
04-27-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ێ)4
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ێ)4
ئیبن فه‌وره‌ك:
پێشه‌وای موته‌كه‌لیم ئه‌بو به‌كر موحه‌ممه‌د كوڕی حه‌سه‌ن كوڕی فه‌وره‌كی ئه‌سبه‌هانی، ده‌وترێ: كه مردووه، وه ده‌شوترێ: مه‌حمودی كوڕی سیكتیكین كوشتویه‌تی.
ئیبن فارض:
ئه‌بو حه‌فص عه‌مری كوڕی ئه‌بی ا‌لحسین، له بنچینه‌دا خه‌ڵكی حه‌مایه، له میسر له‌دایك بووه، له‌ساڵی (632)ك مردووه.
ئیبن قه‌یم:
موحه‌ممه‌د كوڕی ئه‌بی به‌كر كوڕی ئه‌یوب كوڕی سه‌عدی زه‌رعی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لی-شمس ا‌لدین أبو عبدالله- فه‌قیهو شاره‌زا، ئوصولی، موجته‌هید، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (751)ك كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ئیبن كه‌ثیر:
ئیسماعیلی كوڕی عه‌مری كوڕی كه‌ثیری قه‌یسی دیمه‌شقیه-عماد ا‌لدین ابو الفداء- به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (٧٠١) كۆچی له دایك بووه‌و له ساڵی (٧٧٤) مردووه.
ئیبن كه‌سیر:
ئیسماعیلی كوڕی عه‌مری كوڕی كه‌سیری قه‌یسی دیمه‌شقی -عماد ا‌لدین ابو الفداء- له ساڵی (701)ك له دایك بووه و له ساڵی (774) وه‌فاتی كردووه ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ.
ئیبن مه‌سعوود:
عبدالله كوڕی مه‌سعود كوڕی غافل كوڕی حه‌بیب مه‌ككه‌یی كۆچكه‌ره، هاوه‌ڵێكی به‌ڕێز بووه، له سه‌ره‌تاكانی پێشینه‌كان بووه له ئیسلامدا، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (32) كۆچی له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه
ئیبن مه‌سعود:
عبدالله كوڕی مه‌سعود كوڕی غافل كوڕی حه‌بیب مه‌ككه‌یی كۆچكه‌ره، هاوه‌ڵێكی به‌ڕێز بووه، له سه‌ره‌تاكانی پێشینه‌كان بووه له ئیسلامدا، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (32) كۆچی له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه.
ئیبن و قه‌یم:
موحه‌ممه‌د كوڕی ئه‌بی به‌كر كوڕی ئه‌یوب كوڕی سه‌عدی زه‌رعی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لی-شمس ا‌لدین أبو عبدالله- فه‌قیهو شاره‌زا، ئوصولی، موجته‌هید، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (751)ك كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ئیبن ڕه‌جه‌ب:
(الحافظ عبدالرحمن) كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی ڕه‌جه‌بی به‌غدادی، پاشان نیشته‌جێی دیمه‌شق، حه‌نبه‌لی مه‌زهه‌ب، بیروباوه‌ڕو ڕێگه‌و په‌یڕه‌وو سه‌له‌فی، له ساڵی (736)ك له دایك بووه، وه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (795)ك وه‌فاتی كردووه.
ئیبن ئه‌بیلعیز:
عه‌لی كوڕی عه‌لی كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی صالح ئه‌بو لحه‌سه‌نی ئه‌زره‌عی دیمه‌شقی حه‌نه‌فی، ناسراو به ابن أبي العز، له‌ساڵی (731)ز له دایك بووه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌ساڵی (792)ز وه‌فاتی كردووه
ئیبن ئیسحاق:
محمدی كوڕی ئیسحاقی كوڕی یه‌ساری كوڕی خیاری مه‌دینه‌ییه، ئه‌بو به‌كری مه‌طلبی، خاوه‌نی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر، له ساڵی (١٥١) كۆچی مردووه.
ئیبن به‌تته:
ئیبن به‌تته (إبن بطة): پێشه‌وا (ئه‌بووعەبوڵڵا عوبەیدوڵڵا كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی حه‌مدانی عه‌كبه‌ری)یە. شاره‌زا و فه‌قیهی حه‌نبه‌لیی ناسراو، زانا و شاره‌زای فه‌رمووده، له‌وانه‌یه كه له سوننه‌ت و بیروباوه‌ڕدا (السنة و الأعتقاد) نووسراوی هه‌یه؛ له كتێبه‌كانی (الإبانة في أصول الديانة)یە. ئیمامی بەغەوی یەکێك لە مامۆستاکانی بووە. ئیبن بەتتە -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌ساڵی (٣٨٧)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
ئیبن بەتووتە:
ناوی (محمد بن عبد الله بن محمد الطنجي)یە و بە ئیبن بەتووتە ناسراوە (لەدایكبوون ٢٤ی شوباتی ١٣٠٤ی زایینی - کۆچی‌دوایی ١٣٧٧ی زایینی بەرامبەر بە ٧٠٣-٧٧٩ی كۆچی). گەشتیار، مێژوونووس، قازی و زانای مەغریبی کە نازناوی میری گەشتیارانی موسڵمانی پێدراوە.
