موضوع: شینە
نمایش پست تنها
  #2  
قدیمی 05-28-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

شینە ( 2)

خوناو سمایل
لە سەربان، لەو دیوی ستارەکە ھەتا شەوانەکی درەنگ چاوە ببخەوەکانی بەدوای من و داکم دەگێڕا... دەمزانی خۆشی بە دەنگ و جوولە جوولمان دێ. بەخٶشمان سێبوریی خۆمان بە دووکەڵی جغارەکەیەوە نابوو کە ھەتا درەنگانەک بە بای دەکردنو شەوەکانی خۆی پێ کورتتر دەکردن... زۆر جارانیش داکم دوای ئەو ھەموو دیقەتانەی وی و ئەو میھرەبانییه‌ی نیشانی دەداین دەمی پرسی: "پێت خۆشە شینە ببیته‌ بابت؟.. کە قەت نەم دەگوت " ئا "... بەڵام ھەر زۆر زۆریشم پێخۆش بوو..

" شینە " ئەوپیاوەی کە کەس نەیدەناسی و بووه‌ دانیشتووی گەڕەک و ... بووه‌ یەک لە پیاوە باوەڕپێکراوەکانی کۆڵانیش و ھەموومان خۆشمان ویست وھەمووش چاوەڕوانی ئەوە بوون کە " شینە" دوای ئەوەندە ساڵه‌ی تەنیایی داکم ببیته‌ بابی چاوەرێنه‌کراوم!... ھەتا ئەو رۆژەی "شینە" بەبێ دوعاو سەلام خواستن... تێیته‌قاند و بێسەروشوون من و داکم وکۆڵانەکەی لە کتوپڕەک بەجێھێشت و رۆێشت.

لۆ رۆیی؟ لۆ کێ دەرچوو..کێ بوو شینە؟ کەس نەیزانی!

ھەر ئەوەندە زاندرا کە داکم دوای رۆشتنەکەی چەند ساڵێک بێ مەیل کەوت و منیشی ھەناسەسارد و ھەناوپڕ رک لە خۆی جێھێشت.

دە کەواتە " شینە"یەک کە قەت نه‌بووه‌ ئه‌و بابەی کەخۆم و ھەمووان دەمانوییست ...بۆ دەبووا ئەو سەفەرەی لۆ بکەم و بێم نازانم!! .. گەر مابا بە شایانی ئەو رێیه‌ دوورەم دەزانی و دەھاتم؟

بەر لەماوەیەک ..لۆ یەکەم جار دوای ئەو پازدە ساڵه‌ی تێمانپه‌ڕی بوو..دەنگی پیاوەکی نەخۆشم لە تەلەفۆنەکەم بیست و گوتی "شینە"م..دڵم خورپەی ھات.."شینە."؟!!!

بە گۆتنی ناوی خۆی... ھەموو رۆژە خۆش و ناخۆشەکانی بێ وییم ھاتەوە یاد.."شینە" ئەو کابرایەی کە دوای دە ساڵ ئەوجا دڵم لە رەنجاندنی وەستا.. ئەو کاتەی کە زانیم ئەو پیاوە تەنیایەی خانییه‌ سەربەخۆیەکەی دراوسێمان..کە نەیدەویست کەس خۆی لە ژیانی ھەرقورتێنی "دوژمنداربووە" و تۆرە بەنۆرەی سەندبوو.. بۆیێ بەو کتوپڕییه‌ دوای ئەو ماوەیەی کە رۆژو شەوی من و داکمی پڕ لە ئاسودەیی کردبوو... رۆیی و بێ ناونیشان و بە دەستوبردەک کەس نەزانانه‌ جێیمانی ھێشت.

دوای تەلەفۆنەکەی گوتم "شینە"چی ماوە لام تەلەفۆنی بۆ بکا...داکم ئەوە چوار ساڵه‌سه‌ری نایته‌وه‌‌..خۆشم ئێستا گەورەم و خاوەن مێرد وخاوخێزانم...ئەدی چ شتەک ھەیە " شینە" پرسیاریم لێ بکا!؟

لە تەلەفۆنەکە گوتی..کەزانیبووی لەو غەریبیەی ئێرەم..بریاری دابوو بمبینی!! بەڵام لەبەرنالەبارییباری تەندروستیی بەداخەوە ناتوانی بێ وسەردانم کا...پاش قسەکردنەکی زۆر گوتی "خرپن.. من قەردارتانم لۆیێ ھەر دەبی بتبینم"".

گوتم نا.. خۆت بە قەردار مەزانە و ئەو بینینەش بە پێویست نابینم... نەچووم و نەمدیت...

