
05-28-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیرۆک....
چیرۆک ( 1 )
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
پێشکه‌شه به‌و هاوڕێ یاریکه‌ره‌م، که به‌هاری 1982 له ستادیۆمی هه‌ولێر له به‌رچاوی ده‌یان که‌س گاڵته‌ی پێ کردم و پێی وتم: ((بڕۆ واز له تۆپ بێنه، چونکه تۆ نه له تۆپ تێده‌گه‌یت و نه ده‌زانیت شووتی لێ بده‌یت))... هه‌ر به ڕاستی له‌و کاته‌وه من نه‌متوانی یه‌ک شه‌قی دیکه له تۆپ هه‌ڵبده‌م و وازم له تیمه‌که‌مان هێنا، به‌ڵام ئه‌وه وای لێ نه‌کردم له خه‌یاڵی خۆمدا ده‌ست له یاریی فوتباڵ هه‌ڵبگرم.
له کاتێکدا ده‌ستت له‌ناو قوڕه‌که‌دایه و ده‌ته‌وێت ئه‌سپێک بۆ (ئالان)ی خوشکه‌زات دروست بکه‌یت، خۆشت نازانی بۆچی بیر له‌وه ده‌که‌یته‌وه، که تۆ ئه‌وه‌تا وا ته‌مه‌نت له چل تێده‌په‌ڕێت و هێشتا مناره‌ی چۆڵیت له نزیکه‌وه نه‌بینیوه... ئه‌و ترسه چییه له‌ناکاو ده‌خزێته گیانته‌وه...؟! نازانیت... ئه‌وه‌نده‌ت لا ڕوونه به منداڵی چیرۆکی سه‌یر سه‌یرت له‌باره‌ی مناره‌ی چۆڵییه‌وه بیستووه... هه‌مووشیان ترسناک، به‌ڵام چێژبه‌خشن... تۆ تاکه که‌سی گه‌ڕه‌کیت، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم تاکه که‌سی شاریت، که هه‌ر له دووره‌وه مناره‌ی چۆڵیت دیوه... هیچ له‌وه تێنه‌گه‌یشتوویت ئه‌و شته چییه به‌رده‌وام ڕێی لێ گرتوویت، که ڕۆژێک له ڕۆژان به ته‌نیا بێت، یان له‌گه‌ڵ هاوڕێکانتدا به پیاسه هه‌تا ئه‌وێ بچیت و چاوێ به به‌رزی و به تاق و به نهخشونیگارهکانیدا بگێڕیت... هه‌ر له چیرۆکی یه‌که‌مه‌وه زانیوته دوو ده‌رگای هه‌یه، چونکه کاتێ ئه‌ندازیاره‌که نه‌خشه‌ی ده‌کێشێت و به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر ده‌چێته هه‌نده‌ران، شاگرده‌که‌ی ده‌رفه‌ت ده‌هێنێت و هه‌ر خۆی هه‌ڵیده‌چنێت... کاتێک ئه‌ندازیار دێته‌وه و له دووره‌وه ده‌یبینێت، سه‌ری سووڕ ده‌مێنێت... هاوکات شێت و هار ده‌بێت... ده‌یه‌وێت بچێت شاگرده‌که‌ی بکوژێت، به‌ڵام ئه‌و دوو ده‌رگای بۆ کردووه، هه‌تا کاتێ وه‌ستا ئه‌ندازیاره‌که‌ی له یه‌کێکیاندا دێته ژوورێ، ئه‌و له‌وی دیکه‌یاندا بچێته ده‌رێ... تۆ به منداڵی نه‌تده‌زانی لای کامیان بگریت... ئایا کێ له‌سه‌ر هه‌قه...؟! ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی دوای ئه‌وه‌ی ناتوانێت شاگرده‌که‌ی بکوژێت و له داخان ده‌ستبه‌جێ گیانی ده‌رده‌چێت، یان ئه‌و شاگرده‌ی سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بێت...؟! ئه‌گه‌رچی له چیرۆکه‌که‌دا ئه‌ندازیاره‌که له داخان گیانی ده‌رده‌چێت، به‌ڵام تۆ وه‌ک بڵێی ڕووداوه‌که‌ت به چاوی خۆت بینیبێت، سوور بوویت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆی کوشتووه... هه‌میشه وات زانیوه یه‌کێک له‌و دووانه باپیره‌گه‌وره‌ی تۆیه، به‌ڵام له لایه‌ک ئاسان نه‌بووه بزانیت کامیانه و له لایه‌کی دیکه نه‌کراوه له‌وه تێبگه‌یت ئاخۆ باپیرهگهورهته به لای دایکته‌وه یان به لای باوکته‌وه... چ خۆکوشتن و چ سه‌رهه‌ڵگرتن به درێژاییی مێژووی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌که شتێکی ئاسایی بووه... به‌شێکیان خۆیان کوشتووه و به‌شێکیشیان سه‌ریان هه‌ڵگرتووه و جارێکی دیکه که‌س نهیبینیونهتهوه... شتێکی دیکه هه‌یه، که ئه‌مه‌یان ڕه‌نگه له تۆ زیاتر به خه‌یاڵی که‌سی دیکه‌دا نه‌هاتبێت... ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به دوورت نه‌زانیوه یه‌کێ له ئه‌ندازیار و شاگرده‌که‌ی ژن بووبێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێی باوه‌ڕت وایه هه‌ردووکیان ژن بوون... زۆربه‌ی کات ئه‌وانت له شێوه‌ی ژن هێناونه‌ته به‌رچاو، به‌ڵام ئه‌وه هیچی له‌وه نه‌گۆڕیوه، که تۆ خۆت به نه‌وه‌ی یه‌کێ له‌و دووانه بزانیت، جا ئه‌وه‌یان داپیرهگهورهت بێت یان باپیرهگهورهت... باشه له‌م کاته‌دا ئه‌مه‌ت بۆ بیر که‌وته‌وه...؟! (ئالان) به سه‌رسووڕمانه‌وه لێت ڕاده‌مێنێت و نازانێت بۆ تۆ له‌ناکاو ئه‌سپه‌که‌ت به نیوه‌چڵی جێ هێشتووه... ئه‌وه‌تا هه‌ر به‌و ده‌سته قوڕاوییانهتهوه له ده‌رگای حه‌وشه ئاودیو ده‌بیت و بۆ یه‌که‌مجار به‌ره‌و مناره‌ی چۆڵی به ڕێ ده‌که‌ویت.......
