
05-28-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیرۆک ( 2 )
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
ئه‌و تاکه مامۆستای سه‌ره‌تاییته، که هه‌تا ئێستا پێوه‌ندیت له‌گه‌ڵیدا مابێت... هه‌ر جارێ یه‌کترتان بینیبێت، پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ کردوویت ئاخۆ له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌که‌تدا به‌رده‌وامیت و به‌رهه‌می نوێت هه‌یه... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ترسه ته‌واو شپرزه‌ی کردوویت، به‌ڵام نا‌کرێت سه‌ڵاوی لێ نه‌که‌یت... یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌یدا به گه‌رمی تۆقه ده‌که‌ن، که‌چی کاتێ ده‌ستت بۆ ده‌ستی خۆی ده‌به‌یت و ده‌ڵێیت:
_ مامۆستا گیان چۆنی...؟!
ئه‌و ده‌ستی ناهێنێت، بگره هه‌ر سه‌یریشت نا‌کات... قۆڵی له قۆڵی کوڕه‌که‌یدا هه‌ڵکێشاوه و به‌ره‌و لای مناره ده‌چێت... ده‌ڵێی به ده‌م خه‌وه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت... تۆ ته‌ریق ده‌بیته‌وه، به‌ڵام کوڕه‌که‌ی خێرا پێت ده‌ڵێت:
_ ماوه‌که‌ی ته‌واو بووه.
_ چی...؟!
_ ئه‌مڕۆ ماوه‌که‌ی ته‌واو بوو... ئه‌م ده‌به‌مه‌وه و به نیازم ئه‌مجاره دایکم بهێنمه‌وه... له‌وه‌ته‌ی مردوون، ئه‌وه یه‌که‌مجاره بیانهێنمه‌وه... ڕاستییه‌که‌ی کچه‌که‌م هه‌راسانی کردووم، هێنده‌ی بڵێ ده‌مه‌وێت دایه‌گه‌وره و بابه‌گه‌وره ببینم، ئه‌گینا من له‌م ده ساڵه‌ی دواییدا هیچ کاتێ تاقه‌تی هێنانه‌وه‌یانم نه‌بووه.
ئینجا ده‌پرسێت:
_ تۆ کێ ده‌هێنیته‌وه...؟!
ناتوانی وه‌ڵامی بده‌یته‌وه... باوه‌ڕیش به قسه‌کانی ناکه‌یت، چونکه چاک ده‌زانی تۆ له‌و ده ساڵه‌دا لانی که‌م بیست جارت له بازاڕ بینیوه... له‌گه‌ڵی وه‌ستاویت و باسی هونه‌ری سیرامیکتان کردووه... کاتێ ئه‌مانه به کوڕه‌که‌ی ده‌ڵێیت، ئه‌م قاقایه‌ک لێ ده‌دات و ئاوا وه‌ڵامت ده‌داته‌وه:
_ ئه‌وه سازانی خوشکم ده‌یهێنایه‌وه، که خۆیشی شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر مرد.
که‌واته ئه‌و چه‌ند جاره‌ی یه‌کترتان ده‌بینی، ئه‌و مردبوو و له گۆڕستان گه‌ڕابووه‌وه... ئینجا بیرت که‌وته‌وه، که هه‌ندێک له پرسیاره‌کانی به ڕاستی سه‌یر بوون، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندییان به هونه‌ری سیرامیکه‌وه هه‌بوو......
پێ به پێی ئه‌وان هه‌نگاو ده‌نێیت و تا دێت زیاتر ده‌ترسیت و سه‌راسیمه ده‌بیت... بیر له‌وه‌ش ده‌که‌یته‌وه، ئه‌و کوڕه‌ش وه‌کو (سامان) به لایه‌وه سه‌یر نییه، که تۆ به‌و ده‌سته قوڕاوییانه‌ته‌وه هاتوویته ده‌رێ... زۆر ئاسایی تۆقه‌ی له‌گه‌ڵدا کردیت......