بەلام دوای نەمانی"شینە"و ھەواڵی مردنەکەی...خەمەک لە ناو ھەناومدا ھەژاندمی... بە پارێزەرەکەم گۆت باشە.. دێم.

ئێستا وا لەشارەکەی "شینە" دا دەرۆم و دونیایه‌کی کز و مات... کێ لە کێ دەپرسی بۆ کێ؟ مەگەر باڵای خەستەخانەکەی کە "شینە" گیانی لێی دەرچووە بکەم بە نیشان و رێیه‌یەکانم دەست نیشان دا... چونکە ئەو شارە گچکه‌ی کە" شینە " ھەر لە سەرەتای ھاتنی تێیدا خۆی لە چاوان بزر کردووە...مەگەر یەک دووەکی وەک خۆی تەنیاو بێ چارە بەرگەی دووریی و کپییه‌که‌ی بگرن ... دەنا مرۆڤێک حەزی لە ژیانکردن بی قەت تێیدا ھەڵناکا...

لە خەستەخانەکە...ناردرامە لای پارێزەرەکە... لەوێکچە پارێزە چاو شینەکە گوتی "کرپن"ی؟... گوتم به‌ڵێ "خرپنم"..گۆتی بەپێی قسەکانی ئەو کابرایە ئەتۆ نزیکترین کەسوکاری وی...ئەو ناوی لێت ناوە" ئەو کچەی کە قەت شایانی باوکایه‌تی وی نەبووم".. دوای ستایشه‌کی زۆری خۆشەویستییه‌کی باوکانە ئه‌و نامەیەی لۆت جێهێشتووه‌...ئەو پیاوە ئەو چەک و پارەیەو ئەو کۆمەڵه‌ وێنەیەی لۆت جێهێشتووه‌..بەو مەبەستەی کە ئه‌توو شیاوترین کەسی و شایانییانی..

وێنەکان ئەو وێنانە بوون کە ئەمن و "شینە" منو داکم و"شینە" و ھەندەک لە دانیشتەی کۆڵان و گەڕەک پێکه‌وه‌مان گرتبوون.. لەوە دەچوو ئەو کاتانەی کە "شینە" ناوی بە "خرپن"دەبردبم خۆشترین ساتەکانی سەراپای ژیانی بووبێ..

هیلاکیی ئەو سەفەرەو ..ورژانی ئەو ھەموو ھەستەی کە سه‌رده‌می ونبوونە کتوپڕەکەی "شینە"ی وەبیر خستمەوەو.. شیکردنەوەی تازەم لۆئەو باباتییه‌ی کە ھەرگیز نەھاتە دی و..دڵڕەقییه‌کەی کە چەند ساڵێک دەروونی دەگوشیم لە بەرامبەر "شینە"... بارەکی قورستریان لێ نام و.. گێژتر لەو شارە گچکه‌ بەناوتەنیایی خۆمیان دەسوڕاندمەوە.

شتەکانم لەو جانتا رەشە ناو.. بە قورپەکەی هه‌ڵمگرت..بیرم لەو بڕە پارەی چەکەکە کردەوە پێم وابووئەو پارەیە ئەوماڵدارییه‌ بووە کە شینە لە دەست دەردی دوژمنداریی و ترسی تۆڵه‌سەندنەوەو... لە بری ھەموو خۆشییه‌کی سەفەرو ژیانکردنێکی رەحەت کۆی کردبنەوە.

لۆیێ بریا قەت سەفەرەکەم نەکردباو نەھاتبام... چونکە راڕاییەک ھەناوم سەراوبن دەکاو...لەدەست دەنگدانەوەی پرسیاران خەریکە کاسبم... تێناگەم دوای ئەو ھەموو رکە دوورودرێژەی دڵم بەرامبەر بە "شینە"... چۆن دەکرێ ئەمن ئەو کچە بووبم کە "شینە" خۆی بە شایانی باوکایه‌تییم نەزانیبی!؟

نازانم ئێستا من دەبی لە بارکردنەکەی ئەودەمی "شینە" ببورم... یانیش دەبی "شینە" لەو دڵڕه‌قییه‌م بۆی بە درێژایی ئەو ھەموو ساڵە و... پێداگریی لە نەخواستنەوەی بینینەوەیم دوای دونیایه‌ک تکاو پاڕانه‌وه‌ لەدوایین تەلەفۆنی بۆم... لێم ببووری!!؟

جاران تەرازووەکانم لە بەر چاوان بەلای "خرپن"ەوە پێ قورس بوو کەچی ئێستا وا دێ قورساییەکە بکەوێتە لای "شینە"...

ته واو

ماڵپه‌ڕی خوناو سمایل مامه‌
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید