
04-25-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ح)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ح)
حلول:
تێهه‌ڵكێشان و حه‌لبوونی شتێكه له شتێكی دیكه‌دا، حلولیه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا تێكه‌ڵ به به‌شێك له مرۆڤ ده‌بێت، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له ئایینی نه‌سرانیدا به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهوت و ناسوت ناسراوه، كاتێك كه لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه خوا تێكه‌ڵ به مه‌سیح بووه‌و تێدایدا تواوه‌ته‌وه! وه هه‌ریه‌ك له سۆفیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان و نوسه‌یریه‌كان و باتنیه‌كان به‌م بیرۆكه‌یه كاریگه‌ر بوون و لێیان وه‌رگرتووه.
حلوول:
تێهه‌ڵكێشان و حه‌لبوونی شتێكه له شتێكی دیكه‌دا، حلولیه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا تێكه‌ڵ به به‌شێك له مرۆڤ ده‌بێت، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له ئایینی نه‌سرانیدا به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهوت و ناسوت ناسراوه، كاتێك كه لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه خوا تێكه‌ڵ به مه‌سیح بووه‌و تێدایدا تواوه‌ته‌وه! وه هه‌ریه‌ك له سۆفیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان و نوسه‌یریه‌كان و باتنیه‌كان به‌م بیرۆكه‌یه كاریگه‌ر بوون و لێیان وه‌رگرتووه.
حلوولییه‌كان:
ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا ده‌چێته ناو هه‌ندێ له كه‌سانی نه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه، وه ئه‌م بیرۆكه‌یه له ئاینی نه‌سرانیه‌تدا ناسراوه به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهووت به ناسووت، كه وا گومان ده‌به‌ن كه خوا چۆته ناو مه‌سیحه‌وه‌و حه‌ل بووه تیایدا! وه سۆفیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان و نوصه‌یریه‌كان و باطنیه‌كانیش پێی كاریگه‌ر بوون.
حمص:
شارێكی كۆنی به ناوبانگه له شاره‌كانی سوریا، ئه‌كه‌وێته نێوان ڕووباری (العاصی) له نێوان دیمه‌شق و حه‌له‌ب.
حه‌للاج:
ئه‌لحوسه‌ین كوڕی مه‌نسور ئه‌بو موغیث، خه‌ڵكی (بیضا‌ء)ی وڵاتی فارس بوو، له شاری (واسط) له عێراق گه‌وره بووه، بێباوه‌ڕێكی زندیقی له دین ده‌رچوو بوو، باوه‌ڕی به (وحدة الوجود) هه‌بوو، ڕۆژی سێ شه‌ممه (209)ك له به‌غداد له (باب الطاق) كوژرا.
حه‌به‌شه:
وڵاتێكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له سه‌ر ده‌ریای سووره، له نێوان سودان و كینیا‌و صۆماڵ و جیبۆتیه‌ن ئێسته پێی ئه‌وترێ (ئه‌ثیوپیا) پاپته‌خته‌كه‌ی (ادیس ابابا)یه زۆربه‌ی دانیشتوانی شوێنكه‌وته‌ی كه‌نیسه‌ی قیبتین.
حه‌روراء:
دێیه‌كه له نزیكی كوفه، ناوه‌كه‌شی له بای حه‌رور وه‌رگیراوه واته گه‌رم، خه‌وارجه‌كان له‌وێ نیشته جێی بوون و ئیتر پاڵدارانه لای ئه‌و دێیه.
حه‌رره:
یه‌كێك له دوو به‌شه‌كه‌ی مه‌دینه كه لای ڕۆژهه‌ڵاتیه‌تی، به ناوی پیاوێك له باڵا به‌رزه‌كان (العمالیق)وه ناو نراوه كه ناوی (واقم) بووه‌و بانگ كراوه به حه‌رره‌ی واقم، وه له‌م حه‌رره‌یه‌شدا ئه‌و ڕووداوه به ناوبانگه ڕووی دا له سه‌رده‌می یه‌زید له ساڵی (63)ك.
حه‌سه‌نى كورى عه‌لى:
باوكی موحه‌ممه‌د كچه‌زاو ڕێحانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره سوڵح و ته‌بایی پێ خسته نێوان موسڵمانانه‌وه، نه‌رمونیانترین و شاره‌زاترین و لێچواوترینی خه‌ڵكی بوو به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ خه‌لافه‌تی گرته ده‌ست و پاشان له به‌ر پاراستنی خوێنی موسڵمانان لێی هاته خوارێ و وازی لێ هێنا، له ساڵی (58)ك وه‌فاتی كردووه.
