
05-28-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیرۆک ( 2 )
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
_ ئافه‌رین ساماڵ گیان... گوڵی منی ساماڵ.
خۆ له‌و کاتانه‌ی (سامان) گۆڵی ده‌کرد، (دڵشاد ڕه‌مزی) هه‌ڵده‌ستایه‌وه سه‌ر پێ و یه‌ک به ده‌نگی خۆی ده‌یوت:
_ قوربانت بم ساماڵ... دڵه‌که‌ی منیت ساماڵ گیان.
ئه‌مه‌ش زیاتر ئێوه‌ی ده‌خسته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، که پێوه‌ندییه‌کی نهێنی له‌نێوان ئه‌و دووانه‌دا هه‌یه... تۆ ئه‌وت به (ست ساماڵ) بانگ ده‌کرد، به‌وه‌ی به‌شی ئینگلیزیی له زانکۆی به‌غدا خوێندبوو و له یه‌کێ له دواناوه‌ندییه‌کانی کچاندا ده‌رسی ده‌وته‌وه... ئه‌ویش وه‌کو ئێوه زاراوه‌کانی به ئینگلیزی به کار ده‌هێنا، به‌ڵام زیاتر وه‌کو ئینگلیزێک ده‌نگی پیته‌کانی ده‌رده‌بڕی، که ئه‌مه به ده‌وری خۆی ئه‌وی سه‌رنجڕاکێشتر نیشان ده‌دا... هه‌روه‌ها زۆر به‌وه‌ش سه‌رسام بوو، که ئێوه نه‌ک هه‌ر زاراوه‌کانتان به ئینگلیزی به کار ده‌هێنا، به‌ڵکو به زمانی کوردییش کۆمه‌ڵێک ماناتان بۆ کرداره‌کان داتاشی بوو... بۆ نموونه ((ورگیم هه‌ڵدڕی))، واته به هێزێکی گه‌وره‌وه تۆپه‌که‌م له تۆڕه‌که دا... به‌مه‌یان تا بڵێی سه‌رسام بوو، به‌ڵام تۆی ڕیزێرڤ یه‌ک جاریش نه‌توتبوو: ((ورگیم هه‌ڵدڕی))، به‌ڵکو هه‌میشه ده‌توت: ((ورگی هه‌ڵدڕی))... (ست ساماڵ) زوو زوو به تۆی ده‌وت:
_ هیوادارم وه‌کو هاوڕێکانت پێش بکه‌ویت و له ماچه‌کاندا به‌شداری بکه‌یت... پڕ به دڵ حه‌ز ده‌که‌م ورگی هه‌ڵدڕی.
یان ده‌یوت:
_ حه‌ز ده‌که‌م له ماچێکی گه‌رمدا گۆڵی خۆت بکه‌یت و من هه‌لهه‌له‌ت بۆ بکێشم.
