ده‌نگی....
ده‌نگی ئاو بوو
ده‌نگی ڕوخانی تارمایی
ده‌نگی ده‌ست و ده‌نگ له‌رزینه‌کانی ساڵانی دوور که له یاده‌وه‌ری‌دا شه‌پۆل ده‌ده‌ن و بزر ده‌بن.
من هه‌موان فه‌رامۆش ده‌که‌م به‌ڵام تارمایی تۆ نا
ده‌ست و ده‌نگ له‌رزینه‌کانم خۆش ده‌وێت به‌ڵام عه‌شقی تۆ نا
ترپه‌ی دڵه‌کوته‌کانی ئه‌وسام دێته‌وه گوێ به‌ڵام چپه‌ی تۆ نا.
که به ڕۆحێکی زامداره‌وه ده‌که‌ویه سه‌ر لێواری جاده دڵته‌نگه‌کان...
په‌لکه پاییزیه‌کان ده‌بنه په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌ی دڵم
من له شوێن هه‌ساره‌ی سه‌فه‌رت په‌رۆشی ئه‌و گه‌ڵا و گوڵوکانه ده‌مگرێ عه‌شق په‌رته‌وازه‌ی کتێبه‌کانی کردن
به دیار خه‌رمانه‌ی خه‌یاڵته‌وه خه‌مۆک داده‌گیرسێم...
به‌ڵکو بروسکه‌یه‌ک له ئاسۆکانه‌وه هه‌واڵ و نامه‌ی خه‌مه‌نگێزی باران بێنێ.
که تارماییه‌کی زامدار ده‌که‌وێته به‌ستێنی هه‌نیسکاوی جاده‌کان...
جاده له ته‌رمی په‌لکه‌زێـڕینه‌یه‌کی ڕاکشاو ده‌چێت ڕه‌نگی ڕوخساری په‌ڕیبێت
چما په‌لکه‌زێـڕینه‌ی زامداری زه‌ردباو، دیمه‌ن و ڕوخساری دڵ‌بزوێن نیه
منیش به دیار دیمه‌نی دڵته‌زێنی جاده‌کانه‌وه...
هه‌نیسکێ ده‌ده‌م بۆ ته‌نیایی بێگه‌ردی ئه‌و باویلکه پۆسته‌به‌رانه‌ی هیچ په‌یامێکیان پێ نیه.
له سه‌حراکاندا که گوێمان هه‌ڵده‌خست به‌ستێنی با پـڕ بوو له ئاه و بزه و چپه‌ی خنکاو
هه‌موومان خاوه‌نداری بابرده‌ڵه‌ی گه‌رده‌لول بووین
به هه‌ناوی وشکی سه‌حرادا ده‌سوڕاینه‌وه و بۆنی تۆز نه‌یده‌بردینه‌وه سه‌ر گه‌شته بێ‌سنووره‌کانی باهۆز
له‌وێ نیشتمان ده‌سره‌ی گیرفان نه‌بوو له ته‌نیاییدا بۆنی پێوه که‌ین.
من ئه‌وده‌مه کێڵگه‌داری به‌ره‌نگاری پاڵه‌وانانی بێ شێر و سپه‌ر بووم
پیره‌ده‌شته‌وانی شه‌ڕگه ته‌ماوییه‌کانی پێغه‌مبه‌رانی بێ‌موعجیزه و شاڵ
ژمێریاری کۆڕژنی ئه‌و ئه‌سپه بێ‌سوارانه بووم سه‌حرا سه‌ری پێ هه‌ڵگرتبوون.
دڵته‌نگی له‌وێ خوێندنه‌وه‌ی خۆر بوو له خه‌یاڵی خاوی ڕۆچنه‌یه‌کی خه‌مۆکه‌وه
عه‌شق چاوپۆشی له هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه بوو که پـڕ بوون له گوڵی تۆ
به‌هه‌شت شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی هه‌موو خوێنه ڕژاوه‌کانی سه‌ر زه‌وی بوو
په‌یژه دارشه‌قی نوور بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان
مردن ته‌نیایی موتڵه‌ق بوو، ئه‌گه‌ر زیندوه‌کان لێگه‌ڕابان
له‌وێ دنیا تاریک و بێ‌ده‌نگ بوو
جیهان ئیتر بێ‌جه‌نگ بوو
منبع: کاروانکوژه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|