
04-27-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ێ)3
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ێ)3
ئه‌بووعوبه‌ید قاسم كوڕی سه‌لام:
ئه‌بووعوبه‌ید قاسم كوڕی سه‌لامی به‌غدادییە. یه‌كێك له پێشه‌وایانی زمان، فیقهـ، فه‌رموودە، قورئان و هه‌واڵ و ڕۆژانی خه‌ڵك (أخبار و أيام الناس)، چه‌نده‌ها دانراوی به‌ناوبانگی هه‌یه كه له‌نێو خه‌ڵكیدا بڵاون؛ ته‌نانه‌ت وتراوه كه ئیمامی ئه‌حمه‌د كتێبه‌كه‌ی (الغریب)ی به ده‌سته‌كانی ئه‌و نووسیوه‌ته‌وه. له‌ساڵی (٢٢٤)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت-.
ئه‌بی هوره‌یره:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز، حافزی هاوه‌ڵان و گێڕه‌ره‌وه‌ی(راوی) ئیسلام، عبدالرحمن كوڕی صه‌خر، له سه‌ر ناوكه‌ی تا چه‌نده‌ها قسه‌و ڕا جیاوازی هه‌یه، له ساڵی (57) وتراویشه (58) وتراویشه (59) كۆچی له ته‌مه‌نی حه‌فتاو هه‌شت ساڵیدا وه‌فاتی كردووه.
ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل:
پێشه‌وای شاره‌زاو حافز‌و موجته‌هید ئه‌حمه‌دی كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی هیلاله، پاشكره‌كه‌ی ئه‌بو عبدالله‌ی شه‌یبانیه، پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، یه‌كێكه له چوار پێشه‌واكه، له ساڵی (٢٤١) كۆچی وه‌فاتی كردووه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ.
ئه‌رسۆزه‌كسی:
یه‌كێكه له سێ كه‌نیسه سه‌ره‌كیه‌كانی ئایینی نه‌سرانی، له ساڵی (1054)ز به شێوه‌یه‌ی كۆتایی و ته‌واو له كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی جیابۆوه، دان به ده‌سه‌ڵاتی بابای ڕۆما نانێت و باوه‌ڕی وایه كه ڕۆحی پیرۆز (الروح القدس) ته‌نها له باوكه‌وه هه‌ڵقوڵاوه‌و هاتووه.
ئه‌رستۆ:
ئه‌رستۆ: وه پێشی ئه‌وترێ
ئه‌رسطوطالیس، پێشگری مامۆستای یه‌كه‌می پێدراوه، فه‌یله‌سوفێكی یۆنانیه، له استاغیر له مه‌كدۆنیا له دایك بووه، قوتابی ئه‌فلاتۆن بووه، مامۆستا‌و هاوڕێی ئه‌سكه‌نده‌ر بووه، دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی مه‌شائیه له منطق‌دا.
ئه‌سۆشییه‌یتد پرێس:
(Associated Press) یاخود (AP)، ئاژانسێکی ده‌نگوباسی ئه‌مریکایییه که بانگه‌شه ده‌کات کۆنترین و فراوانترین ئاژانسی جیهانه.
ئه‌سطه‌نبوڵ:
بیزه‌نته‌ی كۆنه، قسته‌نتینی گه‌وره له سالی (324)ك سه‌رله‌نوێ دروستی كردۆته‌وه، وه ناوی نا قوسته‌نتینیه، پایته‌ختی سیاسی و ئاینی ئیمبراتۆریه‌تی بیزه‌نتی بووه، محمد الفاتح له ساڵی (1453)ز ڕزگاری كرد، ئیتر بووه جێی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی، وه ناوه‌كه‌ی گۆڕا به ئاسیتانه‌و پاشانیش بووه به ئه‌سطه‌نبوڵ.
ئه‌شكه‌وتی حراء:
ئه‌شكه‌وتێكی بچووكه ئه‌كه‌وێته شاخی حراء له مه‌ككه، ئه‌و ئه‌شكه‌وتۆكه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی خواپه‌رستی تیدا ده‌كرد، وه ئه‌و كێوه ئێسته به كێوی نوور ناو ده‌برێت.
ئه‌شعه‌ریی:
تاقم و كۆمه‌ڵێكی كه‌لامی ئیسلامین. پاڵ ده‌درێنه لای ئه‌بووحه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری، كه له كۆتاییی ته‌مه‌نیدا گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر په‌یڕه‌وی سه‌له‌ف. سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنیش لای ئه‌مانه كیتاب و سوننه‌یه له‌سه‌ر خوازیاریی بنه‌ماكانی زانیاریی كه‌لام و له بیرباوه‌ڕیان جێگیركردنی هه‌موو ناوه‌كان و هه‌ندێك له سیفه‌ته‌كان (حه‌وت سیفه‌ته‌كه).
ئه‌شعه‌رییه‌كان:
تاقم و كۆمه‌ڵێكی كه‌لامی ئیسلامین. پاڵ ده‌درێنه لای ئه‌بووحه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری، كه له كۆتاییی ته‌مه‌نیدا گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر په‌یڕه‌وی سه‌له‌ف. سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنیش لای ئه‌مانه كیتاب و سوننه‌یه له‌سه‌ر خوازیاریی بنه‌ماكانی زانیاریی كه‌لام و له بیرباوه‌ڕیان جێگیركردنی هه‌موو ناوه‌كان و هه‌ندێك له سیفه‌ته‌كان (حه‌وت سیفه‌ته‌كه).