به‌و قسانه‌ی هه‌م ده‌یشکاندیت و هه‌م هه‌وه‌سی ده‌بزوواندیت... وشه‌ی (ماچ)ی به شێوه‌یه‌ک ده‌رده‌بڕی، که ده‌ترسایت یه‌کێ له‌و جارانه خۆتت بۆ دابین نه‌کرێت و په‌لاماری بده‌یت، چونکه له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌یدا ده‌نگی ماچێکی قووڵی ده‌رده‌کرد... به‌ڵێ، ده‌ترسایت له‌و ستادیۆمه، به به‌رچاوی ئه‌و هه‌موو سپێکتاته‌ر (Spectatorجه‌ماوه‌ر)ه‌وه ڕووتی بکه‌یته‌وه و تێر تێر ناو ده‌م و گۆی مه‌مکه‌کانی بمژیت... ئه‌گه‌رچی ئه‌وان وایان ده‌زانی تۆ له داخی ئه‌و نازناوه‌ت وازت هێنا، به‌ڵام راستییه‌که‌ی هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌و ژنه بوو، که ده‌ترسایت تووشی گۆبه‌ندێکت بکات... ئاگات له هه‌واڵیشی نه‌ما، چونکه له‌وساوه ببڕای ببڕای دوو پێت نه‌خسته‌وه ناو ئه‌و ستادیۆمه... ته‌نانه‌ت سه‌ردانی ماڵی (دڵشاد ڕه‌مزی)ی پوورازی دایکیشتت نه‌ده‌کرد... له هه‌مووی سه‌یرتر ورده ورده له‌ناو خه‌ڵکدا (ڕیزێرڤ) شوێنی ناوه ڕاسته‌قینه‌که‌تی ده‌گرته‌وه، بگره باوکت هه‌تا مرد و دایکت هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌پڕ دیار نه‌ما و که‌س نه‌یزانی بۆ کوێ سه‌ری هه‌ڵگرت، هه‌ر (ڕیزێرڤ)یان پێ ده‌وتیت... ئه‌گه‌رچی له فایله‌کانی قوتابخانه‌دا ناوه ڕاسته‌قینه‌که‌ت نووسرابوو، که‌چی مامۆستاکان هه‌ر به (ڕیزێرڤ) ده‌یانخوێنده‌وه... ئێستاش، که له ڕێگای مناره‌ی چۆڵیدا (سامان)ی کوڕی (ست ساماڵ)ت بینیوه‌ته‌وه، ناوه ڕاسته‌قینه‌که‌تی بیر نا‌که‌وێته‌وه، بۆیه زۆر ئاسایی هه‌ر به (ڕیزێرڤ) بانگت ده‌کات... نازانی بۆچی دیسان مه‌یلت بۆ زانینی هه‌واڵی دایکی په‌یدا کردووه‌ته‌وه، بگره ده‌ته‌وێت ڕێگایه‌ک بدۆزیته‌وه و پرسیاری ئه‌وی لێ بکه‌یت... ئه‌گه‌رچی له‌وساوه یه‌ک جاریش نه‌تدیوه، به‌ڵام زوو زوو خه‌ونی پێوه ده‌بینیت... هه‌ر ئه‌و خه‌ونانه پاڵیان پێوه ناویت به دوایدا بگه‌ڕێیت و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت بیدۆزیته‌وه، به‌ڵام خێرا ئه‌و هه‌سته‌ی خۆتت سه‌رکوت کردووه... له‌م دواییه بۆت ده‌رکه‌وت بۆیه ناته‌وێت به دوایدا بگه‌ڕێیت، چونکه ترسی ئه‌وه‌ت هه‌یه وێنه‌که‌ی تێکه‌ڵی ئه‌وه‌ی دایکت ببێت... ڕوونتر بڵێیت ده‌ترسی له‌ناکاو وا بزانیت له دایکت ده‌گه‌ڕێیت، که زۆر له‌پڕ دیار نه‌ما و که‌س نه‌یزانی بۆ کوێ سه‌ری هه‌ڵگرتووه... مه‌حاڵه له‌وه تێبگه‌یت، که بۆچی هێنده له‌وه ترساویت به دوای دایکتدا بگه‌ڕێیت... ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆت سه‌یره... حه‌ز ده‌که‌یت بزانیت ئێستا (ست ساماڵ) دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه، که ته‌مه‌نی له شه‌ست تێپه‌ڕیوه، چی به سه‌ر هاتووه و شێوه‌ی له چاو ئه‌وسادا چه‌ند گۆڕاوه... له‌ناکاو (سامان) لێت ده‌پرسێت:
_ تۆ کێ له‌گه‌ڵ خۆت ده‌هێنیته‌وه؟
ده‌ڵێیت:
_ تێناگه‌م... مه‌به‌ستت چییه...؟!
به سه‌رسووڕمانه‌وه له سیمات ڕاده‌مێنێت:
_ تۆش ناچیته مناره‌ی چۆڵی...؟!
