
04-27-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(م )1
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(م )1
مكة:
(بلدالحرام)ه، ئه‌كه‌وێته نێوه‌ڕاستی دورگه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه له ڕووی ڕۆژئاواوه، له ناوه‌كانی:بكة، أم القرى،البلد الحرام، البلد الامین.
منى:
شوێنێكی نزیكه له مه‌ككه‌و عه‌ره‌فاته‌وه، شوێنی به‌رد فڕێدانی لێیه، وه له نزیكی ئهشكهوتۆكهی حیرایه كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم پێش وه‌حی خواپه‌رستی تیا ئه‌كرد
مه‌ككه:
(بلدالحرام)ه، ئه‌كه‌وێته نێوه‌ڕاستی دورگه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه له ڕووی ڕۆژئاواوه، له ناوه‌كانی:بكة، أم القرى،البلد الحرام، البلد الامین.
مه‌تتا:
خاوه‌نی ینجیلی یه‌كه‌م مه‌تتا.
مه‌دینه:
شاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره دروودی خوای لێ بێت كه كۆچی بۆ كرد له مه‌ككه‌وه، بووه پێگه‌ی بانگه‌وازی ئیسلام و له‌وێوه ئیسلام به دنیادا بڵاو بۆوه. له پێش كۆچی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێ بێت هه‌ردوو هۆزی ئه‌وس و خه‌زره‌ج و كۆمه‌ڵێك له جووله‌كه تیایدا نیشته‌جێ ببوون. له ناوه‌كانی دیكه‌ی مه‌دینه: یه‌سریب (یثرب).
مه‌رقه‌س:
مه‌رقه‌س یان قه‌دیس یۆحه‌ننا، یه‌كێك له چوار ئینجیلیه‌كه، دامه‌زراندنی كه‌نیسه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ریه ئه‌درێته پاڵ ئه‌و، ئینجیله‌كه له نزیكه‌ی ساڵی (64)ز نووسی.
مهعبد الجهنی:
مه‌عبه‌د كوڕی عبدالله كوڕی عه‌كیم كوڕی عه‌ویم، گومڕایه‌كی بیدعه‌چی، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه به ڕێگه‌یه‌كی بیدعی و داهێنراو قسه‌ی له سه‌ر قه‌ده‌ر كردبێ، به كوژراوی له ساڵی (80)ك مرد.
مولحیده‌كان:
ئیلحادو بێ باوه‌ڕی ڕێڕه‌وێكی فه‌لسه‌فیه له سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی عه‌ده‌می دامه‌زراوه كه بنه‌ماكه‌ی ئنكاركردن و باوه‌ڕ نه‌بوونه به خوای په‌روه‌ردگار سبحانه‌وتعالی، مولحید‌و بێ باوه‌ڕه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه بوونه‌وه‌ر به بێ دروستكه‌ر هاتۆته بوون، وه مادده هه‌ر بوو هه‌تا هه‌تایه، وه له یه‌ك كاتا دروستكهرو دروستكراویشه، وه زۆرێك له وڵاته‌كانی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات ئه‌ناڵێنن به ده‌ست ڕه‌وت و ڕێبازی ئیلحادیه‌وه كه شیوعیه‌تی ڕووخاو عیلمانیه‌تی فێڵاوی تیانا به‌رجه‌سته‌ی كردووه.
موڕجیئه:
یه‌كێكن له تاقمه كه‌لامیه‌كان كه خاوه‌ن كۆمه‌ڵێ مه‌فاهیمی هه‌ڵه‌ن له مه‌سه‌لی عه‌قیده‌و ئیماندا، هیچ بوون و كیانێكیان نه‌ماوه، قسه‌و باسه‌كانیان له ناو زۆرێك له تاقم و كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه‌دا بڵاو بونه‌وه، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه له سه‌ر ئیڕجاء قسه‌ی كردووه: ذر كوڕی عبدالله‌ی مه‌ذحه‌جی بووه، وه توندترین جۆره‌كانی ئیڕجاء ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: ئیمان وباوه‌ڕ ته‌نها مه‌عریفه‌و زانیاریه، وه كوفر‌و بێباوه‌ڕیش ته‌نها نه‌فامی و بێ ئاگاییه به خوا‌و به‌س، وه له قسه‌ی ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌وه وه‌رده‌گیرێ كه ئیبلیس و فیرعه‌ون ئیمانداری ته‌واو بوون.
موڕجیئهكان:
یه‌كێكن له تاقمه كه‌لامیه‌كان كه خاوه‌ن كۆمه‌ڵێ مه‌فاهیمی هه‌ڵه‌ن له مه‌سه‌لی عه‌قیده‌و ئیماندا، هیچ بوون و كیانێكیان نه‌ماوه، قسه‌و باسه‌كانیان له ناو زۆرێك له تاقم و كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه‌دا بڵاو بونه‌وه، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه له سه‌ر ئیڕجاء قسه‌ی كردووه: ذر كوڕی عبدالله‌ی مه‌ذحه‌جی بووه، وه توندترین جۆره‌كانی ئیڕجاء ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: ئیمان وباوه‌ڕ ته‌نها مه‌عریفه‌و زانیاریه، وه كوفر‌و بێباوه‌ڕیش ته‌نها نه‌فامی و بێ ئاگاییه به خوا‌و به‌س، وه له قسه‌ی ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌وه وه‌رده‌گیرێ كه ئیبلیس و فیرعه‌ون ئیمانداری ته‌واو بوون
موحه‌ممه‌د ئه‌لفاتیح:
سوڵتان موحه‌ممه‌دی دووه‌م (الفاتح)، ڕزگاركه‌ری قوسته‌نتینییه ساڵی (٨٥٧)ی كۆچی.
