
04-25-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ب)2
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ب)2
بولس الرسول:
جوویه‌كه‌و هاته ناو ئایینی نه‌سرانیه‌وه تاكو تێكی بدات و بیشێوێنێ، وه هه‌ر ئه‌و بوو بیرباوه‌ڕی سێ خوایه‌تی و له خاچدانی هێنایه ئایینی نه‌سرانیه‌وه.
بوحه‌یرا:
وتراوه كه جووله‌كه بووه له جووله‌كه‌كانی ته‌یما، وتراویشه كه نه‌صرانی بووه‌و پێی وتراوه: جه‌رجیس، له كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر له گه‌ڵ بازرگانانی قوڕه‌یشدا به‌ره‌و شام ڕۆ‌شتووه چاوی به پێغه‌مبه‌ر كه‌وتووه‌و به ئه‌بوطالبی گوتووه: به ڕاستی ئه‌م برازایه‌ت شان وپله‌و پایه‌یه‌كی به‌رزی ده‌بێ.
بوخاری:
پێشه‌وای حافز، موتقین، محه‌ممه‌دی كوڕی ئیسماعیل كوڕی ئیبڕاهیم موغیره‌ی كوڕی بردزیه، باوكی عبدالله بوخاری، پێشه‌وای ئیماندارانه له فه‌رمووده‌دا، خاوه‌نی سه‌حیحی به ناوبانگه، له ساڵی (194) كۆچی له دایك بووه‌و له ساڵی (256) وه‌فاتی كردووه.
بیروباوه‌ڕی حلولی:
تێهه‌ڵكێشان و حه‌لبوونی شتێكه له شتێكی دیكه‌دا، حلولیه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا تێكه‌ڵ به به‌شێك له مرۆڤ ده‌بێت، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له ئایینی نه‌سرانیدا به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهوت و ناسوت ناسراوه، كاتێك كه لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه خوا تێكه‌ڵ به مه‌سیح بووه‌و تێدایدا تواوه‌ته‌وه! وه هه‌ریه‌ك له سۆفیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان و نوسه‌یریه‌كان و باتنیه‌كان به‌م بیرۆكه‌یه كاریگه‌ر بوون و لێیان وه‌رگرتووه
بیزه‌نته:
بیزه‌نته‌ی كۆنه، قسته‌نتینی گه‌وره له سالی (324)ك سه‌رله‌نوێ دروستی كردۆته‌وه، وه ناوی نا قوسته‌نتینیه، پایته‌ختی سیاسی و ئاینی ئیمبراتۆریه‌تی بیزه‌نتی بووه، محمد الفاتح له ساڵی (1453)ز ڕزگاری كرد، ئیتر بووه جێی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی، وه ناوه‌كه‌ی گۆڕا به ئاسیتانه‌و پاشانیش بووه به ئه‌سطه‌نبوڵ.
بیشر:
بیشری كوڕی غیاث‌ی موریسی، گومڕای بیدعه‌چی، شێخی موعته‌زیله، له ساڵی (218)ك مردووه.
بیشری موریسی:
بیشری كوڕی غیاث‌ی موریسی، گومڕای بیدعه‌چی، شێخی موعته‌زیله، له ساڵی (218)ك مردووه.
باكستان:
وڵاتێكه ئه‌كه‌وێته خوارووی ئاسیاوه، كه‌وتۆته نێوان صین و هیندستان و ئێران و ئه‌فغانستانه‌وه، ئیسلام ئاباد پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
باتنیه‌كان:
تاقمێكن خۆیان له به‌رگی شیعه‌گه‌ری و خۆشه‌ویستی ئال و به‌یتدا داپۆشیبوو،به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا كافری ته‌واو بوون، وه بۆیه‌ش ناو براوون به‌وانه چونكه وا ده‌بینن كه هه‌موو شتێك ڕووی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌یه، ڕووی ده‌ره‌وه ئه‌وه كه موحه‌ممه‌د صلی الله علیه وسلم پێی هاتووه، ڕووی ناوه‌وه‌ش زانستی ته‌ئویله كه خۆیان نه‌بێت كه‌سی دیكه نایزانێت، ئه‌وه‌ش كرۆكی بانگه‌وازه لای ئه‌وان، وه وا ده‌بینن كه فه‌رزو سوننه‌ته‌كان بریتین له چه‌ند ئاماژاو هێمایه‌ك و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان نیه.
بت په‌رستی:
دائه‌بڕێ به سه‌ر جۆره‌ها بیروباوه‌ڕ كه خوا به تاكو ته‌نها ناگرن له یه‌كتاپه‌رستیدا، وه پاڵئه‌درێته لای به‌ندایه‌تیكردنی بت له داروو به‌رد، وه یۆنانیه كۆنه‌كان وه‌سف ده‌كرێن به بت په‌رست، هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵگه نه‌فامیه‌كانی پێش ئیسلامیش هه‌ر به بت په‌رست وه‌سف ده‌كرێن، وه بیروباوه‌ڕی بت په‌رستی چه‌نده‌ها شێوه‌و شێوازی هه‌یه له‌وانه: به خواگرتنی مرۆڤ، وه به‌ندایه‌تیكردنی پاشا‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و پیاوچاكان وقدیسیه‌كان.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|