
04-27-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ع) 2
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ع) 2
عوباده‌ی كوڕی الصامت:
عوباده‌ی كوڕی الصامتی كوڕی قه‌یسی ئه‌نصاری خه‌زره‌جیه، به‌شداری په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی كردووه‌و یه‌كێك بووه له پله‌دار(نه‌قیب)ه‌كان، ئاماده‌ی به‌درو سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی دیكه بووه، له ڕزگاری كردنی میسردا به‌شدار بووه، له ساڵی (٣٤) كۆچی‌دا وه‌فاتی كردووه.
عوسمانی كوڕی عه‌ففان:
ئه‌میری باوه‌ڕداران عوسمانی كوڕی عه‌ففان، سێیه‌م خوله‌فای ڕاشدین، وه له‌و ده كه‌سه‌ی مژده پێدراوه‌كه‌ی به‌هه‌شته، خه‌ڵكی هه‌مووی له سه‌ر یه‌ك مصحف (قورئان) كۆ كرده‌وه، ماڵه‌كه‌ی له پێناوی خوادا ئه‌به‌خشی، له ساڵی (35)ك به شه‌هیدی وه‌فاتی كرد.
عێراق:
كۆمارێكی عه‌ره‌بیه له ڕۆژئاوای ئاسیا كه‌وتۆته نێوان سوریا‌و سعودیه‌و كوێت و ئێران و توركیا، ڕووباری دیجله‌و فوڕاتی پێا ده‌ڕوات، له سه‌رده‌می جێنشینی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خوا لێی ڕازیبێ موسڵمانه‌كان فه‌تحیان كرد، به‌غدد پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
عەبدولعەزیز كوڕی عەبدوڵڵا بن باز:
عەبدولعەزیز كوڕی عەبدوڵڵا بن باز (عبدالعزیز بن عبدالله بن باز): له ساڵی (١٣٣٠)ی كۆچی له شاری ڕیاز له‌دایك بووه. له ته‌مه‌نی بیستساڵیدا كوێر بووه. زانستی شه‌رعی لای زانایانی ڕیاز وه‌رگرتووه. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌وره‌زانایان بوو. چالاكی جۆراوجۆری له بواره‌كانی بانگه‌واز بۆ لای خوا و گرنگیدان به كاروباری موسڵمانان هه‌بووه. له ساڵی (١٤٠٢)ی كۆچی‌دا خه‌ڵاتی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌می بۆ خزمه‌تكردنی ئیسلام پێبه‌خشراوه. له ساڵی (١٤٢٠)ی كٶچیدا وه‌فاتی كردووه.
عەدی بن حاتەم:
عه‌دی كوڕی حاته‌می كوڕی عەبدوڵڵا كوڕی سه‌عیدی ئەلتائی (عدي بن حاتم الطائي): باوكی تەریف (طریف)، هاوه‌ڵێكی به‌ناوبانگه. له‌وانه بوو كه له (فیتنه‌ی) هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌دا (دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر -صلی الله علیه وسلم-) جێگیر و دامه‌زراو بوو، ئاماده و به‌شداریی فه‌تح و ڕزگاركردنه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها جه‌نگه‌كانی (عه‌لی)شی كردووە. له ساڵی (٦٨)ی كٶچی وه‌فاتی كردووه.
عائیشه:
دایكی ئیمانداران، دایكی (عبدالله) كچی جێنشینی پێغه‌مبه‌ر ئه‌بو به‌كری صدیق، خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلىالله علیه وسلم)، وه خوشه‌ویسترینی خێزانه‌كانی بووه لای، له گه‌وره شاره‌زایانی هاوه‌ڵان بووه، له مانگی شه‌وال له پاش ڕوداوی به‌در پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) هێنای، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی (57) یان (58) ك وه‌فاتی كردووه.
عبد الكريم الجيلي:
عبدالكريم كوڕی ئیبراهیم كوڕی عبدالكریمی جه‌یلییه، نه‌وه‌ی شێخ عبدالقادری گه‌یلانییه، له زانا به‌رزه‌كانی سۆفییه‌كانه‌وه خاوه‌ن كتێبێكی زۆره.