حه‌سه‌نی به‌سری:
باوكی سه‌عید حه‌سه‌نی كوڕی یه‌ساری به‌سری ئه‌نساری، به‌نده‌ی زه‌یدی كوڕی سابیت بووه. گه‌وره‌ی شوێنكه‌وتووان -التابعین- بووه له به‌سره‌دا و شاره‌زا و زانای زه‌مانی خۆی بووه. فه‌رمووده‌ناس، له به‌ناوبانگه‌كانی متمانه‌پێكراوان و گه‌وره دنیانه‌ویسته‌كان بووه. له مه‌دینه له‌دایك بووه و نیشته‌جێی به‌سره بووه. له ساڵی (١١٠)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
حوده‌یبییه:
دێییه‌كی مام ناوه‌ندییه، به هۆی بیریێكه‌و كه له‌وێدا لای ئه‌و مزگه‌وته‌كه‌ی ئه‌و داره‌ی كه پێغه‌مبه‌ر له ژێریدا په‌یمانی دایه هاوه‌ڵه‌كانی، له نێوان حوده‌یبییه‌و مه‌ككه‌دا قۆناغێك هه‌یه، وه له نێوان ئه‌و و مه‌دینه‌دا نۆ قۆناغ هه‌یه، جز
حوزه‌یفه‌ی کوڕی یه‌ممان:
ناوی ئەبوو عەبدوڵڵا حوزەیفە کوڕی حەسیل (ئەلیەمان)ە لە تیرەی بەنی عەبس. حوزەیفە خۆی و براکەی و باوکی هاتنە خزمەت پێغەمبەری خوا و ئیسلامیان هەڵبژارد و هەروەها حوزەیفە ڕازدار (صاحب السر)ی پێغەمبەری خوا بوو. حوزەیفە -خوای لێی ڕازی بێت- لەژیر سێبەری ئەم ئایینەدا گەشەی کرد و خوای گەورە بەهرەی خوێندنەوەی ڕوخساری پێبەخشیبوو. بڕوا و خۆشەویستیی بۆ ئیسلام زۆر بەهێز بوو؛ كاتێك باوکی خۆی بینی لە ڕۆژی غەزای ئوحوددا بەهەڵە بەدەستی موسڵمانەکان دەکوژرێت و شمشێرەکانی دەبینی چۆن لێی دەدات، ئەمیش هاواری کردە وەشێنەرەکانی: "باوکم، باوکم، ئەوە باوکمە!!!"؛ بەڵام فەرمانی خوا بوو کە بەجێ هێنرا. دوایی کە موسڵمانەکان بەمەیان زانی، خەم و بێدەنگی دایگرتن، بەڵام بەزەیی بە حاڵیاندا هاتەوە و وتی: "خوا بتانبەخشێت، هەر ئەویش لێبوردەترینی بەخشەرانە." ئینجا بە شمشێرەکەیەوە بۆ بەجێهینانی ئەرکەکەی لەناو ئەو شەڕە هەڵگیرساوەکەدا دەرپەڕی. پاش غەزاکەش پێغەمبەری خواش -صلى الله عليه وسلم- بەمەی زانی و فەرمانی دا کە دیە (خوێن)ی باوکی حوزەیفە (حسيل بن جابر) بدرێت، بەڵام ئەو کردییە خێر بەسەر موسڵماناندا؛ ئیتر هێندەی تر خۆشەویستی و ڕێزی لای پێغەمبەری خوا زیادی کرد.
حسن البصري:
باوكی سه‌عید حه‌سه‌نی كوڕی یه‌ساری به‌سری ئه‌نساری، به‌نده‌ی زه‌یدی كوڕی سابیت بووه. گه‌وره‌ی شوێنكه‌وتووان -التابعین- بووه له به‌سره‌دا و شاره‌زا و زانای زه‌مانی خۆی بووه. فه‌رمووده‌ناس، له به‌ناوبانگه‌كانی متمانه‌پێكراوان و گه‌وره دنیانه‌ویسته‌كان بووه. له مه‌دینه له‌دایك بووه و نیشته‌جێی به‌سره بووه. له ساڵی (١١٠)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|