
04-25-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(س)2
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(س)2
سه‌عدی كوڕ‌ی ئه‌بی وقاصی:
سه‌عد كوڕ‌ی ئه‌بی وقاص كوڕ‌ی ئه‌هیب كوڕ‌ی عبدمنافی قوڕه‌یشی، باوكی ئیسحاق، ڕزگاركه‌ری عێراق و مه‌دائنی كیسرا، ئاماده‌ی به‌در بوو قادسیه‌شی ڕزگار كرد، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه تیری وه‌شاند له پێناوی خوادا، یه‌كێكه له ده مژده‌پێدراوه‌كه‌ی به‌هه‌شت، له ساڵی (55)ك وه‌فاتی كرد.
سه‌عدی كوڕ‌ی ئه‌بی وه‌قاص:
سه‌عدی كوڕ‌ی ئه‌بی وقاص كوڕ‌ی ئه‌هیب كوڕ‌ی عبدمنافی قوڕه‌یشی، باوكی ئیسحاق، ڕزگاركه‌ری عێراق و مه‌دائنی كیسرا، ئاماده‌ی به‌در بووه فه‌تحی قادسیه‌ی كردووه، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه له پێناوی خوادا تیری هاویشتووه، وه یه‌كێكه له ده مژده پێدراوه‌كه‌ی به‌هه‌شت، له ساڵی (55)ك وه‌فاتی كردووه.
سوفیان كوڕ‌ی عویه‌ینه:
سوفیان كوڕ‌ی عویه‌ینه (سفيان بن عيينة): سوفیان كوڕ‌ی عویه‌ینه كوڕ‌ی مه‌یموونی هیلالی كووفی، باوكی موحه‌ممه‌د، فه‌رمووده‌ناس (محدث)ی حه‌ره‌می مه‌ككه بووه. حافزی متمانه‌دار (حافظ ثقة) و خاوه‌ن زانستێكی فراوان بووه. له‌ساڵی (١٩٨)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
سوقرات:
ساڵی (470)پ.ز له ئه‌سینا له دایك بووه، ڕووی كرده دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌و گرنگیدان پێی، فه‌لسه‌فی له دوو پۆلێندا كورت هه‌ڵهێنایه‌وه ئیلاهیات و ئه‌خلاقیات، له ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵیدا كوژرا.
سوهه‌یبی ڕۆمی:
سوهه‌یبی كوڕ‌ی سینان كوڕ‌ی خالید كوڕ‌ی عه‌مری ڕۆمی. باوكی یه‌حیا ناسراو به ڕۆمی، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (ٍصلی الله علیه وسلم). له مه‌دینه له ساڵی (٣٨)ی ك وه‌فاتی كردووه.
سوێد:
وڵاتێكی پاشایه‌تییه و ده‌كه‌وێته سه‌رووی ئه‌وروپا له نێوان دانمارك و نه‌رویج و فنله‌ندا، وڵاتێكی پڕ دارستانه.
سودان:
وڵاتێكی عه‌ره‌بیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له سه‌ر ڕوباری نیلی سه‌روو له سه‌ر ده‌ریای سووره له نێوان میسر‌و لیبیا‌و تشادو ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و زائیرو ئۆغه‌نده‌و كینیا‌و ئه‌ثیوپیا، خه‌رتووم پایته‌ختیه‌تی.
سیبریا:
ناوچه‌یه‌كی فراوانه له به‌شی ئاسیا له كۆماری ڕوسیا له نێوانی ئۆرال له ڕۆژئاوا‌و ده‌ریای بیرنغ له ڕۆژهه‌ڵاته، ئه‌وش دوو به‌شه: سیبریای ڕۆژئاوا، سیبریای ڕۆژهه‌ڵات.
سید قطب:
سه‌یید قوتب ئیبراهیم، له ساڵی (1324)ك له دایك بووه، بیرمه‌ندێكی ئیسلامی میسرییه، له وه‌زاره‌تی مه‌عاريف كاری كردووه، دوای ئه‌وه‌ی به وه‌فدێك نێردراوه بۆ ئه‌مریكا، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌و وڵاته گرتووه‌و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیستیقاله‌ی داوه‌و چۆته پاڵ كۆمه‌ڵی برایانی موسڵمان (الأخوان المسلمون)، پاشان عبدالناصر بۆ ماوه‌ی ده ساڵ زیندانی كرد، پاشانیش له ساڵی (1387)ك له سێداره‌ی دا.
سێكیولاریزم:
secularism، عه‌لمانییه‌ت، عه‌له‌مانییه‌ت، به عه‌ره‌بی (علمانية): واتا ڕه‌چاونه‌کردنی ئایین و نائایینێتی. په‌رچدانه‌وه یان بایه‌خنه‌دان به ئایین.
سان مون:
یه‌كێكه له قه‌شه نه‌سرانییه‌كان.
سان سيمون:
(1760-1825ز) فه‌یله‌سووفێكی كومه‌ڵناسی فه‌ڕه‌نسییه، له پاریس له دایك بووه، خاوه‌ن كۆمه‌ڵه مه‌بادئێكی ئیشتراكی نه‌خشه‌داڕێژروایی و پیشه‌سازی و ته‌قه‌نییه.
سایكۆلۆجی:
psychology، زانستی بیر و ڕه‌فتار؛ لێکۆڵینه‌وه‌ی بیر و ڕه‌فتار له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بوارێکی تایبه‌تی زانست یان چالاکیدا.
سریلانكا:
سریلانكا: (سیلان)ی كۆن، دورگه‌یه‌كی ئیستوائیه ئاسیاییه له ده‌ریالوشی هیندی، شرتێك له دورگه‌ی به‌ردین و باڵێكی ته‌سك له ده‌ریالوش كه به ته‌نگاوی بالك ناو ئه‌برێت له خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان جیای ئه‌كاته‌وه، پایته‌خته‌كه‌ی (كۆلۆمبۆ)یه.
سعد بن أبي وقاص:
سه‌عدی كوڕ‌ی ئه‌بی وقاص كوڕ‌ی ئه‌هیب كوڕ‌ی عبدمنافی قوڕه‌یشی، باوكی ئیسحاق، ڕزگاركه‌ری عێراق و مه‌دائنی كیسرا، ئاماده‌ی به‌در بووه فه‌تحی قادسیه‌ی كردووه، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه له پێناوی خوادا تیری هاویشتووه، وه یه‌كێكه له ده مژده پێدراوه‌كه‌ی به‌هه‌شت، له ساڵی (55)ك وه‌فاتی كردووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|