(سامان) له‌ناکاو قۆڵ به قۆڵتدا ده‌کات و تۆ دڵت داده‌چڵه‌کێت... ئه‌وسا دووباره سه‌رنج له ده‌سته قوڕاوییه‌کانی خۆت ده‌ده‌یته‌وه... هێشتا به لاته‌وه سه‌یره، که ئه‌و هیچ گوێ به‌مه نادات... له‌وه‌ش سه‌یرتر، ئه‌و جاران هه‌میشه به چاوی نزم له تۆی ده‌ڕوانی و زۆر زۆر که‌م قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کردیت... هه‌ر ئه‌مه وای لێ کردبوویت هێنده شه‌یدای ببیت و حه‌ز بکه‌یت بیکه‌یته هاوڕێیه‌کی نزیکی خۆت، به‌تایبه‌تی ئه‌م نه‌ک هه‌ر ناوی، بگره شێوه‌یشی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له هیی دایکی ده‌چوو، به‌ڵام هه‌میشه له‌نێوان تۆی ڕیزێرڤ و ئه‌وی سکۆرێر (Scorer گۆڵکه‌ر)ی تیمدا به‌ربه‌ستێکی گه‌وره خۆی قوت ده‌کرده‌وه... که‌چی ئه‌وه‌تا ئێستا قۆڵی له قۆڵت هه‌ڵده‌کێشێت و به ڕووی خۆشه‌وه له‌گه‌ڵتدا ده‌دوێت... ئه‌گه‌رچی ڕووی خۆش و کات و شوێنێکی ئاوا لای تۆ مایه‌ی گه‌وره‌ترین سه‌رسووڕمانه... له‌وه ده‌چێت پاش ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕی مامۆستادا داتمه‌زراند، باوه‌ڕی ته‌واوی هێنابێت، که تۆ درۆت له‌گه‌ڵدا نه‌کردووه، کاتێ وا خۆتت نیشان داوه دوای چل ساڵی ته‌مه‌ن هێشتا نازانیت خه‌ڵک ده‌توانن مردووی خۆیان بهێننه‌وه... یان ڕه‌نگه وای زانیبێت تۆ له ئه‌نجامی شۆکێکه‌وه ئه‌مه‌ت له بیر نه‌ماوه... به زمانێکی هێمن کۆمه‌ڵێک زانیارییت له‌و باره‌یه‌وه پێ ده‌گه‌یه‌نێت: ((مرۆڤ ده‌توانێت هه‌ر جارێ یه‌ک مردووی خۆی بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو بهێنێته‌وه، به مه‌رجێ ئه‌و مردووه به شێوه‌یه‌کی یاسایی گیانی له ده‌ست دابێت... ئه‌و مردووه‌ی هاتووه‌ته‌وه، ته‌نیا لای ئه‌و که‌سه ده‌خوات و ده‌خه‌وێت و خۆی ده‌شوات، که ئه‌رکی هێنانه‌وه‌که‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه... ڕوونتر ئه‌گه‌ر کچێک باوکی بێنێته‌وه ماڵی خۆی، ئه‌وا خوشک و براکانی نایبینن، به‌ڵام ئه‌و مردووه ده‌توانێت سه‌ردانی خه‌ڵک بکات و بچێته شوێنه گشتییه‌کان، به مه‌رجێ ده‌م له نان و ئاویان نه‌دات.....، ........، ..........)).
(سامان) به‌رده‌وامه، به‌ڵام تۆ ورده ورده توانای گوێگرتنت نامێنێت... بیر له‌و مامۆستایه ده‌که‌یته‌وه، که هه‌ر جارێ له بازاڕ پێت بوتایه با شه‌ربه‌تێک بخۆینه‌وه، یان له پاقلاوه‌خانه‌یه‌ک دابنیشین و به‌ده‌م گفتوگۆ له‌باره‌ی هونه‌ری سیرامیکه‌وه پاقلاوه بخۆین، ئه‌و به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر ده‌یوت ناتوانێت، که‌چی هه‌رگیز جارێک پێی نه‌ده‌وتیت مردووه و بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو گه‌ڕاوه‌ته‌وه......