له ڕێگا له‌گه‌ڵ براده‌رێکدا یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه، که هه‌ردووکتان له سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاریدا ئه‌ندامی یه‌ک تیمی فوتباڵ بوونه... بیرت نه‌ماوه ده‌سته‌کانت قوڕاویین و تۆقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت... ته‌ریق ده‌بیته‌وه، که‌چی ئه‌و هیچ ئه‌مه‌ی به لاوه سه‌یر نییه... ڕاستییه‌که‌ی تۆ ئه‌وت ناسیه‌وه، چونکه به یاریکه‌ر (Player)ێکی دیاری تیمه‌که‌تان داده‌ندرا، به‌ڵام تۆ ڕیزێرڤ (Reserve) بوویت و که‌م که‌س ده‌یناسیت... یه‌که‌مجار بوو ئه‌و وشه‌یه ببیستیت، که دواتر زانیت مانای ئه‌وه‌یه تۆ یاریکه‌رێکی سه‌ره‌کی نیت، بۆیه ته‌نیا له حاڵه‌تێکدا، که یه‌کێک له یاریکه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی تیمتان شوێنێکی بریندار ببێت و نه‌توانێت درێژه به گه‌یم (Gameیاری) بدات، یان ئه‌گه‌ر ڕۆژی (ماچ) یانزده یاریکه‌ری سه‌ره‌کی ئاماده نه‌بن، ئه‌وا تۆی ڕیزێرڤ چانسی ئه‌وه‌ت هه‌یه بێیته ناو ستادیۆم (Stadiumیاریگا) و یاری بکه‌یت... به ڕاست...!! مه‌به‌ست له وشه‌ی (ماچ)یش (Match)ی ئینگلیزییه، که مانای یاریی نێوان دوو تیم ده‌گه‌یه‌نێت، که‌چی لای تۆ واتایه‌کی دیکه‌ی ته‌واو جیاوازی ده‌به‌خشی و چێژت لێ ده‌بینی... ئه‌گه‌رچی تۆ تاکه ڕیزێرڤ نه‌بوویت، به‌ڵام ئه‌و ناوه ته‌نیا به سه‌ر تۆدا بڕا و هه‌ر ئاوا بانگ ده‌کرایت... سه‌ره‌تا واتده‌زانی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، که وشه‌که هه‌ندێک له ناوی خۆته‌وه نزیکه، یان با بڵێین له‌نێوان (ڕیزێرڤ) و (زێریڤان)دا زۆربه‌ی پیته‌کان هاوبه‌شن، به‌ڵام دواتر بۆت ده‌رکه‌وت مه‌سه‌له‌که شتێکی ته‌واو جیاوازه... ڕه‌نگه هه‌ندێک وا بزانن وشه‌ی (زێریڤان) له (زێڕ)ه‌وه هاتووه به‌تایبه‌تی باوکت بازرگانی زێڕ و ئه‌ڵماس بووه، به‌ڵام ئه‌و ناوه دوور و نزیک پێوه‌ندیی به زێڕه‌وه نییه، به‌ڵکو مانای که‌سێكی چالاک ده‌گه‌یه‌نێت، که به‌داخه‌وه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی وشه‌ی (ڕیزێرڤ)ه... کاتێکیش ئه‌و ناوه‌یان لێ ناویت، باوکت فه‌رمانبه‌ر بووه... دوای ئه‌وه‌ی باپیرت خۆی کوشتووه و ئه‌و سامانێکی زۆری بۆ جێ ماوه، ئینجا به ته‌گبیری هاوڕێیه‌کی وازی له ئیشه‌که‌ی هێناوه و ده‌ستی داوه‌ته بازرگانیی زێڕ و ئه‌ڵماس... تیمه‌که‌تان له‌ناو سه‌رجه‌م تیمه‌کانی شاردا به‌وه ده‌ناسرایه‌وه، که زاراوه‌کانی یاریی فوتباڵی به ئینگلیزی به کار ده‌هێنا... هۆکاره‌که‌شی بۆ (کۆچ)ی ئێوه ده‌گه‌ڕایه‌وه... ئه‌و (کۆچ)هتان ئه‌مه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پاندن... ڕه‌نگه وا بزانن مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه ئێوه بۆ لایه‌ک کۆچتان