
04-27-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ێ)1
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ێ)1
ئه‌فلاتۆن:
له فه‌یله‌سووفه به‌ناوبانگه‌كانی یۆنانه. قوتابی سوقرات و مامۆستای ئه‌رستۆ بووه. دامه‌زرێنه‌ری ئه‌فلاتوونییه‌تی كۆنه. له ساڵی (٤٢٧پ.ز) له‌دایك بووه و له ساڵی (٣٤٧پ.ز) مردووه.
ئه‌فلاتون:
له فه‌یله‌سووفه به‌ناوبانگه‌كانی یۆنانه. قوتابی سوقرات و مامۆستای ئه‌رستۆ بووه. دامه‌زرێنه‌ری ئه‌فلاتوونییه‌تی كۆنه. له ساڵی (٤٢٧پ.ز) له‌دایك بووه و له ساڵی (٣٤٧پ.ز) مردووه.
ئه‌فلاتوون:
له فه‌یله‌سووفه به‌ناوبانگه‌كانی یۆنانه. قوتابی سوقرات و مامۆستای ئه‌رستۆ بووه. دامه‌زرێنه‌ری ئه‌فلاتوونییه‌تی كۆنه. له ساڵی (٤٢٧پ.ز) له‌دایك بووه و له ساڵی (٣٤٧پ.ز) مردووه.
ئه‌فریقا:
یه‌كێك له كیشوه‌ره‌كانی جیهانی كۆنه، ئه‌كه‌وێته نیوه‌ی خوارووی گۆی زه‌وی، به نیوه‌ڕاستی هێلی یه‌كساندا ده‌ڕوات، له سه‌روه‌یه‌وه ده‌ریای ناوه‌ڕاسته، ده‌ریای سوور‌و ده‌ریای عه‌ره‌بی و ده‌ریالوشی هیندی له ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه‌یه‌تی، وه ده‌ریالوشی ئه‌طله‌نطی و هیندیش له خوارویه‌وه‌یه‌تی، له ڕۆژئاواشیه‌وه ده‌ریالوشی ئه‌طله‌نطیه هه‌روه‌ها.
ئه‌فغانستان:
ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامییه له ئاسیای ناوه‌ڕاست. له خوارووی توركستان، له نێوان پاكستان و ئێران و چیندایه. كابول پایته‌ختێتی.
ئه‌كتیڤیتی:
activity، چالاکی
ئه‌لبانی:
عه‌لامه‌ی فه‌رمووده‌ناس، موجه‌دید، شاره‌زای سه‌له‌فی، باوكی عبدالرحمن محمد ناصرالدین كوڕی نوحی نه‌جاتی بنه‌ڕه‌ت ئه‌لبانی، له وڵاتی ئه‌لبان له ساڵی (1334)ك له دایك بووه، له ژێر چاودێری باوكی كه یه‌كێك بووه له زانایانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌لبانیا گه‌وره بووه، خێزانی شێخ له ژێر ده‌ستی عیلمانیه‌تی شیوعی ئه‌و وڵاته كۆچیان كردووه، فێری زانستی شه‌رعی بووه لای زانایانی سه‌رده‌می خۆی له وڵاتی شام و وازی له خوێندنی نیزامی هێناوه، خه‌ركی زانیاری شه‌رعی بووه خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه، تا خوای گه‌وره ده‌رگای لێكرده‌وه‌و بووه تاكه‌كه‌سی سه‌رده‌می خۆی، ئیتر كه‌وته نوسین و دانان و لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كردی كه‌سانی جگه له‌و لێی بێ‌توانا بوون، به‌و عیلمانه ناوبانگی ده‌ركرد، پاش ئه‌وه‌ی نوسین و دانراوێكی ئیجگار زۆری له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه له پاش خۆی به جێ هێشت، به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (1419)ك وه‌فاتی كرد.