_ با، به‌ڵام مه‌به‌ستت چییه له‌وه‌ی ده‌ڵێی کێ له‌گه‌ڵ خۆت ده‌هێنیته‌وه...؟!
_ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه کامه مردووی خۆت ده‌هێنیته‌وه...؟
هێنده‌ی دیکه سه‌رت سووڕ ده‌مێنێت و ده‌پرسیت:
_ مردوو...؟! مردووی چی...؟!
هه‌ندێک به تووڕه‌یی سه‌یرت ده‌کات، وه‌ک بیه‌وێت لێت بپرسێت: ((بۆچی ئاوا خۆت گه‌مژه نیشان ده‌ده‌یت...؟!))... ئینجا به تۆنێکی هه‌ندێک تووڕه‌وه وه‌ڵامت ده‌داته‌وه:
_ مردووی خۆت... ئه‌دی خه‌ڵک ئیشیان له مناره‌ی چۆڵی چییه...؟!
به‌سه‌ر گردۆلکه‌یه‌ک ده‌که‌ون و له‌وێوه ده‌ڕواننه ده‌وروبه‌ری مناره‌که... هه‌زاران که‌س ده‌بینن... گیانت ده‌له‌رزێت، به‌ڵام نا‌کرێت بگه‌ڕێیته‌وه، بۆیه ناچار له‌گه‌ڵ ئه‌ودا له گردۆلکه‌که دێیته خوارێ و له‌وێوه به‌ره‌و ئه‌وێ هه‌نگاو ده‌نێیت... ئه‌گه‌رچی هێشتا ته‌واو قسه‌کانی (سامان) نه‌چوونه‌ته ئه‌قڵته‌وه، به‌ڵام بیر له‌وه ده‌که‌یته‌وه ئاخۆ ئه‌و کام مردووه‌ی خۆی ده‌هێنێته‌وه... تۆ بڵێی (ست ساماڵ)ی دایکی......، .......؟! نازانی چی بڵێیت... له ڕێگا له‌ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌دا پیاوێکی دیکه ده‌ناسیته‌وه، که له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌یدا قۆڵیان له قۆڵی یه‌کتر هه‌ڵکێشاوه و به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌چن... ئه‌و پیاوه باڵابه‌رزه له سه‌ره‌تایی مامۆستای نیگارتان بوو... به هۆی ئه‌وه‌ی تۆ به‌هره‌ی سیرامیکت هه‌بوو، ئه‌و خۆشی ده‌ویستی... ساڵانه به‌شداریت له پیشانگای قوتابخانه‌کاندا ده‌کرد... یه‌کێ له‌و شتانه‌ی زۆر سه‌رنجی ئه‌وی ڕاکێشا، مناره‌ی چۆڵی بوو... ته‌نانه‌ت وای زانی تۆ لای مناره ڕاسته‌قینه‌که‌دا دروستت کردووه... کاتێ پێت وت له ژیانتدا له نزیکه‌وه مناره‌ی چۆڵیت نه‌دیوه، ئه‌و به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر لێت ڕاما، که پێشتر هه‌رگیز هیچ که‌سێک ئاوا به سه‌رسووڕمانه‌وه له‌و چاوانه‌تی نه‌ڕوانیبوو... واتده‌زانی ئێستا نا ساتێکی دیکه شتێکت له‌و باره‌یه‌وه پێ ده‌ڵێت، چونکه سیمای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند، به‌ڵام وه‌ک بڵێی زمانی شکابێت، هیچی بۆ نه‌ده‌وترا و به‌رده‌وام گرێی ملی ده‌جووڵایه‌وه، به ڕاده‌یه‌ک ده‌ترسایت بخنکێت... هیچ له‌و حاڵه‌ته تێنه‌ده‌گه‌یشتی، که ئه‌وسا له‌پڕ له‌ودا هه‌ستت پێ کرد......
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|