
04-27-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ێ)2
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ێ)2
ئه‌بو له‌هه‌ب:
عبدالعزی كوڕی عبدالمطلب كوڕی هاشم، مامی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، له‌وانه بوو كه زۆر به سه‌ختی ئازاری پێغه‌مبه‌ریان دا صلی الله علیه وسلم، له سه‌ری (تبت ی‌دا أبي لهب و تب) هاته خواره‌وه.
ئه‌بو یه‌زیدی به‌ستامی:
ته‌یفوری كوڕی عیسا، باپیره‌ی مه‌جووسی بوو پاشان موسڵمان بوو، خه‌ڵكی به‌ستامه، لێی ده‌گێڕنه‌وه كه شه‌تاحاتی بووه، زۆرێك له فه‌قیهه‌كان و سۆفیه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند شێواز‌و ڕێگه‌ی دوور بۆیان ته‌ئویل كردووه، له‌زانایانیش هه‌بوون كه به هه‌ڵه‌و بیدعه‌چییان داناوه، له‌ساڵی (261)ك مردووه.
ئه‌بو المعالی جووه‌ینی:
عبدالملك كوڕی عبدالله كوڕی یوسف، ئه‌بو المعالی جووه‌ینی، پێشه‌وای هه‌ردووحه‌ره‌م، له گه‌وره‌ترین پێشه‌وایانی ئه‌شعه‌ریه‌كان بووه، له ساڵی (4478)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بو به‌كری صدیق:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز و خاوه‌ن قه‌در عبدالله كوڕی ئه‌بی قوحافه، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) باشترینی ئه‌م ئوممه‌ته‌یه دوای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، وه یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ی ڕاشیده، وه یه‌كه‌م كه‌سێك بوو له پیاوان كه باوه‌ڕی به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه سلم) هێنا، جێنشینایه‌تیه‌كه‌ی دوو ساڵ و سێ مانگی خایاند، له ساڵی (13)ك وه‌فاتی كرد.
ئه‌بو حامدی غه‌زالی:
موحه‌ممه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د ئه‌بو حامدی طوسی غه‌زالی، له زیره‌ك و هۆشمه‌نده‌كان بوو، گرنگی داوه به زانیاری كه‌لام، پاشان وازی لێ هێنا و بیروباوه‌ڕی سۆفیگه‌ری وه‌رگرت، وتراوه له پاشاندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كتاب و سوننه‌ت، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (505)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بو سه‌عیدی خودری:
سه‌عدی كوڕی مالك كوڕی سنان كوڕی عبیدی ئه‌نصاری، خۆی و باوكی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بوون، له ساڵی (63)ك له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بوو موسای ئه‌شعه‌ری:
عبدالله كوڕی قه‌یس كوڕی سه‌لیم كوڕی هه‌دار كوڕی حه‌رب، ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری، له هاوه‌ڵه ئازا‌و نه‌به‌رده‌كان بوو، یه‌كێك بوو له‌و والیانه‌ی فتوحاتی كردووه، وه یه‌كێك بوو له‌و دوو دادوه‌ره‌ی كه هه‌ر یه‌ك له عه‌لی و مه‌عاویه پێیان ڕازی بوون بۆ دادوه‌ری كردن له نێوانیاندا له شه‌ڕی (صفین)دا، له ساڵی (44)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووله‌هه‌ب:
(عبدالعز)ی كوڕی (عبدالمطلب) كوڕی هاشمه. مامی پێغه‌مبه‌ر (د. خ.) بوو، له سه‌رسه‌ختترینی ئه‌وانه بوو كه ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌هێنایه ڕێی پێغه‌مبه‌ر. له حه‌قیدا (تبت ی‌دا ابي لهب وتب) هاته خواره‌وه.
ئه‌بوومووسای ئه‌شعه‌ری:
عبدالله كوڕی قه‌یس كوڕی سه‌لیم كوڕی هه‌دار كوڕی حه‌رب، ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری، له هاوه‌ڵه ئازا‌و نه‌به‌رده‌كان بوو، یه‌كێك بوو له‌و والیانه‌ی فتوحاتی كردووه، وه یه‌كێك بوو له‌و دوو دادوه‌ره‌ی كه هه‌ر یه‌ك له عه‌لی و مه‌عاویه پێیان ڕازی بوون بۆ دادوه‌ری كردن له نێوانیاندا له شه‌ڕی (صفین)دا، له ساڵی (44)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووهوره‌یره:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز، حافزی هاوه‌ڵان و گێڕه‌ره‌وه‌ی(راوی) ئیسلام، عبدالرحمن كوڕی صه‌خر، له سه‌ر ناوكه‌ی تا چه‌نده‌ها قسه‌و ڕا جیاوازی هه‌یه، له ساڵی (57) وتراویشه (58) وتراویشه (59) كۆچی له ته‌مه‌نی حه‌فتاو هه‌شت ساڵیدا وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بوویه‌زیدی به‌ستامی:
ه‌یفوری كوڕی عیسا، باپیره‌ی مه‌جووسی بوو پاشان موسڵمان بوو، خه‌ڵكی به‌ستامه، لێی ده‌گێڕنه‌وه كه شه‌تاحاتی بووه، زۆرێك له فه‌قیهه‌كان و سۆفیه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند شێواز‌و ڕێگه‌ی دوور بۆیان ته‌ئویل كردووه، له‌زانایانیش هه‌بوون كه به هه‌ڵه‌و بیدعه‌چییان داناوه، له‌ساڵی (261)ك مردووه.
