حه‌نبه‌لی، ناسراوه به (أبي الفرج إبن الجوزي)، له‌ساڵی (509) یان (510)ك له دایك بووه، وه له‌ساڵی (597)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن تیمیه:
شێخی ئیسلام ئه‌حمه‌د كوڕی عبدالحلیم كوڕی عبدالسلام كوڕی عبدالله كوڕی الخضر كوڕی ته‌یمیه‌ی حه‌ڕانی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لی تقی ا‌لدین ابو العباس، فه‌رمووده ناس،حافز، شاره‌زاو فه‌قیه، له ناوبه‌ری بیدعه، ڕاڤه‌كه‌ری قور‌ئان، له ساڵی (661) كۆچی له دایك بووه،به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (728) وه‌فاتی كردووه.
ابن حبان:
پێشه‌وای مێژوو نووس، فه‌رموده ناس، محمد كوڕی حبان كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی حبان، ئه‌بو حاته‌می البستی، زانا‌و شاره‌زاو له گه‌وره فه‌رموده ناس و قسه‌كه‌ران بووه له پیاوان، له به ناو بانگترینی كتێبه‌كانی (الصحیح)ه كه ناوی ناوه (التقاسیم و الانواع)، له ساڵی (345) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ابن حجر:
ابو الفضل، شهاب ا‌لدین ئه‌حمه‌د كوڕی عه‌لی كوڕی محمدی كه‌تانی عه‌سقه‌لانیه، فه‌رمووده‌ناسی مێژوونسی ئه‌دیب، خاوه‌نی چه‌نده‌ها نوسراوه، له سالی (822)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن حزم:
پێشه‌وای زاهری عه‌لی كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی سه‌عید كوڕی حه‌زم، ئه‌نده‌لوسی قورتوبی، زانای ئه‌نده‌لوس بوو له سه‌رده‌می خۆیدا، یه‌كێكه له پێشه‌وایانی ئیسلام، له سه‌ری لێكۆڵه‌ره‌وان بوو، كۆتا پله‌ی زیره‌كی و ژیریی و وریایی و بیرتیژی بوو، علیم و زانستی به كتاب و سوننه‌ت زۆر به‌رفراوان بوو، هه‌روه‌ها به مه‌زاهب و ڕێگه‌و بیروباوه‌ڕو ئایینه‌كان، هه‌روه‌ها له ئاداب و زمانی عه‌ره‌بیدا، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئاواره كرا‌و له ساڵی (654)ك به ئاواره‌یی مرد
ابن رجب:
الحافظ عبدالرحمن كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی ڕه‌جه‌بی به‌غدادی، پاشان دیمه‌شه‌قی نیشته‌جێ، حه‌نبه‌لی مه‌زهه‌ب، بیروباوه‌ڕو ڕێگه‌و په‌یڕه‌وو سه‌له‌فی، له ساڵی (736)ك له دایك بووه، وه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (795)ك وه‌فاتی كردووه.
ابن رشد:
محمد كوڕی ئه‌حمه‌دی ئه‌نده‌لوسی، باویك وه‌لید، حه‌فید، له نێوان كۆمه‌ڵانی كیلابی و ئه‌شعه‌ری و موعته‌زیله‌كان پێگه‌یشتووه، كاریگه‌ر بووه پێیان، كتێبی فه‌یله‌سوفه‌كانی خۆێندۆته‌وه، ڕێڕه‌وی ئه‌وانی گرتووه، كتێبی زۆری له فه‌لسه‌فه‌و مه‌نطق‌دا نوسیوه، به‌ڵام باشتر بووه له ئبین سیناو ئیبن سه‌بعین، له ساڵی (310)ك مردووه.
ابن سينا:
فه‌یله‌سووف، ئه‌بو عه‌لی، ئه‌لحوسه‌ین كوڕی عبدالله كوڕی الحوسه‌ین كوڕی عه‌لی كوڕی سینا، به‌ڵخی پاشان بوخاری، خاوه‌نی دانرا له پزیشكایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌و مه‌نتیق، له‌وانه بوو كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌سه‌لاتداری عوبه‌یدی ئه‌كرد، له قه‌رامیته باتنییه‌كانه له‌وانه‌ی كه به بێباوه‌ڕی و ئیلحاد ناسراون، له‌ساڵی (428)ك مردووه
ابن سیرین:
ابو به‌کر موحه‌ممه‌دی کوڕی سیرینی به‌سڕی ئه‌نساڕی له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی کوڕی عه‌ففان له‌ساڵی (٣٣) ی کۆچی، به‌رامبه‌ر (٦٥٣) ی زایینی له دایک بووه، یه‌کێکه له تابعین، که ناسراو بووه به زاهدو وارع، پێشه‌وای سه‌رده‌می خۆی بوو له زانسته شه‌رعیه‌کاندا.. هه‌ر به زانا‌و شاره‌زاو لێکده‌روه‌ی خه‌ونه‌کان ناوبانگی کردبوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|