ئیبن ته‌یمیه:
شێخی ئیسلام ئه‌حمه‌د كوڕی عبدالحلیم كوڕی عبدالسلام كوڕی عبدالله كوڕی الخضر كوڕی ته‌یمیه‌ی حه‌ڕانی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لی تقی ا‌لدین ابو العباس، فه‌رمووده ناس،حافز، شاره‌زاو فه‌قیه، له ناوبه‌ری بیدعه، ڕاڤه‌كه‌ری قور‌ئان، له ساڵی (661) كۆچی له دایك بووه،به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (728) وه‌فاتی كردووه.
ئیبن جه‌ریر:
پێشه‌وای مێژوو ناس زانای حافظ محمد كوڕی جه‌ریری كوڕی یه‌زیدی ته‌به‌ریه، له آمل‌ی طبرستان له دایك بووه‌و له به‌غداد نیشته‌جێ بووه تا هه‌ر له‌وێ مردووه له ساڵی (٣١٠) كۆچی.
ئیبن حه‌زم:
پێشه‌وای زاهری عه‌لی كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی سه‌عید كوڕی حه‌زم، ئه‌نده‌لوسی قورتوبی، زانای ئه‌نده‌لوس بوو له سه‌رده‌می خۆیدا، یه‌كێكه له پێشه‌وایانی ئیسلام، له سه‌ری لێكۆڵه‌ره‌وان بوو، كۆتا پله‌ی زیره‌كی و ژیریی و وریایی و بیرتیژی بوو، علیم و زانستی به كتاب و سوننه‌ت زۆر به‌رفراوان بوو، هه‌روه‌ها به مه‌زاهب و ڕێگه‌و بیروباوه‌ڕو ئایینه‌كان، هه‌روه‌ها له ئاداب و زمانی عه‌ره‌بیدا، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئاواره كرا‌و له ساڵی (654)ك به ئاواره‌یی مرد.
ئیبن حجر:
ابو الفضل، شهاب ا‌لدین ئه‌حمه‌د كوڕی عه‌لی كوڕی محمدی كه‌تانی عه‌سقه‌لانیه، فه‌رمووده‌ناسی مێژوونسی ئه‌دیب، خاوه‌نی چه‌نده‌ها نوسراوه، له سالی (822)ك وه‌فاتی كردووه.
ئیبن سه‌بعین:
عبدالحق كوڕی ئیبراهیم كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی نه‌سر كوڕی سه‌بعینی مرسی ڕه‌قوطییه، له‌ساڵی (614)ك له‌دایك بووه، سه‌رقاڵی فه‌لسه‌فه بووه‌و له‌ویشه‌وه قسه‌و بیرۆكه‌ی (وحدة الوجود)ی بۆ دروست بووه، له مه‌ككه ماوه‌ته‌وه‌و وه‌ك لێی ده‌گێڕنه‌وه هه‌ندێ جار به ئومێدی ئه‌وه‌ی چۆن وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاتووه بۆ ئه‌میش بێت چۆته ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء و ماوه‌ته‌وه تێایدا، ئه‌میش له‌سه‌ر ئه‌و بیرباوه‌ڕه‌ی كه ده‌یگوت وه‌حی شتێكی به‌ده‌ستهاتوو-مكتسب-ه‌و هه‌موو كه‌س هه‌وڵی بۆ بدات ده‌توانێت به ده‌ستی بێنێت، وه وه‌حی فه‌یزێكی ده‌ڕژێته سه‌ر عه‌قڵ و ژیری كاتێك پاك و بێگه‌رد ده‌بێت، چه‌نده‌ها شتی گه‌وره‌ی له قسه‌و كرده‌وه‌دا لێ نه‌قڵ كراوه، له‌ساڵی (669)ك مردووه.
ئیبن سینا:
فه‌یله‌سووف، ئه‌بو عه‌لی، ئه‌لحوسه‌ین كوڕی عبدالله كوڕی الحوسه‌ین كوڕی عه‌لی كوڕی سینا، به‌ڵخی پاشان بوخاری، خاوه‌نی دانرا له پزیشكایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌و مه‌نتیق، له‌وانه بوو كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌سه‌لاتداری عوبه‌یدی ئه‌كرد، له قه‌رامیته باتنییه‌كانه له‌وانه‌ی كه به بێباوه‌ڕی و ئیلحاد ناسراون، له‌ساڵی (428)ك مردووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|