کردبوو... نا، نا، ئه‌وه نییه، به‌ڵکو (کۆچ Coach) واته ڕاهێنه‌ر... ناوی (دڵشاد ڕه‌مزی) بوو... که‌م که‌س ده‌یزانی پوورزای دایکته... ماوه‌یه‌کی ته‌مه‌نی خۆی له له‌نده‌ن به سه‌ر بردبوو... ناوماڵهکهیشی له‌سه‌ر شێوازی ماڵێکی ئینگلیزی ڕێکخستبوو... به ته‌نیا ده‌ژیا، به‌ڵام ده‌یانوت له‌گه‌ڵ (ست ساماڵ)ی دایکی ئه‌و هاوڕێیهتدا پێوه‌ندییان هه‌یه، که ئه‌وه‌تا وا دوای ته‌مه‌نێکی زۆر له ڕێگای مناره‌ی چۆڵیدا بینیته‌وه... ئه‌و ژنه چ له کاتی تره‌ینینگ (Training مه‌شق) و چ له کاتی ماچه‌کاندا ده‌هاته ستادیۆم... ده‌یوت نایه‌وێت له تاقهکوڕهکهی داببڕێت، بۆیه له‌گه‌ڵی ده‌هات و ده‌گه‌ڕایه‌وه... به هۆی ئه‌وه‌ی تۆ ڕیزێرڤ بوویت، زۆربه‌ی کات پێکه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌کۆیه داده‌نیشتن... ده‌تویست بزانیت ئاخۆ ئه‌و شتانه‌ی له باره‌یه‌وه ده‌یڵێن، تا چ ڕاده‌یه‌ک ڕاستن، بۆیه به دیقه‌ته‌وه سه‌رنجت له هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێکی ده‌دا... ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام کراس و ته‌نووره‌یه‌کی ڕه‌شی ده‌پۆشی، به هۆی ئه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی له سێداره درابوو، به‌ڵام زۆر بایه‌خی به ستایلی قژی، ماکیاژ و بۆیه‌ی نینۆکه‌کانی ده‌دا... ڕه‌نگه هه‌ندێک وایان زانیبێت ئه‌و ژنه بۆیه هێنده سه‌رنجڕاکێشه، چونکه تاقه مێیینه‌یه‌که، هیچ نه‌بێت له کاتی ترهینینگهکاندا، که له‌و ستادیۆمه، له‌ناو ئه‌و هه‌موو نێریینهیهدا ده‌بینرێت، به‌ڵام تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دا بوویته، که هه‌ر به ڕاستی جوانیی ئه‌و ژنه بێوێنه‌یه... باڵایه‌کی به‌رز و ڕێکی هه‌بوو... له‌وه ده‌چوو ئه‌ویش به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان خه‌ریکی سپۆرت بێت، چونکه زۆر گورجوگۆڵ ده‌هاته به‌رچاو... تۆنی ده‌نگیشی تا بڵێی سه‌رنجڕاکێش بوو... کاتێ ده‌دوا و گوێت له‌و وشانه‌ی ده‌گرت، واتده‌زانی کهنارییهیهک له‌ناو قوڕگیدایه... بۆنی عه‌تره‌کانی ته‌فره‌یان ده‌دایت، که دوایی بۆت ده‌رکه‌وت ئه‌و هه‌رگیز عه‌تر له خۆی نادات، به‌ڵکو ئه‌وه بۆنی ئاره‌قه‌ی بنباڵ و نێوان مهمکهکانیهتی... ملوانکه‌یه‌کی جوانی ده‌کرده ملیه‌وه... سه‌ره‌تا واتده‌زانی ناوی خۆیه‌تی له‌سه‌ر نقێمه سووره‌که‌یدا هه‌ڵکه‌ندراوه، که ده‌گه‌یشته نێوان هه‌ردوو مه‌مکی و له شێوه‌ی دڵ دروست کرا بوو، به‌ڵام دوایی ده‌رکه‌وت هیی کوڕه‌که‌یه‌تی، که ته‌نیا پیتی کۆتای‌یان جیاواز بوو... بۆیه زۆرجار (دڵشاد ڕه‌مزی) له جیاتی بڵێ (سامان)، ده‌یوت (ساماڵ)، به تایبه‌تی ئه‌و جارانه‌ی (سامان) شتێکی بکردایه، که لای ئه‌و په‌سه‌ند بووایه... ئه‌وسا پێی ده‌وت:
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|