
04-30-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌ند ڕسته‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه
چه‌ند ڕسته‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه
مرۆڤێک که حه‌قی ده‌ربڕینی بیر و بۆچونه‌کانی نه‌بێت ، به مرۆڤێکی زیندوو له قه‌ڵه‌م نادرێت ،
( شاڕل دومونتسکی)
بهێڵن هه‌رکه‌سێک به باوه‌ر و بیر و ئاره‌ز و خوێندنه‌وه‌و زانیاری خۆیه‌وه بڕیار بدات ، نه‌ک ئه‌وه‌ی که که‌سێکی طوطی ئاسا بێت و وته‌ی که‌سانی تر دوباره بکاته‌وه . (دێلگارنگی)
هه‌رگیز بیر له‌وه مه‌که‌ره‌وه که چۆن له‌به‌رامبه‌ر ناخۆشیه‌ک که هێشتا ڕووی نه‌داوه ، چۆن خه‌مباری ده‌ربخه‌یت . (نادر ئیبراهیم)
مرۆڤ به مانه‌وه‌ی له هه‌رشوێنێک عاده‌تی پێوه‌ی ئه‌گرێت وه له دوایدا به‌جێهێشتنی ئه‌و شوێنه سه‌خته بۆی ، جۆری بیرکردنه‌وه‌شی دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌بێته عاده‌ت بۆی له دوایدا گۆڕینی سه‌خته بۆی .
( جان ئاشتیانبک)
گومانی خراپ له هزری مرۆڤدا وه‌ک بوونی شه‌مشه‌مه کوێره‌یه له ناو باڵنده‌کاندا، هه‌موو کاتێک له‌گه‌ڵ نه‌مانی ڕوناکی و ده‌رکه‌وتنی تاریکیدا دێته ده‌رو باڵ ڕائه‌وه‌شێنێت . ( فرانسیس بیکن)
به زووی ڕۆژگاری ڕه‌خنه و دۆزینه‌وه‌ی که‌م و کوڕی کۆتایی دێت به هۆی پێشکه‌وتنی مه‌ده‌نیه‌ت ،ئازادی بیرکردنه‌وه‌یه‌که به ته‌واوی مانا له جیهاندا حوکم ده‌کات ، وه هه‌موو که‌س ئه‌توانێت به دڵی خۆی و به فه‌لسه‌فه‌ی خۆی بونی خۆی ببینێت .( گۆته)
به قورسی ئه‌توانین له نێوان مێشکی بیرمه‌نده‌کانی جیهاندا ، که‌سێک بدۆزینه‌وه که خاوه‌نی جۆرێک له فکره و هه‌ستی ئاینی تایبه‌ت به خۆی نه‌بێت ؛ ئه‌م ئاین و بۆچونه‌ش له‌گه‌ڵ که‌سانی ئاسایی جیاوازی هه‌یه .
( ئه‌نیشتاین)
به‌رێوبه‌رانێکی کارا له کاتی ئێستادا له ژیاندا هه‌ن به‌ڵام هه‌مووکات له بیری داهاتوودان .
( ئالهیز)
ئه‌وه‌ی که بیر له دواڕۆژ ناکاته‌وه ، ئه‌وا دواڕۆژ بۆی ئه‌بێت به خه‌م و گیرۆده‌ی ئه‌کات .
( کنفوسیوس)
له نێوان هه‌موو خه‌ڵکدا ته‌نها له به‌شی عه‌قڵ ڕازین ،چونکه هه‌موو که‌س خۆی به عاقڵ ده‌زانێت .(دکارت)
که‌سێک که ته‌نها بیر له تێرکردنی سکی ده‌کاته‌وه ، ئه‌وا عه‌قلی به برسێتی جێهێشتووه .
( وته‌ی صینی )
له بیرت بێت ئه‌و که‌سه‌ی به‌رامبه‌رته ، سه‌دجار زیاتر بیر له فکره‌و گومانه‌کان و ئاره‌زوه‌کانی خۆی ئه‌کاته‌وه تا بیر له بیر‌و گومانی تۆ بکاته‌وه ،( پتیاگور)
وه‌ک به‌شێکی که‌م له خه‌ڵک بیر بکه‌ره‌وه و وه‌ک به‌شێکی زۆری خه‌ڵک قسه‌کانت بکه .
( نه‌ناسراو)
بڕوام وایه هه‌ر مرۆڤێک ته‌نها 15 خوله‌ک بیر له ڕیکخستنی ژیانی خۆی بکاته‌وه‌و بۆ چاکسازی ، ئه‌وا هه‌موو مانگێکی ژیانی له مانگی پێشوتر خۆشتر و باشتر ده‌بێت .
( فرانسوا ڤوڵتر)
*******************
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|