وا ورده ورده باوه‌ڕ به مه‌سه‌له‌که ده‌هێنیت، بگره ده‌گه‌یته ئه‌وه‌ی بڵێیت پێشتر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ت زانیوه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت بیرت چوونه‌ته‌وه... به خۆت ده‌ڵێیت ڕه‌نگه که‌سانی دیکه‌ش هه‌بن وایان به سه‌ر هاتبێت... هه‌قی خۆشته وا بیر بکه‌یته‌وه... له‌وانه‌یه سبه‌ینێ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ت بکرێته چیرۆک، خوێنه‌ری وا هه‌بێت هه‌مان شتی تۆی به سه‌ر هاتبێت، که‌چی وا بزانێت ئه‌مه ئه‌فسانه‌یه‌کی پووچه، که مرۆڤ مردووی خۆی بهێنێته‌وه... ئه‌گه‌رچی ئه‌مه زۆر ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌دات، مه‌گه‌ر ئه‌و خوێنه‌ره هه‌ر ته‌واو ئه‌قڵی خۆی له ده‌ست دابێت و ڕابردوو له مێشکیدا سڕابێته‌وه... ئینجا بیر له‌وه ده‌که‌یته‌وه، که کێ له‌گه‌ڵ خۆتدا بهێنیته‌وه... ئایا مرۆڤ ده‌توانێت وه‌کو مردووه‌کان ئه‌وانه‌ش بهێنێته‌وه، که سه‌ریان هه‌ڵگرتووه، یان به هه‌ر هۆیه‌ک بێت، دیار نه‌ماون...؟! ئه‌م پرسیاره بۆ دوایی هه‌ڵگره...!! خه‌یاڵت بۆ دایکت، باوکت، مامت و زۆر له هاوڕێیانی گه‌ڕه‌ک و قوتابخانه‌ش ده‌چێت... ڕاسته تا ئێستا ئه‌و ترسه ڕێگره له‌وه‌ی تۆ هیچ مردووێک له‌گه‌ڵ خۆتدا بێنیته‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و مردووه دایکی خۆشت بێت، به‌ڵام دوور نییه له‌وێ ئه‌و ترسه‌ت بشکێت و بڕیارێکی ئاوا بده‌یت... هه‌ست ده‌که‌یت شته‌که یه‌کجار به‌و ئاسانییه‌ش نییه... بۆ نموونه تۆ ئه‌گه‌ر دایکت بێنیته‌وه، هه‌رچه‌ند لات ڕوون نییه دایکت مردبێت، به‌ڵام با بڵێین مردووه، یان وای دابنێ، که ده‌توانیت ئه‌ویش وه‌کو یه‌کێک له که‌سه سه‌رهه‌ڵگرتووه‌کانت بێنیته‌وه، ئه‌وه دڵنیایت شێت و هار ده‌بێت، که به ته‌نیا ئه‌وت هێناوه‌ته‌وه و باوکتت له‌وێ جێ هێشتو‌وه، چونکه دوای ئه‌وه‌ی باوکت به سه‌رخۆشی له‌گه‌ڵ سۆزانییه‌کی ناسراودا له شه‌قڵاوه ده‌گه‌ڕایه‌وه و ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی له لۆفه‌کانی مه‌سیفدا هه‌ڵدێرا... ئه‌نجام خۆی و سۆزانییه‌که پێکه‌وه گیانیان ده‌رچوو... دایکت هه‌میشه هیوای ده‌خواست ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک ڕۆژیش بێت باوکت زیندوو ببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به چڕنووک پێستی له‌شی دابماڵێت و وه‌ک په‌یکه‌ره‌ئێسقانی ئاژه‌ڵی کێوی به‌ڕه‌لڵای کۆڵانی بکات... ئه‌مه ده‌قی قسه‌که‌ی خۆیه‌تی: ((ئاخ چۆن وه‌ک په‌یکه‌ره‌ئێسقانی ئاژه‌ڵی کێوی به‌ڕه‌لڵای کۆڵانم بکردایه...!!))