
04-27-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(م )2
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(م )2
موعته‌زیله‌كان:
كۆمه‌ڵێكی ئیسلامین له كۆتاییه‌كان سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویدا دروست بوون، پشتیان به ژیری ڕووت به‌ستووه له تێگه‌یشتنیان بۆ عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕ ئه‌ویش به هۆی كاریگه‌ربوونیان به هه‌ندێ فه‌لسه‌فه‌ی هێنراوو، كه وای لێ‌كردن له عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕی سه‌له‌ف لابده‌ن، وه هۆی ناوبردنیشیان به موعته‌زیله ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌نارگیر بوونی واٍصلی كوڕی عطاء له كۆڕی ده‌رسه‌كانی حه‌سه‌نی به‌سری، له بیر‌و باوه‌ڕیان: ئینكاركردنی هه‌موو سیفاته‌كان، وه قسه‌ی ئه‌وه كه خاوه‌ن تاوانی گه‌وره نه كافره‌و نه باوه‌ڕداره، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه قورئان دروستكراوه، وه شتانی دیكه‌ش.
میسر:
وڵاتێكی عه‌ره‌بیه ئه‌كه‌وێته سه‌رووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا، عه‌مری كوڕی عاص له سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خطاب‌دا ڕزگاری كرد، وه كردیه بنكه‌یه‌ك بۆ ڕزگاركردنی ئه‌فریقاو مه‌غریب و ئه‌نده‌لوس، قاهره پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
مالك بن أنس:
مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س كوڕی عامر كوڕی عه‌مر كوڕی حارثی ئه‌صبه‌حی، پێشه‌وای داری كۆچ (مه‌دینه) بوو، یه‌كێكه له چوار پێشه‌وا به ناو بانگه‌كه، په‌یڕه‌وی مالیكی بۆ لای ئه‌و پاڵئه‌درێ، له ساڵی (179)ك وه‌فاتی كردووه
مالیك:
مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س كوڕی عامر كوڕی عه‌مر كوڕی حارثی ئه‌صبه‌حی، پێشه‌وای داری كۆچ (مه‌دینه) بوو، یه‌كێكه له چوار پێشه‌وا به ناو بانگه‌كه، په‌یڕه‌وی مالیكی بۆ لای ئه‌و پاڵئه‌درێ، له ساڵی (179)ك وه‌فاتی كردووه.
ماتریدیه‌كان:
تاقمێكی كه‌لامین و پاڵ ئه‌درێنه لای ئه‌بی مه‌نسووری ماتریدی، له سه‌ده‌ی چواره‌مه‌ی كۆچی‌دا له سه‌مه‌رقه‌ند پێگه‌یشتن و گه‌وره بوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی عه‌قڵیان به كار ده‌هێنا له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی موعته‌زیله‌و جه‌همیه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌شدا، هه‌وڵیان ئه‌دا له نێوان ئه‌وان و ئه‌هلی سوننه‌تدا نێوه‌نێك پێك بێنن له عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕدا، جا ئیتر پله‌و پایه‌ی ژیریان له به‌رامبه‌ر نه‌قڵدا به‌رز كرده‌وه، وه وتیان به ته‌ئویل و ته‌فویض و مه‌جاز له قورئاندا، وه وتیان كه قورئان مه‌خلوقه، وه به هۆی ئه‌وه‌ی له په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی بوون ئه‌وه ڕۆڵ و كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی ماتریدیدا تا ئه‌مڕۆش.
متفق عليه:
هه‌ردوو پێشه‌وای فه‌رمووده موسلیم و بوخاری ڕیوایه‌تیان كردووه.
متفق علیه:
هه‌ردوو پێشه‌وای فه‌رمووده بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌تیان كردووه.
متفیهق:
به‌و كه‌سه ده‌وترىَ كه به جۆرێ قسه ده‌كا وا نیشان ده‌دا له به‌رامبه‌ره‌كه‌ى شاره‌زایی زیاتره و چاكتره.
متشدق:
كه‌سێكه زۆر درێژه به قسه‌كانى ده‌دا و خه‌ڵك بێزار ده‌كا.
