
05-28-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
«به‌رده‌کان وه‌ک ئێمه نین ؛ جاویدانن!»
«به‌رده‌کان وه‌ک ئێمه نین ؛ جاویدانن!»
په‌نجه‌کانی خۆر به‌یانان ده‌ده‌ن له ده‌رگای به‌رده‌کان
به‌ڵام به‌رده‌کان هه‌روا په‌یکه‌رێکن له بێ‌ده‌نگی
شه‌پۆله‌کان سه‌رشێتانه به به‌رده‌کانا هه‌ڵده‌زنێن
به‌ڵام به‌رده‌کان هه‌روا په‌یکه‌رێکن له بێ‌ده‌نگی
به‌فره‌کانی گشت ئاسمان به سه‌ر به‌رده‌کانه‌وه شه‌خته ده‌که‌ن
به‌ڵام به‌رده‌کان هه‌روا په‌یکه‌رێکن له بێ‌ده‌نگی!
هیچ پیاوێک نیه خۆی نه‌کات به که‌ژاوه‌ی به‌رده‌کانا
هیچ په‌یکه‌رێک نیه له دڵی به‌رده‌کانه‌وه سه‌ر ده‌رنه‌خات
هیچ خه‌نجه‌رێک نیه به دڵ و خوێنی به‌رده‌کان فێر نه‌بێت
به‌ڵام به‌رده‌کان هه‌روا په‌یکه‌رێکن له بێ‌ده‌نگی!
هه‌ر دوو لێواری خه‌نجه‌رێک بۆ من که دوو جار پێیدا گوزه‌ر بکه‌م
تۆش به به‌رده‌کانا سه‌رکه‌وه ؛ با له پاکیت فرمێسک بزێته ڕوخساریان
به‌ڵام به‌رده‌کان هه‌روا په‌یکه‌رێکن له بێ‌ده‌نگی!
که دێن... به عه‌شق و گریانه‌وه نایه‌ن
وشکه‌ساڵێک به ڕوخساریانه‌وه‌یه ؛ دێرین!
کێڵگه‌کانیان پـڕه له گێژه‌نی غوبار و ته‌وژمی ته‌م
له‌و ساڵه نه‌فامانه‌دا سینگیان بیابان و به‌هه‌شته
دووره‌په‌رێزان له‌و شێوه‌یه‌ن.
که دێن... ڕۆچنه‌یه‌ک نامێنێ بۆ ده‌ربازبوونی دوکه‌ڵه‌کانی دووره‌په‌رێزی
ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه سه‌ما ده‌که‌ن، سه‌رده‌که‌ون، ته‌نیایی به‌جێ دێڵن
ئاخر جۆره‌کانی دووره‌په‌رێزی گه‌لێکن.
که دێن... گڕه‌پێچی عه‌شق ڕاوی نه‌ناون
ئه‌وان گه‌ڕیده‌ی با و بیابان و دوڕگه و ده‌ریا نین
له خاپووره چـڕه‌کانی خۆیاندا نیشته‌جێن
له ساته ئه‌سته‌مه‌کانی خۆیاندا قه‌تیسن.
دووره‌په‌رێزان له شوناسی ڕه‌نج به‌ئاگان ؛ ته‌حه‌مولی ده‌که‌ن!
ته‌فسیری ماناکانی هه‌ره‌س له لایانه ؛ نایدرکێنن!
نمه‌نمه داده‌چۆڕێن، داده‌مرکێن، ده‌توێنه‌وه ؛ بێ‌باکترینن!
با ئه‌م به‌یانیه به نه‌غمه‌کانی دوێشه‌وه‌وه هه‌ڵپه‌سێرم
با ئه‌م سوبحه له کاکۆڵی قه‌ترانی نیوه‌شه‌وێکا په‌نا بده‌م
ڕۆچنه‌کان بکه‌مه‌وه تاکو هه‌ندێک تاریکی وه‌ژوور که‌وێت
ده‌رگاکان ئاوه‌ڵا که‌م تا ڕێ که‌وم به‌ره‌و سه‌فه‌ری دیداری تارماییه‌کان
ئه‌م گشته ڕۆشناییه کوشنده‌یه...
تیشکه‌کانی خۆر شه‌رم ناکه‌ن له حوزووری په‌رده‌کان و په‌نجه‌ره‌کان.
دواجار ئه‌م چیـڕۆکه له لینگێزه‌ی ڕمبازێنی وشه‌کان به دوور بگرم
ئه‌وسا مستێک ڕۆشنایی فڕێ ده‌مه ناو فڕکه‌فڕکی به‌ناوه‌ختی ئه‌ستێره‌کانی ده‌مه‌وبه‌یان.
ئه‌مه پـڕه له حه‌رفـی مه‌ییو، له پیتی کورک، له وشه‌ی زگ‌پـڕ، له گه‌رای شێعر.
منبع: کاروانکوژه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|