... ئه‌و به حوکمی ئه‌وه‌ی له یه‌کێک له سه‌ره‌تاییه‌کاندا وانه‌ی زانستی ده‌وته‌وه، هه‌میشه شته‌کانی به باڵنده و ئاژه‌ڵ ده‌چوواند... هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی دیار نه‌ما و که‌س نه‌یزانی بۆ کوێ سه‌ری هه‌ڵگرتووه، داخی بۆ ئه‌وه هه‌ڵده‌کێشا، که باوکت ده‌ستبه‌جێ گیانی ده‌رچوو و ئه‌م فریا نه‌که‌وت به نینۆکه تیژه‌کانی ئه‌و پێسته‌ی وه‌کو کراسی نایلۆن له ئێسقانی داماڵێت... دایکی خۆته و چاکی ده‌ناسیت، که هه‌تا ئێواره پێی بڵێیت مرۆڤ بۆی هه‌یه ته‌نیا یه‌ک مردووی خۆی، یان ته‌نیا یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتووه، بێنێته‌وه، ئه‌و گوێت لێ ناگرێت... به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ باوکت شه‌ڕیان بوو... یه‌ک ڕۆژ نه‌تبینی ئه‌وانه پێکه‌وه ئاشت بن و دوو قسه‌ی خۆش به یه‌که‌وه بکه‌ن... نیوه‌ڕۆیه‌کی مانگی مه‌یه و دایکت جلێکی نوێی پۆشیوه... له‌سه‌ر کورسیی به‌رئاوێنه‌ی ژووره‌که‌ی دانیشتووه... قژی داده‌هێنێت و ماکیاژ ده‌کات... باوکت له دواوه ده‌ستی له ملی ده‌ئاڵێنێت و چه‌ند جارێ لێوی به پشتملی رووتیدا ده‌هێنێت... ئینجا سه‌ری ده‌خاته سه‌ر شانی و بۆنی بنباڵی هه‌ڵده‌مژێت... دایکت به بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ بداته‌وه، قۆڵ و باسکه ڕووته‌کانی له قاچه‌کانی ئه‌و ده‌ئاڵێنێت و دیمه‌نێکی زۆر سه‌رنجڕاکێش ده‌نوێنن... تۆ و (تابان)ی خوشکت له هه‌یوان چاوه‌ڕێیان ده‌که‌ن، هه‌تا ئه‌وانیش وه‌کو ئێوه خۆیان بڕازێننه‌وه و بچنه ئاهه‌نگی چه‌ند گۆرانیبێژێکی ناسراو له هۆڵی گه‌ل... ئه‌وه یه‌که‌مجارته ئه‌وان ئاوا به ته‌بایی ببینیت... له‌گه‌ڵ (تابان)دا له سیمای یه‌کتر ده‌ڕوانن و نازانن ئه‌مه‌تان پێ خۆشه یان ئازارتان ده‌دات... باوکت به هێمنی پێی ده‌ڵێت:
_ ئه‌رێ نابێت هه‌ر ئاوا به یه‌که‌وه ڕێک بین دڵارام...؟!
دایکت وه‌ک بڵێی مار پێوه‌ی دابێت، هه‌ڵده‌ستێته‌وه و شانه‌که‌ی ده‌ستی به ئاوێنه‌که‌دا ده‌کێشێت... له به‌رانبه‌ریدا ده‌وه‌ستێت و تا هێزی تێدایه ده‌ڵێت:
_ بۆ له من ده‌پرسی موفید...؟! له خۆت بپرسه... ئه‌وه هه‌ر تۆیت شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێنیت.
باوکت پاڵێکی قایمی پێوه ده‌نێت و پشتی به دیواردا ده‌دات... له ماوه‌یه‌کی که‌مدا چ سیمای خۆیان و چ سیمای ژووره‌که ته‌واو ده‌شێوێنن... خوێن به مه‌چه‌کی باوکت و به مل و سنگی دایکتدا ده‌چۆڕێته‌وه و یه‌ک که‌لوپه‌لی ئه‌و ژووره له شوێنی خۆیدا نامێنێت... نیوه‌شیان ده‌شکێن... هه‌میشه (تابان) لایه‌نی باوکت و تۆ لایه‌نی دایکتت ده‌گرت، بۆیه ئێوه‌ش له‌نێوان خۆتاندا ده‌تانکرده شه‌ڕ......
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|