مجموع الفتاوى:
كۆمه‌ڵێ له فه‌تواو نامه‌كانی شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه‌ن، شێخ عبدالرحمن كوڕی قاسم و كوڕه‌كه‌ی كۆیان كردۆته‌وه، كۆمه‌ڵێكی گه‌وره و زۆرن و ناوبانگیان دنیایان پر كرد، له (37) به‌رگدا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
مجموع الفتاوی:
گشت فه‌تواو نووسین و نامه‌كانی شێخی ئیسلام (ابن تيمية)یه، شێخ عبدالرحمن بن قاسم و موحه‌ممه‌دی كوڕی كۆیان كردۆته‌وه، كۆمه‌ڵێكی زۆر و گه‌وره‌و ناوبانگیان گه‌یشته سه‌راسه‌ری دنیا، له (٣٧) به‌رگدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
محمد فاتح:
سوڵتان موحه‌ممه‌دی دووه‌م (الفاتح)، ڕزگاركه‌ری قوسته‌نتینییه ساڵی (٨٥٧)ی كۆچی.
محمد ناصر الدين الألباني:
عه‌لامه‌ی فه‌رمووده‌ناس، موجه‌دید، شاره‌زای سه‌له‌فی، باوكی عبدالرحمن محمد ناصرالدین كوڕی نوحی نه‌جاتی بنه‌ڕه‌ت ئه‌لبانی، له وڵاتی ئه‌لبان له ساڵی (1334)ك له دایك بووه، له ژێر چاودێری باوكی كه یه‌كێك بووه له زانایانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌لبانیا گه‌وره بووه، خێزانی شێخ له ژێر ده‌ستی عیلمانیه‌تی شیوعی ئه‌و وڵاته كۆچیان كردووه، فێری زانستی شه‌رعی بووه لای زانایانی سه‌رده‌می خۆی له وڵاتی شام و وازی له خوێندنی نیزامی هێناوه، خه‌ركی زانیاری شه‌رعی بووه خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه، تا خوای گه‌وره ده‌رگای لێكرده‌وه‌و بووه تاكه‌كه‌سی سه‌رده‌می خۆی، ئیتر كه‌وته نوسین و دانان و لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كردی كه‌سانی جگه له‌و لێی بێ‌توانا بوون، به‌و عیلمانه ناوبانگی ده‌ركرد، پاش ئه‌وه‌ی نوسین و دانراوێكی ئیجگار زۆری له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه له پاش خۆی به جێ هێشت، به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (1419)ك وه‌فاتی كرد.
محمد الفاتح:
سوڵتان محمدی دووه‌م (الفاتح) ڕزگار كه‌ری قوسته‌نتینیه ساڵی (857)ك
محمد بن كرام:
باوكی عبدالله موحه‌ممه‌دی كوڕی كیرام سه‌جستانی، خواناسی موته‌كه‌لیم شێخی كه‌رامیه‌كان، به هۆی بیدعه‌كه‌یه‌وه فه‌رمووده‌كانی وه‌رنه‌گیراوون، هه‌شت ساڵ له پێناوی بیدعه‌كه‌یدا له نیسابوور گیراوه، پاشان به‌ربووه‌و به‌ره‌و (بیت المقد‌س) هاتووه‌و له ساڵی (2559)ك له شام مردووه.
محمد بن الحسن العسكري:
ئه‌بو القاسم موحه‌ممه‌د كوڕی حه‌سه‌نی عه‌سكه‌ری كوڕی عه‌لی الهادی كوڕی موحه‌ممه‌د الجواد كوڕی عه‌لی الرِضا كوڕی مووسای كاظم كوڕی جه‌عفه‌ری الصادق كوڕی موحه‌ممه‌د الباقر كوڕی عه‌لی زین العابدین كوڕی حوسه‌ین كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب، كۆتاییینی دوانزه ئیمامه‌كانی شیعه‌ی دوازده ئیمامیه، ناوی ئه‌به‌ن به به‌ڵگه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو خاوه‌نی سه‌رداب، شیعه لافی ئه‌وه لێ ئه‌ده‌ن كه له سامراء له دایك بووه، وه كاتێك ته‌مه‌نی پێنج ساڵان بووه باوكی مردووه، جا كاتێك ته‌مه‌نی گه‌شتۆته ده یان یازده ساڵان چۆته سه‌ردابێكه‌وه له ماڵی باوكی‌دا له ساڵی (265)ك یان (257)ك وه ڕۆژێك له ڕۆژان دێته ده‌ره‌وه
محمد عبده:
موحه‌ممه‌د عه‌بده كوڕی حه‌سه‌نی توركومانی میسری، له ساڵی (1849) له دایك بووه، به لای ته‌ئویلی عه‌قلانی هاوچه‌رخ بۆ قورئان و سوننه‌ت دایئه‌تاشی، هه‌روه‌ها مه‌یلی به لای وه پێشخستنی ژیری به سه‌ر ده‌قه‌كانی كتاب و سوننه‌تدا هه‌بوو، لافی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌دا كه ئیسلام پشت به به‌ڵگه‌ی ژیری ئه‌به‌ستێ، وه به ژیری به‌ڵگه دێنێته‌وه نه‌ك به موعجیزات، كۆمه‌ڵێكی ئاینی سیاسی دامه‌زراند كه مه‌به‌ستی نزیك كردنه‌وه بوو له نێوان ئاینه‌كاندا (ئیسلام، نه‌سرانیه‌ت، جووله‌كایه‌تی) ڕۆژنامه‌ی (الوقائع المصرية)ی ده‌ركرد، دژایه‌تی ئینگلیزی كرد‌و ئه‌وجا نه‌فی كرا، وه له گه‌ڵ (جمال الدینی ئه‌فغانی)دا ڕۆژنامه‌ی ( العروة الوثقى)یان ده‌ركرد، موفتی وڵاتی میسر بوو ساڵی (1889)ز، له ساڵی (1905) مرد.