ئه‌مه‌ریكا:
هه‌ردوو كیشوه‌ری نێوان دوو قوتبه‌كه له خۆ ده‌گرێت، كه له كیشوه‌ره نوێیه‌كانی جیهانن، نیوه‌ی رۆژئاوای زه‌وی داده‌پۆشێت، ئه‌كه‌وێنه نێوان زه‌ریای ئه‌تله‌سی له ڕۆژهه‌ڵات و زه‌ریای ئارام له ڕۆژئاوا وه له نێوان هه‌ردوو زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی سه‌رو و خوارووه، هه‌ردوو زه‌ریای ئارام و ئه‌تله‌سی دایپۆشیوه، شێوه‌ی سێ قۆچكه‌ی هه‌یه: ئه‌مریكای سه‌رو و ئه‌مریكای خواروو، له نێوانیشاندا جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌مریكای ناوه‌ڕاسته.
ئه‌نه‌س:
ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكی كوڕی النضری ئه‌نصاری خه‌زره‌جی. ده ساڵ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری كردووه (صلی الله علیه وسلم). ساڵی (٩٢ك) وه‌فاتی كردووه و وتراویشه له (٩٣ك)دا بووه ئه‌و كاته ته‌مه‌نی له سه‌د ساڵ تێپه‌ڕی كردبوو.
ئه‌نوه‌ر سادات:
سه‌ركۆماری میسر، له ساڵی (١٣٣٧ك) له‌دایك بووه. به‌شداری له بزووتنه‌وه نیشتیمانییه‌كاندا كردووه پێش شۆڕش. له پاشاندا بووه به سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (الجمهوریة). پاشان بووه سه‌رۆكی (مجلس الامة). پاشان جێگیری سه‌ركۆمار و پاشان سه‌ركۆمار هه‌تا له ساڵی (١٤٠١ك) كوژرا.
ئه‌نتاكیه:
شارێكه له سه‌ر ده‌ریای (العاصی) یه‌كێكه له شاره گه‌وره‌كانی جیهانی كۆن، پایته‌ختی سه‌لوقیه‌كان بووه له سه‌ده‌ی سێیه‌می پێش زایین، وه بنكه‌ی به‌تاریقه مه‌سیحیه‌كان بووه له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می زایین‌دا، به ناوبانگ بووه به هونه‌رو ئه‌ده‌ب و وێژه‌وه.
ئه‌نده‌لوس:
ناوێكه موسڵمانه‌كان دایانبڕی به سه‌ر ئیسپانیا‌و پورتوغالدا دوای ئه‌وه‌ی كه موسی كوڕی نصیر و به‌نده‌كه‌ی طارقی كوڕی زیاد له ساڵی (92)ك ڕزگاریان كرد.
ئه‌هلی كه‌لام:
مه‌به‌ست پێیان ئه‌هلی كه‌لامن كه له مه‌سه‌له‌كانی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕدا پشت به ژیری و عه‌قلیات ئه‌به‌ستنن وه‌ك كه‌لابیه‌كان و ئه‌شعه‌ریه‌كان و ماتریدیه‌كان و جه‌همیه‌كان و موعته‌زیلیه‌كان.
ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت:
ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه.
ئه‌ورووپا:
یه‌كێكه له كیشوه‌ره‌كانی جیهان، له كه‌مترینیانه له ڕووبه‌ریدا و زۆرترینیانه له چڕیی دانیشتووانیدا. ده‌كه‌وێته نیوه‌ی سه‌رووی زه‌وی و ڕۆژئاوای ئاسیا. له سه‌ره‌وه‌ی زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكوور، له خوارووی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ده‌ریای قه‌زوێن وزنجیره‌چیاكانی ئاراڵ له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیش له ڕۆژئاواوه چوارده‌وریان داوه. چه‌ند وڵاتێك ده‌درێنه پاڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا و چه‌ند وڵاتێكیش ڕۆژئاوای.
ئه‌وزاعی:
باوكی عه‌مر عەبدولڕەحمان كوڕی عه‌مر‌ی ئه‌وزاعییە. پێشه‌وای خه‌ڵكی شام و شاره‌زا (فقیه)ێكی حافز بوو. له‌ساڵی (١٥٧)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت-.
ئه‌ییووبی سه‌ختیانی:
پێشه‌وای به‌ڵگه، ئه‌یووب كوڕی ئه‌بی ته‌میمه كوڕی كه‌یسان سه‌ختیانی به‌سری، یه‌كێك بووه له شوێنكه‌وتووان -التابعین-، له ساڵی (131)ك وه‌فاتی كردووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|