ئه‌بوویووسف:
یه‌عقوب كوڕی ئیبراهیمی ئه‌نصاری، ئه‌بی یوسفی قازی، پێشه‌وای عه‌للامه، شاره‌زاو فه‌قیهی عێراقیه‌كان، هاوه‌ڵی ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه، له ساڵی (182)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووئه‌ییووبی ئه‌نساری:
خالیدی كوڕی زه‌ید كوڕی كوله‌یبی ئه‌نساری. له گه‌وره‌ی هاوه‌ڵانه. ئاماده‌ی به‌در بوو، له كاتی غه‌زا‌ی ڕۆمدا له ساڵی (٥٠)ی ك وه‌فاتی كرد.
ئه‌بووبه‌كری سدیق:
هاوه‌ڵی به‌ڕێزو خاوه‌ن قه‌ده‌ر، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه باشترین و به‌ڕێزترینی ئه‌م ئوممه‌ته دوای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، وه یه‌كه‌مین خه‌لیفه‌ی ڕاشیده، وه یه‌كه‌م كه‌سێكه كه باوه‌ڕی به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم هێنا له پیاوان، جێنشینایه‌تیه‌كه‌ی دوو ساڵ و سێ مانگی خایاند، له ساڵی (13)ك وه‌فاتی كرد.
ئه‌بووتالیب:
ئه‌بوو تالیب كوڕی عبدولمته‌لیب، مامی پێغه‌مبه‌ره (د.خ.). باوكی (علي)ه. دوای مردنی باپیری كه‌فاله‌تی پێغه‌مبه‌ری كرد و به‌خێوی كرد و گه‌وره‌ی كرد. له ساڵی (٦٢٠) ی زایینی مردووه.
ئه‌بووجه‌عفه‌رى مه‌نسوور:
خه‌لیفه‌ی عه‌باسی، ئه‌بو جه‌عفه‌ر كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی عه‌لی هاشمی، ماوه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی 22 ساڵی خایاند، خاوه‌ن عه‌زیمه‌ت و بڕیارده‌رو راو هۆش و ژیری و ئازایه‌تی بوو، زوڵم و داپۆلسینیشی هه‌بوو، له ساڵی (158)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووجه‌عفه‌ری طه‌حاوی ئه‌زدی میسری حه‌نه‌فی:
پێشه‌وا ئه‌بو جه‌عفه‌ر ئه‌حمه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی سه‌لامه كوڕی سه‌له‌مه‌ی ئه‌زدی حیجری ته‌حاوی، پاڵدراو بۆ لای ته‌حا، دێیه‌كه له دێكانی صه‌عید له میسر، له ساڵی (239)ك له دایك بووه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (321)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووحه‌نیفه:
نوعمانی كوڕی ثابتی كوفی، پێشه‌وای به ناوبانگ، له‌و پێشه‌وایانه‌یه كه شوێنه‌كه‌وته‌ی هه‌ن، مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وی حه‌نه‌فی بۆ لای ئه‌و وه‌پاڵ ئه‌درێ، له ساڵی (80)ك له دایك بووه‌و له ساڵی (150) وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووحامیدی غه‌زالی:
موحه‌ممه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د ئه‌بو حامدی طوسی غه‌زالی، له زیره‌ك و هۆشمه‌نده‌كان بوو، گرنگی داوه به زانیاری كه‌لام، پاشان وازی لێ هێنا و بیروباوه‌ڕی سۆفیگه‌ری وه‌رگرت، وتراوه له پاشاندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كتاب و سوننه‌ت، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (505)ك وه‌فاتی كردووه.
ئه‌بووسه‌عیدی خودری:
سه‌عدی كوڕی مالك كوڕی سنان كوڕی عبیدی ئه‌نصاری، خۆی و باوكی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بوون، له ساڵی (63)ك له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|