ئه‌عمه‌ش:
سوله‌یمانی كوڕی ئه‌سه‌دی كاهیلی ئه‌عمه‌ش، ئه‌بو محمدی كوفی، فه‌رمووده‌ناس حافزی قورئان خوێن، له ساڵی (61) كۆچی له دایك بووه، وه له ساڵی (147) یان (148) وه‌فاتی كردووه.
ئوم حه‌بیبه:
دایكی ئیمانداران ڕه‌مله‌ی كچی ئه‌بی سوفیان كوڕی سه‌خر كوڕی حه‌رب كوڕی ئومه‌ییه كوڕی عبد شمس كوڕی عبدمناف كوڕی قصی، ئوم حه‌بیبه‌ی قوڕه‌یشی ئومه‌وی، خێزانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، هه‌ر له كۆنه‌وه له مه‌ككه موسڵمان ببوو، وه له گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا عبدالله كوڕی جه‌حش كۆچی كرد بۆ حه‌به‌شه، وه عبدالله له‌وێ مرد، ئه‌و له حه‌به‌شه بوو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ماره‌ی كرد، عوسمانی كوڕی عه‌ففان لێی ماره بڕی، وتراویشه كه: خالیدی كوڕی سه‌عید كوڕی عاس لێی ماڕه بڕیوه، وه ماره‌ییه‌كه‌ی نه‌جاشی داویه‌تی كه چوارسه‌د دینار بووه، وه شه‌رحه‌بیلی كوڕی هێناویه‌تی بۆ مه‌دینه، له ساڵی (44)ك وه‌فاتی كردووه.
ئوحود:
كێوێكه نزیكه‌ی میلێك دووره له مه‌دینه‌وه له ڕووی سه‌رویه‌وه، غه‌زوه‌ی ئوحود له‌وێدا ڕویدا.
ئوستورالیا:
كیشوه‌رێكه ئه‌كه‌وێته نیوه‌ی گۆی زه‌وی، له نێوان هه‌ردوو زه‌ریای ئارام و هیندی.
ئیلحاد:
ئیلحادو بێ باوه‌ڕی ڕێڕه‌وێكی فه‌لسه‌فیه له سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی عه‌ده‌می دامه‌زراوه كه بنه‌ماكه‌ی ئنكاركردن و باوه‌ڕ نه‌بوونه به خوای په‌روه‌ردگار سبحانه‌وتعالی، مولحید‌و بێ باوه‌ڕه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه بوونه‌وه‌ر به بێ دروستكه‌ر هاتۆته بوون، وه مادده هه‌ر بوو هه‌تا هه‌تایه، وه له یه‌ك كاتا دروستكه‌رو دروستكراویشه، وه زۆرێك له وڵاته‌كانی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات ئه‌ناڵێنن به ده‌ست ڕه‌وت و ڕێبازی ئیلحادیه‌وه كه شیوعیه‌تی ڕووخاو عیلمانیه‌تی فێڵاوی تیانا به‌رجه‌سته‌ی كردووه.
ئیمامی چاوه‌ڕوانكراو:
ئه‌بو القاسم موحه‌ممه‌د كوڕی حه‌سه‌نی عه‌سكه‌ری كوڕی عه‌لی الهادی كوڕی موحه‌ممه‌د الجواد كوڕی عه‌لی الرِضا كوڕی مووسای كاظم كوڕی جه‌عفه‌ری الصادق كوڕی موحه‌ممه‌د الباقر كوڕی عه‌لی زین العابدین كوڕی حوسه‌ین كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب، كۆتاییینی دوانزه ئیمامه‌كانی شیعه‌ی دوازده ئیمامیه، ناوی ئه‌به‌ن به به‌ڵگه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو خاوه‌نی سه‌رداب، شیعه لافی ئه‌وه لێ ئه‌ده‌ن كه له سامراء له دایك بووه، وه كاتێك ته‌مه‌نی پێنج ساڵان بووه باوكی مردووه، جا كاتێك ته‌مه‌نی گه‌شتۆته ده یان یازده ساڵان چۆته سه‌ردابێكه‌وه له ماڵی باوكی‌دا له ساڵی (265)ك یان (257)ك وه ڕۆژێك له ڕۆژان دێته ده‌ره‌وه.
ئیمامی ئه‌حمه‌د:
پێشه‌وای شاره‌زا و حافز و موجته‌هید ئه‌حمه‌دی كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی هیلالی شه‌یبانییه، کونیەی ئه‌بوو عەبدوڵڵا‌یە، پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، یه‌كێكه له چوار پێشه‌واكه سەرمەزهەبە بڵاوەکانی ئەهلی سوننەت، له ساڵی (٢٤١) كۆچی وه‌فاتی كردووه -ڕه‌حمه‌تی خوای لەسەر بێت-.
ئیمامی غه‌زالی:
موحه‌ممه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د ئه‌بو حامدی طوسی غه‌زالی، له زیره‌ك و هۆشمه‌نده‌كان بوو، گرنگی داوه به زانیاری كه‌لام، پاشان وازی لێ هێنا و بیروباوه‌ڕی سۆفیگه‌ری وه‌رگرت، وتراوه له پاشاندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كتاب و سوننه‌ت، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (505)ك وه‌فاتی كردووه
ئینگلس:
فریدریك ئینگلس، فه‌یله‌سووفێكی كومه‌ڵناسییه، بانگه‌شه‌ی ئیشتراكی كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|