عبد الله بن الزبير:
عبدالله كوڕی زوبه‌یر كوڕی عه‌وام، به‌شداری له فتوحاته‌كاندا كردووه، له گه‌ڵ عائشه‌دا بووه له شه‌ڕی حوشتره‌كه (الجمل)دا، هه‌ڵساو شۆڕشی دژی والیه‌كانی ئومه‌ویه‌كان به‌رپاكرد له حیجازدا، وه دوای مردنی یه‌زیدی كوڕی مه‌عاویه خۆی وه‌ك خه‌لیفه‌ی موسڵمانان دانا‌و له مه‌دینه‌دا بڵاوی كرده‌وه، نۆ ساڵ حوكم و فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، تاكو له پاشاندا حه‌جاجی كوڕی یوسفی سه‌قه‌فی له ساڵی (73)ك له مه‌ككه‌دا كوشتی
عبد الله بن سبأ:
عبدالله كوڕی سه‌به‌ء سه‌ری تایه‌فه‌ی سه‌به‌ئی، له ڕۆچووه‌كانی شیعه‌یه، گومڕاو گومڕاكه‌ره، ڕه‌چه‌ڵه‌كی له یه‌مه‌ن بوو، جووله‌كه بوو، پاشان ئیسلامی ئاشكرا كرد، به‌ڵام له ژێره‌وه بێباوه‌ڕ بوو، له بیروباوه‌ڕه‌كانی: قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه عه‌لی خوایه، وه وا ناو هه‌وردا.
عبد الله بن سعيد بن كلاب:
عبدالله كوڕی سه‌عید كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی كه‌للاب قه‌طانی به‌سری، سه‌ری موته‌كه‌لمین بووه له به‌سره‌دا له سه‌رده‌می خۆیدا، وه په‌یڕه‌ی كه‌لابی له عه‌قیده‌دا ئه‌درێته پاڵ ئه‌و، له ساڵی (245)ك مردووه.
عبد الله بن عمر:
بدالله كوڕی عومه‌ر كوڕی خه‌تابی قوڕه‌یشی عه‌ده‌وی، ئاماده‌ی شه‌ڕی چاڵه‌كه (خه‌نده‌ق)و دوای ئه‌وانیش بووه، له‌وانه بوو كه ڕیوایه‌تی زۆر له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلىالله علیه وسلم گێڕاوه‌ته‌وه، وه له هه‌موو كار‌و بارێكی ژیانیدا شوێن پێی پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵده‌گرت، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی (73) یان (74)ك وه‌فاتی كردووه.
عبد الله بن عمرو بن العاص:
عبدالله كوڕی عه‌مر كوڕی عاس كوڕی وائل كوڕی هاشم كوڕی سه‌عید كوڕی سه‌عد، پێشه‌وای شاره‌زاو زانا‌و خواناس، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا، وتراوه: له پێش باوكی‌دا موسڵمان بووه، له ساڵی (65)ك وه‌فاتی كردووه.
عبد الله بن عباس:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز عبدالله كوڕی عه‌باس، ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم، حیبری ئه‌م ئومه‌ته‌یه، وه‌رگێڕو ته‌رجومانی قورئان، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی(68) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
عبد الرحمن بن أبي قراد:
یه‌كێك بووه له هاوه‌ڵان، له خه‌ڵكی حیجازه، پێی وتراوه: ابن الفالكه.
عبدالقادری گه‌یلانی:
باوكی محمد عبدالقادری گه‌یلانی حه‌نبه‌لی، شێخی بغداد بوو، فه‌قیه و شاره‌زا بوو، به دین و پیاو چاك بوو، جێگیر بوو بۆ سیفاته‌كانی خوا، شتانێكی زۆری خراوه‌ته پاڵ كه درۆن و بۆی دروست كراوون، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (561)ك وه‌فاتی كردووه.
عبدالله كوڕی مه‌سعود:
عبدالله كوڕی مه‌سعود كوڕی غافل كوڕی حه‌بیب مه‌ككه‌یی كۆچكه‌ره، هاوه‌ڵێكی به‌ڕێز بووه، له سه‌ره‌تاكانی پێشینه‌كان بووه له ئیسلامدا، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (32) كۆچی له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه.
عبدالله كوڕی زوبه‌یر:
عبدالله كوڕی زوبه‌یر كوڕی عه‌وام، به‌شداری له فتوحاته‌كاندا كردووه، له گه‌ڵ عائشه‌دا بووه له شه‌ڕی حوشتره‌كه (الجمل)دا، هه‌ڵساو شۆڕشی دژی والیه‌كانی ئومه‌ویه‌كان به‌رپاكرد له حیجازدا، وه دوای مردنی یه‌زیدی كوڕی مه‌عاویه خۆی وه‌ك خه‌لیفه‌ی موسڵمانان دانا‌و له مه‌دینه‌دا بڵاوی كرده‌وه، نۆ ساڵ حوكم و فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، تاكو له پاشاندا حه‌جاجی كوڕی یوسفی سه‌قه‌فی له ساڵی (73)ك له مه‌ككه‌دا كوشتی.
عبدالله كوڕی عه‌مری كوڕی عاس:
عبدالله كوڕی عه‌مر كوڕی عاس كوڕی وائل كوڕی هاشم كوڕی سه‌عید كوڕی سه‌عد، پێشه‌وای شاره‌زاو زانا‌و خواناس، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا، وتراوه: له پێش باوكی‌دا موسڵمان بووه، له ساڵی (65)ك وه‌فاتی كردووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|