
05-28-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
«دوا سرودی به‌له‌موانه‌کان»
«دوا سرودی به‌له‌موانه‌کان»
به‌له‌موانه دووره‌کان هاتن...
به سه‌وڵێک و لۆتکه‌یه‌ک و دڵێکی شکاوه‌وه
هێند بێ‌وچان سه‌وڵیان داوه، بڵێسه‌ی ڕۆحیان به هیچ شه‌پۆلێک دانامرکێت
له دڵیان‌دا سه‌هۆڵبه‌ندانێکی دێرین و له سه‌ریاندا دۆزه‌خێکی به‌رین.
به‌له‌موانه دووره‌کان دێن به‌رده‌وام...
به سینگێکی پـڕ له ئاوازی دڵته‌نگه‌وه:
«ئێمه هاوبه‌شی بچوکترین خه‌ونۆچکه‌ی ده‌ریا بووین
قامیشه‌ڵان زامی خه‌مڵیوی ئێمه بوو ڕیشاژۆی ناو قووڵاییه‌کانی ده‌کرد
ئێمه له قووڵایی قووڵتر بووین
له‌و ژێرانه ده‌ژیاین که په‌روه‌ردگار هیچ هه‌واڵێکی لێی نه‌بوو.
ئیتر کڵۆم نادرێن ئه‌و په‌نجه‌رانه‌ی به ڕووی ڕووناکیدا هه‌ڵوه‌رین
به‌ڵام زیندووین، سواری باویلکه‌یه‌ک ده‌بین و له به‌ستێنی بادا بۆ نیشتمانێک ده‌گه‌ڕێین».
به په‌رۆشه‌وه له یادما سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌یت...
وه‌ک شێوه‌ی ئه‌و شاباڵانه‌ی که دوای منداڵی هه‌ڵوه‌رین
ئیدی به کام ده‌ڤه‌ردا ڕێ به‌رمه‌وه سه‌ر ته‌نیاییت...
ئه‌و کاته‌ی که ده‌بیته پڵینگێکی سڵ و به گه‌نمه‌جاڕه‌کاندا سوێسکه ده‌که‌ی؟!
شه‌وان شه‌ونشینی لـمه فێنکه‌کانی هه‌موو که‌ناره‌کانی دونیا‌م
به ته‌مای له‌نگه‌ر خستنی به‌له‌مێکی دڵته‌نگه‌وه که هه‌ر ته‌نیا یه‌ک سه‌رنشین له ناویدا چه‌هچه‌هه‌ی دێت
سپێدانیش له ده‌م که‌لی ئاڕاسته‌ی هه‌موو باکانی جیهاندا هه‌ست هه‌ڵده‌خه‌م
به نیازی بیستنی نرکه‌ی پڵینگێکی سڵ که له مێژه له ئه‌فسانه‌کاندا بزر بوه.
منبع: کاروانکوژه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|