موحه‌ممه‌د عه‌بده:
موحه‌ممه‌د عه‌بده كوڕی حه‌سه‌نی توركومانی میسری، له ساڵی (1849) له دایك بووه، به لای ته‌ئویلی عه‌قلانی هاوچه‌رخ بۆ قورئان و سوننه‌ت دایئه‌تاشی، هه‌روه‌ها مه‌یلی به لای وه پێشخستنی ژیری به سه‌ر ده‌قه‌كانی كتاب و سوننه‌تدا هه‌بوو، لافی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌دا كه ئیسلام پشت به به‌ڵگه‌ی ژیری ئه‌به‌ستێ، وه به ژیری به‌ڵگه دێنێته‌وه نه‌ك به موعجیزات، كۆمه‌ڵێكی ئاینی سیاسی دامه‌زراند كه مه‌به‌ستی نزیك كردنه‌وه بوو له نێوان ئاینه‌كاندا (ئیسلام، نه‌سرانیه‌ت، جووله‌كایه‌تی) ڕۆژنامه‌ی (الوقائع المصرية)ی ده‌ركرد، دژایه‌تی ئینگلیزی كرد‌و ئه‌وجا نه‌فی كرا، وه له گه‌ڵ (جمال الدینی ئه‌فغانی)دا ڕۆژنامه‌ی ( العروة الوثقى)یان ده‌ركرد، موفتی وڵاتی میسر بوو ساڵی (1889)ز، له ساڵی (1905) مرد.
موحه‌ممه‌دی كوڕی كیرام:
باوكی عبدالله موحه‌ممه‌دی كوڕی كیرام سه‌جستانی، خواناسی موته‌كه‌لیم شێخی كه‌رامیه‌كان، به هۆی بیدعه‌كه‌یه‌وه فه‌رمووده‌كانی وه‌رنه‌گیراوون، هه‌شت ساڵ له پێناوی بیدعه‌كه‌یدا له نیسابوور گیراوه، پاشان به‌ربووه‌و به‌ره‌و (بیت المقد‌س) هاتووه‌و له ساڵی(255)ك له شام مردووه.
موحه‌ممه‌دی كوڕی عبدالوهاب:
پێشه‌وای موجه‌دید، شێخی ئیسلام محمد كوڕی عبدالوهاب كوڕی سوله‌یمانی ته‌میمی نه‌جدی، پێشه‌وای ڕاپه‌ڕینی ئاینی چاكسازی نوێ له دورگه‌ی عه‌ره‌ب، به ڕه‌حمه‌ت بێ له سالی (١٢٠٦) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
موزه‌نی:
ئیسماعیل كوڕی یه‌حیای موزه‌نی باوكی ئیبراهیم، قوتابی شافعی و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی مه‌زهه‌به‌كه‌ی بوو، له خه‌ڵكی میسره، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (264)ك وه‌فاتی كردووه.
موزده‌لیفه:
شوێنێكه له نێوان عه‌ره‌فات و مینا، پاش ئه‌وه‌ی حاجیه‌كان له عه‌ره‌فات ئه‌گه‌ڕێنه‌وه تیایدا ده‌مێننه‌وه، وه له نێوان ئیواره‌و خهوتناندا نوێژی تیا كۆ ئه‌كه‌نه‌وه.
موسلیم:
پێشه‌وای حافظ موسلیم كوڕی حه‌ججاج كوری موسلیمی قوشه‌یری نیسابورییه، أبو الحسن، خاوه‌نی سه‌حیحی به‌ناوبانگ، له ساڵی (261)ك وه‌فاتی كردووه.
موسنه‌د:
دانراوی ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل، كه له گه‌وره‌ترین و فراوانترین كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌یه، ئه‌حمه‌د به كوڕه‌كی خۆی ده‌ڵێ "پاێزگاری ئه‌م موسنه‌ده بكه‌و بیپارێزه، به ڕاستی ده‌بێته پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی".
موسنه‌دی ئیمام ئه‌حمه‌د:
ئی پێشه‌وا (ئه‌حمه‌دی كوری حه‌نبه‌ل)ه، وه له گه‌وره‌ترین و فراوانترین كتێبی فه‌رمووده‌یه، ئه‌حمه‌د به كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێ سه‌باره‌ت به‌م كتێبه: "ئه‌م موسنه‌ده بپارێزه‌و مه‌یفه‌وتێنه، چونكه له داهاتوودا ده‌بێته پێشه‌وای خه‌ڵكی".
موعته‌زیله:
كۆمه‌ڵێكی ئیسلامین له كۆتاییه‌كان سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویدا دروست بوون، پشتیان به ژیری ڕووت به‌ستووه له تێگه‌یشتنیان بۆ عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕ ئه‌ویش به هۆی كاریگه‌ربوونیان به هه‌ندێ فه‌لسه‌فه‌ی هێنراوو، كه وای لێ‌كردن له عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕی سه‌له‌ف لابده‌ن، وه هۆی ناوبردنیشیان به موعته‌زیله ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌نارگیر بوونی واٍصلی كوڕی عطاء له كۆڕی ده‌رسه‌كانی حه‌سه‌نی به‌سری، له بیر‌و باوه‌ڕیان: ئینكاركردنی هه‌موو سیفاته‌كان، وه قسه‌ی ئه‌وه كه خاوه‌ن تاوانی گه‌وره نه كافره‌و نه باوه‌ڕداره، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه قورئان دروستكراوه، وه شتانی دیكه‌ش.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|