محمدی كوڕی عبدالوهاب:
پێشه‌وای موجه‌دید، شێخی ئیسلام محمد كوڕی عبدالوهاب كوڕی سوله‌یمانی ته‌میمی نه‌جدی، پێشه‌وای ڕاپه‌ڕینی ئاینی چاكسازی نوێ له دورگه‌ی عه‌ره‌ب، به ڕه‌حمه‌ت بێ له سالی (١٢٠٦) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
مسلم:
پێشه‌وای حافظ موسلیم كوڕی حه‌ججاج كوری موسلیمی قوشه‌یری نیسابورییه، أبو الحسن، خاوه‌نی سه‌حیحی به‌ناوبانگ، له ساڵی (261)ك وه‌فاتی كردووه.
مسند الإمام أحمد بن حنبل:
دانراوی ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل، كه له گه‌وره‌ترین و فراوانترین كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌یه، ئه‌حمه‌د به كوڕه‌كی خۆی ده‌ڵێ "پاێزگاری ئه‌م موسنه‌ده بكه‌و بیپارێزه، به ڕاستی ده‌بێته پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی".
مستدرك الحاكم:
ناوی كتێبه‌كه (المستدرك على الصحيحين)، ئی پێشه‌وای الحافظ باوكی عبدالله موحه‌ممه‌د كوڕی عبدالله حاكمی نیسابووری له ساڵی (405)ك وه‌فاتی كردووه، دانه‌ر نزیكه‌ی (9000) فه‌رمووده‌ی بوخاری و مسلم ی بینیوه‌ته‌وه‌و چاك كردۆته‌وه (استدرك)، وه جگه له یه‌كێكیش له لێكۆڵه‌ره‌وانی فه‌رمووده فه‌رمانی ئه‌وه‌یان داوه به سه‌ر الحاكم دا كه له ڕاستكردنه‌وه‌ی زۆرێك له فه‌رمووده‌ی نادروستا ئاسانكار -متساهل- بووه.
مصر:
وڵاتێكی عه‌ره‌بیه ئه‌كه‌وێته سه‌رووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا، عه‌مری كوڕی عاص له سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خطاب‌دا ڕزگاری كرد، وه كردیه بنكه‌یه‌ك بۆ ڕزگاركردنی ئه‌فریقاو مه‌غریب و ئه‌نده‌لوس، قاهره پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
معاوية بن الحكم السلمي:
یه‌كێكه له هاوه‌ڵان، له مه‌دینه نیشته‌جێ بووه، سیازده فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، ئیمامی مسلم یه‌ك فه‌رمووده‌ی لێوه هێناوه، ئیبن كه‌ثیرو عطای كوڕی یه‌سارو دجگه له‌وانیش لێیانه‌وه ڕیوایه‌ت كردووه.
معبد الجهني:
مه‌عبه‌د كوڕی عبدالله كوڕی عه‌كیم كوڕی عه‌ویم، گومڕایه‌كی بیدعه‌چی، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه به ڕێگه‌یه‌كی بیدعی و داهێنراو قسه‌ی له سه‌ر قه‌ده‌ر كردبێ، به كوژراوی له ساڵی (80)ك مرد.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|